هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌روَك و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستور

به‌ختیار شاره‌زوری

به‌ درێژا یی‌ مێژوی‌ كورد یه‌ك ده‌سه‌لاَت و یه‌ك دیدو بوَچون یه‌ك بنه‌ماڵه‌ حكومی‌ ته‌واوی‌ ده‌سه‌لاَتیان كردوه‌ ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بوبێ‌ به‌ناوی‌ ركه‌به‌ره‌وه‌، ئه‌وا ته‌نها ناو بوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ هه‌ڵگری‌ مانای‌ ركه‌به‌ری‌ بوبێت، واتا مێژوی‌ كوَن و نوێ‌ و گوَڕانكاری‌ هیچ بونێكی‌ نه‌بوه‌، به‌لاَم ئێسته‌ی‌ گوَڕه‌پانی‌ سیاسی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ به‌رده‌م دروستبونی‌ ئوَپوَزسیوَنێكه‌ كه‌ بتوانێ‌ مانا هه‌قیقیه‌كه‌ی‌ بگێڕێته‌وه‌، له‌ دروشمه‌وه‌ ببێته‌ واقع مێژوی‌ كوَن تێپه‌ڕێنێت و دنیایه‌كی‌ تازه‌ دروست بكات و ده‌سه‌لاَت له‌ چه‌قبه‌ستوییه‌وه‌ بباته‌ سه‌ر سكه‌ی‌ گوَڕان و مكانیزمی‌ گوَڕانی‌ ده‌سه‌لاَته‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ماف و ئه‌رك و ئازادی‌ بوَ تاكی‌ هاولاَتی‌.

ئێستا هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌رده‌م سێ‌ گوَراندایه‌ كه‌ده‌كرێ‌ هه‌ر گوَڕانێكی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بوَ بكرێ‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێ‌:
1. ده‌ستور. ده‌ستور زوَرترین گفتوگوَ و قسه‌ی‌ له‌سه‌ربو، چونكه‌ ئه‌م ده‌ستوره‌ به‌ پێی‌ هه‌مو خوێندنه‌وه‌ ده‌ستوریه‌كان و یاساناسه‌كان ده‌ستورێكه‌ ده‌سه‌لاَتی‌ سه‌روَكی‌ هه‌رێم بالاَ ده‌كات كه‌ بتوانێ‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ واتا له‌ ته‌شریفاتییه‌وه‌ بوَ ده‌سه‌لاَتی‌ ره‌ها كه‌ ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ خوَش ده‌كات بوَ دروستبونی‌ دیكتاتوَر و ده‌سته‌لاَتی‌ كه‌سێك به‌سه‌ر هه‌مو ده‌سه‌لاَته‌كانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حیزبی‌ ده‌سه‌لاَتداری‌ پارتی‌ و یه‌كێتییه‌، به‌لاَم ده‌كرێ‌ رێژه‌یه‌ك هه‌بێت بوَ قبوڵكردنی‌ ده‌ستور ئه‌گه‌ر هاتو دوای‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ خرایه‌ ده‌نگ دانه‌وه‌ ئه‌و كات ده‌بێت بپرسین ئه‌گه‌ر زوَرترین ده‌نگ به‌ (نه‌خێر) بو، ده‌كرێ‌ ماوه‌یه‌كی‌ زوَری‌ بوَ دیاری‌ بكرێ‌ تا هاولاَتی‌ بتوانێت به‌وپه‌ڕی‌ تێگه‌یشتنه‌وه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدات كه‌ ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ له‌ ناوه‌ندا دژی‌ ئه‌م جوَره‌ی‌ ده‌ستورن لێره‌ پێداگیری‌ تێپه‌ڕاندنی‌ كرا.

 كه‌واته‌ ده‌بێت رێژه‌یه‌ك دیاری‌ بكرێ‌ واتا ئه‌گه‌ر 50% ده‌نگی‌ نه‌هێنا ئه‌وا ده‌كرێ‌ هوَكه‌ی‌ بزانرێ‌ جارێكی‌ تر بنوسرێته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دوحیزبه‌ له‌به‌رده‌م ركه‌به‌رێكی‌ هه‌قیقیدان، ناتوانن ئه‌و رێژه‌یه‌ دیاری‌ بكه‌ن، چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ دو لایه‌ن و بوَ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی‌ ئه‌و دو لایه‌نه‌ بو، بوَیه‌ له‌ ئێستادا وه‌ك یه‌كه‌م به‌رهه‌ڵستكاری‌ لیستێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ هه‌مو تاكه‌كانی‌ كوَمه‌ڵگا له‌ ژێر گوشاری‌ كوَمه‌ڵگادا خوَشبه‌ختانه‌ نه‌توانرا پرسی‌ ده‌ستور به‌ زوَر و خێرا به‌سه‌ر میلله‌تدا به‌سه‌پێنرێ‌، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌م به‌رهه‌می‌ خه‌ڵك و لیستی‌ گوَڕانه‌ كه‌ ده‌كرێ‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ركی‌ زوَر گه‌وره‌ بكه‌وێته‌ ئه‌ستوَی‌ لیستی‌ گوَڕانه‌وه‌ بوَ قسه‌ كردن له‌سه‌ر ده‌ستور.

2. سه‌روَكی‌ هه‌رێم: سه‌روَكایه‌تی‌ هه‌رێم پێویسته‌ له‌ په‌رله‌مان و به‌ ئاماده‌بونی‌ كاندیدای‌ هه‌مو لیسته‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستورێكی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی‌ موَدێرندا دیاری‌ بكرێ‌، پێویسته‌ رێژه‌یه‌ك دیاری‌ بكرێ‌ بوَ سه‌روَكی‌ هه‌رێم واتا ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌روَكێ‌ 50% ده‌نگه‌كانی‌ نه‌هێنا ئه‌وا نه‌توانێ‌ ببێته‌ سه‌روَكی‌ هه‌رێم.

3. ئوَپوَزسیوَن. ئێسته‌ له‌ به‌رده‌م هه‌ڵیژاردنداین جیاواز له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ تر له‌ به‌رده‌م به‌ پڕوَژه‌كانی‌ ناو ئه‌م لیستانه‌ لیستی‌ گوَڕانه‌ كه‌ زوَرترین به‌ر پرسیاریه‌تی‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستوَی‌ ئه‌م لیسته‌، چونكه‌ قوَناغێكی‌ گرنگی‌ دروست كردوه‌ وه‌ك ئوَپوَزسیوَنێكی‌ هه‌قیقی‌ په‌ره‌ به‌ چاودێر بون و لێپرسراویه‌تی‌ خوَی‌ بدات بتوانێ‌ گوشار بێت له‌ به‌رده‌م هه‌ر ئه‌گه‌رێگی‌ ته‌زویركردن و نان بڕین و كڕینی‌ ده‌نگ و به‌كارهێنانی‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت بوَ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن، بوَیه‌ ئه‌م لیستی‌ گوَڕانه‌ به‌رپرسی‌ سه‌ره‌كیه‌ له‌ به‌رده‌م سه‌روه‌ری‌ یاسا و ده‌ستوردا وجێگربونی‌ هه‌رسێ‌ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ یاسادانان و دادوه‌ری‌ و جێبه‌جێ‌ كردن.


15/07/2009 بینین: 2605
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
گۆڕان لەبەردەم لێشاوی پرسیارەكاندا.. ئێوەو ئەوان ...
بۆچى خەڵک رەخنەى لە گۆڕان هەیە؟...
حیزب و کاندید و دروشم...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئۆپەراسیۆنی‌ دیجله‌ ...
هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ ره‌خنه‌ ...
دەسەڵات و هه‌ڵبژاردنه‌كان...
سانادرێسه‌كانی‌ حیزب ...
ده‌رماڵه‌ و سه‌ندیكاكان و په‌رله‌مان...
ئه‌رك و مافی‌ سه‌ندیكاكان و گۆڕان...
له‌نێوان به‌رپرس و هاوڵاتیدا...
ته‌كنیككاران له‌نێوان ماف و ئه‌ركدا...
شار له‌ نێوان گه‌مه‌كاندا... زاناو دۆسیه‌كه‌ی‌ ...
له‌نێوان وتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و وتاره‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانیدا...
په‌یامه‌که‌ی كاك نه‌وشیروان...
مردنی‌ سه‌رۆكه‌كان له‌نێوان كوشتنی‌ كۆی‌ ستراتیژ و هه‌ره‌سی‌ رێكخراوبوندا ...
زیاد ده‌كات زیاد ده‌كات موچه‌كه‌مان زیاد ده‌كات ...
29-1 و 23-1، له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانیدا ...
نه‌بونی‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌نێوان دروشم و متمانه‌ بوندا...
گه‌ر گۆڕان ماڵێك بێت......
زانكۆی‌ سلێمانی‌ پانتاییه‌ك بۆ تێك شكاندنی‌ بته‌كان...
له‌ رێبین هه‌ردیدا ده‌مامكه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ پارتی‌ ده‌ركه‌وتن...
گفتۆگۆكانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ...
حه‌ره‌می‌ زانكۆ یان حه‌ره‌می‌ په‌رله‌مان، بورهان گوڵه‌ به‌ نمونه‌...
ئایا گرده‌كه‌ داگیركراوه‌ یان پارێزراوه‌...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و فه‌یس بوك...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
گۆڕان و رێكخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی...
گۆڕان له‌ نێوان درۆ و راستی‌ دروشمه‌كانیدا...
بزوتنه‌وی‌ گۆڕان و په‌یوه‌ندیه‌ ناوچه‌ییه‌كان...
گۆڕان و كێشه‌ی‌ نان بڕاوه‌كان...
گۆڕان، كه‌ركوك، به‌غداد...
گوَڕان چی‌ كرد و ئه‌بێت چی‌ بكات؟...
هه‌رێم سمبولێك بۆ گۆڕان...
هاتنە دەرەوە لە‌ یەكێتی لەتكردنه‌ یان زیندوكردنەوەی‌ یەكێتیە لە فۆرمێكی‌ تردا؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...