کورد لەنێوان مادەی 140 و هەلێکی مێژوییدا

فایەق سەرچناری


دیارە کورد هەر لەسەرەتای دابەشبونی و پارچەپارچەکردنی بە پلانی دوژمنان، بەوەشەوە نەوەستاون و بەردەوامبون لەزوڵم و چەوسانەوەی ئەم گەلە. بۆیە لەهەر پارچەیەکی کوردستانی گەورەدا هەمیشە شۆڕش تیایاندا سەریهەڵداوە و بەردەوام ئەم بەرەنگارییە بونی هەیە.

ئەگەر ئاوڕێك لەمێژوی سیاسی عێراق بدەینەوە ئەزانین هەرکاتێ دوژمنانی کورد لەبەهێزیدا بوبن ئەوا درێغیان نەکردوە لەچەوسانەوە و ماڵوێرانی و ئەنفال و کیمیاباران، ئەوەی یاساکانی مافی مرۆڤ قەدەغەی کردوە ئەمان شکاندویانەو هەوڵی بچوککردنەوە و لەناوبردنیان داوە، هەرکاتێ کە بارودۆخی سیاسی یان عەسکەری شکستی خواردبێ یان کەوتبێتنە شەڕی وڵاتانی دەوروبەر، ئەوا پەنایان بۆ کورد هێناوە و بەهەر شێوەیەکبێ بەشێکی زۆریان بەکارهێناوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو شکستە سیاسی و عەسکەریەی کە لەعێراقدا سەریهەڵدابێ.

ئەم مێژوە زۆر کۆن نیەو لای زۆربەمان رەنگدانەوەی خراپی بەجێهێشتوە، کە هەرچەندە ئەبو کورد ئەوکات رەچاوی تەواوی لەسەر یەکگرتنی خۆی بکردایە لەسەر مافە رەواکانی خۆی، و چەندین هەلی مێژویی تریش کە هاتۆتە پێش و کورد خۆی خستۆتە ناو هەڵەیەکی سیاسی ترەوە، بۆیە نەتوانراوە وەك پێویست کاربکات لەسەر مەسەلە رەواکەی خۆی.

ئەوەتا لەدوای ساڵی 1991 وە کە هەرێمی کوردستان کورد خۆی حوکمی خۆی ئەکات و هەمو ئەو دامەزراوانەی هەر وڵاتێك هەیەتی ئەوا ئێمەش هەمانە، وەك دەزگای تەشریعی و تەنفیزی و قەزائی و لەڕواڵەتدا هیچ کەموکوڕیمان نیە، جگە لەوەی کە کێشەمان لەبەڕێوەبردنیدا هەیە و ئەم دەزگایانە تا ئەمڕۆش حیزب بەسەریاندا زاڵە، بۆیە ئەمەش هۆکارە بۆ شکستی سیاسی و دیبلۆماسی هەر وڵاتێك، و مادەی 140 و سستی کورد لە جێبەجێکردنی نمونەیەکە.

ئەمڕۆ و ئەم هەلە مێژوییەی لەبەردەمماندایە دیارە هەلێکی تری زۆر گرنگە و ئەبێ کورد کاری جدی لەسەربکات، چونکە ئەو ناوچانەی لەمێژە لاوانی ئەم نیشتیمانە گیانی خۆیانی لەپێناودا بەخش ئەکەن، ئەوا ئەمڕۆ بە ئازادی ئاڵای کوردستانیان بەهۆی دروستبونی ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆ تیا ئەشەکێتەوە. بۆیە ئەوەی لەسەر ئێمەی کورد پێویستە ئەبێ پارێزگاری تەواویان لێبکەین و نەهێڵین جارێکی تر ناحەزانی کورد داگیری بکەنەوە و بیکەنە شوێنی تەقینەوە و ماڵوێرانی خەڵکەکەی.

پێویستە کورد لەهەمو کاتێ زیاتر هەوڵی یەکخستنەوەی ماڵی خۆی بداو یەکڕیزی خۆی بپارێزێ، و ئەم هەلە مێژوییە نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی حیزب، چونکە تا ئەمڕۆ چەندین جار بەرژەوەندیە گشتیەکان بۆ دەسەڵات و کورسی بونەتە قوربانی، هەر ئەمەش بوەتەهۆی شکستی سیاسی و سستی کارەکانی کورد لەسەر ناوچە کوردوستانیەکان.

ئەمڕۆ پێویستە پەرلەمان بکرێتە مەرجەعی بڕیاردان و بڕیارەکان لێرەوە بدرێن لەسەر مەسەلە چارەنوسسازەکان، و لێرەوە گفتوگۆی تەواوبکرێ بەدەستخستنەوەی ئەم ناوچانەی کوردستانین و تا ئەمڕۆ نەگەڕاونەتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

زۆر گرنگە کە هەمو بەرژەوەندیە حیزبیەکان وەلانرێن و کار بکرێ بۆ ئەم بارودۆخەی کە ئەمڕۆ هاتوەتە پێش بۆ گۆڕینی هاوکێشە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە. پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان ببێتە مەشخەڵ بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکڕیزی نیشتیمانی، چونکە ئەمڕۆ چەند بڕیار لای سیاسیەکانی کوردە، دە هێندە لەسەر شانی پارێزەرانی نیشتیمانە، ئەو پێشمەرگانەی کە بە موچەیەکی کەم پارێزگاری لەم هەرێمە و سەلامەتی گیانی خەڵکەکەی ئەکەن. هەر تەبایی و یەکڕیزیە ئەبێتە فاکتەر بۆ بڕیاردان و گەڕانەوەی ناوچە داگیرکراوەکان، چۆن هەمو هاوارئەکەین بۆ یەکڕیزی و یەك سەنگەری هێزی پێشمەرگە، ئەوا پێویستە سیاسیەکانی کوردیش لەسەر یەك مێزی نەتەوەیی قسە لەسەر کێشەکان بکەن و کۆدەنگبن لەسەر پرسە گرنگەکان و ئەوەی پەیوەندی بەئایندەی نەتەوەکەمانەوە هەیە، بە پێچەوانەوە ئایندەمان هێشتا نادیارە.
18/06/2014 بینین: 3830
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بەکارهێنانی یاسا یان جێبەجێکردنی...
جەنگ و نەهامەتیەکانی...
زەروریەتی دەستور و کۆکبون لەسەری...
پیرۆزی سەرۆك یان شکۆی پەرلەمان...
هەڵەبجە وەك سیمبولێك...
راپەڕین و ئامانجەکانی خەڵك...
ئەرکی گۆڕان لەناو رەوەندی کوردی بۆ قۆناغی نوێ...
دەسەڵاتی پەرلەمان گەڕاوەتەوە بۆ خەڵك؟...
پۆستی پارێزگار یان خزمەتی خەڵك؟...
کوردستان پێویستی بە سوپای سەربازی زیاترە...
کۆبانی زەنگێکی مێژویی تر نەبو بۆ میللەت و بەرپرسانی کورد؟...
لێدانی کۆبانێ لە دەرگادانی هەمو ماڵێکی کوردە...
شارە حەیاتەکە و ململانێ...
هەڕەشەی سەر NRT هێرشە بۆ سەر دیموکراسی...
پێشمەرگە و دروشمی یەک سەنگەری...
٢٥-٧ ئومێد و هیوای خەڵك...
پێشمەرگە هێزی نیشتیمانە یان حیزب!...
بانێکە و دو هەوا...
دوا پەیام...
نیشتیمان هەمو لێی بەرپرسین...
پایە گرنگەکانی دەنگدان...
پێکنەهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنێکی تر...
با یادی 8ی مارس تەنها ئاهەنگ و هەڵپەرکێ نەبێ...
دەنگدان باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکان...
دواخستنی موچە قەیرانێکی مەترسیدارە...
میللەت یەخەی کێ بگرێ لەم بارودۆخە...
پێكنەهێنانی حکومەت بەرژەوەندی لە چیدایە...
کەرکوك و خەمی کورد...
کوردستان و مۆدێلی تیرۆر...
سیستەمی پەروەردە یان پەروەردەی سیستەم...
حوکمی درێژخایەن بەرەو کوێمان ئەبات؟...
بزوتنەوەی گۆڕان و چوار ساڵ کارکردن...
تەزویر لە هەڵبژاردن بۆچی...
بەرژەوەندی حیزبی یان مادەی 140...
دەنگدان و کاریگەریەکانی...
بەشداری بەرپرسانی کورد لەیادە مێژویەکاندا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...