شارە حەیاتەکە و ململانێ

فایەق سەرچناری



لێرەدا نامەوێ وەسفی شاری سلێمانی بەوجۆرە بکەم بەوەی کە لە هەیبەتی شارەکانی تر کەمکەمەوە، ئەوە قسەی بەتەنها من نیە، بەڵکو راستیەکە و پێویستە بوترێ، هەرچەندە لە لایەن زۆربەی سەرکردە کوردە خۆماڵیەکان و رۆشنبیران و شاعیران و ئەدیبان ئەم شارە بەشاری رۆشنبیری و پێشەنگی خەبات و کۆمەڵێ وەسفی تر وەك شارە حەیاتەکە ناوبراوە.

بێگومان سلێمانی ئەو شارەیە کە لە ئەنفال، کیمیاباران، پەتی سێدارە و هەتا لە راپەڕینەکەی ساڵی 1991یشدا پێشەنگی شارەکانی دەستەخوشکی بوە و لێرەوە راپەڕینی جەماوەری دەستی پێکرد، بەڵام هەیبەتی ئەم شارە لەوەتەی کورد حوکمی خۆی ئەکات هەر لە خزمەتگوزاری و باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و ژینگە و زۆر شتی تریش شکاوە و نەتوانراوە بەقەدەر نیوهێندەی باڵای خۆی ئاوڕی لێبدرێتەوە و خزمەتی بکرێ، هەر ئەم هۆکارانەش وای کردوە کە چەندین جار خۆپیشاندانی گەورەی تیا ئەنجامبدرێ، نمونەش خۆپیشاندانەکەی 17ی شوبات کە بوەهۆی شەهیدبونی دەیان رۆڵەی ئەم شارە و بریندارکردنی سەدان تیایدا.

دیارە ئەمانە نمونەی زیندوی خەڵکی سلێمانی و شارەکانی تری کوردستانن، مێژوش ئەیاننوسێتەوە، چونکە کارەساتی مێژویین. دوای ئەو هەمو قوربانیەش خەڵکی زیندوی ئەم شارە بە زەبری چەك و لێدان و ئازاردان نێردرانە ماڵەوە و دەنگەکانیان لەباتی ئەوەی بەهەند وەرگیرێ بۆ چاکسازی و خزمەتگوزاری کپکران.

ئەوەی پێویستە بوترێ، ئەم بارودۆخەی کە هەرێمی کوردوستانی تێکەوتوە و توشی شەڕێکی خوێناوی بوەتەوە، ئەوەتا هەر رۆژە و لە میحوەرێك چەند رۆڵەیەك گیانی خۆیان ئەکەنە قوربانی و بەخوێن شەڕی دوژمنانی نیشتیمان ئەکەن و نایەڵن خاکەکەمان داگیر و وێران بکرێ، لەملاشەوە هەمو لایەك کۆدەنگن لەسەر یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی بۆ داکۆکی کردن لەم خاکە، کە هەمومان لێی بەرپرسین. لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا یەکڕیزی هەر لەشەڕ و تەنگانەدایە و بەس، ئەی نابێ بکرێتە پێوەر بۆ رێزگرتن لە ئیرادەی خەڵك،
ئەی ناپرسن خەڵك بۆ دەنگی دا، ئەی هەڵبژاردن بۆ کرا، لای هەمو ئاشکرایە کە هەڵبژاردن بۆ ئەوە کرا کە خەڵك نوێنەری خۆی هەڵبژێرێ و بینێرێتە پەرلەمان و حکومەت بۆئەوەی کاری جدی بکات و لە خزمەتی خەڵکدابێ، بۆئەوەی بەهیمەتی هەمولایەك هەوڵبدرێ نیشتیمان جوانتر و جوانتر بکرێ بۆئەوەی شارەکان خزمەتگوزاری زیاتریان بکرێ، بۆئەوەی لادێکان زیاتر ئاوەدان بکرێنەوە، کەرتی کشوکاڵ پەرەی باشتری پێبدرێ، پێشمەرگە یەکخرێتەوە و گوزەرانیان باشبکرێ، سوپا و هێزی حیزبی نەمێنێ، ...

ئەوەی ماوە هەڵبژاردنی پارێزگاکانە و ئەوەی جێی نیگەرانی خەڵکە دڵسۆزەکەیەتی نەبونی پارێزگارە بۆ سلێمانی بەپێی یاسای هەڵبژاردن، کە ماوەیەکی  تێپەڕبوی زۆرە لەم شارە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و بەهەمو کەموکورتیەکانیشەوە لایەنی براوەی یەکەم بزوتنەوەی گۆڕان بو، زۆر بەداخەوە لەوکاتەوە کە ئەم شارە بوەتە جێی ململانێی حیزبی و رێز نە لە دیموکراسی ئەگیرێ و نە لە رای خەڵکیش، بۆیە پێویستە ئەم ململانێیە کۆتایی پێبێت و کەسیش خۆی نەسەپێنێ بەسەر رای خەڵکدا، ئیتر کاتی ئەوە هاتوە ئەم شارە لەوە زیاتر یاری بەچارەنوس و  بە موقەدەساتی نەکرێ و بەهەمولایەك بتوانرێ خزمەتی بکرێ، درێژەپێدانی زیاتری ململانێکان ئەبێتە هۆی لێدانی گورزی کاریگەر لە چارەنوسی هاوڵاتیان و نەهێشتنی بەهای دیموکراسی و بەرزبونەوەی ئاستی بێزاری خەڵك، ئەوەی زەرەرمەندی یەکەمە هەر بەتەنها خەڵکی ئەم شارەن.
27/08/2014 بینین: 5155
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بەکارهێنانی یاسا یان جێبەجێکردنی...
جەنگ و نەهامەتیەکانی...
زەروریەتی دەستور و کۆکبون لەسەری...
پیرۆزی سەرۆك یان شکۆی پەرلەمان...
هەڵەبجە وەك سیمبولێك...
راپەڕین و ئامانجەکانی خەڵك...
ئەرکی گۆڕان لەناو رەوەندی کوردی بۆ قۆناغی نوێ...
دەسەڵاتی پەرلەمان گەڕاوەتەوە بۆ خەڵك؟...
پۆستی پارێزگار یان خزمەتی خەڵك؟...
کوردستان پێویستی بە سوپای سەربازی زیاترە...
کۆبانی زەنگێکی مێژویی تر نەبو بۆ میللەت و بەرپرسانی کورد؟...
لێدانی کۆبانێ لە دەرگادانی هەمو ماڵێکی کوردە...
هەڕەشەی سەر NRT هێرشە بۆ سەر دیموکراسی...
پێشمەرگە و دروشمی یەک سەنگەری...
٢٥-٧ ئومێد و هیوای خەڵك...
کورد لەنێوان مادەی 140 و هەلێکی مێژوییدا...
پێشمەرگە هێزی نیشتیمانە یان حیزب!...
بانێکە و دو هەوا...
دوا پەیام...
نیشتیمان هەمو لێی بەرپرسین...
پایە گرنگەکانی دەنگدان...
پێکنەهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنێکی تر...
با یادی 8ی مارس تەنها ئاهەنگ و هەڵپەرکێ نەبێ...
دەنگدان باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکان...
دواخستنی موچە قەیرانێکی مەترسیدارە...
میللەت یەخەی کێ بگرێ لەم بارودۆخە...
پێكنەهێنانی حکومەت بەرژەوەندی لە چیدایە...
کەرکوك و خەمی کورد...
کوردستان و مۆدێلی تیرۆر...
سیستەمی پەروەردە یان پەروەردەی سیستەم...
حوکمی درێژخایەن بەرەو کوێمان ئەبات؟...
بزوتنەوەی گۆڕان و چوار ساڵ کارکردن...
تەزویر لە هەڵبژاردن بۆچی...
بەرژەوەندی حیزبی یان مادەی 140...
دەنگدان و کاریگەریەکانی...
بەشداری بەرپرسانی کورد لەیادە مێژویەکاندا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...