(سبه‌ی):
له‌دوای ساڵی 2003وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین كێشه له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمدا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه و تائێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه، لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رپرسانی كورده سه‌باره‌ت به كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندا، بۆ نمونه؛ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له 12-11-2010 پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌غدا له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق وتی: "بێگومان ئەو خاڵانەی كە پەیوەندیان بە داواكاریەكانی ئێمەوە هەیە خۆشبەختانە هەمو لایەنەكان رەزامەندی خۆیان دەربڕیوە و پێشی پێكهێنانی حكومەت ئەبێت "تەوسیق بكرێت" وە ببێتە بەشێك لە پرۆگرامی حكومەت"، له لێدوانێكیشدا (6-9-2011) له كۆنفرانسی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بارزانی وتی: "خەریكە دیسان وەزعەكە بەرەو تاكڕەوی لە حوكمڕانی دەچێت، ئێمە نامانەوێ هیچ كێشەیەكی وا بمێنێ كە چارەسەر نەكرێ".
له‌ئێستادا جارێكی تر یاسای نه‌وت و گاز بوه‌ته هۆی توندبونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكرا و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا بۆ گفتوگۆكردن، پاشتریش سه‌رۆكی هه‌رێم داوایكرد كه ئه‌و یاسایه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌و داوایه ره‌تكرایه‌وه و چه‌ندین لێدوانی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازن به‌م نزیكانه سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
به‌ڕای تۆ:
1- كێ به‌رپرسه له چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟
2- بۆ له‌م كات و ساته‌دا به‌تایبه‌ت به‌وشێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی كوردی باس له كێشه ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عێراقی؟
3- ئایا له‌ئێستادا كێشه‌كه كێشه‌ی نه‌وته به‌ته‌نها، یان مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی تری په‌یوه‌ست به‌كورده‌وه؟
4- نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا (حكومه‌ت - په‌رله‌مان) رۆڵیان چی بوه له به‌دیهێنانی داواكانی داواكانی كورد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان؟