پێكنەهێنانی حکومەت بەرژەوەندی لە چیدایە

فایەق سەرچناری


دیارە کە وەختێ هەڵبژاردن کاتی نزیك ئەبێتەوە، ئەوا هەر حیزبێك مافی خۆیەتی کە بەرنامە و ئەجندای چوار ساڵی داهاتوی خۆی بۆ خەڵکی پێشنیار بکاو ئەم بەرنامەیەی بخاتە خزمەتی راستەوخۆی هاوڵاتیان و هەوڵی جێبەجێکردنی بدات.

ئەوەی کە پێویستە باسی لەسەر بکرێ ئەوەیە، کە هەر حیزبێك قەوارەیەکی دیاریکراوی خۆی وەردەگرێ لەسەر ئاستی ئەو دەنگانەی کە بەدەستی ئەهێنێ بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەمە لە لایەك، لە لایەکی ترەوە جاری وا هەیە ئەو حیزبانەی کە دەنگی پێویست ناهێنن، یان رێژەی دەنگەکانیان دائەبەزێ، ئەوا زۆرجار ئەبنە ئۆپۆزسیۆن و لەدەرەوەی حکومەتدا کار ئەکەن، بۆئەوەی ببن بە چاودێرێکی راستەقینە بەسەر حکومەتەوە و هەوڵ ئەدەن، کە هاوسەنگی دروستبکەنەوە بۆ دەنگدەرەکانیان و متمانەی خەڵك وەرگرنەوە.

بەهەر شێوەیەك لە شێوەکان دروستنەکردنی یان پێكنەهێنانی حکومەت هیچ پەیوەندیەکی بەم کێشانەوە نیە و ئەو حیزبەی کە براوەیەی یەکەمە راستەوخۆ ئەتوانێ حکومەت دروستبکات، ئەگەر دەنگەکانی رێژەی کورسیەکان تەواو بکات، بەپێچەوانەوە ئەوا ئەم حیزبە پەیوەندی ئەکات بە حیزبێك یان زیاتر بۆ پەلەکردن لە دروستکردنی یان پێکهێنانی کابینەی نوێ، بۆئەوەی دەستبەکاربکات لەماوەی دیاری کراوی خۆیدا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجی هەمومانە ئەوەیە، هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە2013/09/21 ئەنجام دراو خەڵکیش متمانەی خۆیاندا بەو لایەنانەی کە بڕوایان پێیەتی، ئەمەش مافی تاکی خەڵك خۆیەتی، ئەو خەڵکەی کە دەنگی داوە بۆ ئەوە نیە کە پێکهێنانی حکومەت بە مەزاجی حیزبەکان بێت و هەر رۆژەی بیانویەك بێننەوە بۆ پەکخستنی و پێكنەهێنانی، بەڵکو خەڵك چاوەڕێی ئەو بەڵێن و پەیمانانەیە کە حیزبەکان داویانە بە دەنگدەرەکانیان بۆ جێبەجێکردنیان و خزمەتکردنیان.

ئەگەر سەیریکی رابردوی هەرێمی کوردستان بکەین، ئەبینین لەماوەی نزیکەی چارەکە سەدەیەك ئەبێ هەر دو حیزبی دەسەڵاتداری ئەم هەرێمە حکومەت و پەرلەمان و هەمو وەزارەتەکان و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەیان بە دەستەوە بوە و هەرخۆیان ئاغا و خۆیان کوێخا بون و خۆیان بڕیاردەر و هەمو جومگەکانی بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمەیان بەدەستەوە بوە، ئەوەی خۆیان ویستبێتیان کردویانە و بڕیاردەری یەکەم بون لە هەمو دامودەزگاکاندا، بەڵام ئەمڕۆ ئاشکرایە کە دەنگدەران هەستیان کردوە کە وەك پێویست نە حکومەت و نە پەرلەمان و بگرە دامودەزگا حکومیەکانیش وەك پێویست نەیانتوانیوە خزمەت بکەن و بەرپرسەکانیش لە ئاستی بەڵێنی خۆیاندا نەیانتوانیوە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، بۆیە هەر لە دایكبونی بزوتنەوەی گۆڕان، کە وەك رێکخراوەیەکی جەماوەری سەریهەڵدا، بینیمان کە ئەو خەڵکەی گوێی پڕ بوبو لە بەڵێنی ناڕاست، متمانەی خۆیان بەخشیە ئەم بزوتنەوەیە و شایەتی ئەوەش لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا توانی ببێتە حیزبی دوەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ئێستاش حیسابی تەواوی بۆ ئەکرێ لەسەر ئاستی وڵاتانی دونیا و ناوچەکە، چونکە لەماوەی چوارساڵی ئۆپۆزسیۆنی خۆیدا توانی دەستبخاتەسەر هەمو ناعەدالەتیەکان و گەندەڵیەکان ئاشکرا بکات و رۆڵی بەرچاوی خۆی ببینێ.

ئەوەی پێویستە بزانین حکومەتی بنکەفراوانە، کە هەمو لایەنەکان بەشدارئەبن تێیدا، ئەمەش مافی ئەم لایەنانەیە کە بڕیاریان داوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی دەستەجەمعی یان بنکە فراوان، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە وا چوار مانگ تێپەڕی و لە کۆمەڵێ گیروگرفت زیاتر هیچ شتێکی تر بەدی ناکرێ و بانکەکان پارەیان تیا نەما، پەرلەمانتارەکان موچەیەکی زۆر وەرئەگرن بەبێ کارکردن و ...هتد، خەڵك چاوەڕێی ئەمەی نەئەکرد بەڕاستی، چونکە ئەگەر چاوێك بەڕەوشی خزمەتگوزاریدا بخشێنین، ئەبینین بەشی هەرە زۆری پرۆژەکانی ئەم وڵاتە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بۆ نمونە سیستەمی پەروەردە، تەندروستی، کارەبا، رێگەوبان و زۆرشتی تریش، چونکە کابینە یەك لەدوای یەکەکانی هەرێم نەیانتوانیوە کاری باشی بۆ بکەن و هەر بە نیوە ناچڵی ماونەتەوە. بۆیە ئەمڕۆ ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزی دوەم لە کوردستاندا و بەپێی کورسیەکانی دەسەڵات وەرگرێ، ئەبێ ئەم چوارساڵەی داهاتو هەمو تواناکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ چاککردنی باری گوزەرانی خەڵك و هەوڵی تەواویش بدات بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردوستان، ئەگەر وا نەکات ئەوا باشتروایە هەر بەشداری ئەو حکومەتە نەکات کە حیزب بتوانێ ئیفلیجی بکات. ئەمە بەرپرسیارێتیەکی مێژویی گەورەیە و ئەبێ هەوڵی جدی بۆ بدرێ و خەڵکی شیاو بۆ شوێنی شیاو دابنرێ. پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان جەختی تەواوی خۆی بکاتەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی ئەم کابینە نوێیە و هەوڵ بدات و فشار بخاتەسەر حیزبەکان لەوە زیاتر پەکی نەخەن، چونکە پەکخستنی ئەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی زیاتر بۆ میللەت و ئەوەی توشی ماڵوێرانیش ئەبێ هەر میللەتە، چونکە میللەت لە مێژە ئەم باجەی پێ سپێردراوە و بەردەوامیش ئەیدا.

هەرچەندە ئەگەر وا بڕوا و لایەنە حیزبیەکان باکیان نەبێ لە پەلەکردن و پێکهێنانی، ئەوا ئەم کابینەیەش هەر وەکو ئەوانی تر ئەبێ و حکومەتێکی ناکارا و ئیفلیج پێکدێ، وەك چۆن ئەڵێن مانگەشەو سەرلە ئێوارە دیارە.

17/01/2014 بینین: 3251
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بەکارهێنانی یاسا یان جێبەجێکردنی...
جەنگ و نەهامەتیەکانی...
زەروریەتی دەستور و کۆکبون لەسەری...
پیرۆزی سەرۆك یان شکۆی پەرلەمان...
هەڵەبجە وەك سیمبولێك...
راپەڕین و ئامانجەکانی خەڵك...
ئەرکی گۆڕان لەناو رەوەندی کوردی بۆ قۆناغی نوێ...
دەسەڵاتی پەرلەمان گەڕاوەتەوە بۆ خەڵك؟...
پۆستی پارێزگار یان خزمەتی خەڵك؟...
کوردستان پێویستی بە سوپای سەربازی زیاترە...
کۆبانی زەنگێکی مێژویی تر نەبو بۆ میللەت و بەرپرسانی کورد؟...
لێدانی کۆبانێ لە دەرگادانی هەمو ماڵێکی کوردە...
شارە حەیاتەکە و ململانێ...
هەڕەشەی سەر NRT هێرشە بۆ سەر دیموکراسی...
پێشمەرگە و دروشمی یەک سەنگەری...
٢٥-٧ ئومێد و هیوای خەڵك...
کورد لەنێوان مادەی 140 و هەلێکی مێژوییدا...
پێشمەرگە هێزی نیشتیمانە یان حیزب!...
بانێکە و دو هەوا...
دوا پەیام...
نیشتیمان هەمو لێی بەرپرسین...
پایە گرنگەکانی دەنگدان...
پێکنەهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنێکی تر...
با یادی 8ی مارس تەنها ئاهەنگ و هەڵپەرکێ نەبێ...
دەنگدان باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکان...
دواخستنی موچە قەیرانێکی مەترسیدارە...
میللەت یەخەی کێ بگرێ لەم بارودۆخە...
کەرکوك و خەمی کورد...
کوردستان و مۆدێلی تیرۆر...
سیستەمی پەروەردە یان پەروەردەی سیستەم...
حوکمی درێژخایەن بەرەو کوێمان ئەبات؟...
بزوتنەوەی گۆڕان و چوار ساڵ کارکردن...
تەزویر لە هەڵبژاردن بۆچی...
بەرژەوەندی حیزبی یان مادەی 140...
دەنگدان و کاریگەریەکانی...
بەشداری بەرپرسانی کورد لەیادە مێژویەکاندا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...