راپەڕین و ئامانجەکانی خەڵك

فایەق سەرچناری


دیارە هەتا زوڵم و چەوسانەوە و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی لە زیادبوندا بن ئەوا رقی خەڵك و هەڵوێست و بەرگری لەگەڵیا گەشە ئەکەن. بۆیە بەرهەمی راپەرینەکەی ساڵی 91یش کە خەڵکی کوردستان بە تێکڕا و بەیەك دەنگ دەستیان دایە چەك و ئەم رۆژە مێژوییەیان لە 5/3 لە شاری رانیەی پشدەرەوە دەستپێکرد، ئەو رۆژەش بوە تۆمارێکی مێژویی ونەتەوەیی گەلی کورد لە باشوری کوردستان و لەوێوە شۆڕبۆوە بۆ تێکڕای شارەکان و لە نەورۆزی هەمان ساڵیشدا توانرا کەرکوکیش رزگاربکرێ بە ئیرادەی خەڵك.

لێرەوە هیواو ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان بە تێکڕا هاتەدی و هەستی نەتەوەبون و یەکڕیزی و پاراستنی کوردستان بوە یەکەم ئامانجی هەمو میللەت بە تێکڕا، سەرەڕای ئەوەی خانەوادەی شەهیدەکانیش زیاتر لەخەڵك بە پەرۆشتر بون بۆی و ئەو هەستەیان لا دروست بو کە مەدالیای شەرەفێکی گەورەیان پێ بەخشراوە بۆ رزگاربون لە زوڵم و زۆر و چەوسانەوە لەدەست رژێمی ئەوکاتەی بەعس، کە ئەوەی خواو ئاین و مرۆڤایەتی پێی ناخۆش بو بەسەر گەلی کوردا هێنایان لە باشوری کوردستاندا لەماوەی حوکمڕانی مێژوییاندا.

لێرەوە دەسەڵات کەوتە ژێردەستی کورد خۆی لەم بەشەی کوردستاندا و هەر دوای ماوەیەکی کورت ئەوەبو خەڵکی کوردستان کۆڕەوەکەی دەستپێکرد دوای ئەوەی رژێم هێرشی چەندین ناوچەیی و بەرفراوانی کردە سەر کوردستان. نزیکەی دەساڵ گەلی کورد لەباشوری کوردستان لەژێر فشاری شەڕی ئابوری رژێمی عێراقدا مایەوە و توشی کارەساتی برسێتی و گرانی بۆوە. ئەوەی جێی ئاماژەیە دو حیزبی دەسەڵاتداری کوردستان هەر لەوکاتەوە بگرە تا ئەمڕۆش دامودەزگاکان بەڕێوە ئەبەن و نەیانتوانیوە وەك پێویست خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەن، بەڵکو ئەوەی هەوڵیان بۆ داوە کۆکردنەوەو بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆیان و باشکردنی بارودۆخی ئابوری خۆیان بوە. ئەوەندەی لە هەوڵدا بون بۆ مەبەستی تایبەتی نیو هێندە لەخەمی ئەم میللەتەدا نەبون و گوێیان پێ نەداوە.

هۆکاری باش بەڕێوەنەبردن و گوێنەدان بە ئیرادەی خەڵك بێزاریەکان هەر لەسەرەتاوە دەستی پێکرد کەموکوڕیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم رۆژبەڕۆژ زیادبونیان بەخۆیانەوە ئەبینی، بۆیە سەرهەڵدانی بزوتنەوەی گۆڕان لە 25/07 ئەمەش خۆی لە خۆیدا راپەڕینێکی جەماوەری بو لە دژی گەندەڵی و بەهەدەربردنی سەروەت و سامانی خەڵك بۆ بەرپرسان و دابەشکردنی زەوی و زاری کوردستان بۆ دەستڕۆیشتوەکانی ناو ئەم دو حیزبە. لەملاشەوە کەوتنە کون کونکردنی بست بە بستی ئەم نیشتیمانە بۆ دەرهێنانی سامانی نەوت، بەبێ ئەوەی داهاتەکەی دیاربێ بۆ خەڵك وە هەر ئەو نەوتەش کاریگەری زۆری دانا بۆ داڕمانی ژێرخانی ئابوری کوردستان و لێرەوە کەرتی کشتوکاڵی و بوژانەوەش پەکی کەوت.

ئەوەتا ئەمڕۆش لەوەتەی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداربوە لەم حکومەتە هاوبەشەدا ئەوەی بەڵێنەو دراوە بە خەڵکی دەنگدەر هەرچەند هەوڵی زۆر ئەدرێ، بەڵام دو هێندە رێگریش ئەکرێ، چونکە ئەم دو حیزبە پێمانوانیە بیانەوێ چاکسازی لە هەرێمی کوردستاندا بکرێ، بۆیە پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان ژیرانەتر مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستاندا بکاو هەوڵی باشترکردنی دۆخەکەو گوزەرانی خەڵکیش لەبەرچاو بگرێ ئەمە پێویستیەکی حەتمیە. بۆیە ئەوەی ماوە بەڕاستی و بێ دودڵی بیڵێین ئەوەیە، کە خەڵکی کوردستان لەدوای راپەڕینەوە ئامانجەکانیان وەکو خۆی جێبەجێ نەکراوە و ئەم دو حیزبەی دەسەڵاتیش زۆر خەمساردبون لەبەرامبەر کۆی داخوازی خەڵکی کوردستاندا.
05/03/2015 بینین: 3242
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بەکارهێنانی یاسا یان جێبەجێکردنی...
جەنگ و نەهامەتیەکانی...
زەروریەتی دەستور و کۆکبون لەسەری...
پیرۆزی سەرۆك یان شکۆی پەرلەمان...
هەڵەبجە وەك سیمبولێك...
ئەرکی گۆڕان لەناو رەوەندی کوردی بۆ قۆناغی نوێ...
دەسەڵاتی پەرلەمان گەڕاوەتەوە بۆ خەڵك؟...
پۆستی پارێزگار یان خزمەتی خەڵك؟...
کوردستان پێویستی بە سوپای سەربازی زیاترە...
کۆبانی زەنگێکی مێژویی تر نەبو بۆ میللەت و بەرپرسانی کورد؟...
لێدانی کۆبانێ لە دەرگادانی هەمو ماڵێکی کوردە...
شارە حەیاتەکە و ململانێ...
هەڕەشەی سەر NRT هێرشە بۆ سەر دیموکراسی...
پێشمەرگە و دروشمی یەک سەنگەری...
٢٥-٧ ئومێد و هیوای خەڵك...
کورد لەنێوان مادەی 140 و هەلێکی مێژوییدا...
پێشمەرگە هێزی نیشتیمانە یان حیزب!...
بانێکە و دو هەوا...
دوا پەیام...
نیشتیمان هەمو لێی بەرپرسین...
پایە گرنگەکانی دەنگدان...
پێکنەهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنێکی تر...
با یادی 8ی مارس تەنها ئاهەنگ و هەڵپەرکێ نەبێ...
دەنگدان باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکان...
دواخستنی موچە قەیرانێکی مەترسیدارە...
میللەت یەخەی کێ بگرێ لەم بارودۆخە...
پێكنەهێنانی حکومەت بەرژەوەندی لە چیدایە...
کەرکوك و خەمی کورد...
کوردستان و مۆدێلی تیرۆر...
سیستەمی پەروەردە یان پەروەردەی سیستەم...
حوکمی درێژخایەن بەرەو کوێمان ئەبات؟...
بزوتنەوەی گۆڕان و چوار ساڵ کارکردن...
تەزویر لە هەڵبژاردن بۆچی...
بەرژەوەندی حیزبی یان مادەی 140...
دەنگدان و کاریگەریەکانی...
بەشداری بەرپرسانی کورد لەیادە مێژویەکاندا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...