دوانگه‌ی سبه‌ی

بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم

(سبه‌ی‌):
دوێنێ‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ چوار فه‌رمانی‌ جیادا بڕیاریدا، به‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ دادگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه‌، ده‌ستگیرنه‌كردنی‌ هیچ كه‌سێك به‌بێ رێوشوێنی‌ یاسایی، هاوكات گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سزادانی‌ سیاسی چالاكوانانی‌ ئۆپۆزسیۆن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ماف بۆیان.
سبه‌ی‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ڕو بۆئه‌وه‌ی‌ خوێنه‌ران سه‌رنج و تێبینی‌ خۆیان بده‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌.

ده‌قی‌ بڕیاره‌كان:

كۆماری‌ عێراق
هه‌رێمی‌ كوردستان
 سه‌رۆك
 
-1-
بڕیاری ژماره‌ (23) ساڵی‌ 2011

پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ كه‌ پێماندراوه‌ به‌پێی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ـــ عێراق ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2005ی‌ هه‌مواركراو، بڕیارماندا به‌:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ دادگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه‌، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ بڕیاری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌ (4) ساڵی‌ 2011 ده‌یانگرێته‌وه‌ له‌ روداوه‌كانی‌ مانگه‌كانی‌ شوبات ـــ ئایار پێویسته‌ راده‌ستی‌ دادگاكان بكرێت.
دوه‌م: هیچ لایه‌نێك یان كه‌سێك بۆی‌ نیه‌ داواكراوێك داڵده‌ بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رپرس ده‌بێت به‌رامبه‌ر یاسا.
سێ یه‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكات له‌ رۆژی‌ ده‌رچونیه‌وه‌.

-2-
بڕیاری ژماره‌ (24) ساڵی‌ 2011
پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ پێماندراوه‌ به‌پێی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ـــ عێراق ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2005ی‌ هه‌مواركراو، بڕیارماندا به‌:
نابێ هیچ كه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان بگیرێت و‌ ده‌بێ‌ له‌ كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پارێزه‌ری‌ هه‌بێت و كه‌سوكاری‌ ئاگادار بكرێت له‌ گرتنی‌ و ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ تۆمه‌تی‌ یاسایی ده‌درێته‌ پاڵی‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی‌ (24) كاتژمێر راده‌ستی‌ دادگای‌ تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ دیاریكردنی‌ چاره‌نوسی‌.
دوه‌م: ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ راده‌سپێرین بۆ ده‌ركردنی‌ رێنمایه‌كی‌ یاسایی بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ یه‌كه‌م.
سێ یه‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكات له‌ رۆژی‌ ده‌رچونیه‌وه‌.

-3-
بڕیار یژماره‌ (25) ساڵی‌ 2011

پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ كه‌ پێماندراوه‌ به‌پێی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ـــ عێراق ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2005ی‌ هه‌مواركراو، بڕیارماندا به‌:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بون له‌ خه‌رجكردنی‌ سلفه‌ی‌ دارایی حیزبه‌كانی‌ به‌شداربوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ــ عێراق، سلفه‌ داراییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ له‌سه‌ردابو.
دوه‌م: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكات له‌ رۆژی‌ ده‌رچونیه‌وه‌.

-4-
بڕیاری ژماره‌ (26) ساڵی‌ 2011

پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ پێماندراوه‌ به‌پێی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ـــ عێراق ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2005ی‌ هه‌مواركراو، بڕیارماندا به‌:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راده‌سپێرین به‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ رێكاره‌ نایاسایه‌ كارگێریه‌كان ده‌رباره‌ی‌ سزادراوه‌ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌ندامانی‌ ئۆپۆزسیۆن.
دوه‌م: پێویسته‌ لیژنه‌ی‌ ناوبراو كۆتایی به‌ كاره‌كانی‌ بهێنێت له‌ ماوه‌ی‌ سی‌ ((30)) رۆژدا له‌ مێژوی‌ پێكهێنانی‌.

 مه‌سعود بارزانی‌
 سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ولێر
27/8/2011

 


Sunday, August 28, 2011
 
بیروڕا
1234
goran ahmad abbdwel
 من وه‌كو بیرورای‌ خوم هیج ئه‌مه‌لیكم به‌و بریارانه‌ نیه‌
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, September 4, 2011
محسن محمد/ نەرویج
 زۆر حەزم دەکرد گەشبین بم بە بڕیارەکانی مەسعود بارزانی. بە بۆچوونی خۆم تەنها بۆ دانە خۆرکردنی ئۆپۆزیسیۆنە و هەرهیچ نەبێت کەمێك شاقام لە ئۆپۆزیسێۆن سارد بکەنەوە، دەسەڵات هەر هەمان سیاسەتی مفاوەزاتی ٨٣ کە بەعس لەگەڵ یەکێتی پەیڕەوی دەکرد. پێویستە ئۆپۆزیسێۆن یەك ملیمەتر لە داخوازی یەکانی شەقام سازش نەکات. دڵنیام هەموو کێشەیەك بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت، بەڵام دەبێت ئۆپۆزیسێۆن قورسایی خۆی نیشان بدات و پێداگری بکات لەسەر داخوازی یە ڕەواکانی گەل. دەسەڵات تەنها بە هەیکەل بەەنی هەیە ئەگینا لە ناوەرٶکدا بە تەواوی ڕووخاوە و کۆتایی پێهاتووە.
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, September 4, 2011
dilan
 Mn Dlniyatan akam ka bas bo hiwarkrdnawai waz3akaia ,zor shty tri waman bistawa batybatay la dami mas3od barzamiawa!!!!!
نێردراوه‌ له‌:  Sunday, September 4, 2011
Peshew
 Kake Serok heta qazafe helnehat am bryarae dernekrt,Kakishm heqe xoite btrse.
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 3, 2011
m.haryad
 .......harchanda baguminm balam heywadirm
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 3, 2011
ako muhamad
 amana briar nin tanha xodarxstena bamar
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 3, 2011
aso
 به راستی‌ دل خۆشكه‌ربوو بریاریكی‌ زۆر گونجاو بوو به‌لام به‌داخه‌وه‌ بیم وایه‌ به‌هۆی‌ دوو ئیدارییه‌وه‌ جی‌ به جی‌ ناكریت
نێردراوه‌ له‌:  Saturday, September 3, 2011
كارزان رةواندوزى
 بریاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌ریم بریاری‌ باشن به‌لام نازانین ئه‌م بریاره‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ هه‌ریم ده‌ری‌ كردووه‌ یان وه‌كو سه‌رۆكی‌ بارتی‌ ده‌ری‌ كردووه‌ جونكه‌ له‌ راكه‌یاندنه‌كانی‌ خۆیان وه‌كو سه‌رۆكی‌ حزب ده‌خویندریته‌وه‌ . به‌لام نازانریت تاجه‌ند بریاره‌كان جیبه‌جی‌ ده‌كریت جونكه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ له‌ رۆزی‌ 17ی‌ شوبات ته‌قه‌ یان له‌ خه‌لكی‌ بی تاوان كردووه‌ له‌كه‌سانی‌ خۆیان بوون با ئه‌وكه‌سانه‌ راده‌ستی‌ دادكابكه‌ن ئه‌و سا بریارده‌ربكات یان بریارده‌رده‌كات بۆكه‌رانه‌وه‌ی‌ بوجه‌ی‌ حزبه‌ ئۆبۆزسیۆن بكریته‌وه‌ خۆیان بوجه‌ی‌ حزبه‌كانیان بریوه‌ به‌لام ئه‌وان بۆده‌رخستنی‌ خۆیان كاری‌ واده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ لای‌ خه‌لك بلین سه‌رۆكی‌ هه‌ریم بریاری‌ ده‌ركردووه‌ جونكه‌ لای‌ خه‌لك سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ریم به‌ ده‌زكایه‌كی‌ مردوو داده‌نریت جونكه‌ تاكو ئیستا جیكره‌ حزبیه‌كه‌ی‌ له‌جیكای‌ خۆی‌ ده‌نیری بۆ وولاتان ئه‌مش ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینیت كه‌ سه‌رۆكاتی‌ هه‌ریم هی‌ خه‌لك نیه‌ به‌لكه‌ هی‌ حزبه‌ هیوادارین بریاره‌كان جی‌ به‌جی‌ بكریت وه‌ حزبه‌ ئۆبۆزسیونه‌ كان سوروربونی‌ خۆیان ده‌ربرن له‌سه‌ر جی‌ به‌جی‌ كردنی‌ بریاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ بارتی‌ نه‌ك سه‌رۆكی‌ هه‌ریم له‌كه‌ل داوای‌ لیبوردنم بۆسه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ریم .
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 2, 2011
شاخه‌وان جاف
 وه‌لا کاکه‌ سه‌روک سه‌یاره‌ی جامره‌شی کوتای پیهیناوه‌ له‌ خه‌یاله‌ ....... خویدا ئنجا نوره‌ی گرتنی مافیاکانه‌... ئه‌م بریارانه‌ کاتیک جیبه‌جی ده‌کریت که‌ ............
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 2, 2011
darwesh karim
 charasari chiu 7ali chi hata aw dasalata zabala7a diktatora la kurdstanm mabi charasari hich keshayak nakrew nashbi chunka agar charasari keshakan kra yasa habu dasalatdarakani kurd xoyan atwenawa hamuman azad dabin mafman dabi ballam awana keshayak charasar dakan lasar kaxaz agar chi sadan keshat bo anenawa kas ba peyan halnaxalate awana budjai hizbakaniyan ba pei yasa danawa kachi daikana mnat basarmanawa hiwadarm aw bnamalaya diktatorana bruxen bashtra bo awai ba asudai bzhi hamu kurd
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 2, 2011
doco
 Xo la Surya u Libie plai Garmi 50 darajaya bo la Kurdistan chare aken ta Paiz bet bo dubra krdnaway .Xopeshandan Hiwam waya ka bafer bary chawari Hawin nakein
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 2, 2011
ڕاستگۆ
 به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کوو باسی ئه‌م خاڵا نه‌ بکه‌ین که‌ جه‌نابی کاک مسعود بڕیاری ڵێداون ئه‌وا ماییه‌ دڵ خؤشییه‌ که‌ وه‌ک خۆی جێ به‌ جێ بکرێن تا باشترین کار بکرێت بۆ ئاشت بوو نه‌وه‌ی نیشتیمانی به‌ڕای من ئیستا زۆر گرنه‌ که‌ ئه‌و خاڵانه‌ ببن به‌ ترۆکی چاکسازیه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڵام لێره‌ دا باسێکی گرنگ هه‌ییه‌ که‌ ده‌بێت لایه‌نه‌ ئۆپزسیۆنه‌کانیش کارێک باش بکه‌ن بۆ سه‌ر خستنی ئه‌م بڕیارانه‌ مه‌ به‌ستم ئه‌وه‌ییه‌ که‌ گریمانه‌ی زۆر بۆ ئه‌م بڕیارانه‌ دروست نه‌کرێن ..وه‌ له‌ هه‌مووش گرنگتر ئه‌وه‌ییه‌ ه‌ لایه‌نی ئۆپزسیۆن له‌ناو لیجانه‌ کاندا ده‌ستی باڵایان هه‌بێت. چونکه‌ به‌ڕای من ئه‌وان سازش له‌ هیچ بڕیارێک ناکه‌ن که‌ درابێت ..نموونه‌ به‌وه‌ی که‌ هه‌میشه‌ لایه‌نی ئۆپزسیۆن هه‌میشه‌ له‌ به‌رده‌م دادگادا ئامادده‌ ده‌بێت به‌ڵام لایه‌نی ده‌سه‌لات زۆر سارده‌ به‌رامبه‌ر دادگا کانی خۆ که‌ خۆی زۆر جار یاساکانی پێشێل ده‌کات ...هیوام واییه‌ بڕیاره‌ کان جێی خۆیان بگرن ئه‌گه‌ر مزایه‌ده‌ی سیاسی نه‌بێت بۆ جوڵاندنی هه‌ستی گه‌ل بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو.....Good Project
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 2, 2011
amir
 wallah baba xosh be peaw, are am saroka bazary badasta ean wllat? chunk ka breary zozo adatt hechesh rsqakay dear nea. ae hay hawar laxom melate kurd
نێردراوه‌ له‌:  Friday, September 2, 2011
جبار
 به‌ ڕای من هه‌ل و مه‌رجی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری پێگه‌یشتووه‌ به‌هۆی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ 1. ته‌واو بوونی مانگی ره‌مه‌زان 2. ته‌واو بوونی هاوین و گه‌رما 3. ده‌سپێکردنه‌وه‌ی سالی تازه‌ی خوێندن 4. جێ به‌جێ نه‌کردنی وه‌عده‌کانی نه‌ورۆز بۆ چاکسازی بۆیه‌ به‌ په‌له‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌رکرد، ئه‌گه‌ر چی زۆر دووره‌ جێبه‌جێ بکرێن ئۆپۆزسیۆن ئه‌بێ زۆر وریا بێ که‌ پشتیوانی شه‌قام و جه‌ماوه‌ر له‌ ده‌ست نه‌دا
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, September 1, 2011
aso
 basha ba marjek jebaje bkren
نێردراوه‌ له‌:  Thursday, September 1, 2011
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -4- په‌ڕه‌
1234
  


بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:

1 – تکایه‌ راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان یونیکورد بنێریت به‌ پێچه‌وه‌نه‌وه‌ بۆچوونه‌که‌ت بڵاوناکرێته‌وه‌.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.
ناو :
ئیمه‌یڵ :

بیروڕا :
   

دوانگه‌کانی تر:‌
گۆڕینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت؟
كۆبونه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی‌
كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند
مه‌رگی‌ به‌ناز؟
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور و ماده‌ی‌ 140
نامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵات
دو ساڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ گۆڕان
تۆپباران و له‌شكركێشی‌ ئێران
دوای‌ باشوری‌ سودان، كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ ژماره‌ 194؟
پرۆژه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆپۆزسیۆن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
داهاتوی‌ كورد له‌ توركیا
كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنجقۆڵی‌
بودجه‌ی‌ 2011
تیرۆری‌ رۆژنامه‌نوسان؟!
دوای‌ به‌ سه‌ربازگه‌كردنی‌ شاره‌كان، چی‌ بكرێت؟
نه‌خشه‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ ریشه‌یی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ له‌ كوردستان
كوردستان به‌ره‌و گۆڕان
ره‌شنوسی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان
به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 1         
   

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ