کوردستان و مۆدێلی تیرۆر

فایەق سەرچناری


بێگومان تیرۆر بەشێکە لەو حەزە قێزەونەی کە یەکێ یان گروپێك پێی هەڵئەسن و ئەنجامی ئەدەن، ئەم تیرۆرە لە وڵاتە دواکەوتوەکاندا و ئەو وڵاتانەی کە کۆمەڵێك بە زۆرەملێ بەڕێوەی ئەبەن و هەرکاتێ لە بەرژەوەندیان نەبو یان رەخنەیان لێ گیرا ئەوا ئەکەونە خۆیان و هەوڵی یەکەمیان ئەم جۆرە سەرکوتکردنەیە، کە هەم کەسەکەش لەناو ئەبەن و لەم لاشەوە هەر خۆیان کردەوەکە شەرمەزار ئەکەن، یان کوژراوەکە بەجۆرێك سیناریۆی بۆ دائەڕێژن، ئەیانەوێ لەبەرچاوی خەڵکی وای پیشان بدەن کە کەسێکی تاوانبارە و لە کۆمەڵگا لایداوە.

بۆیە لە سەردەمی تیرۆرکردنی سۆرانی مامەحەمە  بەدواوە ئەوەتا چەندین نوسەر و رۆژنامەنوس هەرجارە و لە شوێنێك و هەرکاتەی بە بیانویەك لەم هەرێمەدا شەهید ئەبن و ئەبنە قوربانی، بەبێ ئەوەی کەسێ گیرابێ و لێکۆڵینەوەی لەسەر کرابێ.

بێگومان تیرۆر هەر تیرۆرە، ئەگەر کوژران یان بریندارکردنی کەسێکی ئاسایی ناو کۆمەڵگاش بێ، منداڵێ یان ژنێك ئەمانە هەمویان ئەچنە قاڵبی تیرۆرکردنەوە، ئەمانە بونیان زۆرە لەم هەرێمەدا. بۆیە بەردەوامی ئەم کارە قێزەون و ناشارستانیە ئەوە ئەسەلمێنێ، کە زەنگێکی زۆر خەتەر و ترسناکە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

ئەمڕۆ و تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی بە بەرچاوی خەڵکەوە و لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا، ئەوەمان بۆ دەرئەخات کە هەر کاتێ گروپێك بیانەوێ کەسێ تیرۆر بکەن ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەیکەن و زۆر بەئاسانی لەناوی ئەبەن، بێگومان ئەوەی بینیمان لەم دەسەڵاتدارانەی هەرێم ئەوەبو کە هەر یەکەی لێدوانی خۆی بەو جۆرە ئەدا کە بەزوترین کات تاوانباران بگیرێن، بەبێ ئەوەی دەست بۆ یاسا درێژکەن و ئەم جۆرە کەیسانە بخەنەبەردەم دادگا و پۆلیس، چونکە گرتنی هەر تاوانبارێك لە ئەستۆی دادگا و پۆلیسدایە لە هەر وڵاتێکی دیموکراسی و پێشکەوتودا، هەرچەندە بەداخەوە لەم هەرێمەدا نە دادگا سەربەخۆیە و نە یاسایەك هەیە کە دەسەڵاتی تەواوی بۆ پۆلیس فەراهەم کردبێ، بۆیە ئەم مۆدێلی تیرۆرە کە لەم دواییەدا لە کوردستان و بەتایبەتیش سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ لە پەرەسەندندایە و هیچ خێزانێك بەتایبەتی دایکان ئارام نین هەتا رۆڵەکانیان نەیەنەوە ماڵ، چونکە ئاسایشی ئەم شارە بەجۆرێك شێواوە کە هەر دەستە و تاقمێك کارئەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و سەروەتەکانیان، بۆیە لای هەمو کەس ئاشکرایە و خەڵکیش لەو راستیە تێگەیشتوە کە دادگاکان ناتوانن لەم کەیسانەدا کاری یاسایی خۆیان بکەن و هەوڵی گرتنی تاوانباران بدەن، چونکە نمونە زۆرن کە تەنها و تەنها دەسەڵاتداران لێدوان ئەدەن ئیتر بەچاك یان خراپ.

 ئەم مۆدێلە نوێیەی تیرۆر نە یەکەم ئەبێ و نەدوا تیرۆریش، بەڵکو لە پەرەسەندندایە و ئاواش بڕوات ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان زیاتر ئەخاتە مەترسیەوە و خەڵکیش زیاتر توشی دڵەڕاوکێ ئەبێ، ئەو کەسانەی کە بەڕۆژی روناك و بەبەرچاوی خەڵکەوە تیرۆر ئەکەن، پرسیار ئەوەیە بۆ ناگیرێن، خۆ ئەمانە تیرۆریستن. یاخین لە کۆمەڵگا خاڵین لە عەقڵ، هەر لەم هەرێمەدان. یان ئەم ئەمانە خۆیان ئاغا و خۆیان کوێخان و بڕیار ئەدەن لە باتی دادگا و یاساکان.

بەردەوامی تیرۆر کوردستان بە عاقارێکی زۆر خراپدا ئەبات و پرسیار لەسەر حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان  و هەم پرسیار لەسەر بەرپرسانی ئیدارەی سلێمانی و گەرمیان بەگشتی دائەنێ، کە ناوچەی سەوزە تیرۆرکردنی نوسەر و رۆژنامەنوسان دڵنیایی ئەداتە گوێی تیرۆرستان کە نە بەدڵی پیس و بۆگەنیان، نە بە فیشەکی قین و تۆڵەیان نە بەدەمامکی  دەموچاوی قێزەونیان ئەمڕۆ رۆژنامەنوسێك شەهید ئەکەن و بەخەیاڵی خۆیان قەڵەمێك ئەوەستێنن کە بۆ ئازادی ئەنوسێ، ئەوا هەزاران قەڵەم دێنە جواب و دەیان هەزارجار ئازادی بەخوێن ئەنوسنەوە.
07/12/2013 بینین: 3526
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بەکارهێنانی یاسا یان جێبەجێکردنی...
جەنگ و نەهامەتیەکانی...
زەروریەتی دەستور و کۆکبون لەسەری...
پیرۆزی سەرۆك یان شکۆی پەرلەمان...
هەڵەبجە وەك سیمبولێك...
راپەڕین و ئامانجەکانی خەڵك...
ئەرکی گۆڕان لەناو رەوەندی کوردی بۆ قۆناغی نوێ...
دەسەڵاتی پەرلەمان گەڕاوەتەوە بۆ خەڵك؟...
پۆستی پارێزگار یان خزمەتی خەڵك؟...
کوردستان پێویستی بە سوپای سەربازی زیاترە...
کۆبانی زەنگێکی مێژویی تر نەبو بۆ میللەت و بەرپرسانی کورد؟...
لێدانی کۆبانێ لە دەرگادانی هەمو ماڵێکی کوردە...
شارە حەیاتەکە و ململانێ...
هەڕەشەی سەر NRT هێرشە بۆ سەر دیموکراسی...
پێشمەرگە و دروشمی یەک سەنگەری...
٢٥-٧ ئومێد و هیوای خەڵك...
کورد لەنێوان مادەی 140 و هەلێکی مێژوییدا...
پێشمەرگە هێزی نیشتیمانە یان حیزب!...
بانێکە و دو هەوا...
دوا پەیام...
نیشتیمان هەمو لێی بەرپرسین...
پایە گرنگەکانی دەنگدان...
پێکنەهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنێکی تر...
با یادی 8ی مارس تەنها ئاهەنگ و هەڵپەرکێ نەبێ...
دەنگدان باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکان...
دواخستنی موچە قەیرانێکی مەترسیدارە...
میللەت یەخەی کێ بگرێ لەم بارودۆخە...
پێكنەهێنانی حکومەت بەرژەوەندی لە چیدایە...
کەرکوك و خەمی کورد...
سیستەمی پەروەردە یان پەروەردەی سیستەم...
حوکمی درێژخایەن بەرەو کوێمان ئەبات؟...
بزوتنەوەی گۆڕان و چوار ساڵ کارکردن...
تەزویر لە هەڵبژاردن بۆچی...
بەرژەوەندی حیزبی یان مادەی 140...
دەنگدان و کاریگەریەکانی...
بەشداری بەرپرسانی کورد لەیادە مێژویەکاندا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...