(سبه‌ی):
هاوشێوه‌ی محه‌مه‌د بو عه‌زیزی ئه‌و گه‌نجه‌ی تونس كه به‌هۆی بێكارییه‌وه خۆی سوتان و گیانی له‌ده‌ستدا و دواتر به‌هاری عه‌ره‌بی به‌دوای خۆیدا هێنا، كچه خوێندكارێكی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر به‌هۆی هه‌ژاری و دانه‌مه‌زراندنیه‌وه، ئاگر له‌خۆی به‌رده‌دات و به‌هۆی سه‌ختی سوتانه‌كه‌یه‌وه گیان له ده‌ستده‌دات.
(به‌ناز جه‌واد)ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌شی كارگێڕی كاری ته‌واو كردوه، وه‌ك خۆی له تۆمارێكی ده‌نگیدا ئاماژه‌ی پێكردوه به هۆی دانه‌مه‌زراندنیه‌وه ئاگری به‌رداوه‌ته لاشه‌ی خۆی و به‌هۆی زۆریی رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
سانا سلێمان هاورێی به‌ناز به (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌ناز به به‌رده‌وامی چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ناوی دامه‌زراوه‌كان بو، كاتێك زانیویه‌تی ناوی نه‌هاتوه‌ته‌وه، ئاگری له خۆی به‌رداوه و به‌هۆی زۆری سوتانه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
هاوكات ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه هیچ كه‌س به‌رپرسیار نیه له سوتانی (به‌ناز) و به‌پێی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی كه له به‌ناز وه‌رگیراوه، هۆكاری خۆسوتاندنی ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه دانه‌مه‌زراوه و هیچ كێشه‌یه‌كی تر له‌پشت ئه‌و روداوه‌وه نه‌بوه.
سه‌باره‌ت به خۆكوشتنی ژنان و خۆكوشتنی خوێندكار به‌ناز جه‌واد به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، وارڤین بۆ پرسه‌كانی ژنان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه كه: خۆسوتاندنی گه‌نجێكی وه‌ك به‌ناز جه‌واد، له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا به‌هۆی نه‌بونی ده‌رفه‌تێك بۆ دامه‌زراندنی و په‌یداكردنی بژێوی ژیانی، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م حاڵه‌ته ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ژیانی هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، كه به‌هۆی نه‌بونی پلانێك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراندیان له هه‌مان مه‌رگه‌ساتدا ده‌ژین.
جه‌زا حه‌مه ساڵح، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له لێدوانێكدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵیه‌ی له كوردستاندا هه‌یه، روداوی تری له‌و شێوه‌یه‌ی (به‌ناز) به دوای خۆیدا بهێنێت و هه‌زاران كێشه‌ی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندین حاڵه‌تی مردنیش روبدات".
بنەماڵەی بەناز جەواد، سوتان و گیانلەدەستدانی كچەكەیان دەخەنە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەن.
بەشدار جەواد، برای بەناز، بۆ رۆژنامه‌ی (رۆژنامە) وتی: "داوای یاسایی لەسەر حكومەت تۆمار دەكەین و حكومەت بەرپرسە لە مردنی خوشكەكەمان".
هاوكات رێباز جەواد، که برایەكی دیكەیه‌تی، راگەیاند: حكومەت خوشكەكەی ئێمەی كوشت، بەناز، بەردەوام چاوەڕێی ئەوە بو لە یەكێك لە دامودەزگاكاندا دابمەزرێت.
به‌ڕای تۆ:
1- كێ به‌رپرسه له خۆسوتاندن و گیان له‌ده‌ستدانی به‌ناز؟
2- ده‌كرێت مه‌رگی به‌ناز وه‌ك مردنێكی ئاسایی سه‌یر بكرێت؟
3- هه‌ر سه‌رنجێكی تر له‌وباره‌یه‌وه...