(سبه‌ی):
له ئێستادا یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كانی ناو میدیای كوردی و قسه و باسی شه‌قامی كوردی، خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به موچه‌یه‌كی زۆر، خه‌ڵك باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م خانهنشینكردنه به‌رده‌وام بێت له ئاینده‌دا بڕێكی زۆر له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره خانه‌نشینه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت.
له‌ئێستادا سێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان (د.شاهۆ سه‌عید – د.جه‌عفه‌ر عه‌لی – د.زانا ره‌ئوف) پڕۆژه یاسایه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه و به‌نیازن پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستانی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان رابگیرێت و رێوشوێنێكی یاسایی بۆ دابندرێت، هاوكات ئه‌م پرۆژه یاسایه كه‌مپه‌ینێكی پشتیوانی بۆ رێكخراوه.
سبه‌ی ده‌قی پرۆژه‌كه‌ی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره بڵاوده‌كه‌نه‌وه تا خوێنه‌ران بتوانن رای سه‌رنجی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه بنوسن، هاوكات رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه ([email protected]) ده‌توانن پشتیوانی خۆتان بۆ پڕۆژه یاساكه ده‌رببڕن.
ده‌قی پرۆژه یاساكه:
پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق
ماده‌ی یه‌كه‌م: مانای زاراوه‌و گوزراشتهكان:
1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عیراق
2. حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق
3. په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق
4. ئه‌ندامی په‌رله‌مان: ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق
5. وه‌زیر: وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق
ماده‌ی دووه‌م: هه‌موو ئه‌و یاسا‌و نیزام و رێكارانه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه كه میكانیزمی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی هه‌رێم رێكده‌خه‌ن، له‌ناویاندا یاسای خانه‌شینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان-عیراق ژماره 13 ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ هه‌مواره‌كانیدا.
ماده‌ی سێیه‌م: به‌هیچ جۆرێك ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌زیر، دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان، خانه‌نشین ناكرێن ته‌نها له دوو حاڵه‌تدا نه‌بێ:
1. كاتێ ته‌مه‌نی ده‌گاته واده‌ی یاسایی خانه‌نشینی، كه به شه‌ست و سێ ساڵی مه‌زه‌نده ده‌كرێ، به‌بڕی 50%ی ئه‌و ئیمتیازه مادییه خانه‌نشین ده‌كڕێ كه پێشتر له په‌رله‌مان یان له حكومه‌ت وه‌ریگرتووه.
2. كاتێ كۆچی دوایی ده‌كات موچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه به‌بڕی 50%ی ئه‌و ئیمتیازه مادییه‌ی كه پێشتر له په‌رله‌مان یان له حكومه‌ت وه‌ریگرتووه.
ماده‌ی چواره‌م: ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر، پاش ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان، ئه‌گه‌ر خۆیان ئاره‌زو بكه‌ن ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی كه پێش سوێندخواردنیان وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان یان وه‌زیر هه‌یانبوه، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی سه‌رموچه‌و به‌رزكردنه‌وه له‌و وهزیفهیهیدا بۆ ئه‌ژمارده‌كرێ كه پێش هه‌ڵبژاردنی بۆ په‌رله‌مان یان یان پاڵاوتنی بۆ وه‌زاره‌ت هه‌یبوه.
ماده‌ی پێنجه‌م: ئه‌ندام په‌رله‌مان یان وه‌زیر له كاتی ئه‌ركیان له په‌رله‌مان یان وه‌زاره‌ت خه‌ڵاتێكی مانگانه‌یان پێده‌به‌خشرێ كه له ئاستێكی شیاودا بێت بۆ پۆسته‌كانیان تا به رێكوپێكی و به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. هیچ موچه‌و خه‌ڵاتێكی تریان پێنابهخشرێ جگه له‌و خه‌ڵاته‌ی كه وه‌ك هه‌مو هاوكاره‌كانیان به‌یه‌كسانی له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ریده‌گرن. ئه‌م ماده‌یه به رێكاری تایبه‌ت له‌لایه‌ن پارله‌مان و حكومه‌ته‌وه رێكده‌خرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ماده‌ی شه‌شه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی و بڕیارێك ناكرێ كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
ماده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێبكه‌ن.
ماده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچونیه‌وه كاری پێده‌كرێ.
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه:
به‌و پێیه‌ی كاری ئه‌ندام په‌رله‌مان یان وه‌زیر ئه‌ركێكی سیاسی و یاسایی كاتییه، كه په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنیه‌وه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه یان متمانه‌به‌خشین پێی وه‌ك وه‌زیر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌و پێیه‌ی یاساكانی راژه‌ی مه‌ده‌نی میكانیزمی خانه‌نشینبوونی فه‌رمانبه‌ری گشتی رێكده‌خات كه وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه به‌رامبه‌ر موچه‌یه‌ك كه له بودجه‌ی گشتی بۆی ته‌رخانده‌كرێت به‌وه‌ش پابه‌ند ده‌بێ به حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌پێناو پاراستنی ماڵی گشتی و به‌فیڕۆنه‌دانی ئه‌م یاسایه رێكخرا.
مشروع قانون إلغاء تقاعد أعضاء البرلمان و الوزراء في إقليم كوردستان-العراق
المادة الأولى: يقصد بالمصطلحات والتعابير الآتية المعاني المبينة ازاءها:
1. الإقليم: إقليم كوردستان-العراق
2. البرلمان: برلمان كوردستان-العراق
3. الحكومة: حكومة إقليم كوردستان-العراق
4. عضو البرلمان: عضو برلمان كوردستان-العراق
5. الوزير: وزير حكومة إقليم كوردستان-العراق
المادة الثانية: تلغى جميع القوانين والأنظمة والتعليمات التي تنظم آليات تقاعد أعضاء برلمان كوردستان ووزراء الاقليم، ومن ضمنها قانون تقاعد أعضاء المجلس الوطني لكوردستان-العراق رقم 13 لسنة 1999 وتعديلاته.
المادة الثالثة: لا يجوز بأي حال من الأحوال احالة عضو البرلمان والوزير الى التقاعد عند انتهاء مهامهما في البرلمان او الوزارة الا في حالتين:
1. عند بلوغه السن القانوني للتقاعد، ويقدر بالثالثة والستين من العمر، فيخصص له راتب تقاعدي بنسبة 50% من امتيازاته الشهرية التي كان يتقاضاها قبل ذلك في البرلمان والحكومة.
2. عند الوفاة ويخصص لذويه راتب تقاعدي بنسبة 50% من امتيازاته الشهرية التي كان يتقاضاه قبل وفاته.
المادة الرابعة: يعاد عضو البرلمان والوزير الى وظيفته التي كان يشغلها قبل ادائه اليمين القانونية كعضو في البرلمان او كوزير اذ رغب في ذلك، وتحتسب مدة مهامه في البرلمان والوزارة لأغراض العلاوة والترفيع في الوظيفة التي كان يمارسها قبل انتخابه في البرلمان أو توليه الوزارة.
المادة الخامسة: يمنح عضو البرلمان والوزير اثناء مه‌مامه في البرلمان والوزارة مكافئة شهرية تتناسب مكانته وأداء مهامه باستقامة ومهنية، ولا يجوز منحه اي راتب او مكافئة اضافية سوى ما يخصص له اسوة بزملائه في البرلمان أو مجلس الوزراء، وينظم ذلك بتعليمات من البرلمان ومن مجلس الوزراء وينشر نصها في الجريدة الرسمية.
المادة السادسة: لا يعمل بأي نص قانوني أو قرار يتعارض وأحكام هذا القانون.
المادة السابعة: على البرلمان ومجلس الوزراء والجهات ذات العلاقة تنفيذ أحكام هذا القانون.
المادة الثامنة: ينفذ هذا القانون من تاريخ إصداره.
الأسباب الموجبة
بما أن ممارسة عضو البرلمان أو الوزير لمهامه تعد مهمة سياسية وقانونية مؤقتة توكل اليه مرهونة بانتخابه من قبل الشعب أو نيله ثقة البرلمان كوزير في مجلس الوزراء، وطالما أن قوانين الخدمة المدنية تنظم آليات تقاعد الموظف العام الذي تُعهد اليه وظيفة دائمة في ملاك الحكومة لقا‌ء راتب يتقاضاه من الميزانية العامة وبذلك يكون خاضعاً لأحكام قانون التقاعد، وبغية الحفاظ على المال العام وعدم إهداره، فقد شرع هذا القانون.