دوانگه‌ی سبه‌ی

ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان

رێنمایی رێكخراوەیی
ژمارە .... بۆ پێكهێنانی:
ئەنجومەنی بنكە
ئەنجومەنی بازنە
ئەنجومەنی رایەڵە
ئەنجومەنی شار، یان قەزا
بەشی یەكەم: ناسینی بزوتنەوەی گۆڕان
یەكەم، ناوی رێكخراو: بزوتنەوەی گۆڕان.

دوەم، پێناسەكەی: رێكخراوێكی سیاسیی خاوەن كەسایەتی مەعنەوییە، لە گردبونەوەی ئارەزومەندانەی ئەو هاوڵاتییانە پێكدێ، كە لە دەوری بەرنامەی سیاسیی و پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەتەوە.
سێیەم،  دروشمەكەی: گۆڕان.
چوارەم، لۆگۆكەی: بازنەیەكە بە رەنگی نیلی، لە ناوەڕاستیدا وێنەی مۆمێكی سپی هەیە، ئاگرێكی بە هەردو رەنگی زەردو نارنجی لە سەرە، لە ژێریدا ناوی بزوتنەوەكە بە هەردو رەنگی نارنجی و سپی (گۆڕان)، بە هەر سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی نوسراوە.
پێنجەم، شوێنی چالاكیی: هەرێمی كوردستان و عێراق و هەر جێیەكی هاوڵاتییانی كوردستانی لێ بێت لە دەرەوەی عێراق. بارەگای سەرەكیی جارێ لە شاری سلێمانییە.
بەشی دوەم: ئەندامەتی
یەكەم، بەدەستهێنانی ئەندامەتی:
هەر هاوڵاتییەكی كوردستانی تەمەنی گەیشتبێتە شانزدە ساڵ دەتوانێ ببێتە ئەندام بەو مەرجەی:
1- فۆرمی ژمارە (1)ی ئەندامەتی بزوتنەوەی گۆڕان پڕ بكاتەوە.
2- بەڵێن بدات كار بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی بكا.
3- ئەندامانە بدا.
4- دوو ئەندامی ناسراوی بزووتنەوەی گۆڕان پشتگیریی وەرگرتنی بكەن.
دووەم، لەدەستدانی ئەندامەتی:
1- ئەگەر بە ئارەزووی خۆی وازیهێنا.
2- ئەگەر مرد.
3- ئەگەر دادگا بە تاوانی لەكەی شەرەف سزای بدا.
4- ئەگەر مەرجەكانی ئەندامەتی لەدەستدا.
5- ئەگەر زیانی مادی، یا مەعنەوی لە بزووتنەوەكە، یا لە هەرێم دا و «ژوری قانونی»ی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری هەڵپەساردنی كاتی، یا دەركردنی دا.
سێیەم، مافەكانی ئەندام:
1- كارتی ئەندامەتی بزووتنەوەی گۆڕان وەربگرێ.
2- ئەندام بۆی هەیە، ئەگەر مەرجی قانونی تێدا بوو، داوا بكا بۆ هەموو ئاستە رێكخراوەییەكانی دەزگاكانی بزووتنەوەو بۆ كارەكانی دەزگاكانی حكومەتی هەرێم و عێراق بپاڵێورێ.
3- لە ریفراندۆم و دەنگدانە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكەدا، دەنگ بدا.
بەشی سێیەم: گروپی پشتیوانیی
یەكەم، پشتیوان
1- پشتیوان، ئەشێ كەسێك بێ كە نایەوێ، یا ناتوانێ ببێتە ئەندام، بەڵام ئامادەیە خۆبەخشانە پشتیوانییو هاوكاریی مەعنەوی، یا مادی بزووتنەوەی گۆڕان بكا.
2- پشتیوان بۆی هەیە، ئەگەر مەرجی قانونی تێدا بوو، داوا بكات بۆ پۆستی هەموو ئاستەكانی دەزگاكانی حكومەتی هەرێمو عێراق بپاڵێورێ.
3- پشتیوان بۆی هەیە، وەكو كارمەند لە هەموو دەزگاكانی بزووتنەوەدا كار بكا.
4- پشتیوان بۆی هەیە، رەخنەو پێشنیار، دەرباری كارو هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕانو هەڵسووڕاوەكانی ئاراستەی هەموو ئاستە رێكخراوەییەكانی بزووتنەوە بكا.
دووەم، گروپی پشتیوانیی:
1- پشتیوان دەتوانێ بە تاك، یان بە كۆمەڵ لەگەڵ (2) كەس، یا زیاتر لە ناسیاوەكانی لە سەر بنچینەی دراوسێیەتی، هاوپیشەیی، هاوبیریی، هاوشوێنی، هاومەزەبی، هاودینی، خزمایەتی... لە لادێ، گوند، كۆڵان، شەقام، گوزەر، فەرمانگە، قوتابخانە، كارگەدا.. هاودەنگ بن بۆ پێكهێنانی «گروپی پشتیوانیی.
2- گروپی پشتیوان: یەكەی بنچینەیی هێزی جەماوەریی رێكخراوەكەن، بۆ زانینی خواستەكانی خەڵكو بۆ گەیاندنی پەیامەكانی، چاوو گوێ و دەستو زمان و مەژی و دڵی بزووتنەوەكەن لەناو خەڵكدا.
3- لە سنووری هەر وێستگەیەكی دەنگداندا دەشێ هەڵسووڕاوێك، یا زیاتر چەندین گروپی پشتیوانیی دروست بكەن.
بەشی چوارەم: ئەنجومەنی بنكە
یەكەم، بنكە:
1- بنكە بە سنووری جوگرافی یەكە كارگێڕییەكان دیاری دەكرێ.
2- سنووری جوگرافی بنكەی پشتیوانیی هەمان سنووری جوگرافی ناوەندی دەنگدان (مركز الاقتراع)ی سەردەمی هەڵبژاردنەكان دەبێ.
3- لە سنووری هەر ناوەندێكی دەنگداندا، كە چەند وێستگەی تێدایە، دەشێ چەندین گروپی پشتیوانیی تێدا دروست بكرێت.
4- چەند گروپێكی پشتیوان پێكەوە دەشێ تۆڕێكی پەیوەندیی لەنێوان خۆیاندا دروست بكەن و كەسێ بكەنە نێردراوی خۆیان بۆ بنكەی پشتیوانیی لە گەڕەكەكەیان، یان لە سنوورە ئیدارییەكەیاندا.
دووەم، فرمانەكانی بنكە:
1- لە كاتی ئاساییدا فرمانی سەرەكیی بنكە كاری سیاسیی – جەماوەرییو پەیداكردنی دۆست و لایەنگرو پشتیوانیی نوێ دەبێ بۆ بزووتنەوەكە، (تێبینی: بەدواداچوون دەكات بۆ هەموو ئەو رووداوانەی رۆژانە لە ناوچەكەیاندا دەقەومێ – وەكو: ئاگركەوتنەوە، لافاو، دزی، شەڕ، كوشتن، رووداوی سەیاره، مردنی دۆستو پشتیوانیی بزووتنەوەو... هیتر، پاش دڵنیابوون لە راستی رووداوەكە ئاگاداری رایەڵەی راگەیاندنی ئەنجومەنی شار دەكا).
2- لە كاتی هەڵبژاردندا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجومەنی پارێزگا، هەر هەڵبژاردنێكی تر، خۆی تەرخان دەكات بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.
3- بنكە بۆ راپەڕاندنی كارو فرمانەكانی، دەتوانێ لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا بارەگایەكی كاتی دابنێ.
4- بنكە ژمارەی پێویستی هەڵسووڕاو بۆ بریكاری وێستگەكان و بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ سنووری كاركردنی خۆی ئامادە دەكا.
سێیەم، نوێنەرایەتی بنكە:
ئەنجومەنی بنكە نێردراوی خۆی دیاری دەكات بۆ نوێنەرایەتی بنكەكەیان لە ئەنجومەنی بازنەدا، (تێبینی: دەشێ بە هەڵبژاردن، یا بە پێكهاتن، یا بە تیروپشك، یا بە دانان بێ).
چوارەم، ناوی بنكە:
هەموو بنكەیەك بۆ ئەوەی بناسرێتەوەو لە بنكەكانی تر جیا بكرێتەوە، ناوو ژمارەی تایبەت بەخۆی دەبێت، (تێبینی: دەشێ بە ناوی هەمان گوند، قوتابخانە، فەرمانگە، كۆڵان، شەقام، گەڕەك... ەوە ناو بنرێت، كە ناوەندی دەنگدانو وێستگەكانی تێدا بووە).
پێنجەم، ئەنجومەنی بنكە پێكدێ لە:
1- بنكەوان، كە سەرپەرشتی بنكەكە دەكات، (تێبینی: دەشێ بە هەڵبژاردن، یا بە پێكهاتن، یا بە تیروپشك، یا بە دانان بێت).
2- لە (15 تا 21) كەس لە هەڵسووڕاوانی گروپەكانی پشتیوانیی.
3- هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی بنكە لە رێگەی بینین و پەیوەندیی تەلەفۆنی و بەریدی ئەلیكترۆنیەوە دەشێ لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ زۆرترین ژمارەی گروپی پشتیوانیی دا.
4- ئەندامانی ئەنجومەنی بنكە دەشێ خۆبەخش بن لە پاڵ كارەكانی ئەنجومەندا كاری ئاسایی خۆیان بكەن.
بەشی پێنجەم: ئەنجومەنی بازنە
یەكەم، بازنە:
بازنە بە سنووری جوگرافی دیاری دەكرێت، سنووری جوگرافی بازنە سنووری جوگرافی یەك ناوەندی تۆماركردنی دەنگدان دەگرێتەوە.
دووەم، فرمانەكانی بازنە:
1- راگرتنی پێوەندی بەردەوام لەگەڵ دانیشتوانی بازنەكەدا بە: بەشداریی پرسە، بەشداریی شاییو شەكراو، بڵاوكردنەوەی راگەیەنراوەكانی گۆڕان، بەستنی كۆڕو كۆبوونەوە، هاندانی گەنجەكان تیپی وەرزش و هونەر پێك بهێنن، سازكردنی ئاهەنگ لە بۆنە نەتەوەییەكاندا، سەیرانی بە كۆمەڵی گەڕەك، یان پیشەیی، یان هەر چالاكییەكی كۆمەڵایەتی تر.
2- كێوماڵكردنی ماڵ بە ماڵ و دووكان بە دووكانی دانیشتوانی سنووری بازنەكە بۆ ناسینیان لە كاتی بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردن و بۆ هەر كارێكی پێویستی تری وەكو ریفراندۆم.
3- پێشنیاركردنی ناوی كاندید بۆ هەر هەڵبژاردنێكی (پەرلەمان، پارێزگا، شارەوانی )، كە ئەنجام دەدرێت.
4- كۆكردنەوەی داتا لەسەر:
1-4/ بازنەی هەڵبژاردنی سنووری كارەكەی.
2-4/ دەنگدەرانی بازنەكە.
3-4/ لایەنە مونافیسەكان.
5- بەدەسهێنانی داتای راست بە رێگەی راپرسیی، یا لێكۆڵینەوەی زانستیو گەڕانی مەیدانی لەسەر قەوارەی دەنگدەرانی گۆڕان و لایەنەكانی تر.
6- ئاگاداركردنی راگەیاندنی ئەنجومەنی شار لە هەر رووداوێك كە لە سنووری بازنەكەیاندا دەقەومێ.
7- بە هاوكاریی بنكەكان و گروپەكانی پشتیوانیی ژمارەی پێویستی هەڵسووڕاو بۆ راهێنانی بریكاری وێستگەكان و بانگەشەی هەڵبژاردن ئامادە دەكا.
سێیەم، بارەگای بازنە:
1- لە دۆخی ئاساییدا ئەنجومەنی بازنە لە «مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان»دا بۆ راپەڕاندنی كارەكانی جێگەیەكی تایبەت بە خۆی دەبێت.
2- لە كاتی پێویستدا، بە تایبەتی لە كاتی هەڵبژاردندا، بۆی هەیە بارەگا بكاتەوە.
چوارەم: كۆبوونەوەی بازنە:
ئەنجومەنی بازنە بۆ ئاگاداریی لە ئاڵوگۆڕی دۆخی ناوچەكەی و هەڵسەنگاندنی كاروبارەكانی، لایەنی كەم هەفتەی جارێكو هەر رۆژێكیش پێویستی كرد كۆ دەبێتەوە.
پێنجەم، ناوی بازنە:
هەموو ئەنجومەنی بازنەیەك بۆ ناسینەوەو جیاكردنەوەیان لە یەكتری ناوێكی تایبەت و ژمارەیەكی تایبەت بە خۆی دەبێت. (تێبینی: دەشێ بە هەمان ناوو ژمارەی ئەو گەڕەكەوە بێت، كە بنكەی تۆماری دەنگدەرانی لێ بووە).
شەشەم، نوێنەرایەتی بازنە:
بازنەوان، كە سەرپەرشتی ئەنجومەنی بازنەیە، نوێنەرایەتی بازنەكە دەكات لە ئەنجومەنی شار (قەزاو ناحیە)دا.
 (تێبینی: نوێنەر دەشێ بە پێكهاتن، یا بە هەڵبژاردن، یا بە دانان بێ).
حەوتەم، ئەنجومەنی بازنە پێكدێی لە:
1-بازنەوان، كە سەرپەرشتی ئەنجومەنی بازنە دەكات، (1 كەس).
2- سكرتێری بازنه (1 كەس)، كات و شوێنی كۆبوونەوەی ئەنجومەن رێك دەخات و ئەندامەكانی لێ ئاگادار دەكات. كۆنووسی كۆبوونەوەكان ئامادە دەكات، لیستی ناوی ئەندامانو هەڵسووڕاوان دەپارێزێ.
3- بەڕێوەبەری كارگێڕیی (1 كەس).
بەرپرسە لە كاروباری داراییو پێویستییە لۆجستییەكانی بازنەكە.
4- رێكخەری رایەڵەكانی كەسایەتی، پیشەیی، هونەری، وەرزشی... لە سنووری بازنەدا، (1 كەس).
5- بنكەوانەكان، كە سەرپەرشتی ئەنجومەنی بنكە جیاوازەكانی سنووری یەك ناوەندی تۆماركردنی دەنگدەران (مركز تسجیل الناخبین)ی سەردەمی هەڵبژاردن دەكەن، (تێبینی: ژمارەی بنكەوانەكانی ناو بازنە بە قەدەر ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانە).
6- ئەندامانی ئەنجومەنی بازنە دەشێ خۆبەخش بن و لە پاڵ كارەكانی ئەنجومەندا كاری ئاسایی خۆیان بكەن.
بەشی شەشەم: ئەنجومەنی رایەڵە
یەكەم، رایەڵە:
رایەڵە بە جۆری پیشەو باری كۆمەڵایەتی دیاری دەكرێت. سنووری كاری رایەڵە هەموو هاوپیشەكانی دەگرێتەوە لە سنووری شار، یا قەزایەك دا.
دووەم، فرمانەكانی رایەڵە:
1- رایەڵە كەناڵی پێوەندیی بزووتنەوەی گۆڕانە لەگەڵ پیشە جیاوازەكانی كۆمەڵگەداو بەرپرسە لە رێكخستن و سازدان و ئامادەكردنی ئەو توێژە كۆمەڵایەتییە بۆ بەشداریی لە چالاكیی سیاسیی و پیشەیی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری.. دا.
2- سەرژمێریی هاوپیشەكانی رایەڵەكە بۆ ناسینیان لە كاتی بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردن و بۆ هەر كارێكی پێویستی تری وەكو ریفراندۆم.
3- پێشنیاركردنی ناوی كاندید بۆ هەر هەڵبژاردنێكی (پارلەمان، پارێزگا، شارەوانی، رێكخراوەكانی كۆمەڵی شارستانی ...)، كە ئەنجام دەدرێت.
4- ئامادەكردنی پرۆژەی هەڵسەنگاندنو تۆژینەوە لە بوارە جیاوازەكانی ژیانی كۆمەڵدا وەكو:
1-4/ هەڵسەنگاندنی ئەدائی كاری حكومییو ئەهلیی لە بواری ئەو پیشەیەدا.
2-4/ ئامادەكردنی پرۆژەی زانستی بۆ چاكسازیی لە سیستەمی كاری پیشەی پێوەندیداردا وەكو: سیستەمی پەروەردە، تەندروستی، قەزائی، ژێرخان، تەكنۆلۆجی، بازاڕ، كشتوكاڵ، پیشەسازیی، رۆشنبیریی...
3-4/ هەڵسەنگاندنی كارو قەوارەی لایەنە مونافیسەكان.
5- بەدەسهێنانی داتای راست بە رێگەی راپرسیی، یا لێكۆڵینەوەی زانستیو گەڕانی مەیدانی لەسەر قەوارەی دەنگدەرانی گۆڕان لەناو ئەو پیشەیەدا.
6- ئاگاداركردنی راگەیاندنی ئەنجومەنی شار لە هەر رووداوێكی كە لە سنووری رایەڵەكەیان دا ئەقەومێ.
7- بە هاوكاریی بازنەو بنكەكانو گروپەكانی پشتیوانیی ژمارەی پێویستی هەڵسوڕاو بۆ وێستگەكانو بانگەشەی هەڵبژاردن ئامادە ئەكا.
سێیەم، بارەگای رایەڵە:
1- لە دۆخی ئاساییدا ئەنجومەنی رایەڵە لە «مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان» دا بۆ راپەڕاندنی كارەكانی جێگەیەكی تایبەت بە خۆی ئەبێ.
2- لە كاتی پێویستدا، بە تایبەتی لە كاتی هەڵبژاردندا، بۆی هەیە بارەگا بكاتەوە.
چوارەم: كۆبوونەوەی رایەڵە:
ئەنجومەنی رایەڵە بۆ ئاگاداریی لە ئاڵوگۆڕی دۆخی پیشەكەی و ناوچەكەی و هەڵسەنگاندنی كاروبارەكانی رایەڵەكەی، لایەنی كەم مانگی جارێك و هەر رۆژێكیش پێویستی كرد كۆ ئەبێتەوە.
پێنجەم، ناوی رایەڵە:
1- هەموو ئەنجومەنی رایەڵەیەك بۆ ناسینەوەو جیاكردنەوەیان لە یەكتری، ناوێكی ئەبێ بگونجێ لەگەڵ پیشەكەیان، یا پایەی كۆمەڵایەتییان، وەكو: رایەڵەی ژنان، رایەڵەی مامۆستایان، رایەڵەی پزیشكان، رایەڵەی كارمەندان، رایەڵەی ئەندازیاران، رایەڵەی پارێزەران، رایەڵەی زانكۆو پەیمانگا، رایەڵەی خوێندكاران، رایەڵەی گەنجان (وەرزشەوانو هونەرمەندان)، رایەڵەی بازاڕو ناوچەی پیشەسازیی، رایەڵەی كەسایەتی (مامۆستایانی ئایینی، براگەورەی بنەماڵەو خێل، فەرمانبەری خانەنشین، فەرمانبەری پلەی بەرز)، رایەڵەی جوتیاران، رایەڵەی كرێكاران، رایەڵەی پێشمەرگەی دێرین.
2- لە هەندێ شار، یا قەزا كە یەكێ، یا هەندێ لەم پیشانەی لێ نییە، یان لێیەتیو بە ژمارە كەمن، ئەگەر ئەو پیشەیە ژمارەیەكی بەرچاوی تێدا نەبوو پێویست ناكا رایەڵەیان بۆ دروست بكرێ، ئەشێ لەگەڵ رایەڵەكەی نزیكی خۆی یەك بخرێن.
شەشەم، نوێنەرایەتی رایەڵە:
رێكخەری رایەڵە، كە سەرپەرشتی ئەنجومەنی رایەڵەیە، نوێنەرایەتی رایــەڵەكە ئەكا لە ئەنجومەنی شار (قەزا)دا، (تێبینی: نوێنەر ئەشێ بە پێكهاتن، یا بە هەڵبژاردن، یا بە دانان، یان بە نۆرە بێ).
حەوتەم، ئەنجومەنی رایەڵە پێكدێ لە:
1- رێكخەری رایەڵە (1 كەس).
سەرپەرشتی كاروبارەكانی ئەنجومەنی رایەڵە ئەكا.
2- سكرتێری رایەڵه (1 كەس).
كات و شوێنی كۆبوونەوەی ئەنجومەن رێك ئەخاو ئەندامەكانی لێ ئاگادار ئەكا، كۆنووسی كۆبوونەوەكان ئامادە ئەكا، لیستی ناوی ئەندامانو هەڵسووڕاوان ئەپارێزێ.
3- بەڕێوەبەری كارگێڕیی (1كەس).
بەرپرسە لە كاروباری داراییو پێویستییە لۆجستییەكانی رایەڵەكە.
4- ئەندامانی ئەنجومەنی رایەڵە، (تێبینی: ژمارەی ئەندامەكانی رایەڵەو گروپەكانی پشتیوانیی بە پێی پێویستییەكانی فراوانی پیشەكە دیاری ئەكرێ).
5- هەر ئەندامێكی ئەنجومەنی رایەڵە ئەشێ سەرپەرشتی بنكەیەك، یا چەند بنكەیەكی هاوپیشەكانی بكا لە سنووری شار، یا قەزایەكدا.
6- هەر بنكەیەك ئەشێ لە چەند هەڵسووڕاوی گۆڕان پێك بێ و هەر هەڵسووڕاوێكیش پەیوەندیی لە گەڵ گروپێ، یا چەند گروپی پشتیوان لە هەمان پیشە هەبێ.
7- ئەندامانی ئەنجومەنی رایەڵە ئەشێ خۆبەخش بن لە پاڵ كارەكانی ئەنجومەندا كاری ئاسایی خۆیان بكەن.
بەشی حەوتەم: ئەنجومەنی شار
یەكەم، ئەنجومەنی شار (یان قەزا) پێك ئەهێنرێ لە:
1- دەستەی بەڕێوەبەر كە پێك دێ لە:
1-1/ باژێڕەوان (1 كەس).
بەرپرسی یەكەمە لە كاروفرمانی هەموو بەشەكانی ئەنجومەن. (ئەشێ بە پێكهاتن، یا بە هەڵبژاردن، یا بە دانان بێ).
2-1/ سكرتێری ئەنجومەن (1كەس).
بەرپرسە لە دانانی بەرنامەی كۆبوونەوەو دیاریكردنی كاتو شوێنی كۆبوونەوەو تۆماركردنی بابەتەكانی ناو كۆبوونەوەو بڕیارو راسپاردەكانی.
3-1/ بەڕێوبەری كارگێڕیی ئەنجومەن (1 كەس).
بەرپرسە لە راپەڕاندنی كاروباری دارایی، ژمێریاریی، دابینكردنی پێویستی لۆجستی بارەگاو بنكەكان.
4-1/ بەرپرسی میدیا (1 كەس).
بەرپرسە لە كۆكردنەوەو بەدواداچوونی هەموو ئەو رووداوانەی لە سنووری بازنەكاندا ئەقەومێن و، گەیاندنی بە شوێنی پەیوەندیدار بۆ ئاگاداریی، یان بۆ بڵاوكردنەوە.
بەرپرسە لە رێكخستنی كۆڕو كۆبوونەوە فراوانو گشتییەكانی ئەنجومەنو دابینكردنی پێویستییەكانی.
5-1/ بەرپرسی پەیوەندییەكان (1 كەس).
بەرپرسە لە پەیوەندیی لە گەڵ داوودەزگای حكومەتیو حیزبیو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی شارستانی.
1-2/ نوێنەرێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگادا. (1 كەس).
2-2/ نوێنەرێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی كوردستاندا. (1 كەس).
3-2/ نوێنەرێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، (1 كەس).
3- بازنەوانەكان (ژمارەیان بە قەدەر ژمارەی بازنەكان ئەبێ)
4- رێكخەری رایەڵەكان (ژمارەیان بە قەدەر ژمارەی رایەڵەكان ئەبێ).
دووەم، بارەگای ئەنجومەن:
"مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان" بارەگای سەرەكیی ئەنجومەنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەبێ لە شارەكەدا، جێگەی یەكتر بینین و كۆبوونەوەو راپەڕاندنی كارو فرمانی رۆژانەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارە.

سێیەم، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی شار:
1- ئەنجومەنی شار هەموو مانگێ بە لایەنی كەمەوە یەك جار لە سەری مانگ،  یا لە ناوەڕاستی مانگدا كۆبوونەوە ئەكا، یا هەر كاتێ چواریەكی ئەندامەكانی داوایان كرد، یان لە كاتی پێویستدا.
2- بەرپرسی یەكەم سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكان ئەكا، ئەشێ بیكا بە نۆرەیی (دەوری) بە پێی تەمەن، یا بە پێی حەرفی ئەبجەدی هەر جارەی یەكێ ئەنجامی بدا.
3- كۆبوونەوەكان تەرخان ئەكرێن بۆ: هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی هەلومەرجی سیاسیی، ئابووریی، كۆمەڵایەتی، رۆشنبیریی، پەروەردەیی... هەروەها بۆ هەر بابەت و كێشەیەك كە لەو ماوەیەدا ورووژاو یا لێدوانی پێویست بێ.
چوارەم، نوێنەرایەتی:
ئەنجومەنی شار لە كۆبوونەوەدا نێردراوی خۆی دیاری ئەكا بۆ ئەنجومەنی ناوەندیی پارێزگا، (تێبینی: ئەشێ بە پێكهاتن، یا بە هەڵبژاردن، یا بە تیروپشك، یا بە دانان بێ).
بەشی هەشتەم: كۆنفرەنسی شار
(هەروەها قەزاكان)
یەكەم، كاتی بەستنی:
ساڵی یەك جار ئەبەسترێ.
دووەم، فرمانەكانی:
1- هەڵسەنگاندنی ئەدائی ئەنجومەنی پێشووی شار (یا قەزا).
2- هەڵسەنگاندنی دۆخی بزووتنەوەی گۆڕان لە ناوچەكەدا: بەراوردی ژمارەی پشتیوانەكانی بزووتنەوە لە چاو ژمارەی دەنگدەرانی ناوچەكەدا، باسكردنی گرفتەكانی، چارەسەرەكانی، رێگەكانی گەشەكردنی زیادتری بزووتنەوەكە.
3- هەڵسەنگاندنی ئەدائی فەرمانگەكانی حكومەت و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی: پەروەردە، تەندروستی، رێگەوبان، ئاوی خواردنەوەو كارەبا، شارەوانی، پۆلیسو ئاسایش.
4- ئامادەكردنی پرۆژەو پێشنیار بۆ باشكردنی ئەدائی حكومەتو خزمەتگوزارییەكانی.
5- هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی  شار (یا قەزا) بۆ ماوەی یەكساڵی كاری داهاتوو.
سێیەم، بەشدارەكانی (3) جۆر ئەبن:
1- ئەندامی كارا
ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا (شار)
نوێنەرانی بنكەكانی گروپەكانی پشتیوان
(تێبێنی: مافی تەواوی گفتوگۆو دەنگدانو خۆپاڵاوتنیان هەیە).
2- شارەزاو پسپۆڕ
(تێبینی: بەپێی پسپۆڕییو شارەزایی لە بوارەكانی خۆیاندا بانگ ئەكرێن، یا خۆیان داوا ئەكەن بۆ بەشداریی لە گفتوگۆكانی كۆنفرەنسەكەدا، مافی خۆپاڵاوتنیان هەیە، بەڵام مافی دەنگدانیان نییە، چونكە نوێنەرایەتی هیچ بنكە، یا بازنەیەك ناكەن).
3- میوانی رێزلێنراو.
(تێبینی: لە كەسایەتی كۆمەڵایەتی، پێشمەرگەی دێرینو تێكۆشەری دێرین، وەرزشكار، هونەرمەند، مەلا، كارمەندانی پلە بەرزەكان بانگ ئەكرێن، مافی گوێگرتنیان هەیە).

تێبینی:
داوا له هاوڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که به تێبینی و پێشنیاز ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.


Tuesday, March 15, 2011
 
بیروڕا
123456
nabard
 به‌راستی‌ له‌به‌یره‌وی‌ كوران ناجیت هه‌رجه‌نده‌ جیاوازه‌ له‌به‌یره‌وی‌ حزبه‌كانی‌ ترهه‌روه‌ها له‌ بیناسه‌ی‌ كوراندا ئامازه‌ نه‌كراوه‌ جی‌ ئایدولوزیایه‌كی‌ هه‌یه‌ سوسیالدیموكرات یان لیبرالی‌ یان جه‌ب یان راست ,باس نه‌كردنی‌ ترسان نیه‌له‌ هیج لایه‌نیك جكه‌له‌ فریواندنی‌ خه‌لكی‌ نه‌بیت
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, September 29, 2011
bause
 berezah sarata deatxoshizan ledakam, wa pirozbaiy am hangaea nweya la gali kurd dakam ka bo yakamin gare la mejwy kurdda bam shewaza dimukratia peyraw w programi rekxrawek lalayan chand kaseky ma7dudawa diyarinakret wa daxreta bar basw peshniyar bo gisht layak. ama sarinjek tanha darbaray chonyati kari bzutnaway gorran. la dahatwda sarinj darbaray xalakany nau basaka dnerem. dilsoztan bause
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, April 16, 2011
شوان سيدعةلى
 هه‌ر رێكخراوێك یان حزبه‌كی‌ سیاسی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبونیانه‌وه‌ په‌یره‌و پرۆگرامه‌كی‌ رێكوسه‌رنج راكێش به‌سود وه‌رگرتن له‌سۆزو عاتیفه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر بۆخۆی‌ داده‌ڕێژێ‌,دوور له‌م په‌یره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ئامانجی‌ له‌پشته‌وه‌یه‌ ,كه‌به‌گۆشه‌ی‌ 180پله‌ پێچه‌وانه‌یه‌تی‌ ,نمونه‌ وه‌كو حزببه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات,من ده‌ڵێم ئه‌ گه‌ ربێتو په‌یره‌وی‌ هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه‌ به‌ته‌واوی‌ جێبه‌جێ‌ بكرێ‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كوردستان ببێت به‌هه‌شتی‌ سه‌ر روی‌ زه‌مین ,پێویست به‌وه‌ش ناكات په‌رله‌مان یاسا دابنێت" ده‌بێت به‌وردبین به‌دوای‌ هه‌ژارو ماف خوراوانه‌وه‌بیت .هیوادارم گۆڕانیش وه‌كو ئه‌وهێزه‌ كلاسیكیانه‌ نه‌بێت,تائه‌ورۆژه‌ كاربكات كه‌پێی‌ ده‌كرێ‌.......
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, April 12, 2011
zanjar
 slaw....... barezan mn pem basha shewazi haikali tashkilati bzutnawaka bashewai naxshai dabgrn boja xwenar bashtr lei te dagat lagal rezu supasmda
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, March 27, 2011
dastan
 ده سخؤشى بؤ يه كه يه كه هه لسوراوان و ئه ندامان و به رله مانتارانى بزوتنه وه ى كؤران به راستى خه مخؤرى كه ل و ولاتن من وه ك داستان له كه هه مو بؤجونه كانتانم وه تا دوا هه ناسه م بشتكيريتان لى ئه كه م .
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, March 26, 2011
boskany
 xushk u brayany barez u gorranxwazany basharafy kurdistan u handaran sur bn lasar dawa rawakantan barnamay ,gorranm, barnamayaky pirozaw lasary brron.....sarkawtubn
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, March 26, 2011
goranxwazek
 dastanxosh barezan hiwadarm har sarkawtwbn bo jebajekrdni gsht xalakani rashnwsakatn
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, March 26, 2011
ره‌حیم
 با منیش پرسیارێک له‌ جه‌نابی به‌رێزتان بکه‌م، ئایا ئه‌م ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەییه‌ی نوسیوتانه‌، ده‌زانن چی تان نوسیوه‌؟ ئایا ده‌زانن ئۆرگانی گرامی بکێشن بۆکه‌سێکی وه‌کوو من که‌ سێساڵ له‌ ئه‌ورووپا ئۆرگانیگرامی پرۆژه‌ی کۆمپانییاکانم خوێندووه‌. پرۆگرامی ده‌ست پێکردنوو کۆتایی پێهاتنی ده‌یه‌ها پرۆژه‌م کردووه‌ و به‌ده‌ساڵ کارم تێیداکردووه‌. به‌ڵام به‌ گۆری مردووم ده‌جار پرۆژه‌که‌تانم خوێنده‌وه‌، ده‌تگووت گوێز بۆخۆم ده‌بژێرم. له‌کۆتایدا و دواهه‌مین پرسییارم، ئایا پرۆژه‌ی وا ئاڵۆسکاو له‌به‌تاڵی باشتر نییه‌؟. بچووکتان ره‌حیم.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, March 25, 2011
amang
 mn goranm mn dangi ewam mn lagal azadi ewadam laCANADA halifax ewan dwarozhikurdu kurdistan dangi goran dangi rasani shari slemaneya yadawareya konakanman ber axatawa
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 24, 2011
بختىا ر
 له هه موو دونيادا رووداوى وا روو ده ده ن به لام باشترين ريكا بو ئه وه ى كا ره سا تى وا دووباره نه بنه وه جاو له وولاتانى ده ورووبه رمان بكه ين به ئا ميرو هو يه كانى سه لامه تى
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 24, 2011
بيوار .جاف
 به نسبه ت بروزه ى ره شنووسه كه ى بز وتنه وه ى كوران بو كورينى هه يكه لى سيا سى كوردستان وكومه لكايه كى موديرنى ديموكرا سى كه هه موومافه كانى ها وولاتيان ده سته به رده كا جيكاى ده ستخوشى و هه لوه سته كردنة . من بيم وايه ئه مه باشترين كه ره نتيه بو جيبه جيكردنى داخوازى و داوا ره وا كانى خو بيشا نده ران كه له ئه نجامى جيبه جينه كردنى به لين وخز مه تكو زاريه كان له لايه ن ده سه لاتدارانه وه
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 24, 2011
saman
 mn wak xom hamw xalakanm badla hamwy lajey xoidaya balm wak kak alan amazhy pedawa wabashtra awxala ziad bkret ka kasnek tarxn bkret bo hawkary aw kasanay kanayanawet bbn ba andam balam dang babzwtnaway gorran adan hwadarm aw xala ziat bkret dwbara dast xoshitan leakam hiwadarm gorran bbeta bzwtnawayaky jamawary bar frawan sarkwtwbet kurdstan sarkwtubet bzwtnaway gorran bzhyn kak nawshirwan har sarkawtwbn
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 24, 2011
shara
 pem waye bzutnewey goran u her bzutneweyeki tiri opposision pewiste kurdistani bun bxate seruy Eraqi buni xoy. newey esta be teme u hiway kurdistane eraqi bun bawi nemawe boye hest ekem giringi be danishtwani parchekani tiri kurdistanish bidret we nishtimaneki dabesh nekraw. eme babeti pewisti emroye.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, March 24, 2011
ئالان
 یەکێک لەو شتانەی ئەم پەیڕەوە پێدەچێت فەرامۆشی کردبێت گرنگی ئەو کەسانەیە کە ئامادەن دەنگ بدەن بە گۆڕان بەڵام نایانەوێت ببن بە ئەندام تیایدا. گۆڕان دەبێت شێوازێکی تر بدۆزێتەوە بۆ دواندنی ئەو خەڵکانە، نابێت هەوڵبدات هەمو ئەوانەی لایەنگرین یان دەنگی پێدەدەن ببنە ئەندامی. پێویستە بزوتنەوەکە دەستەیەک سەرپشک بکات بە لێکۆڵینەوە لە هەیکەل و پەیڕەوی حیزبە دیموکراتیە مۆدێرنەکان (بە تایبەت لە خۆرئاوای ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا) و هەیکەل و پەیڕەوێکی هاوشێوەی ئەو حیزبانە دابنێت. لە سەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆجیدا بارەگا ئەو گرنگیەی جارانی نامێنێت، ئەمە جگەلەوەی پێویست ناکات وزە و پارەی خۆیان لە ژمارەیەکی بێشومار بارەگا و کادرەکانی دا سەرف بکەن. خۆ ئەگەر هەمو حیزبەکان بەم شێوەیە بارەگا لە هەمو شوێنێک بکەنەوە (کە ئەمە شتێکە ئێستا هەم گۆڕان و هەم زۆر لایەن و کەسی تریش رەخنەی لێدەگرن) کوردستان دەبێتە دۆزەخێکی گەورە کە پڕە لە بارەگای حیزبی و ئەمە ئەگەری گرژیوئاڵۆزی و پێکدادان گەورەتر دەکات... دەبێت رێگای داهێنەرانەتر بدۆزنەوە بۆ راکێشانی خەڵک و دەنگدەر - سەردەم و مۆدیلی بارەگا بەسەرچوە... هەروەها منیش هاوڕام لەسەر ئەو سەرنجە رەخنەییانەی لە بارەی "لەکەی شەرەف" و لەدەستدانی ئەندامێتیەوە دراون. ئایا لەکەی شەرەف لە هەمو شتەکانی تر نەخوازراوترە تا تەنها ناوی ئەو بێت؟ ئەی بەعسیبوون، گەندەڵی، بەشداربوون لە ٣١ ئاب دا، هتد. دەبێت لیستەکە لەمە بەرفراوانتر بکرێت و رونتریش بکرێتەوە. پێویستە یەم دۆکیومێنتە بە عەرەبی و ئینگلیزیش لەبەردەستدا بێت تا زاراوە ناڕونەکان رونتر ببنەوە.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 23, 2011
shad
 سلاو له‌هه‌مو كوران خوازیك له‌هه‌ركویی‌ دنیا هیوادارم ئه‌و خالانه‌ هه‌موی‌ وه‌ك خوی‌ جی‌ به‌جی‌ بكریت له‌هه‌ركاتیك كه‌بیویست بیت انشالا خوای‌ كه‌وره‌ ده‌ست به‌بالی‌ كاك نه‌وشیروانه‌وه‌ بكریت ئومیدی‌ كه‌نجانی‌ كوردستان هیوادارم هیج هه‌له‌یه‌كی‌ سیاسی رونه‌دات له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ كوران
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, March 23, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -6- په‌ڕه‌
123456
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ