دوانگه‌ی سبه‌ی

تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران

(سبه‌ی):
ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ حكومه‌تی‌ ئێران و توركیا ناوه‌ناوه‌ به‌بیانوی‌ بونی‌ گه‌ریلاكانی‌ پژاك و په‌كه‌كه‌، ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌و بیانوه‌ هه‌ندێكجار سنوری‌ هه‌رێم ده‌به‌زێنن و له‌شكركێشی‌ ده‌كه‌ن.
له‌ئێستاشدا تۆپخانه‌كانی‌ ئێران رۆژانه‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان بۆردومان ده‌كات، هاوكات به‌پێی‌ زانیاری كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن هێزه‌كانی‌ ئێران سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان به‌زاندوه‌ و هاتونه‌ته‌ خاكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دانیشتوانی‌ چه‌ندین گوند ئاواره‌بون، هاوكات زیانێكی‌ مادی‌ زۆریش به‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ گه‌یشتوه‌، هه‌ر له‌ سوتانی‌ ره‌ز و باخ و له‌وه‌ڕگاوه‌... تا روخانی‌ خانو ماڵه‌كانیان.
ئه‌وه‌ی‌ تۆپباره‌نه‌كانی‌ ئێران له‌ جاره‌كانی‌ تر جیا ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ گرنگی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ رێگه‌ی‌ هاككردنی‌ ئیمه‌یڵه‌وه‌ دزه‌یكرده‌ ناو میدیاكان، كه‌ باس له‌ هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات بۆ ئێران له‌ بۆردومانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كاندا.
شێرزاد كه‌مانگه‌ر، ئه‌ندامی‌ كوردناسیۆنی‌ پژاك رایگه‌یاندوه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ له‌ رێگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یه‌كی‌ خانه‌نشینه‌وه‌ هاوكاری‌ ئێران ده‌كات بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر پژاك. له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌  جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ هاوكاری‌ ئێران بكه‌ن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر پژاك و راشیگه‌یاند: "ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری‌ هیچ پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ نابین و نه‌ هاوكاری‌ ئێران ده‌كه‌ین و نه‌ هاوكاری‌ گه‌ریلاكانی‌ پژاكیش".

به‌ڕای‌ تۆ:
1- هۆكاری‌ تۆپباران و له‌شكركێشی‌ توركیا و ئێران بۆ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چییه‌؟
2- هه‌ڵوێسته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و‌ هه‌رێم به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ عێراق و هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
3- سیاسه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ كورد به‌رامبه‌ر ئێران چۆن ده‌بینیت؟
4- چی‌ بكرێت بۆ وه‌ستاندنی‌ له‌شكركێشی‌ و تۆپبارانی‌ دراوسێكانی‌ هه‌رێم؟
5- هه‌ر رایه‌كی‌ تر له‌وباره‌یه‌وه‌...
 


Wednesday, July 20, 2011
 
بیروڕا
12
محمد
 ئیمه‌ی‌ كه‌لی‌ كورد باش ده‌زانین كه‌ ئه‌و كێشه‌و مه‌شاكیلانه‌ هه‌مووی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 21, 2011
Kawa
 mn namawet basy hokarakany aw operatione bkam awe shteky roona, ballam away ka zor girnga awaya ka layanakany Oposition dabet harchy ziyatr ballga ko bkanawe lasar snoor bazandin w topbaranakan wa ba shewayaky zor jiddy tr kar lasar aw tawara bkan wa ziyatr la sar Asty Mediya w Syasish aw babete bwrozhenen .amash xzmat ba Hushyary xallky kurdstan dakat ba amanjy: 1- harchy ziyatr ashkrakirdny syasaty chawtakany 2 7izby 7akm. 3- Rswakirdn w xstnarooy mahiyaty sharangez w dizh ba Azady rizhemy Erany.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, July 23, 2011
BeriNwe _1o5
 slaw la xwenaran? barezan abe hamu takeki kurd lawa bgat ka saarani p.u.k pdk ka chand kaseki tujarn nawak syasiu kurdstan parst abe chi chawrwan bkreyt la kasani bazrgan? hamu kas azane bazrgan lahar shtek ka btwann paraey pe payda bkan daeykan awash basheka la xr krdnawai para awesh awaya aa++ abe bzanin aw du 7zba +? para adan ba hezakani eran tawaku xalki mardar mast barham nahenew wa xalki gundakan barubum drwst nakan tawaku gali kurd lasar qachi xoey bwasteu btwani kala ladarawa naheneyt?+ agar kala u xwardnu mewau sawza xalki gundakanman drust bkanu bnerna bazarakani kurdistan aey awan chon? btwann kalakanyan la turkyew suryaw wlatan bhenn wa am trellaw loreyai ka baxweni mellat zhr ba zhr kreuyana chi le bkan abe bwastenu waharwaha shteki tr dubara haz dakan awani ka aron gundakan awadan dakanawa bgernawa zher chmki xoyanu byankan ba pasawani saru mali xoyan? lagal rezm.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, July 23, 2011
sarda swsaey
 ‌ده‌ستی سه‌ركرده‌كانی خۆمان له تۆپبارانكردنه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه سه‌ریه‌ك خاڵ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خۆیان وا تیگه‌یاندوه كه ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له هه‌رێمی بنه‌ماڵه ده‌كات بۆیه بێ ده‌نكن له راستیشا وانیه.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, July 23, 2011
kawa
 بونی‌ پزاك له‌ ناو خاكی‌ هریم و سنوره‌كان به‌ده‌سته‌وه‌دانی‌ بیانوه‌ بۆ ئیران وتركیا كه‌ سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ هریم ببه‌زینن وكیشه‌ بۆ دانیشتوانی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان وره‌وه‌نده‌كان دروست بكه‌ن من نالیم با له‌كوردستان نه‌بن و هیزی‌ چه‌كداریان نه‌بیت به‌لام ده‌بی‌ ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌ و هه‌لسوكه‌وتانه‌یان خزمه‌تی‌ دوزمنانی‌ كورد ده‌كات چونكه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌تان په‌یڕه‌وی‌ پرنسیپی‌ هاوسێیه‌تی‌ باش بكه‌ن له‌په‌یوه‌ندی‌ نێوانیان (مبدء حسن الجوار)كه‌ خاكی‌ هه‌رێم ببإته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌ٌٌٌٌڕه‌شه‌ بۆ هه‌ر لایه‌نێك دوای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ لایه‌نی‌ تر مافی‌ داكۆكی‌ كردن له‌خۆی‌ هه‌یه‌ ده‌بێت پژاكیش بزانێ به‌ كڵاشینكۆف ده‌وڵه‌تی‌ ئێران ناڕوخێت‌ باشتر وایه‌ له‌ ئه‌لته‌رناتیفی‌ تر بگه‌ڕێن ئه‌گه‌ر به‌راستیانه‌ خه‌بات له‌پێناوی‌ ئازادی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كه‌ن له‌هه‌مو دونیا ئه‌و شێوه‌ خه‌باته‌ باوی‌ نه‌ماوه‌ بۆ ده‌بێت ته‌نها كورد په‌یڕه‌وی‌ بكات له‌شته‌ باشه‌كان له‌ دواوه ‌بێت و خراپه‌كانیش هه‌رگیز وازنه‌هێنێت.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, July 23, 2011
ئارام10
 ئه‌وانه‌ی حوکمی ئێران ده‌که‌ن کۆمه‌ڵێکی زۆر شاره‌زان له‌ ناخی تاکی فارس و کوردیش به‌ باشی گه‌شتون،ئه‌وان ئه‌وه‌ ده‌زانن و له‌ پێشچاویانه‌ فارسه‌کان له‌ هه‌ر کاتێکدا بۆیان ‌هه‌لکه‌وێ خۆپیشاندان ساز ئه‌که‌ن و ئه‌م جاره‌ش بۆیان کۆنترۆڵ ناکرێ.هه‌ر وه‌ک له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌ ئاشکرا بوه‌کانی نێوان و ئێران و سه‌رانی دوو بنه‌ماله‌ دیاره‌ ئه‌وان زۆریان له‌.........له‌ باشوور ده‌وی به‌ڵام ئه‌مان به‌ ........ خۆیان هه‌ڵنه‌ساون به‌ باشی، ئێرانیه‌کان ئه‌وه‌س ئه‌زانن بێ ده‌نگی هه‌موو دنیا له‌ ئاستی سوریا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردی تێدایه‌و تورک نایه‌وی هیچ بکرێ.له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نها چاره‌سه‌ر خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ سه‌رتا سه‌ری ئه‌وروپا بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی تورکیا و سوریا و ئێران و ئه‌مریکا،پێویسته‌ رۆژیک دابنرێ و زۆرترین تاکی کورد له‌ هه‌ر چوار پارجه‌دا به‌شدار بێ ،ئه‌رکی که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان به‌ هانای ئه‌مه‌وه‌ برۆن
نێردراوه‌ له‌:  Friday, July 22, 2011
دکتۆر‌ ئه‌فه‌ندی- که‌لیخان
 کاک کوێخا ده‌ستخۆش بۆ روونکردنه‌وه‌ت، کاک کوێخا له‌ هه‌ندێک شت تێگه‌یشتووه‌، له‌ مه‌خزای شته‌کانیش تێگه‌یشتووه‌. ئینسان ده‌بێت تۆزێک عه‌قلی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌شت تێبگات و به‌ غه‌وغا باوه‌ڕنه‌کات. گه‌مه‌ گه‌وره‌که‌ له‌سه‌ر و تێگه‌یشتنی عه‌قلی زۆر کورده‌وه‌یه‌. ئا به‌م شێوه‌یه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خوار‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ ڕاست پژاک کوردی بوایه‌ و بۆ کورد هه‌وڵی بدایه‌، ده‌بوایه‌ تۆزێک ئیعتباریان بۆ وه‌زعی سیاسی کورد دابنایه‌ و تێگه‌شتنی بۆ وه‌زعی سیاسی میلله‌تی کوردی عێراق هه‌بوایه‌!!!. به‌ڵام به‌مجۆره‌ نییه‌ چونکه‌ ئه‌وان ئه‌جه‌ندایه‌کی تریان بۆ دانراوه‌ که‌ کێشه‌ بۆ ئێران دروست بکه‌ن و خاوه‌نه‌کانیان رێگای خۆیان بۆ ناو ئێران دروست بکه‌ن و زانیاری بێنن و به‌رن، وه‌ک چۆن ئه‌مریکا حیزبی کوردی به‌کارهێنا بۆ که‌وتنی سه‌دام. ئه‌گینا هه‌رگیز به‌ کڵاشینکۆفی پژاک ئێران نارووخێنێت، هه‌موو شاره‌کانی سنه‌ و مه‌ریوان، بانه‌، سه‌رده‌شت و سه‌قز ، نه‌غه‌ده‌ و مه‌هاباد و خانه... دوای که‌وتنی شا به‌ده‌ستی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌وه‌ بوو که‌ به‌ سێ مانگ ئێران هه‌مووی گرته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا جه‌نگی ئێران و عێراقیشی ده‌کرد. کاتێک ئه‌مریکا له‌ 2003 عێراقی گرت پڕوپانگه‌نده‌ی زۆر بۆ منداڵان و گه‌نجان بڵاوکرایه‌وه‌ کوردستانی گه‌وه‌ره‌ دروست ده‌که‌ن. له‌ملاشه‌وه‌ که‌رکوکیان له‌ کورد سه‌نده‌وه‌ و دایانه‌ ده‌ست عێراق. کوردستانی گه‌وره‌ موئامه‌ره‌یه‌که‌ تا کورد نه‌توانێت ده‌وڵه‌ت دروست بکات. ده‌چێته‌ عه‌قلی چ ئینسانێکی ساویلکه‌ که‌ ئه‌مریکا تورکیا دابه‌ش بکات و ده‌وڵه‌تی کوردی دروستبکات که‌ تورکیا هاوپه‌یمانی ناتۆی ئه‌مریکایه‌ و رۆژانه‌ ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانیان پێکه‌وه‌ داده‌نیشن، به‌ گوێره‌ی به‌ندی ناتۆ گه‌ر تورکیا هێرشی بکرێته‌ سه‌ر ده‌بێت ناتۆ به‌رگری له‌ تورکیا بکات.. په‌که‌که‌ له‌ژێر ده‌ستی موخابه‌راتی سوڤیه‌ت بوو که‌ ئه‌ندامه‌ گه‌و‌ره‌کانیان به‌ ووردی له‌ ژێر چاودێری وڵاتانی ناتۆ بوو، دوای نه‌مانی سۆڤیه‌ت پکه‌که‌ خۆی له‌ غه‌رب نزیک کرده‌وه‌ و باسی دیموکراتی ده‌که‌ن که‌ یارمه‌تی ناراسته‌وخۆیان ده‌که‌ن و جێگه‌ی موخابه‌راتی سۆفیه‌تیان گرتووه‌ته‌وه‌. له‌ 2003 به‌ یارمه‌تی حیزبێکی کوردی ویستیان ئینشیقاقیان تێبخه‌ن و هه‌ندێکیان به‌کاربهێنن بۆ دژایه‌تی ئێران و له‌ تورکیاوه‌ بیان گوێزنه‌وه‌ بۆ ئێران و چه‌ند وورده‌ حیزبێکیان دروست کرد له‌وانه‌ پژاک که‌ پاڵپشتی لۆگیستیکی و ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌کرێن، ئه‌و گه‌نج و منداڵانه‌ش خوێنیان ده‌ڕێژرێت و ده‌ڵێن کوردستانی گه‌وره‌ دروست ده‌که‌ین. پژاک ته‌نها داشی دامه‌یه‌‌ له‌ گه‌مه‌ی موخابه‌راتی و سیاسه‌تی جیهانی و کوردیش به‌ حوکمی ناوچه‌که‌ی باشترین وه‌سیله‌یه‌کی هه‌رزانه‌‌( شه‌ڕکردن بل وه‌کاله‌). سه‌رۆکه‌‌کانیان له‌ ئه‌ورو‌پا پاره‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن و به‌شی نۆکاوه‌که‌ش بۆ ئه‌وان ده‌نبێرن، وه‌کو چۆن ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی یه‌ک ملیۆن دۆلاری له‌ سی ئای ئه‌ی وه‌رگتبوو بۆ چالاکی و پاره‌که‌ی له‌ بانقی ئوردون دانابوو و بۆ خۆی تیجاره‌تی پێ کردبوو..
نێردراوه‌ له‌:  Friday, July 22, 2011
kaly karim
 baraemn bashtrin sht awaya lam waxta da kurd farqe bashwrw bakur nakat dast bxata daste yak bo dawlate kurdi etr basa jerdastae milate kaben kurd zor ranji dawa wa zor shahideshi dawa hewadarm hamw yak bgren bo dawlate kurde etr basa ae milat xwae gawra yarmate hamw layak bat har bjin kurdw kurdstan
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, July 21, 2011
کۆێخا-کۆریای باکور
 پێویسته‌ به‌ په‌له‌ داوا له‌ پژاک بکرێت که‌ جموجۆڵه‌کانی له‌ سه‌ر سنوور ڕابگرێت و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م چالاکیه‌ چه‌کداریه‌کانی ڕاگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت، که‌ سیاسه‌تێکی ڕاست و دروست ئه‌نجام ئه‌دات و نه‌ک وه‌ک دارده‌ستێکی ووڵاتانی ئیمپریالیستی ئه‌ورپی و ئه‌مه‌ریکی کار ئه‌کات، باروو دۆخه‌که‌ زۆر ترسناکه‌، پیلانه‌کان ئاشکرایه‌و، نیه‌تی خراپی غه‌ربی به‌رانبه‌ر به‌ شه‌رق ڕوون و ئاشکرایه‌،له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هێرشی ئیمپریالیستی ڕۆژ ئاوا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێ ئه‌کات، به‌ دڵنیاییه‌وه‌، ده‌وڵه‌تی ئێرانی و فارسه‌ ڕه‌گه‌ز ئاریاییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌قه‌ی جه‌نگه‌که‌دا بۆردمانی خه‌ستی سعودیه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌که‌ن و له‌وانیه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بیسڕنه‌وه‌، چوونکه‌ شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی ئیسلامی که‌ له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوو له‌ مێژوودا ئه‌وان 4جار ئه‌نفالی فارسه‌ ڕه‌گه‌ز ئاریاییه‌کانیان کرد. بۆ یه‌که‌م جار له‌ مه‌که‌وه‌ موحه‌مه‌دی موسته‌فا هێرشی سه‌ر فارسه‌کانی ڕاگه‌یاند، یستیسلم استسلم. ئه‌مه‌ شه‌عاره‌که‌یان بوو، واته‌ ته‌سلیم به‌ تا ته‌سلیم بم...پاشان هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌ ئاریاییه‌کانی تری وه‌ک پاکستان و بۆ نمونه‌ شه‌ڕی خه‌یبه‌ر، ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌یه‌وێت بیکات تۆڵه‌یه‌ له‌ که‌نآڵی جه‌زیره‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ داڕشت که‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و شه‌ڕی ڕه‌گه‌زی سامی،ئاخه‌رین کارتی سیاسی بۆ کورد ئێستایه‌، چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌کات؟ له‌ کاتێکدا له‌ هه‌موو جیهان ئه‌مه‌ریکا دۆستی ناماوه‌و ماوه‌ی ئیمپراتۆڕه‌ ڕامبۆیی یه‌که‌ی کۆتایی پێهاتووه‌و په‌له‌ قاژه‌ی مه‌رگی حه‌تمیه‌تی له‌ گه‌ڵ هاو په‌یمانه‌ ئه‌وروپاییه‌کانی، ئایا تۆ خۆت ئه‌که‌یت به‌ دارده‌ستی لایه‌نێک ئه‌مڕۆ که‌ چاره‌نووسی له‌ ناوچوون بێت، ئه‌ی چۆن سبه‌ینێ ته‌ماشای ناوچه‌که‌ ئه‌که‌یت،دڵنیا بن مه‌رگی حه‌تمی ئیپریالیستی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی زۆر نزیکه‌، من داوا له‌ پژاک ئه‌که‌م بۆ لانی که‌م 2 مانگ له‌ سنووره‌کان دوورکه‌وێته‌وه‌و کێشه‌ بۆ ده‌وڵتی ئێران درووست نه‌کات، پآاشان ئازاد به‌ چی ئه‌که‌یت بکه‌،
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, July 21, 2011
soran
 topbarani iran tanha labar jekaf niyaaw biyanuwa agina bo jekaf ytnha lam warzada la xaki kurdstann yan labar awaya ka daxlidanw razu baxi xalki lam katada peagan bo away ema har chawarei xoraki irani bin w pashan aw du dastalat darash la psht topbarakanawan . bash agar kurd xoi xamaxor niya ay iraq bo balayawa grng niya agar ema sarbaxoin kawata chi akayn la prlamani iraq agar sar baxo nin bo malki w prlamani iraq hich dangi niya
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, July 21, 2011
زيكاف
 تورك و عه جه م به ره زامه ندى تاله بانى و بارزانى سنورى كوردستان ئه به زينن و توب بارانى ئه كه ن.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, July 21, 2011
کۆیخا-کۆریای باکور
 هه‌مووی فیتی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپایه‌، ئه‌یانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ کێشه‌ بۆ ئێران درووست بکه‌ن، کوردیش وه‌ک کارتێک به‌کاربێنن، به‌رانبه‌ر به‌ ئێران، ئه‌گینا بۆ له‌م کاته‌دا میدیاکان وا باسی کوردی ڕؤژهه‌ڵات ئه‌که‌ن و بۆی ئه‌پاڕێنه‌وه‌، سه‌دام حوسێن یش به‌ هه‌مان شێوه‌ تا توانیان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان پێی فڕؤشت، ته‌نانه‌ت چه‌کی کیمیاییش، نه‌خشه‌ی ئه‌نفالیش هه‌ر له‌ کۆنگریس مانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ سه‌دام داڕێژررا، به‌ڵام کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌ ئێراق که‌وته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، ئیتر کورد بو به‌گه‌لێکی چه‌وساوه‌و غه‌در لێکراوو سه‌دامیش به‌ پیاو خراپ. تا ڕووخانی که‌ خۆێنی هه‌زاران تاکی هه‌ژاری کوردی له‌ پێناودا ڕژا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ش به‌ر وبومی په‌ترۆلی ئه‌و ووڵاته‌یان هه‌مووی دزی و تاڵان کرد. ئێستاش ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ ڕزگار بوون له‌و ته‌نگه‌ژه‌ ئابوریه‌ی که‌ تێی که‌وتوون و ئیفلاسیان کردووه‌،دووباره‌ به‌ربوونه‌ته‌ گیانی ووڵاتانی نه‌وتی، وه‌ک لیبیا و ئێران، له‌ ئێراندا به‌ نرخی 50ترلیۆن دۆلار به‌رووبووی ئیحتیاتی نه‌وت و گاز هه‌یه‌، ئه‌وان چاویان بڕیوه‌ته‌ ئه‌وه‌، نه‌ک کوردستانی گه‌وره‌و ده‌وڵه‌ت دروست کردن بۆ تۆ، که‌رکووک باشترین به‌ڵگه‌یه‌، کوا که‌رکووک خۆ سه‌دام حوسێن نه‌ماوه‌؟ ته‌قینه‌وه‌ بێکاره‌بایی، بێ ئاوی و هه‌زاران شتی تر،
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, July 21, 2011
kamo
 بؤ توركيا ئه يه ويت له ريگا ى به به كه كه وه هه ريميش له ناو ببات.بو ايرانيش ئيستا خويان موشكيلهيان هه يه له ناوخو ئه يانه ويت .بينرنه ده ره وه <تصدير المشكلة>.ئه وه ى توانيويانه كردويانه .ناتوانن له وه زياتر بكه ايران هه يمه نهى به سهر ناوجه كه دا هه يه.باشه جونكه كوردستان له وه زياترى بى نه كرى.كبولى بكهين تا ئه و كاته ى كوردستان به هيز دهبيت بشت به هيج شتيكى ايران نابه ستيت وه سهر له نوى دارشتنهوه ى سياسه تيكى نوى.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, July 20, 2011
ئيدريس احمد صالح قادر
 دیاره‌و ڕوون و ئاشكرایه‌ له‌شكر كێشی و تۆپ بارانه‌كانی ئێران و به‌زاندنی سنوری جوگرافیایی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی چه‌ند هۆكارێك دێته‌ ناو هه‌رێمی كورستانه‌وه‌ له‌وانه‌ : * به‌ مه‌به‌ستی لاواز كردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانه‌ . * به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ وێران كردنه‌وه‌و ئاواره‌ بوونی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌ . * به‌ مه‌به‌ستی بردنی داهات و خێرو بێری هه‌رێمی كورستانه‌ نه‌ك په‌كه‌كه‌ . دیاره‌ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌پرسی یه‌كه‌من له‌به‌زاندنی سنوری جوگرافیایی هه‌رێمی كوردستان ، دیاره‌ ئه‌م دووحیزبه‌ش بێ ده‌نگن و ناوێرن به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بكۆكن یان ئه‌م هێرش و په‌لامارانه‌ ده‌ستی ئه‌م دوو حیزبه‌ی له‌ پشته‌ ، بۆیه‌ بێ ده‌نگن ، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ،سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵای كورد كه‌مته‌رخه‌مه‌ و بێ ده‌نگه‌ به‌رمبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ . بۆ ڕاگرتنی ئه‌م هێرش و په‌لامارانه‌ پێویسته‌ به‌رپرسانی باڵای كورد و حكومه‌تی عێراق هاو ده‌نگ بن و به‌په‌له‌ داوای ڕاگرتنی ئه‌م تۆپ بارانه‌ بكه‌ن . سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ هێز بكرێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرش و په‌لامارێك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ، كورد هه‌ر كورده‌ هیچ جیاوازییه‌ك نابینم له‌ نێوان په‌كه‌كه‌و كوردی خۆمان و كوردی هه‌ر چوار پارچه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, July 20, 2011
هه ريم عومه ر
 يه كيتي بارتي له ئيستاكه نج كه وج ده كه ن ئه مروبه ناوي تاعينات ودامه زراندن فورم ده وعيز ده كات بومه شحول كردني كه نجانه هيجي تريه كيتي نازانم لافي جي لي ده دات شه قامه يه ك سايده كاني به لام له ولاتان به ره وبينج سايدده روات باله خانه به زه كاني.............
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, July 20, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -2- په‌ڕه‌
12
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ