دوانگه‌ی سبه‌ی

كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌

(سبه‌ی‌):
دوای‌ خۆپیشاندانی‌ 62 رۆژی‌ و به‌كارهێنانی‌ هێز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، كه‌ بوه‌ هۆی‌ شه‌هیدكردنی‌ 10 كه‌س و برینداربونی‌ زیاتر له‌ 400 كه‌س، هه‌ردو لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریانداوه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی‌ له‌ئێستادا باسی‌ لێوه‌ده‌كرێت داواكانی‌ شه‌قامه‌ كه‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان نوێنه‌رایه‌تی‌ ده‌كه‌ن، ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر خوێنی‌ شه‌هید و برینداره‌كان و داواكانی‌ خۆپیشانده‌ران ناكات.
ده‌سه‌ڵات بۆ گفتوگۆكان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پڕۆژه‌ 17 خاڵییه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات به‌ بنه‌ما، ئۆپۆزسیۆنیش پڕۆژه‌ 22 خاڵییه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌باته‌ سه‌ر مێزی‌ گفتوگۆ، هاوكات 7 پڕۆژه‌ یاسای‌ ئاماده‌كردوه‌ بۆ چاكسازیی ریشه‌یی له‌ سیستمی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

سبه‌ی‌ ئه‌م دوانگه‌یه‌ی‌ كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خوێنه‌ران هه‌ر راو سه‌رنجێكیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسۆن بیخه‌نه‌ڕو...


Wednesday, June 1, 2011
 
بیروڕا
1234567
aso
  بارتی‌ و یه‌كیه‌تی‌ به‌هیج شیوه‌یه‌ك باوه‌ریان به‌ئاشتی‌ و بیكه‌وه‌ زیان نیه‌ ئه‌مانی‌ به‌ناو هاوبه‌یمانی‌ ستراتیجیین كه‌جی‌ فیل و........له‌كه‌ل یه‌ك ده‌كه‌ن كه‌واته‌ دانیشتن له‌كه‌ل ............هیج ئه‌نجامیكی‌ نابیت....
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 12, 2011
لاوکۆ
 من وه‌کو گه‌نجێک داوا له‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌که‌م مساوه‌مه‌ له‌سه‌ر خوینی کوژراوه‌کان نه‌کات و خه‌لکی گونجاو و میژوو پاک بۆ کۆبوونه‌وه‌کان بنیرن
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 12, 2011
bamo
  demukrasyat la zindaneky nadyardaya la kurdistane iraq 20 sale bahamw shewazek swkayate pedakret kawata am daneshtnae dasalatw ma3araza anjame bashe nabet chwn anjame bash anjame xrape haya bo xoyan
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 12, 2011
chawdeer
 zorbasha
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 12, 2011
بریار
  وابزانم ئه‌م پیشنیارانه‌ی معاره‌زه‌وه‌ ئه‌بیته‌ ده‌رسیک بۆ یان و ئه‌بی به‌ناجاری بئ رازی بن و سیسته‌مه‌ داریژراویکی جوانه‌ کوردستان به‌ره‌و پیش ده‌جیت و خۆشگوزه‌رانی بۆ میلله‌ت ده‌گه‌ریته‌وه‌ به‌مانای برینی ئه‌م ده‌ستانه‌ که‌ مالی گه‌لیان ده‌خوارد بۆ مه‌رامی خۆیان ، به‌مانایه‌کی تر له‌ناوجوونی ده‌سه‌لات جونکه‌ ئه‌وان لئ راهاتون دواتر له‌سه‌ر دزی ده‌گیرین
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 12, 2011
goran xoaz
 slaw ba rae mn hech bawarekm bam daneshtana nea awesh la bar awae bawarm bam dastalata nea chonka am dastalata taza xwne xalke xoe rsht ba ch shewayak taza baware pe bkret chonka chak saze bnarate ba manae namane dastalate ao do hezba
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 12, 2011
shamal
 من هه‌ر باوه‌رم به‌م کۆبونه‌وانه‌ نییه‌ ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ چاکسازی بۆ ئه‌کری و نه‌چاکسازیش ئه‌کات
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 10, 2011
ميران ميراوده لى
 ئه م دانيشتنانه له ڕوى مه يدانيه وه هه ندێ راستى خسته ڕوو که له مه و به دوا که س ناتوانێت ئينکارى لێبکات ، با که سيش له لايه نه کان به ده سته ڵات و ئۆپۆزيسێۆن و وورده حيزبه کانى مه دارى ده سته ڵاتيشه وه چى دى ئه وه مان پێنه فرۆشن که ته نها له ڕێگه ى په رله مانه وه دانيشتن و چاره سه رى قه يرانه کان ده کرێت و ئۆپۆزيسێۆن ئه و کارته قورسه هه ڵناداته گۆڕه پانى سياسى کوردستانه وه به وه که هه وڵى گۆڕينى سيسته مى حوکمڕانى هه رێم ده دات ..که وا بێت بوونى حکومه ت و ئه م په رله مانه چى يه !! گه ر قه يران و و کێشه کانى ووڵات له سه ر مێزى مه کته ب سياسى و سه رکردايه تى حيزبه کان چاره سه ر بکرێت ، تۆ بڵێ ى شه ڕو فه رته نه که له سه ر ده سته ڵاته !! يان مافى تاک و پاراستنى که رامه تى ، هه موو ڕووه کانى کارى سياسى له هه رێمدا ناشرين بووه و پێوويستى به وه يه که متمانه ى خه ڵک به ده ست بێننه وه و از له وه بێنن ڕووه ناشيرينه کانى يه کترى بخه نه ڕوو و ێاشکرابکه ن ته نها به مه به ستى که سب کردنيان پرۆژه ى چى و چاره سه رى قه يران له کوێ ى پرۆسه سياسيه که دايه !! با هه موومان يه ك پرۆژه مان هه بێت ئه ويش هه ڵوه شاندنه وه ى ڕیکه وتنى ستراتيجى نێوان بدک و ينك بێت!!
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 10, 2011
newzad
 welah es bejem dest helat ce naket .bes wexet borandene .eve 20 sala 7eqe me xot tot beji teshteke beket nexer.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 10, 2011
hama _slemany
 mn hich gash bin nim baw kobwnawana chwnka har balen ayan w hiche ba krdar niya
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 10, 2011
کوێخا- کۆریای باکور
 شه‌ڕی دو قوتبه‌که‌ خه‌ریکه‌ ده‌ست پێ ئه‌کات، کات ته‌واو بوو بۆ خۆ خه‌ریک کردن به‌ شتی لاوه‌کی، ئه‌م زه‌مینه‌ بۆ کێ ئه‌بێت،؟ به‌ کوردستانیشه‌وه‌؟ جه‌نگێکی نه‌ک ماڵ وێران که‌ر به‌ڵکو زه‌مین وێرانکه‌ر به‌م زوانه‌ ده‌ست پێ ئه‌کات، جه‌نگی ئه‌تۆمی که‌ سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزمی جیهانی ئه‌یه‌وێت به‌ر پای کات بۆ خۆڕزگارکردن له‌ مه‌رگی حه‌تمی خۆی، بێ گۆێدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ملیاره‌ها مرۆڤ ببنه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی قومارچیه‌کانی بازاڕی بۆڕسه‌و بانکه‌کان و واڵ ستریت.ئه‌بێت ئێستا هه‌ر که‌سێک درک به‌ ڕاستیه‌کان بکات و به‌رانبه‌ر به‌ ویژدان خۆی ساغ بکاته‌وه‌، قیامه‌ت نزیکه‌، ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت شه‌ڕی خوا بکه‌ن ، ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داگیربکه‌ن و خه‌ڵکه‌که‌ی بکه‌ن به‌ کۆیله‌ی خۆیان، با بزانین له‌ شه‌ڕی خوادا کێ سه‌رکه‌وتو ئه‌بێت
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, June 9, 2011
Sabah Yassin
 ئۆپوزسیۆنیش ئه‌و کاته‌ ده‌یتوانی که‌ نوینه‌ری شه‌قام بیت، که‌ بهاته‌یا شه‌قام و شان به‌شانی ئه‌و که‌سه‌ بی مه‌به‌ستان که‌ له‌دوی ماڵی دنیا و ده‌سه‌لات نه‌بوو و له‌ شه‌قامدا بوون. له‌ئیستاش ئه‌گه‌ر ئۆپوزیش بیه‌ویت ریزی شه‌قام بگریت، نابیت کۆبوونه‌وه‌ له‌ ژوره‌ تاریکه‌کاندا بکات به‌ڵکو ده‌بیت له‌ هوڵه‌کانی شاره‌کان دا کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدا بکات و ریگه‌ش بده‌ن که‌ شه‌ق وه‌ک به‌شداربووه‌ و ره‌چاوه‌که‌ رۆڵی خۆی بگێریت. ئه‌گه‌ر نا جیاوازی ده‌سه‌لات و ئۆپوزیش ته‌نها کورسیه‌وه‌ و کوریش ده‌میکه‌ له‌م خاکه‌دا به‌ خوین لاوه‌کان سوره‌ و به‌ ئاسانیش ئه‌و په‌لانه‌ به‌ رووی سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌لات و ئۆپوزیشنه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, June 9, 2011
kawa sur
 gftogo lagal yaktrda kareky basha ba marje anjamy habet agar na awa mtmanay milat la dast dadan balam ba daxawa dasalat au dasalata bu ka hezy chakdaru dababay bakar hena barambar b a xalky slemany au sharey ka awanu 1000rahay waku awany fery kurdayety krd
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, June 9, 2011
murad
 sar eshayaw hich anjami niya. bashtra xoman halnaxlatenin lagal kasek ka zor asan bu kushtni rolay malatakay xoi kwan awanay xalkyan kush la kwen w chyan lekra agar pesh dast pekrdni gftugo am pyaw kujana la sjna bunaya awsa amalek habu bo danustan
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, June 9, 2011
هيمن نعمان
 هیوادارم ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ به‌سوودی‌ میلله‌ت كۆتایی پێ‌ بیت ،به‌لام من وه‌ك خۆم ره‌ش بینم به‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامیكی‌ باش جونكه‌ ئه‌م پرۆزه‌یه‌ی‌ معارزه‌ واته‌ به‌ره‌ راكیشان له‌زیر قاجی‌ ده‌سه‌لات ، بۆیه‌ راوم وایه‌ موعاره‌زه‌ زیاتر كار بۆ هه‌لبزاردنه‌كانی‌ داهاتوو بكات باشتره‌ جونكه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌انه‌ بۆ خافلاندنی‌ كۆمه‌لكاو موعاره‌زه‌یه‌ .
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 8, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -7- په‌ڕه‌
1234567
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ