دوانگه‌ی سبه‌ی

نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
دوای ئەوەی وەفدی بەڕێزتان سەردانی هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی کرد و سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکان لەگەڵماندا دوان، هەر سێ لا ئەمڕۆ ١٦/ ٨/ ٢٠١١ کۆبووینەوە و، بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان پێشنیار دەکەین کە بەڕێز سەرۆکی هەرێم وەک باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێ کردن و بەو سیفەتەی بەڕێزیان دەسپێشخەر بوون بۆ کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکان، ئەم بڕیار و فەرمانانە رابگەیەنێت:
1- سەبارەت بە کێشەی دادگایی کردنی تۆمەتبارانی روداوەکانی ١٧/ ٢ – ٢٨/ ٤ / ٢٠١١، سەرۆکی هەرێم بڕیارێکی هاوشێوەی بڕیاری ٢/ ٧/ ٢٠١١ دەربکات.
2- هەرچی پەیوەستە بە راوەدوونانی چالاکوانانی مەدەنی و بەشداربوانی ناڕەزایەتییەکان، بڕیار بدرێت کە کەس لە دەرەوەی رێوشوێنە یاساییەکان و بڕیاری دادگا نەگیرێن و ئازار نادرێن.
3- گێڕانەوەی مینحەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کە مافێکی یاسایی و ئاساییە.
4- بڕیار بدرێت بە کۆتایی هێنان بە کێشەی سزادراوە سیاسییەکانی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن بە دروست کردنی لیژنەیەک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری ئۆپۆزسیۆن، کە لە ماوەی دوو هەفتە دا ئەم کێشەیە کۆتایی پێبهێنن..

لەگەڵ ڕێزماندا..

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان


Thursday, August 18, 2011
 
بیروڕا
12
ره ش بين
 به ريزان هه موكه س باش ئه زانيت ئه ودووحيزبه ى 50ساله كورد ئه كوزن له بيناو ده سه لاتى خوياندائيستا جون ئاماده ئه بن ياسا سه روه ر بيت كه به يانى رابيجى دادكايان بكه ن نا باجى تر خومان له كيلى نه ده ين ئه مانه بي هيوابوبون ميلله ت هينانيه وه سه رسفره ى حازرى ئه بيت هه ر ميلله ت.........
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 27, 2011
loqman
 slav u rez are barzany d chiten bo iran bo ci? bo bazrgany anji bo rawostan top barane?
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, August 25, 2011
گێله‌پیاو
 کاتبردنه‌وه‌ له‌ قازانجی ئۆپۆزیسیۆنه‌، ئۆپۆزیسیۆن‌ ده‌بێت هه‌وڵبدات (کات) بباته‌وه تا نزیکه‌ی شه‌ش مانگی تر و تا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌رده‌چن، چونکه‌ که‌ له‌ عێراق نه‌مان ئیتر ناتوانن را‌سته‌وخۆ ته‌داخولی شته‌کان بکه‌ن و به‌ قازانجی خۆیان به‌کاریبهێنن. پاش چۆڵکردنی عێراق ئه‌مر‌یکا کاریگه‌ری ئه‌تۆی له‌ رووداوه‌کان نابێت و ناڕاسته‌وخۆ له‌ رێگای ( سی، ئای، ئه‌ی) و پیاوه‌کانی ده‌توانن ته‌داخول بکه‌ن له‌گه‌ڵ پاڵه‌په‌ستۆ و هه‌ڕه‌شه‌. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی دووحیزبه‌که‌ وه‌کو جار‌ان نه‌ماوه‌، سومعه‌یان لاواز بووه‌ و له‌ چاوی وڵاتانی غه‌رب ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی جارانی نه‌ماوه‌ که‌ به‌ پڕوپاگه‌نده‌ بۆیان دروستکردبوو و ده‌زانن که‌ پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری نییه‌ و هه‌مووی پروپاگه‌نده‌ بوو، ته‌نها وه‌کو کارتێکی سووتاو له‌ ده‌ستیان به‌ کاری ده‌هێنن و تا به‌ که‌ڵک بێت و هاوتای هاوکێشه‌کانی له‌ عێراق پێ ده‌که‌ن. گه‌ر ته‌ره‌فێکی تر بدۆزنه‌وه‌ زوو ده‌ستیان لێ به‌رده‌ده‌ن. پاڵپشتی بۆ ئه‌و دوو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ پاڵپشتی کێشه‌ی میلله‌تی کورد نییه‌ به‌ڵکه‌ بۆ ( زعزه‌عه‌)ی عێراقه‌ و‌ نه‌هێڵن حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی دروست ببێت و له‌‌ هه‌مان کاتدا عێراقیش وه‌کو خۆی بمێنێته‌ه‌وه‌ و به‌ش به‌ش نه‌بێت و نه‌هێڵن له‌ ئاینده‌ وڵاتێکی به‌هێز دروستبکات، چونکه‌ له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان سێ وڵات هه‌یه‌ ئاینده‌ی هه‌بێت و دانیشتوانی هه‌بێت ( میسر، سعودیه‌، عیراق)، سعودیه‌ ده‌مێکه‌ ( بالجیب)ه‌و، میسر دانیشتوانی زۆره ‌و هه‌ژاره‌ و سه‌ر‌وه‌ت و سامانی نییه‌ و زیاتر خه‌ریکی ژیانی دانیشتوانه‌که‌ی خۆیه‌تی و به‌ ئاوی نیل ده‌ژی که‌ له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌سیوپیا و باشوری سودانه‌ و بۆیه‌ میسر یه‌که‌م وڵات بوو که‌ ئیعتیرافی به‌ باشوری سودان کرد، ته‌نها عێراق هه‌یه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌ له‌ ئاینده‌ی هه‌بێت و ببێت به‌ وڵاتێکی حساب بۆ کراو که‌ سه‌روه‌ت و سامانی هه‌‌یه‌ و دانیشیوانه‌که‌ی 30 ملیۆنه‌ و ( potential) ی هه‌بێت . ئه‌وه‌شی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ به‌رده‌وامی نه‌وته‌که‌ بگاته‌ بازاڕی جیهانی، گه‌ر نه‌وتی عێراق نه‌گاته‌ بازاڕی جیهانی نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه و کارده‌کاته‌ ئابووریان به‌ تایبه‌تی له‌ ئێستای قه‌یرانی ئابووری له‌ جیهاندا ،‌ بۆیه‌ ناهێڵێن ئاژاوه‌ هه‌بێت و که‌ کار بکاته‌ سه‌ر ناردنی نه‌وته‌که‌ بۆ بازاڕی جیهان. ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت قووڵبین و دووربین و هه‌زارپێ بێت. ده‌بێت مه‌جالی مناوه‌ره‌ی دووحیزبه‌که‌ی تر که‌م بکاته‌وه‌ و پشتیان لێبگرن و ئێران و تورکیایان لێ بکه‌نه‌وه‌. وا له‌ وڵاتانی ئه‌مر‌یکا و غه‌رب بکه‌ن که‌ ئیمانیان به‌و دوو حیزبه‌ نه‌مێنێت. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی دوو حیزبه‌که‌ تۆڕی یانه‌ی ماسۆنری غه‌رب پاڵپشتی ده‌کات و به‌ تایبه‌تی لۆژی p2 ی ئیتالی، بۆ زانیاری له‌سه‌ر p2 ته‌ماشای ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بکه‌ن(http://en.wikipedia.org/wiki/Propaganda_Due)، و یانه‌کانی ئه‌مریکا که‌ ئه‌مانه‌ پیاوی خۆیان له‌ چه‌قی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه‌ له‌ حکومه‌ت و له‌ مه‌جالی ئابووری. سۆسیال دیمو‌کراتی شاره‌زووری که‌ گۆنگره‌ی له‌ هه‌ولێر گرت و فوویان پیاکرد و قه‌به‌یان کرد و هه‌ندێک قونسولخانه‌ش به‌شداری تیاکرد ، ئه‌ویش به‌شێک‌ بوو له‌ پرۆژه‌ و پیلانه‌ گه‌وره‌که و لێکدانی عه‌شایری سه‌رو و خوارو به‌و هیوایه‌ی رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن له‌ ناوچه‌ی خواروو که‌م بکه‌نه‌وه و ته‌واوی هه‌رێمه‌که‌ بکه‌ن به ‌ده‌سه‌ڵاتی عه‌شایری که‌ کۆنترۆڵی ئاسان تر ده‌بێت و له‌و جۆره‌ هه‌وڵه‌یاندا پێشتر به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت که‌ ( ئه‌لیاوه‌ر)یان هێنا که‌ که‌س نه‌یده‌ناسی و نه‌ سیاسی بوو هێنایان و کردیان به‌ ره‌ئیس جمهوری عێراق و ژنێکی کوردیان بۆ دۆزیه‌وه، که‌ له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشتببون و ‌سه‌ری نه‌گرت و ئه‌لیاوه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سعودیه‌. زۆر گرنگه‌ که‌ ئاژاوه‌ نه‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ که‌رکوک. چونکه‌ گه‌ر که‌رکوک دۆخی تێک چوو کارده‌کاته‌ سه‌ر ناردنی نه‌وت بۆ بازاڕی جیهانی و نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌ و کارده‌کاته‌ سه‌ر ئابووری له‌ وڵاتانی غه‌رب و ناچار ده‌بن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ته‌داخول بکه‌ن، چ له‌ ژێره‌وه‌ چ راسته‌وخۆ تا بتوانن هاوکێشه‌کان به‌ قازانجی خۆیان هاوتا بکه‌ن و ‌سه‌ریش له‌ دۆخی سیاسی ناوخۆ تێک ده‌ده‌ن. مانگ و دوو مانگ کاریکه‌ری ئه‌وتۆی نابێت به‌ڵام نه‌ ناردنی نه‌وت به‌ ساڵ دوو ساڵ کار‌ ده‌کاته‌ ئابووری وڵاتان به‌ تایبه‌تی ئێستاش که‌ ئابووری جیهان لاواز و ناسکه‌ و لیبیاش ناردنی نه‌وتی راگرتووه‌ و بوه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ( به‌ڵام حسابی ئه‌وه‌یان کردوه‌ که‌کێشه‌ی لیبیا هه‌ر دوو سێ مانگ ده‌خایه‌نێت) هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ خه‌ریکن بریارنامه‌یه‌کی تر له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ دوای قه‌زافی که‌ ئاژاوه‌ی تێنه‌که‌وێت و سه‌ر‌بازی له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ بنێرن بۆ پاراستنی ئاسیایش‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌ تێ بگه‌یت ده‌بێت پارچه‌ پارچه‌ بکرێت و به‌شه‌کانی جیابکرێته‌وه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, August 24, 2011
ahmad
 berezan be brwai min le bry awei qse leser opozsion u deslat bkre ,qse leser pelamar u hershi dagirkerani kurdistan bkret bashtre, bedengi deselat u be helwesti deselat leberamber borduman u kawlkari kurdistan, shrove bkret. opozsionish agar deihewe jwab namaka bdatewe awa helwest hebwniyan leberamber pelamaru kaulkari kurdistan le layan turkiye w ieran. bashtrin jwab de bet bo deselat.
نێردراوه‌ له‌:  Tuesday, August 23, 2011
tasluja
 waz la dldary bhenn la gal dasalata u azayana daway mafy mellat bkan nak sharmnana
نێردراوه‌ له‌:  Monday, August 22, 2011
محمدزاخؤيى
 بێگومان بیستوتانه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ محمد (سلاَوی‌ خوای‌ له‌سه‌ربێ‌ )ی‌ په‌یامبه‌ری‌ خۆی‌ وت : ( لايرضى عنكَ اليهود ولا نصرى حتى تتبع ملتهم........) واتێنه‌گه‌ن ئه‌مه‌وێ‌ وه‌ك بانگ ده‌ری‌ ئاینی‌ قسه‌ بكه‌م ‘ هه‌رچه‌نده‌ باوه‌رم به‌وه‌ هه‌یه‌ مونته‌ڵه‌قی ئاین هۆكاری‌ (رووناك) بینینی‌ رێگه‌ی‌ پر ته‌گه‌ره‌و پێچاوپێچی‌ ئه‌م وه‌زعه‌ی‌ ئیستامانه‌ ‘ شك له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ كه‌ دووحیزبی‌ خۆسه‌پێنه‌ر ئه‌م هه‌موو راوه‌ رێویه‌ به‌ وه‌خت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ ئه‌كات یا ئوپۆزسیون وه‌ربه‌ربات یان ببێ‌ به‌ (تابع : میلله‌تی‌ سه‌ربه‌وان...!)‘ له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا شه‌قام ئه‌دۆرێنێ‌ ‘ ئه‌مه‌ هه‌تا كه‌سانی‌ ساده‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ كه‌ وایه‌و ئه‌وه‌ی‌ (جووته‌ حیزبی‌ خۆسه‌پێنه‌ر به‌سه‌ر ئیراده‌ی‌ میلله‌تدا _وه‌راست نییه‌ بوترێ‌ حكومه‌ت و ده‌سته‌لاَتی‌ یاسایی‌ _) له‌ میلله‌تیان ئه‌وێ‌ له‌ رێی‌ ئوپۆزسیونه‌وه‌ (رازی بوونی‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نه‌ئوپۆزسیونه‌كه‌یه‌ به‌ (تابع) وه‌ك حیزبه‌ كارتۆنییه‌كانی‌ ناوی‌ زل و دێ‌ وێرانی‌ (سۆشیالست) و (شیوعی و.....هتد) مه‌عاش له‌ پاراستن و زانیاری‌ وه‌رگرن و (میلله‌تی‌ پاشكۆی) دووحیزبه‌ كه‌ی‌ زه‌وتكاری‌ ده‌سته‌لاَت بن ‘ بێ‌ روو پێچانه‌وه‌ وه‌ك هاولاَتییه‌ك پێتان ئه‌ڵێم به‌سه‌ربردنی‌ هه‌ر رۆژێ‌ به‌ نامه‌و نامه‌ گۆرینه‌وه‌ به‌نسیبه‌تی‌ ئێوه‌وه‌ خه‌ساره‌تی‌ زیاتری‌ ناوو ناونیشانتانه‌ له‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ ‘ لام وابێ‌ پرسیارێكی‌ غه‌ریب نییه‌ لێتان بپرسین : ئێوه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌وڵێر هه‌یه‌و پارچه‌یه‌كی‌ له‌ سلێمانییه‌ به‌جدی‌ به‌حكومه‌تی‌ ئه‌زانن ؟ وه‌ك هه‌موو حكومه‌ته‌ فیدراڵی‌ و مه‌ركه‌زییه‌كانی‌ ئه‌م دنیایه‌ ؟ ئاده‌ی‌ موسته‌مسه‌كێكی‌ عه‌مه‌لیمان بخه‌نه‌ به‌رده‌ست تا بڵێن : ئه‌شهه‌ده‌بیلا ئێمه‌ش حكومه‌تمان هه‌یه‌ ؟ ته‌لارو پایه‌و نه‌خشه‌و به‌رهه‌م و كرده‌وه‌ی‌ (ژێرخان و سه‌رخانی‌ ئیستحقاقی ئه‌وه‌ی‌ به‌و جهاته‌ به‌ده‌ستانه‌ بوترێ‌ حكومه‌تن به‌ مانای وشه‌) كامه‌یه‌ : 1- تائیستا ته‌لاری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كه‌ عه‌لامتی‌ وه‌ك عه‌لامتی‌ ماركه‌ موسه‌جه‌لی‌ بوونی‌ (حكومه‌ته‌ ) نییه‌ له‌و شاره‌ی‌ ناوی‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمه‌ وهاوینه‌هه‌واری‌ سه‌ری‌ ره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ حیزبی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌سه‌لاَته‌وه‌ زه‌وتكراه‌ (كه‌ ماڵ و مڵكی‌ حكومه‌ت بووووووووووووو....!) قبوڵناكات به‌ڵگه‌یه‌كی‌ موقنع بات به‌م دنیایه‌ هوی‌ ئه‌م بێ بایخییه‌ به‌ مانای‌ وجودی‌ ره‌سمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بۆ؟ 2- نه‌وت له‌ورۆژه‌وه‌ی‌ له‌ كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌س نازانی‌ (به‌حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زیشه‌وه‌ كه‌ له‌خوابه‌زیابێ‌ له‌ مه‌سئوله‌كانی‌ ئێمه‌ یاسایی‌ ترنین) كه‌ هه‌موو كه‌س ئه‌زانێ‌ داهاته‌كه‌ی‌ ئه‌وندیه‌ له‌م ماوه‌ی‌ بیست ساڵه‌ی‌ ئه‌وان به‌ خۆڵه‌كه‌وه‌ بێ‌ حساب ئه‌یفرۆشن بۆ بنای‌ ژێرخان و سه‌رخانی‌ حكومه‌ت و خه‌ڵك خه‌رج بكرایه‌ حكومه‌تی‌ به‌ده‌سته‌لاَت ترمان له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بشار ئه‌سد ئه‌بوو 3- له‌سه‌دا زیاتر له‌چلی‌ بیناو دائیره‌كانی‌ ناونراو به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌خانوی‌ كرێدان كه‌ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌خۆیدا مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌صڵه‌ن باوه‌ربه‌ دامه‌زراندنی‌ بنه‌ره‌تی‌ دروستكردنی‌ حكومه‌ت نییه‌ 4- هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ هه‌رێم (به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی‌ ناوی‌ هه‌ندێكیان ره‌سمیه‌و موچه‌و خه‌رجیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ ره‌سمیدایه‌ )به‌لاَم هه‌رهه‌موویان هیزی‌ مل كه‌چ و له‌ژێر فه‌رمانی‌ دوورابه‌ره‌كه‌ی‌ دووحیزبه‌ خۆسه‌پێنه‌ۆره‌كه‌دایه‌ 5- ناوبراو به‌ میزانییه‌ی‌ (حكومه‌ت ) سه‌ره‌رای‌ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌ی‌ ئه‌مه‌دووساڵه‌ ئوپۆزسیون په‌رده‌ی‌ له‌سه‌رلائه‌داو ئه‌یسه‌لمێ‌ كه‌ به‌شی‌ هه‌ره‌زۆری‌ به‌فیرۆو نایاسایی‌ خه‌رج ئه‌كرێ‌ ‘ پیاوانی‌ هه‌ردوو حیزب هه‌تا ئه‌ونه‌ بێ‌ باكن روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌بۆ خه‌ڵك نه‌بۆ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌ز (كه‌ له‌به‌ختی‌ ئه‌وان له‌وان گه‌نده‌ڵترن به‌ڵام جارجار تۆزێ‌ به‌حه‌یاترن...!) راناگه‌نن كه‌سه‌یری‌ ده‌موچاویان ئه‌كه‌ی‌ زمانی‌ حاڵیان ئه‌ڵێ‌ : جاچیه‌ ده‌ستمان خۆشبێ‌.. برایان تا ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی‌ ماوتانه‌و باوه‌ریان پێتان ماوه‌ نه‌دۆرێنن ‘ واز له‌ كاغه‌ز گۆرینه‌وه‌ له‌گه‌ل َ ئه‌وانه‌دا بێنن بازرگانن زیاتر له‌وه‌ی‌ ( كاربه‌ده‌ست )ی‌ ئوسوڵی‌ بن ‘ شه‌قام بجوڵێنن و زیاتر له‌رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌م كاره‌ش....خوایه‌ شاهیدی‌ من قسه‌ی‌ خۆمم كرد
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 21, 2011
Meran Merawdali
 daslat gfty jebaje krdny am xalana dadat ba dlniyiwa tanha xaly yakam nabet dadgaykrdny aw tomatbarana nabet chwnka dadgaykrdny xoyana !!, balamawa sayra opossision la xaly yakida zaraway tomatbary bakar henawa, la katekda awana tawanbarn nak tomatbar!!. anjam chy dabet razy bwn ba 3 e xal ka paywandy ba oposission a haya w xaly yakam ka paywandy ba jamawarawa haya farmosh dakret w daslatish bardawam dabet la kshandny lastiekakay w mamalay la gal oposissonda.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, August 21, 2011
کۆێخا-کۆریای باکور
 كه‌سانێک باس له‌شه‌قامی کوردی ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی شه‌قامی کوردی ناداته‌وه‌، کام شه‌قام؟ ئایا به‌لای گۆڕانخوازانه‌وه‌ شه‌قامی کوردی بریتیه‌ له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌راو به‌س؟ ئه‌ی کوا بۆ شه‌قامه‌کانی بادینان و هه‌ولێرو که‌رکوک هیچ جوڵه‌یه‌کی وای تیا به‌دی نه‌کرا که‌ شایه‌نی باس کردن بێت، پاشان گۆڕان خوازانکێن؟ خاوه‌نی چی ئایدۆلۆژیایه‌کن؟ ئاخر ئه‌ی گۆڕین و ئه‌ی گۆڕین به‌ چی؟ ته‌نانه‌ت گۆڕان بێ ئه‌وه‌ی به‌ خۆی بزانێت که‌سانێک هه‌ن که‌ خۆیان به‌ گۆڕان ئه‌زانن خه‌ریکی چه‌واشه‌کردنی گۆڕانن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاماده‌نین به‌هیچ نرخێک سه‌ر و ماڵی خۆیان له‌ پێناو گۆڕان دانێن و به‌س هه‌وڵی ئیستیفاده‌یه‌ک ئه‌که‌ن بۆ خودی تاکه‌ که‌سی خۆیان، له‌ ژوره‌کانی پاڵته‌که‌وه‌ ئه‌گه‌ر گۆێیان لێبگریت به‌ ئاسانی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێت، که‌ چۆن که‌سانێک بۆ شوهره‌و ناو ده‌رکردن گۆڕان به‌کار دێنن، که‌سێک ئه‌ڵێت پارتی ملیۆنێک دۆلاری داوه‌ به‌ که‌سێک که‌من بکوژێت، وێنه‌که‌م کۆپی کراوه‌ هه‌ر که‌سێک له‌ مه‌تاری هه‌وڵێر دابه‌زێت، پێی ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ ئه‌ناسیت؟ به‌شه‌رتێ من له‌بیرمه‌ پێش ساڵێک هه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ که‌ ئێستا ئه‌یه‌وێت خۆی بکا به‌ جیڤارا ووتی من هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌که‌م به‌ قوربان شه‌قامێکی هۆله‌ندا، ئا به‌م که‌سه‌ ئینتیهازیانه‌ گۆڕان ئه‌کرێت، که‌ به‌س خه‌می ناو ده‌رکردن و دیعایه‌ کردنن بۆ خۆیان؟ پێویسته‌ گۆڕان به‌ په‌له‌ کۆنگره‌ ببه‌ستێت و به‌رناماو کارو ئایدۆلۆژیای خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، جا ئه‌وسا هه‌ر که‌س به‌و به‌رنامه‌یه‌ ڕازی بوو ئه‌وا با بێته‌ مه‌یدان و به‌دڵسۆزی کاره‌کانی خۆی ڕاپه‌ڕێنیت، هه‌موو که‌س ئه‌رکی ئه‌که‌وێته‌ سه‌رشان، له‌وانه‌یه‌ داوای لێبکرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان و چه‌ک هه‌ڵگرێت ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، هه‌ر وه‌ک په‌که‌که‌ که‌ هه‌زارانی له‌ ئه‌وروپاوه‌ نار بۆ قه‌ندیل، جا ئه‌وسا که‌سانی ئینتیهازی ناو گۆڕانیش له‌وێ ده‌ر ئه‌که‌ون، که‌ دڵنیام نیوه‌ی زیاتریان ئێستا ئاماده‌نین ئه‌وروپا به‌جێ بێڵن ئه‌گه‌ر گۆران بانگهێشتیان کات، بۆ جه‌نگێک، من به‌ش به‌ حاڵی خۆم وا بیر ئه‌که‌مه‌وه‌، باوڕم به‌ مارکسیزم لینینزم ه‌ تۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ کار ناکه‌یت منیش له‌گه‌ڵت نابم.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 20, 2011
Kawa
 barrezan min zor barrashkawy petan dallem : are bradarina am masalay giftogoyatan bo wa mhim krdwa ??? giftogo dakan yan na awe paywandy ba xotanawe hay etr sary xallky bo pewa ayashnen? ewa chaksazitan dawet wa dasallatish chaksazy dawet kawate giyawazitan niya w brron boodjekatan warbigrn w 3aqllana beexon, KDP W PUK zoir zirakane mamallayan lagall roodawakan kird wa twaniyan ewa 7asr bikan ewash rrozh ladway rrozh brrway xallk la dast dadan. ewash parwaday haman Kulturn wa aw shtanay basy dakan zorbay zory Shi3arate . ewa katy awa hatwa la xotan boprsn bo minally xallkatan ba kushtda ka chaksazitan dawet???? gorrankary rrishayee wata shorrsh yan chaksazy ???? yan ewash ba haman sheway dasallat xallk gawj dakan wa palkaprroskey dasallattane???? ewa la giyaty away ba 3amnaly xallk hushyar bkanawe xutukay sozy xallk adan, ewa agar datanawet gorrankary rrisháyee bkan dabet kar lasar 3aqlly taky kurd bikan nak gawjy bikan wak KDP W PUK.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 20, 2011
Sabah Yassin
 ئه‌وه‌ راستیه‌ تا ئه‌مڕۆ له‌ کوردستاندا مرۆڤ له‌سه‌ر به‌رهه‌می سروشت ده‌ژی و ئه‌وه‌ش له‌ ئابوردیدا به‌ شره‌خۆری سروشتی ناو ده‌بریت. له‌وه‌ش خراپتر تا ئه‌مڕۆ ئه‌قلی کوردی به‌لایه‌نی ده‌سه‌لات و ئوپۆزیشنه‌وه‌ ستانداریک بۆ گفتوگو و کارکردنی وه‌ک مه‌رجه‌ع دانه‌هیناوه‌، تا تاک و کۆمه‌ڵ بتوانیت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ کیشانه‌یه‌ بۆ سه‌رکرده‌کان، حیزبه‌کان دابیت و به‌ گویر گفت و کار بیان پێویت. به‌ تیڕوانین من ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س له‌ سه‌رکرد و ئه‌ندامی ئه‌م حیزبانه‌ هه‌وڵی راکیشانی لایه‌ک بدا بۆ ریکه‌وتن له‌سه‌ر ستاندارێک له‌ کار و دوان، داهاتووی رووناکی ده‌بیت و ده‌توانیت هانی تاک و کومه‌ڵی بدا که‌ بیر له‌ به‌جیگه‌یاند بکه‌نه‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ سه‌رکرده‌ی و ئه‌ندامه‌کانی گۆران پیشنیار ئه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ ده‌ست به‌رداری ئه‌قلی خۆ به‌ناوند کردن و سه‌رکرده‌ به‌ ناوه‌ندکردن ببن و بیر له‌ستانداری شوسته‌ و جاده‌ و قوتابخان و نه‌خۆشخان وه‌ک ستاندار و ناوه‌ندی کار بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌و داویه‌ له‌ ده‌سه‌لات بکه‌و وا له‌ ده‌سه‌لات بکه‌ مرۆری ئه‌وه‌ وه‌ک په‌یمانیکی کۆمه‌لایه‌تی به‌ ئاشکرا له‌ به‌رده‌م جه‌مهوردا بکاته‌وه‌ و ماوه‌یه‌ک دابنین بۆ به‌ جیگه‌یاندی ستانداره‌که‌ و له‌هه‌مان کاتدا کومه‌ڵ و تاک بانک بکه‌ تا رۆڵی چاگیر ببین، به‌و کاره‌ و له‌ رێگه‌ ئه‌و جۆره‌ کارانه‌وه‌ ده‌کریت بنه‌ماکانی دام و ده‌زگا وه‌ک دامه‌زراندی خه‌ڵکی به‌توان بۆ جیگه‌ی شیاو هاندریت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌م شه‌رشوقه‌ی ده‌سته‌لات و ئۆپوزیشین هه‌ر به‌ سه‌ربردن و تاڵان فرۆشی زیاتری سه‌روه‌تی سروشتی و له‌ناودانی مرۆڤ و کولتوری کوتایی دیت. بیر له‌و کاره‌ به‌رپرسیاریه‌.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 20, 2011
کۆمتان سەعید
 بەڕیزان: بەخوا من ڕەشبینم ئەگەر ڕاپەرینی ناتوندوتیژی سەرتاسەری روونەدات لە کوردستان دژی دەسەلاتی بنەمالەیی ........ .........یەکیتی لاوازبووەو لەنەتیجەدا نامینی،چونکە دەسەلاتی دیموکراتی بوونی نیە لە کوردستان ،بۆیە چارەسەر تەنیا ڕاپەڕینی سەرتاسەری یە بۆ لابردنی بنەمالەکان.سوریا هەر دەروا و لیبیاش چەند رۆژیکی کەمی ماوە.ئەگەر ئەو رۆژە هات خەلکی کورد هاواری کردەوە و گووتی :بڕۆن،برۆن،بڕۆن،بڕۆن،بڕۆن.....ئەوکاتە من گەشبین دەبم. دەرمانی دەردان: بڕۆن ،بڕۆنە. دانیشتنی چی،نامەی چی لەگەل دەسەلاتی نادیموکراتی و بنەمالایی و گەندەلکاران؟؟؟!!!
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, August 20, 2011
zerdesht
 زۆرم لا سه‌یره‌ 3 لایه‌نه‌که‌ به‌خۆیان ئه‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن! باشه‌ ئێوه‌ به‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو و به‌خه‌به‌رهاتوی لیبیا و سوریا ئه‌ڵێن شۆڕشگێڕ، به‌و واتایه‌ی که‌ قه‌زافی و ئه‌سه‌د 2 دیکتاتۆری بێڕه‌حمن، ئه‌ی باشه‌ چۆن خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌مان دیکتاتۆرا کۆئه‌بنه‌وه‌، واته‌ چ جیاوازیه‌ک له‌به‌ینی تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانیان .........تاڵه‌بانی به‌ ئاشکرا پشتگیری ئه‌سه‌د ئه‌کا و بارزانی و تاڵه‌بانیش پشتی قه‌زافی ئه‌گرن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی قاره‌مانانی لیبیا نزیکه‌، ............ئه‌م نامه‌یه‌ی ئێوه‌ ئه‌وپه‌ڕی بێتواناییه‌ و له‌ پاڕانه‌وه‌ ئه‌چێ و داوا له‌ مه‌سعود ئه‌که‌ن ڕه‌حمتان پێبکا و به‌شکو بڕیارێکی خێر ده‌رکات به‌ مه‌رحه‌مه‌تی خۆی. بابه‌ گۆڕانکاری به‌ ئێوه‌ ناکرێت، 10 که‌س شه‌هید بوو ئاشبه‌تاڵتان پێکرا، به‌ڵام سه‌یری گه‌لی لیبیا و سوریا که‌ سه‌ربه‌رزترین و ئزاترین گه‌لی سه‌ر زه‌مینن به‌تایبه‌ت گه‌لی سوریا، وه‌ ........... من باوه‌ڕم پێتان نه‌ماوه‌، دانیشتنه‌کان ده‌ستی پێکردۆته‌وه‌ به‌ڵام فۆرمی دانیشتنی 2 قۆڵی وه‌رگرتوه‌ وه‌ک له‌ 5 قۆڵی ئه‌وه‌ش بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه‌ که‌ دانیشتن ده‌ستی پێنه‌کردۆته‌وه‌. هه‌تا ئێوه‌ شه‌رعیه‌ت به‌ن به‌ تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌وا به‌شدارن له‌ تاوانه‌کانیان ، ئاخر جیاوازی نێوان تاڵه‌بانی و بارزانی و اه‌سه‌د و قه‌زافی چیه‌!؟ به‌ڵام خاڵی لێکچونیان هه‌موو دیکتاتۆر و بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌واو و شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی فرۆشتنن به‌خه‌ڵک و تاڵانکردنی سه‌روه‌ت نیشتیمان. زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ خوێنی شه‌هیدانی خۆپیشانده‌ران که‌ که‌س ناتوانێت مافیان بسه‌نێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا نیه‌ و مافیا حوکمه‌ کات، وه‌ 3 لایه‌نه‌که‌ش ته‌نها ده‌من و هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ت، وه‌ ئه‌م یاری تۆم و جێریه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت تاکاتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان. ئێوه‌ گه‌ر ڕاستان بکردایه‌ ئه‌بوایه‌ دانیشتنی 2 قۆڵی نه‌کرایه‌ که‌ بۆ په‌رته‌وازه‌کردن و زانینی هه‌ڵوێستی جیاجیاتانه‌. پارتی و یه‌کێتی ئه‌ڵێن ئه‌بێت به‌رد هاوێژه‌کانیش ده‌ستگیر بکرێن، واته‌ ئه‌ڵێن ئه‌و که‌سانه‌ سه‌ر به‌ 3 لایه‌نه‌که‌ن و له‌لایه‌ن 3 لایه‌نه‌که‌وه‌ هاندراون؛ 1. ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ردیان هاویشتوه‌ تێیان هه‌ڵدراوه‌ و ئه‌نفال کراون و شه‌هیدکراون واته‌ به‌ زیاوه‌ سزا دراون. 2. باشه‌ ده‌سه‌ڵات و یاسا لای ئه‌م 2 حیزبه‌یه‌ بۆ ناچێ بیانگرێ. 3. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌قه‌ له‌ لقی چوارکراوه‌ هه‌موو درۆیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی شه‌هید کراون که‌سیان ده‌مانچه‌یان پێنه‌بوه‌ و هه‌موو مناڵ بوون، وه‌ گه‌ر کرابێت له‌لایه‌ن لقی چواره‌وه‌ کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م دۆرۆیه‌ی ئێستا بکه‌ن. 4. ئه‌ی خۆ له‌چه‌مچه‌ماڵ که‌ گه‌رمیانیان شه‌هید کرد که‌س ده‌مانچه‌ی پێنه‌بوه‌. من زۆر به‌سه‌ربه‌رزی ئه‌ڵێم ......... من کورد نیم له‌مه‌و دوا وه‌ له‌مه‌ زیاتر ناوی من له‌ هیچ سایتێ نابیستن، به‌ڵکو من له‌ مه‌ودوا خۆم به‌ خه‌ڵکی ئازا و قاره‌مان و ئازادیخواز و ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی کۆیله‌یی سوریا ئه‌زانم، سه‌ربه‌رزبێ هاوڵاتیه‌ سورێکانم.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, August 19, 2011
کۆێخا-کۆریای باکور
 سه‌یره‌. ئۆپۆزسیۆنی کوردستان سه‌ره‌تا له‌ که‌ناڵی KNN ه‌وه‌ باسی ناڕه‌وزاییه‌کانی ئه‌کردو ئه‌ ووت،حکومه‌تێک ئه‌گه‌ر وابێو وابچێ ئه‌بێت بڕوا، واته‌ تۆ شیعاری ڕووخانی حکومه‌تت ڕاگه‌یاند، جا ئه‌و حکومه‌ته‌ هه‌ر چی به‌ڵێنێک بدات و هه‌ر چاک سازیه‌ک ئه‌نجام بدات، تۆ ئه‌بێت به‌ ناڕه‌زایی تر وه‌ڵامی بده‌یته‌وه‌و بڵێیت هێشتا هیچت نه‌کردووه‌و ئه‌بێت بڕؤیت، هه‌روه‌ک سیاسه‌ته‌کانی غه‌رب و به‌تایبه‌تی سارکۆزی دژ به‌ سوریا، به‌شار زۆر به‌ڵێنی داو که‌چی ئه‌مان زیاتر ڕه‌وشه‌که‌یان لێی ئاڵوز کردوو هیچ بوارێکیان بۆ نه‌هێشته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت به‌شار بڕوات و ئیسرائیل ڕزگاری بێت له‌و دوژمنه‌و پشتی ئێرانیشی پێبشکێنن، که‌چی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان که‌وته‌ دانوسان و ووت و ۆێژ وو کۆبونه‌وه‌و نامه‌ ناردن بۆ ده‌سه‌ڵات، له‌ کاتێکدا له‌ کوردستان دوو ده‌سه‌لات هه‌یه‌، نه‌ک یه‌ک،
نێردراوه‌ له‌:  Friday, August 19, 2011
هۆشیار له‌ سلێمانی
 تکایه‌ ئیتر به‌سه‌ ........ ئه‌م هه‌موو گاڵته‌ کردنه‌ چیه‌ ؟ ( یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ وبه‌ تایبه‌تی گۆڕان ) تکایه‌ ئیدی ڕزگارمان بکه‌ن تکایه‌ ( پارتی و بزوتنه‌وه‌و شیوعی و ده‌رزه‌نێک حزبی تورکمانی و زه‌حمه‌تکێشان ) و ( یه‌کێتی و سۆسیالست پارتی پارێزگاران و ‌هیتر ) هه‌ر پاره‌ ده‌به‌ن و ماڵی گشتی ده‌خۆن ، ئه‌مه‌ ڕاسته‌ به‌ڵام ئه‌مانه‌ یه‌ک شت ناکه‌ن ئه‌ویش ئه‌م گاڵته‌ جاریه‌ی ئێوه‌یه‌ به‌ عه‌قڵی میلله‌ت من تێناگه‌م شه‌ڕی ئێوه‌ شه‌ڕی چیه‌ ؟ پاره‌ یان ئازادی یان ده‌سه‌ڵات یان مافه‌ ڕه‌واکانی میلله‌ت ئێوه‌ پاش ئه‌و هه‌موو دانیشتنه‌ ئاده‌ی بزانین چیتان به‌ ده‌ست هێناوه‌ ئێوه‌ چ سودێک له‌و درێژکردنه‌وه‌یه‌ ده‌بینن ؟ ئایا توخوا هه‌ر به‌ڕاست به‌ڕاست داواکاری ئێوه‌ ئه‌م شتانه‌یه‌ که‌ باسی ده‌که‌ن ؟ باشه‌ خۆهه‌موو خاڵه‌کان باس له‌ شتێک ده‌که‌ن که‌ پێش خۆپیشاندانه‌کان بوونی نه‌بووه‌ وانیه‌ ؟ ده‌ی که‌وایه‌ شه‌ڕی ئێوه‌ شه‌ڕی شه‌قام نیه‌ ئه‌زیزانی دڵم . من له‌وانه‌یه‌ تاکه‌ که‌سبم دژی ئه‌م نامه‌یه‌م له‌م سایته‌دا چونکه‌ به‌ژداربوانی ئه‌م کۆمێنتانه‌ ..........ئێوه‌ن وه‌ک چۆن ....... ( پارتی و یه‌کێتیمان هه‌یه‌ ) له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌ر .......... که‌ کاره‌ هونه‌ریه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ . من وایی بۆ ده‌چم 1-یان شه‌ڕی ئێوه‌ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتێکه‌ وه‌ک ئێستایی ئه‌وان و بۆخۆتان پاره‌ بخۆن و ...هیتر . چونکه‌ ده‌تانه‌وێت ئه‌وان ڕاوبنێت به‌ به‌ردو تا دوایی .... له‌ هه‌موو خاڵه‌ته‌کاندا وڵات ده‌خه‌نه‌ قۆناغێکی فه‌وزه‌ویه‌وه‌ و باش ده‌شزانن که‌ئه‌مه‌ ڕوده‌دات له‌ هه‌ر کاتیکدا . 2- یان هه‌ست به‌ بچوکی خۆتان ده‌که‌ن و ده‌تانه‌وێت به‌ شه‌قام گه‌وره‌ی خۆت ده‌ربخه‌ن . چونکه‌ هه‌مشه‌ ئۆپۆزسیۆن که‌مینه‌یه‌ زۆرجار به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت ئیدی به‌ هه‌ر هۆکارێک بێت . ماده‌ یان ....... 3- یان ترستان له‌ ڕابردوو هه‌یه‌ ده‌ترسن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک بێته‌ کایه‌وه‌ تاوانبارانی جه‌نگی ناوخۆ و پاره‌خۆران بداته‌ دادگا ، بۆیه‌ ده‌تانه‌وێت به‌م جۆره‌ خۆتان پاکبکه‌نه‌وه‌ . ............ 4-یان جۆرێک له‌ نه‌خۆشی ده‌رونی بوونی هه‌یه‌ له‌ سه‌رکرده‌ عه‌سکه‌ریه‌کاندا که‌ هه‌میشه‌ حه‌ز به‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و شه‌ڕده‌کان . ئه‌وه‌ش مێژوو شایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌ . 5- یان له‌وانه‌یه‌ هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌ ڕاست بن ......
نێردراوه‌ له‌:  Friday, August 19, 2011
Soran
 barasty sayr w samaraya opposition dway 6 mang la shaid krdny hawlatyan la be baky dasalaty dw bnamala tenagat.. dasalatek amada nabwa la 6 manga tanha bkwzhekysh bdata dadga la katekda dadgakanysh gwerayall w deweky try 7izbn!!basa galtajary.. katy awaya opposition labry kat kwshtn sargarmy kary jamawary w rekxraway xoy bet.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, August 19, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -2- په‌ڕه‌
12
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ