دوانگه‌ی سبه‌ی

بودجه‌ی‌ 2011

(سبه‌ی‌):
هەرچەندە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی (2011)ی هەرێمی كوردستان (5) مانگ دوای وادەی دیاریكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە رەوانەی پەرلەمان كراوە، (16)ی ئایار، پەرلەمان یەكەم كۆبونەوەی لەسەر كرد، بەڵام لەدوای ئەو دانیشتنە، بەشێكی بەرچاوی پەرلەمانتاران لەو بڕوایەدان گرفت و كەموكوڕییەكانی هێندە زۆرن، كە پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت، یان لە پەرلەماندا هەمو گرفتەكانی چارەسەر بكرێن.
بودجەی ئەمساڵ وەك ساڵانی رابردو (پڕە لە هەڵەو كەموكوڕیی گەورەو نەیتوانیوە چارەسەری كێشەكان بكات.
بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی (2011) بریتیە لە (11) تریلیۆن و (80) ملیارد دینار، ئەوەش پاش دەركردنی نەفەقاتی سەروەریی. پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش، لەگەڵ ئەوەی جەخت لەوە دەكەنەوە؛ بەشێكی زۆری داهاتە ناوخۆییەكان ناڕونن، رەخنەی ئەوە دەگرن، كە (70%)ی بودجەكە بۆ بەكاربردن تەرخانكراوەو (30%)ی بۆ وەبەرهێنانە "ئەوەش زیانەكانی مەترسیدارن".
تەرخانكردنی بەشێكی سەرەكیی بودجە (بودجەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردو، زیاترە)، بۆ بەكاربردن كاریگەریی زۆر نێگەتیڤی دەبێت لەسەر هەڵاوسان و ژیانی ئەو هاوڵاتییانەی كەمدەرامەتن، لە عێراقدا كە (15) پارێزگایە، (60%)ی بودجەكەی بۆ بەكاربردنە، بەڵام لە كوردستان بە (سێ) پارێزگا، بودجەی بەكاربردن (70%)ی بودجە گشتییەكەیە.
بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێم كوردستان 2 دو ترلیۆن 508 ملیار دینار زیاتره‌ له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی رابردو، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ سود له‌م زیاده‌یه‌ وه‌ربگیرێت، چونكه‌ 75% ئه‌م زیاده‌یه‌ بۆ بودجه‌ی (به‌كاربردن) ته‌رخانكراوه‌و له‌و زیاده‌یه‌ ته‌نها 25% بۆ بودجه‌ی (وه‌به‌رهێنان)ته‌رخانكراوه‌.
بودجه‌ی‌ به‌كاربردن له‌ ناوپرۆژه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵ، زۆر خراپتره‌ له‌ ساڵی رابردو، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌ ناپێویستیه‌كانی وه‌ك (به‌خشین)، دو ئه‌وه‌نده‌ له‌ ساڵی‌ رابوردو زیادكراوه‌؛ شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری چاككردنه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كان، دو ئه‌وه‌نده‌ی‌ ساڵی‌ رابوردو زیادیكردوه‌.
ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی رابردوی ساڵی 2011 بكرێته‌ پێوه‌ر، سودی كۆمه‌ڵایه‌تی زیادیكردوه‌؛ بۆ نمونه‌ بۆ دامه‌زراندنی 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر 1 ترلیۆن و 588 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان 600 هه‌زار دیناریش بێت، ئه‌وا كۆی‌ موچه‌كه‌یان ده‌كاته‌ 90 ملیار دینار، هاوكات ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی كوردستان 100 هه‌زار دینار بخرێته‌ سه‌ر موچه‌كه‌یان، هێشتا 1 ترلیۆن و 108 ملیار دینار ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش گوماناویه‌ و نازانرێت چی لێ دێت.
بودجه‌ی (وه‌به‌رهێنان) له‌ ناو پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا، به‌شی زۆری بۆ پرۆژه‌كانی ساڵی رابردو ته‌رخانكراوه‌.
(داهات) له‌ ناو پرۆژه‌كه‌دا زۆر گوماناویه‌و ئه‌و داهاته‌ی خراوه‌ته‌ پێشچاو قابیلی باوه‌رپێكردن نیه‌ ئه‌وه‌ داهاتی راسته‌قینه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێت، چونكه‌ له‌ 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2010، داهاتی كوردستان 316 ملیار بوه‌، به‌ڵام بۆ سه‌رجه‌م (داهات)ی ئه‌مساڵ له‌ پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ 400 ملیار دینار دراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی‌ رابردو بكرێته‌ پێوه‌ر، پێویسته‌ داهاتی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ناو بودجه‌دا 632 ملیار بێت.
ئه‌گه‌ر بودجه‌ به‌م شێوه‌یه‌ تێپه‌ڕ بێت و بودجه‌ی به‌كاربردن زیاد بكات (به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌مساڵ كه‌ نزیكه‌ی 1 ترلیۆن و 900 ملیار زیادیكردوه‌)، ئه‌وا پێویسته‌ بودجه‌ی به‌كاربردن له‌ 5 ساڵی داهاتودا ببێته‌ 19 ترلیۆن دینار، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌.

بودجه‌ی‌ وه‌گه‌ڕخستن...
بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان...

سبه‌ی‌ ئه‌م دوانگه‌یه‌ به‌ كراوه‌یی ده‌هێڵیته‌وه‌ تا خوێنه‌ران راو سه‌رنجی‌ خۆیان له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ 2011ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بخه‌نه‌ڕو...


Tuesday, May 17, 2011
 
بیروڕا
123
هةرمان
 سڵاو و رێزم هه‌یه‌ بۆ گشت هه‌ڤاڵانی‌ كوردبه‌روه‌ر.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, July 27, 2011
haurys
 كاكه‌ با بودجه‌ تینه‌به‌رینریت جونكه‌ حكومه‌ت بودجه‌ی‌ ته‌رخان نه‌كردوه‌ بۆ به‌نجه‌ری‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رو له‌بیری‌ كردوه‌ ئه‌ی‌ بۆ بۆجاكردنه‌وه‌ی‌ زه‌وره‌ق و بابۆربۆیه‌ ئیمه‌ وه‌ك ریكخراوی‌ هیله‌كانی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رهه‌لویستمان ده‌بیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ولایه‌نانه‌ی‌ ده‌نك بۆ تیبه‌راندنی‌ ده‌ده‌ن .
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, May 29, 2011
gamil ali
 dest xoshi bo perleman tarani opozisyo ke hemishe regrn le be heder brdni samani wlat lelayen deselatewe
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, May 29, 2011
عبدالله
 به‌ راستی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2011 دزی‌ زۆری‌ تیدا ده‌كری‌ , واته‌ دزیه‌كه‌یان به‌ زیادكردنی‌ باره‌ی‌ ئه‌م ولاته‌یه‌ بۆ زۆر برۆزه‌ی‌ نابیویست , وه‌ من هیج دلخۆش نیم به‌ هه‌لویستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان جونكه‌ هیج جاكسازییه‌كی‌ نه‌كردووه‌ , به‌لكو ئه‌م ئیشه‌ی‌ كه‌ ده‌یكات ته‌نها بۆ هیشتنه‌وه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ له‌ سه‌ر كورسی‌ ده‌سه‌لات , من وا نابینم كه‌ حكومه‌ت هیج جاكسازییه‌ك بكات , وه‌ هه‌ر كه‌سێك تۆزێك ویژدانی‌ هه‌بێت به‌م حكومه‌ته‌ ڕازی‌ نابێت , وه‌ هه‌ر كه‌سێك تۆزێك ئیمانی‌ هه‌بێت هه‌رگیز پشتگیری‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ناكات , هیوادارم خه‌ڵك خۆیان نه‌خه‌نه‌ ناو جه‌هه‌ننه‌مه‌وه‌ له‌به‌ر پشتگیرییان له‌م ...... ............
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, May 28, 2011
رزكار بةرزنجي
 ئه‌ی‌ هاوار حكومه‌ت ( بارتی‌ و یه‌كیتی‌ ) به‌س باره‌ی‌ خه‌لك بخۆن , من 6 ساله‌ ده‌رجوم به‌س تائیستا دانه‌مه‌زراوم بۆ ؟ به‌رای‌ من نزیكه‌ی‌ 1 ملیون موجه‌ی‌ وه‌همی هه‌یه‌ له‌ كۆی‌ ئه‌و 1.5یه‌ك ملیۆن و نیوه‌ی‌ كه‌ سه‌رۆك حكومه‌ت باسی كردووه‌ هه‌یه‌ , ئه‌كه‌ر من تا هه‌تایه‌ دانه‌مه‌زریم لام ئاسایه‌ به‌س حكومه‌ت دزی‌ نه‌كات و راستكۆ بیت له‌ داهاته‌كان و خه‌رجیه‌كان ,به‌لام با باش بزانن به‌تی‌ زولم زۆر كورته‌ , له‌ كۆتایی دا من هیوایه‌كی زۆرم به‌ هه‌ر 3 لایه‌نی‌ ئۆبۆزسیۆن هه‌یه‌ هیوادارم ماندوو نه‌بن و جۆك دانه‌ده‌ن بۆ ئه‌و زالمانه‌ . ئتیر سوباس
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, May 28, 2011
zamo
 هه‌موی خه‌تایی خۆمانه‌ ئه‌كه‌ر دووجار حوكمه‌ت ........... ناتوانیت ئاوادزی له‌ خه‌لك بكات
نێردراوه‌ له‌:  Friday, May 27, 2011
rojgar
 مه‌هیلن تی‌ ببه‌ریت به‌م هه‌موو كه‌موو كوریه‌وه‌ وه‌لا ئومیدمان به‌ براده‌رانی‌ كۆران هه‌یه‌ به‌ قوربانتان بم
نێردراوه‌ له‌:  Friday, May 27, 2011
garmyani
 har labar amaya ka kate base bwja akret layangrane dasalat betaqat abn labar awae ka base bwja bkret awa gandalyakane awan dardakawet . boya basar yasae bwjada baz adan la parlaman
نێردراوه‌ له‌:  Friday, May 27, 2011
farhad
  من ڕام وایه‌ له‌ كوردستان قه‌یرانی‌ دڵسۆی‌ هه‌یه‌ ئه‌و خه‌مساردییه‌ی‌ لای‌ ئه‌م به‌ناو سه‌ركردانه‌ی‌ كورد ده‌یبینم له‌ هیج شوێنێك نابینرێت باكیان نیه‌ هه‌موو كورد له‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ بڕوات كۆمه‌ڵگای‌ كوردیان هه‌ڵوه‌شاند ئه‌مانه‌ دوو ڕێگا له‌ به‌ر ده‌میاندایه‌ یاگۆرانو جاكسازی‌ یا ڕه‌و
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, May 26, 2011
zerdesht
 کاکه‌ باوی وه‌مانه‌ نه‌ماوه‌(په‌یام، ڕه‌خنه‌، ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان، گله‌یی و گازنده‌، کۆڕ و سیمینار، وتاری به‌هێز، تۆمارکردنی داوای یاسایی، هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و خۆپیشاندان، که‌مپین دروستکردن و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌، شکات کردن له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌) هه‌رهه‌مویان یه‌ک فلسی سور ناکه‌ن له‌کوردستان و ئێکسپایه‌ربون من گاڵته‌م به‌هه‌مویان یه‌ت، جارێکی تر چاره‌سه‌رتان بۆ ئه‌خه‌مه‌ڕوو یان کردنی پارێزگای سلێمانی به‌ سه‌ربه‌خۆ یانیش ڕاپه‌ڕین. ئۆپۆزسیۆن ئه‌و وه‌خته‌ دۆڕا که‌وتیان تا هێزی میلیشیا نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان گفتوگۆ ناکه‌ین به‌ڵام کردیان وه‌ ده‌سه‌ڵات چاک له‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ کوتبینه‌ گه‌یشتوه‌ که‌هه‌ر ڕۆژه‌ و له‌سه‌ر باسێکه‌، من یه‌ک ڕه‌خنه‌م له‌پارتی و یه‌کێتی نیه‌ چونکه‌ ڕونه‌ که‌ کێن به‌ڵام ڕه‌خنه‌کانم له‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ عه‌جایه‌به‌ی کوردستان هه‌یه‌، سه‌یرکه‌ن له‌یه‌مه‌نیش که‌ ساڵح واز ناهێنێ ئۆپۆزسیۆن شه‌ڕئه‌کات به‌ڵام لای ئێمه‌ وه‌ک دوعای لێهاتوه‌ فڵان وایکرد و فیسار وایکرد!! بارزانی چاک له‌وه‌ی خستن که‌ خۆپیشاندان به‌رنه‌ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ هێزیان نارده‌ سلێمانی باسی هه‌ولێر هه‌رنه‌ما!!! بزانه‌ خه‌ڵک باوه‌ڕی پێتان نه‌ماوه‌ ڕاستی قسه‌کانیشم ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرکه‌م خه‌ڵک کۆمێنت ئه‌نێرێ، وه‌ ئه‌مه‌ی من ڕه‌خنه‌ و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌یه‌ ده‌نا منیش به‌شداری ناکه‌م چونکه‌ باوه‌ڕم پێتان نه‌ماوه،‌ وه‌ پێتان ئه‌ڵێم وه‌ک ئێوه‌ به‌ به‌رهه‌م ساڵحتان ئه‌وت کردار شه‌رته‌ منیش پێتان ئه‌ڵێم کردار شه‌رته‌!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, May 26, 2011
hiwa
 kaka budge her chonek bet ba pesnd bkret chonka xalkchawrey damzrandnn
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, May 26, 2011
Ata
 ba ray mn bojdja zor bashtr la saly par wrdakrey teda dakret awesh lajer fshary oposizion agar na awa har bra bashkay jaran daboww mellatesh xoman xosh zoresh gashbenm ba bony hezy 3 lanaw parlaman da dlnyashm sakawtny yakjarysh barewaya .....
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, May 24, 2011
azari kurd
 chaki makan ba xrap nabet !!!! ewash bn har wa dakan.. kurd .. bedaxawe shayani awaye hamishe chawsawe bet .. chun hamishe biri lay madaye .. krdari nia.. waz benn xoyan ter dabn u bashi emay hazharish dahelnawe..
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, May 24, 2011
murad
 fasbo away budja ba shfafi bet w jareki tr bgaretawa bo xalk abet am du dastalata namenet w chishyan brduwa leyan sanretawa .bdren ba dadga . chunka dasta gawrakay ka dzi pekrduwa hardu sarkrday bnamalan itr xalki trish ba amri awan qchuquchyan krduwa chunka para la dasti awandaya nak mastawchekan ka wak maimun boyan hal aparn. hiwadarm .......wamsalakanyan hamu bbinm la dadgada
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, May 24, 2011
Rezgar
 سڵاو پێموایه‌ زۆربه‌ ی خه‌ڵکی ئێمه‌ موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌ن دزیان لێ بکرێت خۆ زۆربه‌یان فزه‌ ناکه‌ن جا منیش بزانم که‌س قسه‌ ناکات وه‌ڵا وه‌کو گوڵ ئه‌یخۆم یاره‌بی به‌نۆشی گیانیان بێت ئه‌وه‌ زیاتر له‌ 7 ساڵه‌ لولی ئه‌ده‌ن خه‌ڵکه‌که‌ی ئێمه‌ش هه‌رچه‌پڵه‌ لێ ئه‌ده‌ن بۆیان، ئێ بابه‌ بیخۆ به‌ڵام به‌ سلوک ئه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی ئیمارات نایخۆن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌یخۆن خه‌ڵک و خۆشیان سودی لێ ده‌بینن. مانای هه‌یه‌ له‌ناو شارێکی وه‌ک سلێمانی چه‌ند توالێتێکی سه‌فه‌ری تیانییه‌ که‌ بێگانه‌ یان ئافره‌ت بچنه‌ ناوی ئه‌ی سه‌یرانگاکانمان ماشا الله‌ بابه‌ بیده‌ن به‌ که‌رتی تایبه‌ت وه‌ک لوبنان ‌حکومه‌تیش قازانج بکات و خه‌ڵکیش سودی لێ ببینن. خوا ره‌حم بکات ئاوا بروات وابزانم فت.
نێردراوه‌ له‌:  Monday, May 23, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -3- په‌ڕه‌
123
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ