دوانگه‌ی سبه‌ی

داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا

(سبه‌ی‌):
کاندیده‌ کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌که‌ی (یه‌کشه‌ممه‌) 12-6-2011ی‌ تورکیادا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه،‌ به‌ جۆرێک که‌ زیاد له‌ نیوه‌ی پاڵێوراوه‌کانیان توانیان سه‌ربکه‌ون و 36 كورسی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌و وڵاته‌یان به‌ده‌ستهێنا.
شه‌رافه‌دین ئاڵچی، کاندیدی سه‌رکه‌وتوی به‌ره‌ی ره‌نج و ئازادی و دیموکراسی له‌ لێدوانێکیدا به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌م ئه‌نجامانه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ و گرنگن بۆ گه‌لی کورد، ئێمه‌ش ده‌زانین مافی گه‌ل چییه‌ و داوای چی ده‌که‌ن، که‌ داواکارییان ئازادی و زمانی دایک و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیانه ‌و ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تێده‌کۆشین.
سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی کارکردنی به‌ره‌ی ره‌نج له‌ په‌رله‌ماندا ئاڵچی وتی: یه‌که‌م خاڵی گرنگی ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی داهاتوی تورکیادا، کارکردنه‌ بۆ گۆڕینی ده‌ستور و جێکردنه‌وه‌ی مافه‌کانی کورد تێیدا، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی خۆشمان، که‌ ئۆتۆنۆمی دیموکراسیه‌ و گه‌ل داوای ده‌کات.
ئه‌وه‌شی وت: پێویسته‌ له‌ په‌رله‌ماندا به‌ جۆرێک کار بکه‌ین که‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان پرۆژه‌که‌مان قبوڵ بکات، که‌ ئه‌مه‌ش‌ سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه‌ بۆ گه‌لی کورد.

به‌ڕای‌ تۆ:
1- هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ توركیا چۆن ده‌بینیت، ئایا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كورده‌كان به‌ده‌ستیان هێنا چ ئاماژه‌یه‌كی‌ گه‌یاند؟
2- كورد له‌ توركیادا له‌دوای‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ چ سیاسه‌تێك بگرێته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ "ئۆتۆنۆمی دیموکراسی"؟
3- پێتوایه‌ كورد له‌ باكور چ رێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ خۆیان؟ خه‌باتی‌ پارله‌مانی‌ یان شۆڕش؟
4- ئایا له‌دوای‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ چ سیاسه‌تێك بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌ توركیا؟ له‌كاتێكێدا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی‌ رێبه‌ری‌ په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په‌.
5- هه‌ر را و سه‌رنجێكی‌ تر سه‌باره‌ت به‌ خه‌باتی‌ كورد له‌ توركیا...

 


Tuesday, June 14, 2011
 
بیروڕا
12
ئاگاداربن
 رئگا و خه‌باتی خۆتان بگرن گوئ له‌ یه‌کێتیی و پارتی نه‌گرن چونکه‌ ئه‌وان ............
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, June 25, 2011
serdar berwari
 hevidarm perlemantaret kurd li turkiye bshen b rengeki brayane duza millete me peshve bben, u gelek pitey bi zimane kurdi biden, u bo mevet gele kurd xebata xo berdewam biken.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, June 25, 2011
naz
 کور له باکوری کوردستان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی که به‌بێ یه‌کگرتن و یه‌ک باه‌ڕی هیچ پێشه‌وه‌چونێکیان نابێ، به تایبه‌ت هه‌مو کورد ده‌بێ ئه‌وه باش بزانێ، هه‌تا رێبه‌ر عه بدوڵا ئۆجه‌لان پێشنه‌گایه‌تی شۆڕش بکات هیچ که‌س ناتوانێ کورد بخه‌ڵه‌تێنێ.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, June 25, 2011
soran
 agar dahatui kurdi iraq am 20sala bash bwaya esta basi dawlati kurdiman akrd nak dahatui kurdi turkya ba tanha abu basman la dahatui har chwar parcha bkrdaya w jareki tr pekman bnusanayatawa. agar kurdi turkiya wak amay lae xoman kan awa lamay xoman bashtr nabet dahatuyan itr supas hiwadarm kurdi turkya hamu mafakaniyan bo bgaretawa w lawewa kurdi har chwar parch ba mnzl bgat
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 24, 2011
Bewar Nehely
 slav u rez Kurdi Bakor serkeftneka zor gewre be dest ve inaye , ew serkeftin ji b Eketya wanva kridaye o eger Kurdi bakor her hosa berev pish bcin. Ek dest o reng bn di zitrin wext d shin azadiya xwe o bexwedana xwe zede bken, Ew char ne Turk o Ereb o faris nkarin desti kurda bbirin weki chara , em hivi dikin ko Kurdi me ye Bakor desti hev bigrin o Her O Her o Her ek bin , bjin hon bji eketya we o Her bji berxwedan, dlo ri7o chane meji guri berxwedana we, em delo chan dgel doza wene ., Piroz be piroz be ekbona we
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 24, 2011
تۆفان کاوانی سوید
 من لەگەل ئەوەی گەشبینم لەم رێژە زۆرەی کە کوردەکانی تورکیا بە بەژداریان کردوە و رێژەیەکی باشتریان هێناوە لە جاران بەلام من پێم وایە یان هەلەی گەورە لە سیاسی و شۆرش گێرانی کوردی ئەم ولاتە هەیە یا راست نیە کورد ئەو رێژەیەی تورکیا پێک ناهێنێ کە کورد دەلێ رێژەی سەدا ٢٠ و سی ئەم ولاتە پێک دەهێنێ خۆ ئەگەر راست بێ دەبێ کورد زۆر لەو رێژەیە زیاتر بەدەست بهێنێ بەلام رەنگبێ هەلەکە لە سیاسیەکان بێ
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 24, 2011
موسى
 شۆرش تاكه‌ هۆكاره‌ بۆ چۆك پێدانانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركی‌ له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانی‌ كورد،به‌لاَم به‌مه‌رجێ‌ ئه‌م شۆڕشه‌ له‌ نێو شاردابكرێ‌،چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاردابكرێ‌ بێ‌ ئه‌نجامه‌...
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, June 23, 2011
garmyan
 Baray mn dwarozhy kurd la turkya bash abe agar sarkrdakany awe la partyu yakety ba dur bn. am 2 parta bo barzhawandy xoyan hamu kurdistan afroshn.
نێردراوه‌ له‌:  Wednesday, June 22, 2011
ardalan
 saratayake drwst u dlxoshkara balam nabet la bakur dast la xabate shorshgere halbgeret chunka rjeme turkya u aw aqlanay bareway daban zor jar abet ba zmane chak teyan bgayanet la hamu amana grngtr( pewesta re la gashakrdne heza eslameakan bgeret la nawcha kurdeakan ka karegaryan lasar dangakan drwst krdwa awash la regay hoshyar krdnaway take kurd la bakur)
نێردراوه‌ له‌:  Monday, June 20, 2011
aland
 aya 20 milion kurd la kurdstani bakur tanha 36 kursy badast henawa ba ray mn awa hich sarkawtn nya chwnka 20 milion kurd ba lay kam 4 milion kas mafi dangdany haya law 4 milionash ba lay kam abwaya 80 ta 100 kursy badast benn boya ba lay mnawa awa hich sarkawtneky teda dyar nya chwnka natawayaki 20 milion kasy nayan twany baqad parteky bchwky turk kursi badast benn.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 19, 2011
shameran-halabja
 به‌ بۆچونی من زۆر زه‌روره‌ خه‌باتی په‌رله‌مانی و رێگا مه‌ده‌نییه‌ باوه‌کان بگیرێنه‌به‌ر بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی دۆزی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ باکوری کوردستان و ئه‌ویش به‌ زیاتر گرنگیدان به‌ هۆشیارکردنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ باکورر، چونکه‌ ئێستاش زۆرینه‌ی کورد له‌ باکور له‌ژێر کاریگه‌ری ئاک پارتییه‌، ئه‌گه‌ر بێت و کورد هه‌مووی یه‌کده‌نگ بن ئه‌وا ده‌بن به‌ ره‌قه‌مێکی گه‌وره‌ی تورکیا و ده‌توانن به‌شداری کاریگه‌ر بکه‌ن له‌ بڕیاره‌ سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌. له‌هه‌مان کاتدا خه‌باتی چه‌کداری په‌که‌که‌ له‌ ئێستادا پاڵپشتییه‌کی گه‌وره‌ ده‌بێ بۆ ئه‌و خه‌باته‌ په‌رله‌مانییه‌ی له‌ 12ی حوزه‌یرانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات و رۆژ بر رۆژ به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌چێت.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 19, 2011
هاوار_ روژهه لات
 به رای من کیشه ی سه ره کی ئیمه کورده کان کیشه یه کی نه تهوایه تییه. به رای من با ئه وه ی که باشوور ئازاد بووه به لام هیستا ئه م کیشه یه چاره سه ر نه کراوه، هویه که شی بو زور شت ده گه ریته وه، کیشه ی نه ته وایه تی کورد تا ئه و کاته ی ده مینیته وه که هه موو به شه کان ئازاد بن. ئه و هه نگاوانه ی باکوور مروف زور دلخوش ده کات که روژیک دادی که ئه م کیشه یه مان چاره سه ر بیت. با سه رکرده کانمان له روژها لات و باشوور چاو له باکوور بکه ن با ئه وه ی هیچ یه ک له ولاتانی زلهیز له پشتیان نین به لام زور سه رکه و توون چونکه گه لی کوردیان ده گه له. ئیمه ی کورد نابیت قه ت پشت ببه ستین به م زلهیزه گه نده لانه. هیزی مه خومان و بیر بروامانه که ئه ویش کورد و کوردستان و چیاکان و رابردوو و داهاتووی کوردایه تیمانه.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, June 19, 2011
Sabah Yassin
 کورد پیناسه‌ی بۆ مرۆڤیک که‌ له‌ خاکیکدا ژیان ده‌که‌ن، به‌لام ئاشکرایه‌ که‌ کورد وه‌ک تاک کۆمه‌ڵ ئه‌و بوونه‌ مرۆڤیه‌یان له‌ ژیر باری تیکشکاوی دین و دنیادا له‌ده‌ست داوه‌ و تا ئه‌مڕۆ زه‌لیلانه‌ وه‌ به‌ گویره‌ مه‌رجی ریگه‌ پیدارای کۆلونیسته‌کان هه‌وڵی به‌شداربوون ده‌دا. ئه‌م شیوه‌ به‌شداریه‌ دوو مه‌دلوله‌ی هه‌یه‌، به‌شدرای به‌گویره‌ سه‌پاوه‌ی باری کولونی دین و دنیای مانا مشهخۆری و وون بوونی مرۆڤیه‌ به‌ مانا داهێنه‌ره‌که‌، به‌شداری به‌ مانای ده‌رچوون له‌ ئه‌قلی و دین و دنیا کۆڵونی مانای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ مرۆڤیکه‌ی که‌ خۆ داهینان و خۆ پیناسه‌کردنه‌وه‌. مرۆڤیک کورد و کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ خۆشی خوی یان ناخۆشی خۆی له‌ مرۆدا دیاره‌ که‌ مرۆڤیکی له‌ ناو میژووی خوی و له‌ خاکی خویدا تیکشکاوه‌ و ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش توشی نه‌خۆشی خۆ به‌زلزان و به‌رگری که‌ر بووه‌ و به‌ گویره‌ مه‌رجه‌کانی داگیرکه‌رکه‌ی پلانی به‌شداربوون داده‌نیت و تا ئه‌مڕۆش دیاره‌ که‌ نه‌یتوانیه‌وه‌ به‌ گویره‌ی توانا مرۆڤیه‌که‌ به‌شداربوونی هه‌بیت له‌ خۆ داهینانه‌وه‌. ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که‌ بڵین تا ئه‌و جێگه‌ی مرۆڤی کورد و ریکخراوه‌ سیاسیه‌کانی ده‌سبه‌رداری ئه‌قلی نه‌زان و خۆ به‌زلزان نه‌بن، به‌شداربوون له‌ ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یدا وابه‌سته‌ی مه‌رجی کولونایزی دین و دنیا ده‌بیت و توانای خو داهینانه‌وه‌ی نابیت و وه‌ک کوردی عیراق به‌ سه‌رکرده‌وه‌ و ژیرکردوه‌، مشه‌خۆرانه‌ ژیان ده‌کات و له‌به‌ر ده‌م ره‌حه‌مت کولونیستی دین و دنیادا ده‌مینیته‌وه‌ و خوینڕیژی و نه‌وت به‌ تاڵانیش به‌رده‌وام ده‌بیت. جا له‌ داوی ئه‌و چی ده‌بیت، ئه‌و پرسیاره‌که‌ پیوسته‌ له‌ ئه‌قلی نه‌خۆشی سه‌رکرده‌کانی بکریت و ئه‌و رووکاره‌ ناشرینه‌ و خۆ به‌زلزان و به‌ ناوه‌ندکردن ئاشکرا بکریت، به‌ڵکو له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌رگا بۆ خۆ داهینانه‌وه‌ یان داهینانه‌وه‌ مرۆڤانه‌ که‌ به‌رهه‌مهینه‌ر و به‌شداربووه‌، حساب بۆ خوی وه‌ک تاک و کولتور بکات.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, June 18, 2011
zagros
 داهاتوی گه‌لی کورد له‌ باکور ، به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌مو فاکته‌ره‌کانی ده‌ره‌کی وناوه‌کی ، له‌ پێشـــه‌وه‌ ، به‌ پله‌ی یه‌که‌م ، له‌ســـه‌ر گه‌لی کورد خۆی وه‌ســتاوه‌ و به‌ خۆی په‌یوه‌ســـته‌ ، واته‌ ؛ گه‌ر گه‌لی کورد له‌ مانای ئازادی گه‌یشـــت و خولیای ئازادی بو ، وه‌ به‌و بروایه‌ گه‌یی که‌ ژیان یانی ئازادی و ئازادی یانی ژیان . ئیتر هیج هێزێک یا ته‌گه‌ره‌یه‌ک ناتوانی له‌ به‌ری بوه‌ســـتی و رێگای لێ بگرێ. جا با ئه‌و هێزه‌ نه‌ک ســـوپای تورک با ســـوپای ناتۆش بی .. 1 - ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌که‌ی ئه‌م جاره‌ مژده‌ی نزیک بونه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئازادی به‌ گه‌لی کورد دا ، وه‌ مزگێنی ئه‌وه‌ی دا که‌ گه‌لی کورد بوه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ و هه‌ســـتی نه‌ته‌وه‌یاتیه‌که‌شــی به‌ پله‌یه‌ک گه‌یشـــتوه‌ که‌ له‌ ئازادی که‌متر به‌ هیچ شـــتێ رازی نابێ ، ئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌ گرنگه‌که‌ی هه‌لبژاردنه‌که‌ بو نه‌ک شـــماره‌ی زۆری کورســـیه‌ براوه‌کان . 2 – خۆپیشـــان دانی مه‌ده‌نی و راپه‌رێنی هێمن و ئاشـــتیا نه‌ی جه‌ماوه‌ری ، ئیمرۆ به‌ هێزترین چه‌که‌ به‌ده‌ســت گه‌لی کورده‌وه‌ ، به‌ تایبه‌ت له‌ باکور ، ده‌بێ به‌و په‌ری زانایی و ئاقلی ســـودی ڵی وه‌ربگیرێت . نابێت هیچ هه‌نجه‌تێک یاهۆیێک بدرێته‌ ده‌س ئه‌ردۆغان و ســـوپای تورک بۆ ئه‌وه‌ی هێز به‌کار بێنێ . وه‌ پێویســـ ته‌ خۆپیشـــان دانو راپه‌رینه‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لکی کورد له‌ شـــاره‌کانی تورک نشـــین هه‌مان گوڕ و تینی شـــاره‌کانی ئامه‌د و وان و شـــه‌رناخیان هه‌بی ، گه‌ر پێویســـت بو خه‌لک له‌ شــاه‌ره‌کانی کوردســـتانه‌وه‌ ره‌وان بکرێت . تا له‌ گوشـــار وپاله‌په‌ســـتۆی هێزه‌ ســه‌رکوت که‌ره‌کانی تورک که‌م کرێته‌وه‌ له‌ کوردستان . 3 – ئه‌و چه‌که‌ی به‌ ده‌ســتی گه‌ریلاکا نه‌وه‌یه‌ ده‌بێ به‌ هه‌ر نرخێک بێت بپارێزرێت ، به‌لام تا بلوێت وبکرێت نابێ به‌کار بهێنرێت ، ته‌نها له‌ کاتی پێویســـت وناچاری دا نه‌بێ ئه‌ویش ده‌بێ زۆر به‌ ئاقلانه‌ و ســیاســیانه‌ بێت . واته‌ به‌رخودان و روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ ته‌نها وته‌نها به‌ خۆپیشـــان دان وراپێوانی ئاشــــتیانه‌و هێمنا نه‌ بێت . 4 – گه‌ر چی ســـیاســـیه‌کانی گه‌لی کورد له‌ باکور له‌ ســـیاســـه‌ت کردن له‌م ماوه‌یه‌ دا لێهاتویی و توانایی خۆیان نیشـــان دا و وه‌ســه‌رکه‌وتوش بون ، توانیان هه‌مو هه‌ول و ته‌قه‌لاکانی هکومه‌تی تورک مایه‌ پوچ ده‌رکه‌ن ، به‌لام هه‌ر چه‌ند له‌ کار وکۆشـــه‌شـــی ناوه‌کی سه‌رکه‌وتو بون به‌لام له‌ ســـیاســـه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک هیچ سه‌رکه‌وتنێکیان به‌ ده‌س نه‌هێناوه‌ به‌لکو تا بلێت لاواز و بێ کاریگه‌ر بون . ئه‌مه‌ خالێکی لاوازه‌ پێویســـته‌ چاری بۆ بدۆزرێته‌وه‌ . 5 – گه‌لی کورد له‌ باکور بوکی رازاوه‌ و شـــیرینی ئازادی نیشـــان کردوه‌ ، ته‌نها ماوه‌ که‌مێکی تر کؤشـــه‌ش و ته‌قلا بکات تا رۆژی زه‌ما وه‌ند و له‌ با وه‌ش گرتنی نزیک کاته‌وه‌ .
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 17, 2011
ASO
 لێره‌وه‌ ده‌بێت هه‌مو پارت و رێکخراوه‌کانی تری کورد به‌تایبه‌تی وه‌ هێزه‌ شۆڕشگێره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، له‌ (په‌که‌که‌) وه‌ فێربن که‌ چۆن شۆڕش پێش ده‌که‌وێت و سه‌رده‌که‌وێت.
نێردراوه‌ له‌:  Friday, June 17, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -2- په‌ڕه‌
12
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ