دوانگه‌ی سبه‌ی

كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌

(سبه‌ی):
له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای سلێمانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و وه‌فده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌شداری‌ میواندارییه‌كیان كرد له‌ شاری‌ سلێمانی‌ .
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌که‌وه‌‌، له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: پێشتر سه‌رۆکی هه‌رێم داوای بینینی نه‌وشیروان مسته‌فای کردبو، له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا پێیانباشبو ئه‌و دیداره‌ ئه‌نجامبدرێت.
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌شی وت: به‌بۆنه‌ی ئه‌و دیدار و سه‌ردانه‌یه‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێواره‌خوانێکی بۆ مه‌سعود بارزانی و وه‌فده‌ یاوه‌ره‌که‌ی  سازکرد و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، سه‌رۆکی هه‌رێم و رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌کی دو قۆڵیان ئه‌نجامدا.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سبه‌ی، له‌کۆبونه‌وه‌که‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مه‌سعود بارزانیدا، باس له‌باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کرا.

سبه‌ی‌ ئه‌م دوانگه‌یه‌ی‌ تایبه‌ت كردوه‌‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ راو سه‌رنجی‌ خوێنه‌ران له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا (رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان) و مه‌سعود بارزانی‌ (سه‌رۆكی‌ هه‌رێم - سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان)...


Friday, September 23, 2011
 
بیروڕا
12345678910...کۆتایی
baxtiar chuchani
 گه‌وره‌ترین و زه‌قترین هه‌ڵه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه‌ تاكو ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم ... بزووتنه‌وه‌ی گۆران و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بوو ئه‌وه‌یان بزانیایه‌ كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر حسابی ده‌نگی ناره‌زایی خه‌ڵك له‌ دژی پارتی یه‌كێتی ئه‌و ده‌نگه‌یان هێناوه‌ كه‌ ئه‌مانیش بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه‌ كار بكه‌ن له‌ بارزانی و تاڵه‌ بانی ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ... حه‌سه‌ن كه‌چه‌ڵ بێت یان كه‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن بێت... هیچ جیاوازییه‌كی نابێت
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, October 8, 2011
محمد
 من پێش روداوه‌كاني حه‌ڤده‌ي شوبات دوو پارچه‌ زه‌ويم كريبو له‌ شاري دهوك دواي روداوه‌كه‌ يه‌كسه‌ر نرخه‌كانييان دابه‌زي پاش چاوه‌روانێكي زوور دواي كوبونه‌وه‌ي سه‌روكي هه‌رێم له‌گه‌ل به‌رێز نه‌وشێروان تا ئێستا چه‌ند جار ته‌له‌فونييان بومن كردووه‌ وه‌ هه‌ر پارچه‌ زه‌ويه‌ك نزيكه‌ي 5000 هزار دولار قازانجي له‌ سه‌ره‌ ئێستا هيوادارم ئه‌م كوبونه‌وانه‌ به‌رده‌وامبن
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, October 2, 2011
dear
 la hamw kateka bra ,.............. awa shteki asaiya
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, October 2, 2011
Aram
 Desan be hewayee..............................,
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, October 2, 2011
ئیسماعیل باڵەکیی
 لە سیاسەتدا موستەحیل نیە، دۆست و دوژمنی تا سەر نیە، ئەم چەمکە تەنها ڕەنگە تەنها لای پارتیی وا نەبێت بەوەی بارزانیی لەکاتی شەڕی ناوخۆدا هەر خەریکی هەڕەشەو سوێند خواردن بو کە لە گەڵ یەکێتی و تاڵەبانی دانانیشێ . بەڵام توخوا ناحقمان مەگرن کە ئەڵێین دانیشتن لەگەڵ بارزانیدا نا ڕەوایە. بارزانیی سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانە، باسمان لەوە نیە پارتی خەریکی چ سەوداو مامەڵەیەکە بۆ مانەوە، بەڵام کاتێ چەکدارەکانی لقی چوار لاونی سلێمانیان خەڵتانی خوێن کرد، بارزانی هەزاران میلیشیای پڕچەکی ناردە سەر سلێمانی و گۆڕان، لە هەولێر و ناوچەی زەردیش بە بەر چاوی دونیاوە بارەگاکانی گۆڕانی سوتاند، دوای تێپەڕبونی ١٥ ساڵ بە سەر ٣١ ی ئابدا، هێشتا فازڵ میرانیی داوای قۆڵ بڕین و دەست بین ئەکات. ئەوە بۆ هەشت مانگ ئەچێ داددگا داوی تاونباران و تەقەکەرانی ١٧ ی شوبات و ڕۆژانی دوایی کردوە بەڵام بارزانی ئامادە نەبو تەسلیمیان کا، کەواتە کێ یە ئەوەی نایەوێت لە کوردستان قانون و دادگا پایەدار بێت؟ بارزانیی و تاڵەبانیی ئامادەنین داهاتی نەوت ئاشکرا بکەن و گرێ بەستە نەوتیەکان بدەنە پاڕلەمان، کەس ناتوانێ داوای ئەو دەیان ملیار دۆلارە بکات کەلە فرۆشتنی نەوت و لە وەرگرتنیی کۆمپانیا کانی نەوت دەستیان کەوتوە. ئەو هەمو .........وغەدر و نا عەدالەتیەی کە ڕۆژانە لەلایەن دەسەڵاتی ئەم دوانەوە بەرامبەر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەکرێ، ئەو هەمو تەزویر ودزیی و تاڵانیی و قانون شکێنیەی بە ڕۆژی ڕوناك لەلایەن حزبەکانی ئەمانەوە ئەکرێ. هەمو ئەمانە لە کاتێکدایە کە هیچیان یەك زەڕە هەڵوێستیان بەرامبەر کەرکوك و ناوچە داگیرکراوەکان نیە و وا بۆ نۆ ساڵ ئەچێ نەیانتوانیوە تاکە یەك گوندیش بێننەوە سەر هەرێمی کوردستان، ئێ خۆ بن علی و موبارەکی داما و و تەنانەت قەزافیش بە قەد ئەمان زوڵمیان نەکردوە، ئیتر بۆچی بۆ خاتری چی لەگەڵیان دانیشین؟
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, October 1, 2011
هێمن زاهیر
 خوا چاکی کات ...................هه‌مو که‌س ته‌مه‌نای باشتر بونی ڕه‌وشی سیاسی و ئاساێش و گوزه‌رانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات وه‌ منیش هه‌روا.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, October 1, 2011
هەڵوێست
 هەر دیدار و دانیشتنێک لە خزمەت تەبایی و نەهێشتنی گرژی‌دا بێت، دەبێ پێشووازیی لیبکرێت. بەڵام بێگومان کاک نەوشیروان و بەگشتی تێکۆشەرانی گۆڕان باش ئاگادارن کە بارزانی لەو دانیشتنە‌ی مەبەستی سیاسیی شوێن گرتوە و ئەگینا ئەگەر ئاگای لە پێگە و جەماوەری گۆڕان نەبوایە، نە کاک نەوشیروان و نە گۆڕانی ....... هەر وەک ئێستەش گەر بتوانێ لە ڕیشەوە وشکیان دەکات. کەوایە، گۆڕان باشترە سەرەڕای ئەوە دان و ساندن لەگەڵ دەسەڵات(پارتی یا یەکێتی) دەکات، هیچ دوردونگیەکی لە ئاستیان نەبێت و هەمیشە (بەتایبەت لە دانوساندن لەگەڵ دو حیزبی دەسەڵاتداردا) لە بەرژەوەندیی جەماوەرەوە بچێتە سەر دانیشتنەکان. چوونکە گەر لە فیکری "برا بەش"دابێت( وەرگرتنی بەش لە دەسەلات و دارایی) پاش ماوەیەکی کورت دەبێ چاوەروانی "گۆڕان"ێکی دیکە لە دژی خۆی و دەسەڵاتی گەندەڵ دا بێت. هیوادارین گۆڕان رێگەی بەرژەوەندیی جەماورەر هەڵبژێرێت. و تا ئەو کاتە ئێمەش پشتیوانیی دەکەین.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, October 1, 2011
فا‌‌خر عوسمان سه روچاوه یی
 له جیگای خۆی دا بوو کاک نه وشیروان هه ر جه ند کۆبونه وه بکات به دلنیایی پاشه کشه به داخوازیەکانی گۆران و خه لک ناکات و جیكایی متمانه ی خه لکی کوردستانه
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, October 1, 2011
محمودحمه ساڵح
 سڵاوی خواتان لێبێت هیوای سه رکه وتنتان بۆده خوازم..به ڕای من وه خه ڵکێکی زۆریش که پرسیارم لێ کردوون..سه رکردایه تی بزوتنه وه ی گۆڕان توشی هه ڵه یه کی گه وره بوو.له چۆنیه تی پێشوازی کردنه که به تایبه تی.که به ته نها به ڕێز کاک نه وشیروان کۆ ده بویه وه له گه ڵ سه رۆکی هه رێمدا.پێویستی به وه نه ده کرد هه مو سه رکردا یه تی گۆ ڕان له پێشوازی سه رۆکی هه رێمدا بن..چه ند که سێکی دیاریکراو به شدارییان بکردایه له پێشوازییوو کۆبوو نه وه که شدا..وه کۆبونه وه که ش شاراوه نه بوا یه وه ک ئه وه ی که ڕویدا.............
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, October 1, 2011
Raof
 Hiwadarm goran bash bzane sari maraka pdk ya .kak Newshiwan tkaya siyasati Talabani 2bara maka lagal rezm
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, October 1, 2011
Hama
 men pemwaye herkesek wefai bo ewaney ke legelidabwn nebet iter wefai bo hich kesek nabet we herkesek wefai bo ladenshinekan nebet iter wefai bo xelki ter chon debet ke nani lemalianda nexwardbet hemwman chak dezanin ke dechwine mali gwnd nshinekan chon parwi bashman dexward nazanem chon lebirian chotewe men yekekm le partizanekan w bash dezanin chende erkman beser xelkewe bwe wa men qachekem ledest dawe belam ey ewney ke este xoian be seroki kwrd dezanen keyan le dest dawe jan keyan brindar bwe bratan Hame shwkey
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 30, 2011
ئاراس جان جانى
 به‌ئومیدی‌ ته‌ندروستیه‌كی‌ باش بو كاك نه‌وشیروان,هه‌ردیدارو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای‌ راستگۆیی‌ و بو چاكه‌ی‌ گشتی‌ بیت ئومیدی‌ باشی‌ لیده‌كریت جا ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش مادام بو هه‌مان مه‌به‌ست بووه‌ سه‌ركه‌تووده‌بی‌ پشت به‌خوا بو بیشه‌وه‌ ره‌وتی‌ گۆران و چاكسازی‌
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 30, 2011
aram Muhammed
 Ema brway tawawman ba kak Nawshirwan haya, labar awa madam kak nawshirwan amaday aw kobonawaya bowa, diyara daranjamy bashy dabet
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 30, 2011
shan hakim
 ba ray mn am kobunawaya kareky zor basha bo away am barodoxa saqamgiray estay kurdstan ptawtr betw bbet.emay kurd nabet hich kat nabet chawarey awa bkain ka ke bikatw ke bixwat balkw dabet zyatr taba bin lagal yak bo away hich kat dwzhmn anman jareky ka zafarman pe bban ,jareky dika la yak daman brenn.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 30, 2011
رؤزكارسليمانى
 له سیاسه تدا هه‌ مو شتیك رۆده‌دات وه‌ كیشه‌كان ده‌بیت له‌نزیكه‌وه‌ وه‌ به‌ گفتوگۆ }اره‌سه‌ر بكریت به‌لام گۆران خه‌لكی‌ له‌بیر كرد وه‌ خه‌لكیشی‌ زیاتر نائومید كرد .............. نه‌یان زانی‌ له‌گه‌ل بارودوخه‌كه‌دا مامه‌له‌بكه‌ن
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 30, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -15- په‌ڕه‌
12345678910...کۆتایی
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ