بەشداری بەرپرسانی کورد لەیادە مێژویەکاندا

فایەق سەرچناری



بێگومان ئێمەی کورد دەکرێ هەر رۆژێك بە کارەساتێك ناوبنێین، چونکە ئەوەنە کارەساتەکان زۆرن... بەڵام کارەساتی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و کۆڕە و کارەساتی زۆر سەختبون کە بەسەر میللەتەکەماندا هاتن. هەر ئەمانەش مەسەلەی رەوای گەلەکەمانیان بردە پێشەوە و کوردیان بە جیهان ناساند. بونە دەستکەوتی مێژویی بۆ گەلی کوردو قەوارە سیاسیەکەی  بۆیە لەسەر هەمومان پێویستە وەکو کورد ئەم کارەساتانە قەد لەبیر نەکەین و لەناو دڵماندا بۆ هەمیشە دایانبنێین. لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە خەباتیان بۆ بکەین بۆ ئەوەی بتوانین هەر هیچ نەبێ خزمەتی کەسوکاری گەرمیان و خەڵکی هەڵەبجە وەکو خۆی بکەین کە ژیانیان بەشێوەیەك بگۆڕێ ببێتە تۆزێك سوکنایی بۆیان و هەست بکەن کە خوێنی رۆڵە و ئازیزەکانیان بەفیڕۆ نەچوە.

بەتایبەتی بەرپرسەکانی هەرێم بەرپرسیاری یەکەمن بەرامبەر بە هەر کەموکوڕییەکیان. ئەبو هەوڵی جدی ئەوان لە ئەوروپا بەتایبەتی هەوڵێکی کاریگەر بوایە بۆ سەر حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا و هەمو جیهان. بەتایبەتی بۆ بەجینۆساید ناساندنی هەڵەبجە و ئەنفال.

ئێستا سەیر لەوەدایە ئەم سەرکردانەی کورد لە هەندەراندا نەك هەر خۆیان بەشداری ئەم دەستکەوتە مێژویانە ناکەن و هەوڵی بۆ نادەن، بەڵکو وایان لە خەڵک و رەوەندی کوردیش کردوە کە لێرە زۆری خەڵك تاقەتی نەبێ بەشداری ئەم بۆنە گرنگ و نەتەوەییانە بکات، بێگومان ئەگەر ئەو رۆژەی کە سیمینارێك یان کۆنگرەیەك بۆ هەڵەبجە و ئەنفال ئەبەسترێ، ئەگەر یادی دامەزراندنی حیزبێکی کوردی یان ئاهەنگێکی حیزبی بێ  بێگومان بە دەیان پاس ئەگیرێن و بە دەیان دەفتەر دۆلار سەرف ئەکرێ بۆی، بەڵام زۆر بە داخەوەین یان تائێستا کێ لە ئێمە دو سەرکردەی کوردی بینیوە کە لەسەر یەك مێزی یەك مەتری رەق و تەق بەبێ خزمەتکردنیان وەستابێتن و قسەیان لەسەر ئەنفال و هەڵەبجە و ئەو هەمو نەهامەتیانەی، کە دروست بون بۆ ئەم میللەتە کردبێ هەتا لە یادەکانیشدا جگە لە پیاهەڵدانی حیزبەکانیان، بێگومان هەمومان دەڵێین نەخێر، چونکە نەیان کردوە.

بەڵێ کاتێکیش نزیکی هەڵبژاردنەکان ئەبینەوە لەم جێگا پیرۆزانە دەرئەکەون و پەیمان ئەدەن، کە پرۆژەیەکی ئاو یان کارەبا بۆ گەرمیان ئەبەن، کە ئەمانە بچوکترین مافی سەرەتایی هەر هاوڵاتییەکە کە ئەبێ هەیبێ، یان هەڵەبجە ئەکەن بە پارێزگا. بەڵام هەر دوای هەڵبژاردن ئەوا بۆری ئاوەکان ژەنگ ئەکەن لەبێئاویدا و عەمودەکانیش وایەری موەلیدەکانیان پیا هەڵەواسرێ. بە پارێزگا کردنی هەڵەبجەش هەزارو یەك وەکو کورد ئەڵێ شێر و رێوی بۆ ئەدۆزنەوە...

بەڵێ وەکو کورد ئەرکی هەمومانە هەوڵی تەواو بدەین بۆ مەسەلەی رەوای میللەتەکەمان، بەڵام سەیر لێرەدایە سەرۆکی پارتە ئەوروپیەکان یان ئەندام پەرلەمانەکانیان دو سەعات یان زیاتر بەپێوە ئەوەستن و قسە بۆ خەڵکی کورد و رەوەندی کوردی ئەکەن لەسەر ئەنفال و هەڵەبجە. بەڵام بەناو سەرۆکەکەنی خۆمان لە یادەکانی ئەنفال و هەڵەبجەدا بەڵێ ئەبێ کورسیەکانی پێشەوەیان بۆ بڕازێتەوەو کارەساتیش ئەوەیە ئەبێ چەند تیپێك لەکوڕان و کچان لە پێشیاندا سەماو هەڵپەڕکێ سازدەن و کەسیش بۆی نیە داوایەکی رەوای خۆی هەبێ یان بتوانێ لە نزیکەوە بیانبینێ. تا برینەکانی دڵی بکات بە دو داواکاری و پێشکەشی سەرکردەی جوامێری دوێنێی شاخ و ئەمڕۆی شاری بکات.

لێرەوە ئەیانەوێ هەمو بەها جوانەکانی مرۆڤی کورد کەم بکەنەوە و گرنگی پێنەدەن هەربۆیەش خەڵك تاقەتی بەشداری ئەم رۆژە گرنگ و مێژوییانەی نەماوە و گرنگیان پێنادات وەك پێویست.

بۆیە بەڕای من ئیتر ئەبێ میللەت لەڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە  چارەنوسی خۆی دیاری بکات، چونکە هەمومان ئەزمونی بیست و دو ساڵمان هەیە لەگەڵ هەمان ئەم بەرپرسانەدا. ئەوەی گرنگییان پێنەدابێ یادە کارەساتبارەکانە.
01/06/2013 بینین: 3179
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بەکارهێنانی یاسا یان جێبەجێکردنی...
جەنگ و نەهامەتیەکانی...
زەروریەتی دەستور و کۆکبون لەسەری...
پیرۆزی سەرۆك یان شکۆی پەرلەمان...
هەڵەبجە وەك سیمبولێك...
راپەڕین و ئامانجەکانی خەڵك...
ئەرکی گۆڕان لەناو رەوەندی کوردی بۆ قۆناغی نوێ...
دەسەڵاتی پەرلەمان گەڕاوەتەوە بۆ خەڵك؟...
پۆستی پارێزگار یان خزمەتی خەڵك؟...
کوردستان پێویستی بە سوپای سەربازی زیاترە...
کۆبانی زەنگێکی مێژویی تر نەبو بۆ میللەت و بەرپرسانی کورد؟...
لێدانی کۆبانێ لە دەرگادانی هەمو ماڵێکی کوردە...
شارە حەیاتەکە و ململانێ...
هەڕەشەی سەر NRT هێرشە بۆ سەر دیموکراسی...
پێشمەرگە و دروشمی یەک سەنگەری...
٢٥-٧ ئومێد و هیوای خەڵك...
کورد لەنێوان مادەی 140 و هەلێکی مێژوییدا...
پێشمەرگە هێزی نیشتیمانە یان حیزب!...
بانێکە و دو هەوا...
دوا پەیام...
نیشتیمان هەمو لێی بەرپرسین...
پایە گرنگەکانی دەنگدان...
پێکنەهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنێکی تر...
با یادی 8ی مارس تەنها ئاهەنگ و هەڵپەرکێ نەبێ...
دەنگدان باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکان...
دواخستنی موچە قەیرانێکی مەترسیدارە...
میللەت یەخەی کێ بگرێ لەم بارودۆخە...
پێكنەهێنانی حکومەت بەرژەوەندی لە چیدایە...
کەرکوك و خەمی کورد...
کوردستان و مۆدێلی تیرۆر...
سیستەمی پەروەردە یان پەروەردەی سیستەم...
حوکمی درێژخایەن بەرەو کوێمان ئەبات؟...
بزوتنەوەی گۆڕان و چوار ساڵ کارکردن...
تەزویر لە هەڵبژاردن بۆچی...
بەرژەوەندی حیزبی یان مادەی 140...
دەنگدان و کاریگەریەکانی...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...