29-1 و 23-1، له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا
|
به‌ختیار شاره‌زوری
ئه‌گه‌ر 25/7 قۆناغێكی نوێ بێت بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی، له‌ڕوی دروستبونی ئۆپۆزسیۆنێکی هه‌قیقی و مانای گێڕابێته‌وه بۆ ئه‌و دروشمانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی چه‌ندین ساڵه له پشت ئه‌م دروشمانه‌وه بونه‌ته كۆمپانیا، ئه‌وا بۆ خۆی دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه دروستكه‌ری قۆناغێكی نوێ له ئۆپۆزسیۆنیكی كارا، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌رده‌وام كاری نوێ و قوناغی نوێ به‌رهه‌مده‌هێنێ 29/1 قۆناغێكی تر بو، كه بتوانرێ كار له‌سه‌ر ئه‌كتیڤ كردنی حكومه‌ت بكرێ، ئه‌گه‌ر له ئاست به‌رپرسیارێتیدا نه‌بێت داوا بكرێ هه‌ڵبوه‌شرێنرێته‌وه حكومه‌تێكی كارا دروست بكرێ، تا بتوانرێت حكومه‌ت بخرێته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه.
ئه‌مانه بۆ خۆی كاری بناغه‌یین بۆ چه‌ندین داهێنانی تر، كه هاوڵاتی بكاته سه‌نته‌ری بڕیاردان له چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه كه پێشتر هاوڵاتی ته‌نها كاڵایه‌ك بوه مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی پێوه كراوه، كه بونه هۆی خۆپێشاندان و دروست بونی 17ی شوبات كه له‌سه‌ر ئاستی گشتی روی‌دا و بازنه‌كه فراوانتر بو، بازنه‌ی گۆڕانی بڕی بوه داواكاری گشتی، ئه‌مانه هه‌مویان وه‌رچه‌رخان و قۆناغی گرنگن كه گۆڕان توانی ره‌وتی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی خێراتر و ئاستی رۆشنبیری تاك و كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئاستی گشتی زیاتر بكات و له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ستا و داگیركراوه‌وه بكاته كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندو و پڕ له بزاوتی خێرا (كه ده‌كرێ ئه‌مه زیاتری له‌سه‌ر بنوسرێ)، هه‌مو ئه‌مانه ده‌به‌ینه‌وه سه‌ر نامه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان كه ئه‌میش به‌پێی پله قۆناغێكی نوێیه له لێپرسینه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ی هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێن و له‌هه‌ر به‌رپرسیارێكدا بێت، ده‌بێت بكه‌وێته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و به دیوێكی تردا (پله)ی له ئیمتیازاته‌وه گۆڕی بۆ به‌رپرسیاریه‌تی، چاوه‌كانی چاودێری گشتی ئه‌كتیڤ كرده‌وه و بوه نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هه‌ر كه‌س كاری گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵه بكات ئه‌وا خه‌ڵك و میدیا روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه.
ئه‌م نامه‌یه وه‌ك نامه‌یه‌كی ئاسایی سه‌یر نه‌كه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تاكی كوردی به درێژایی مێژو گیرۆده‌ی نه‌بونی لێپێچینه‌وه لێپرسینه‌وه بوه، ئه‌م دو ده‌سته‌واژه‌یه ببوه كۆمیدیایه‌كی پێكه‌نیناوی، چونكه هه‌ر به‌رپرسێك تێوه بگلایه له گه‌نده‌ڵی نه‌ك لیپێچینه‌و و لێپرسینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌ده‌كرا بگره داڵده‌ی ده‌درا و پله‌كه‌یان به‌رز تر ده‌كرده‌وه، ئه‌م نامه‌یه سه‌لماندی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئۆرگانه‌كانی و رێكخه‌ره‌كه‌ی متمانه ده‌به‌خشنه ده‌نگده‌ر و لایه‌نگرانی خۆی و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌كات له هه‌ر پله و پایه‌كی حكومی حیزبی‌دا بن، ئه‌گه‌ر به دیوێكی تردا خوێندنه‌وه بۆ 23/1 ی نامه‌كه و 29/1 به‌یاننامه حه‌وت خاڵیه‌كه بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین، كه ئه‌مانه روبه‌ڕوی كابینه‌ی نێچیره‌ڤان با‌رزانی ده‌بێته‌وه، ئه‌م نامه‌یه و به‌یاننامه‌كه و خۆپیشاندانكان حكومه‌تی نێچیره‌ڤان ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی رای گشتیه‌وه، كه ده‌بێت پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ببێته به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت، كه به‌ده‌ر له ئۆپۆزسیۆن رای گشتی له‌سه‌ره‌تاوه بتوانرێ حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و دور له حیزب دروست بكرێ، هه‌مومان له ئاستی ئه‌م حكومه‌ته‌دا هه‌ست به ماف و ئه‌ركی خۆمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌م بایننامانه و خۆپیشاندان و نامه‌كان دوباره ببنه‌وه.
|
|