ئەرکی گۆڕان لەناو رەوەندی کوردی بۆ قۆناغی نوێ

فایەق سەرچناری


رەوەندی کوردی لە دەرەوە ئەو چەمکە گرنگ و بەهێزەی کۆمەڵگایە کە لە هەمو کات و ساتێکدا پێویستی کردبێ ئامادەیی خۆی پیشانداوە و کاریگەری و رەنگدانەوەی زۆر باشی هەبوە لەسەر هەرێمی کوردستان. بەتایبەتی لە سەر کۆی پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان، یان هەر کارەساتێکی نەخوازراو کە روبەڕوی هەر پارچەیەکی کوردستان بوبێتەوە، ئەمە لە لایەك و لەلایەکی تریش لە کۆمەك کردن و هاوکاری خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەك درێغیان نەکردوە و هەمیشەش لە هەوڵدابون و دەستی یارمەتیان هەبوە بە تایبەتی لەکاتی روداوەکاندا، دیارە ئەمەش هەستێکی نەتەوەیی پیرۆزە بە تایبەتی لەو قۆناغانەی کە مەترسی ئەکەوێتە سەر کوردستان. بە نمونە ئەو شەڕەی ئەمڕۆ کە دەرگای هەمو ماڵێکی گرتوە. بەگشتی ئەتوانین بڵێین رەوەندی کوردی لەدەرەوە رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە.

دیارە هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی بزوتنەوەی گۆڕاندا و بەتایبەتیش ئەو دروشمانەی کە بۆ قۆناغی کاری داهاتوی بزوتنەوەکە بەرجەستەی کردن، کە گرنگترینیان باوەڕبون بە رەوەندی کوردی و پشتبەستن پێیان، رێکخستنی رەوەندی کوردی و بەشداری پێکردنیان لە بڕیاردان لەناو بزوتنەوەکەدا، ئەمە ئەو دەرگا داخراوانەی تێکشکاند و بوە مایەی خۆشحاڵی بۆ ئەم بەشە گرنگەی کۆمەڵگای کوردی لە دەرەوەی وڵات. کە لە زۆربەی وڵاتان توانی ئەنجومەنی وڵات و لە شارەکانیشدا رایەڵەی بازە دروست بکات، ئەمە سەرەتایەکی زۆر گرنگ و مژدەبەخش بو بۆ رەوەندی کوردی کە بەشداریان پێکرا لە بڕیاردانی ناو بزوتنەوەکە و ئەتوانین بڵێین کاریگەری زۆر باشی دروستکرد لە بەرەوپێشچونی، چونکە بەڕاستی لەو ماوە مێژوییە دورودرێژەی حیزبە کوردستانیەکاندا ئەمە مۆدێلێکی زۆر دیموکراسیانەی نوێ بو کە بزوتنەوەی گۆڕان دایهێناو لەناو رەوەندی کوردیدا پەخشی کرد و کاری لەسەر کرد. دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان ئەم راستیە ئەسەلمێنێ.

دیارە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی بازنەی شارەکاندا ئەنجامدراو بەسەرکەوتوانە کۆتایی پێهات، ئەویش دور لە سانسۆر، بە چاودێری خەڵکی بێلایەن و دڵسۆز و خەمخۆری بزوتنەوەکە، ئەگەر کەموکوڕییش هەبوبێ ئەوا زۆر بچوکبون و تێکڕای پرۆسەکە سەرکەوتوبو. قۆناغی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی وڵات و جڤاتی نیشتیمانی بەم نزیکانە ئەنجامئەدرێ. ئەوەی جێی سەنجە و لە دو ساڵی رابوردودا زۆر کاری لەسەر نەکراوە یان بوەتە جێی رەخنەی زۆرێك لە ئازادیخوازان و هەمیش هەڵسوڕاوان، ئەوەیە ژنان زۆر بەکەمی ئەبینرێن لەناو کاندیدەکاندا بۆ پۆستەکان، هەر بۆیە زۆر گرنگ و پێویستە دەستەی بەڕێوەبەرانی بازنەی شارەکان و ئەنجومەنی نوێی دەستبەکار گرنگیەکی تەواو بەم لایەنە بدەن و کاری جدی بۆ بکەن، چونکە بەڕاستی ژنانی ئێمەش هیچیان کەمتر نیە لە پیاوان و ئەتوانن رۆڵی خۆیان بگێڕن لەبەرەو پێشچونی بزوتنەوەکە و بەشداری راستەوخۆ بکەن لە بڕیارداندا، ئەمەش لەسەر هەمو لایەك پێویستە کاری تەواوی بۆ بکەن، لەلایەکی تریشەوە پێویستە ژنانی کوردیش خۆیان بێنە ناوەوە و چاوەڕێی پیاوان نەکەن، چونکە ئەم دیاردەیە هەر لە کۆمەڵگا شەرقییەکاندا بەدی ناکرێ، بەڵکو لە کۆمەڵگای پێشکەوتوشدا ژنان خۆیانن ئەو رۆڵە گرنگە ئەگێڕن و هەوڵ ئەدەن بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان لەناو حیزبە سیاسیەکاندا و هەمیش بڕیاردەرن لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا. بزوتنەوەی گۆڕان ئەو دەرفەتەی رەخساندوە بۆ ژنان و لە دەستوری بزوتنەوەی گۆڕاندا چەسپیوە کە بەشی حەوتەم تایبەتە بە رەوەندی کوردی لە ئەنجومەنی وڵاتدا کە حەوت ئەندامن دیارە یەکێکیان تایبەتە بە ژنان و ئەو بەڕێزەی ئەم ئەرکە ئەگرێتە ئەستۆ هەروەك لە دەستورەکەدا ئاماژەی پێدراوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
2/7  نوێنەری ئافرەتان بەرپرسە لە:
1/7/2  بەدواداچونی پرسی ئافرەتی کوردستانی لەو وڵاتەدا.
2/7/2  هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و پێگەیاندنی هەڵسوڕاوی نوێی چالاکی بواری ئافرەتان لەناو کابان، فەرمانبەران، کارمەندان و خوێندکاراندا.
3/7/2  دامەزراندنی تۆڕی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتانی پشتیوانی گۆڕان و لەگەڵ ئافرەتانێ کە ناخوازن کاری رێکخراوەیی بکەن.
4/7/2  دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی تایبەت بە ئافرەتان و رێکخراوی ئافرەتانی سەر بە لایەنە سیاسیەکان.
5/7/2  دەبێ خوێندەوار بێت.

بۆیە بزوتنەوەی گۆڕان و دەستورەکەی هەمیشە دەرگای ئاوەڵا کردوە بۆ ژنانی کورد، کە بێن و بەشداربن لە پرسە چارەنوسسازەکانداو خۆیان کاندید بکەن لە هەر بوارێکدا کە بیانەوێ کاری تێدا بکەن. ئیتر کاتی ئەوە هاتوە ژنانی کورد بە گشتی و ژنانی دەرەوەی وڵات بە تایبەتی بەشداربن لە بەرەوپێشبردنی وڵات و شانبەشانی پیاوان بڕیاردەربن لە پرسە گرنگرکاندا.
31/01/2015 بینین: 5390
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بەکارهێنانی یاسا یان جێبەجێکردنی...
جەنگ و نەهامەتیەکانی...
زەروریەتی دەستور و کۆکبون لەسەری...
پیرۆزی سەرۆك یان شکۆی پەرلەمان...
هەڵەبجە وەك سیمبولێك...
راپەڕین و ئامانجەکانی خەڵك...
دەسەڵاتی پەرلەمان گەڕاوەتەوە بۆ خەڵك؟...
پۆستی پارێزگار یان خزمەتی خەڵك؟...
کوردستان پێویستی بە سوپای سەربازی زیاترە...
کۆبانی زەنگێکی مێژویی تر نەبو بۆ میللەت و بەرپرسانی کورد؟...
لێدانی کۆبانێ لە دەرگادانی هەمو ماڵێکی کوردە...
شارە حەیاتەکە و ململانێ...
هەڕەشەی سەر NRT هێرشە بۆ سەر دیموکراسی...
پێشمەرگە و دروشمی یەک سەنگەری...
٢٥-٧ ئومێد و هیوای خەڵك...
کورد لەنێوان مادەی 140 و هەلێکی مێژوییدا...
پێشمەرگە هێزی نیشتیمانە یان حیزب!...
بانێکە و دو هەوا...
دوا پەیام...
نیشتیمان هەمو لێی بەرپرسین...
پایە گرنگەکانی دەنگدان...
پێکنەهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنێکی تر...
با یادی 8ی مارس تەنها ئاهەنگ و هەڵپەرکێ نەبێ...
دەنگدان باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکان...
دواخستنی موچە قەیرانێکی مەترسیدارە...
میللەت یەخەی کێ بگرێ لەم بارودۆخە...
پێكنەهێنانی حکومەت بەرژەوەندی لە چیدایە...
کەرکوك و خەمی کورد...
کوردستان و مۆدێلی تیرۆر...
سیستەمی پەروەردە یان پەروەردەی سیستەم...
حوکمی درێژخایەن بەرەو کوێمان ئەبات؟...
بزوتنەوەی گۆڕان و چوار ساڵ کارکردن...
تەزویر لە هەڵبژاردن بۆچی...
بەرژەوەندی حیزبی یان مادەی 140...
دەنگدان و کاریگەریەکانی...
بەشداری بەرپرسانی کورد لەیادە مێژویەکاندا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...