شار له‌ نێوان گه‌مه‌كاندا... زاناو دۆسیه‌كه‌ی‌

به‌ختیار شاره‌زوری

هه‌مو كێشه‌ و دیارده‌یه‌ك ده‌كرێت زۆر ره‌هه‌ند وه‌ربگرێ‌ و ده‌توانرێ‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ هه‌ر ره‌هه‌ندێك بكرێ‌ پاشان ده‌رئه‌نجامی‌ لیكۆڵینه‌وەكان كێشه‌و دیارده‌كه‌و كاریگه‌رییه‌كانی‌ دیاری‌ بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناوچونی‌ زانا حه‌مه‌ساڵح به‌ده‌ر له‌ كێشه‌كه‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌سه‌ر تاكی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ و به‌تایبه‌ت سلێمانی‌ بخوێنرێته‌وه،‌ ده‌كاته‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌م هه‌رێمه‌ بۆ ده‌رنه‌كه‌وتنی‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان ده‌بێت یه‌كێك ببێته‌ قوربانی،‌ كه‌ ئه‌مه‌ش وه‌ك چاخه‌ كۆنه‌كان كه‌ ده‌بو بۆ رونه‌دانی‌ هه‌وره‌ بروسكه‌ چه‌ند كه‌سێك سه‌رببڕێت و خوێنه‌كه‌ی‌ بده‌ن به‌ خاك تا خاك له‌ كاره‌ساته‌كان بیان پارێزێ.

با بپرسین ئه‌گه‌ر زانا گیانی له‌ده‌ست نه‌دایه‌‌ كاره‌ساته‌كان چی‌ ده‌بو كه‌ ده‌بو روبدات، ئه‌مه‌ لای‌ هه‌مومان ئاشكرایه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ نوقمی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بوه‌و نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی‌ ئیفلیج كردوه‌، به‌ڵكو ئه‌و وێنه‌یه‌ی‌ به‌خشیوه‌ته‌ ئێمه‌ كه‌ سیاسییه‌كان ئیدارییه‌كان كۆی‌ سیسته‌م بریتیه‌ له‌ گه‌نده‌ڵییه‌ك كه‌ گروپه‌كانی‌ تاڵانكردن كۆكن له‌سه‌ری‌ وه‌ك ئه‌و شانۆیه‌ی‌ كه‌پڕ بێت له‌ دروشمی‌ جوان و پشتی‌ كه‌والیسیش مافیاكانی‌ تاڵانكردن بن، بۆئه‌وەی‌ شه‌رعیه‌تی‌ مانه‌وه‌یان هه‌بێت، كه‌سێك ده‌كه‌نه‌ شه‌ریكێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ و پاشان ده‌ڵێن ئه‌مه‌یه‌ هۆی‌ هه‌مو ئیفلیجییه‌كان، واتا بچوكه‌كان ده‌بنه‌ داپۆشینی‌ ده‌مامكی‌ گه‌وره‌كان.

به‌ دیوێكی‌ تردا یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ بونی‌ متمانه‌یه‌ له‌ نێوان ئاسایش و تاكدا، كه‌ له‌دوای‌ ئه‌م كاره‌ساته‌وه‌ ئه‌م متمانه‌یه‌ به‌ره‌ و نه‌مان‌ ده‌چێت، ئه‌و وێنه‌یه‌مان پێ‌ ده‌به‌خشێ‌ ئاسایش نه‌ك به‌رپرسیارێتی‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ و به‌رگریكردن بێت له‌ داداگا و یاسا گشتیه‌كان، به‌ڵكو ده‌بێته‌ شاردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كانی‌ دادگا و شوێنی‌ پێشێلكردنی‌ مافی‌ مرۆڤ، كه‌ ده‌بێت ئاسایش وه‌ك ئاسایشی‌ هه‌مومان نه‌هێڵیت ئه‌م متمانه‌یه‌ كاڵبێته‌وه‌.

دۆسیه‌ی‌ زانا زۆر دیوی‌ هه‌یه‌ كه‌ بوه‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ هه‌زاران پرسیار لای‌ خه‌ڵكی‌ له‌م هه‌رێمه‌... شار وێنه‌ی‌ پیاوێكی‌ تۆقیوی‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ پرسیار و كردنی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌كاته‌ مه‌رگی‌ شارێك، پێش ئه‌م روداوه‌ هه‌مو تاكێك پێیوا بو گرتنی‌ زانا سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ سه‌روه‌ری‌ یاسا به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌ر پۆست و سه‌ر به‌ هه‌ر حیزبێك بێت، بەڵام له‌ناوچونی‌ به‌ ته‌مومژاوی،‌ ئه‌م هیوایه‌ی‌ كوشت و هه‌زاران پرسیاری لای‌ خه‌ڵك دروست كرد .

با بپرسین دوای‌ ئه‌م روداوه‌ كێ‌ به‌رپرسه‌ له‌ به‌دواداچون بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كان، كه‌ هه‌مومان كۆكین له‌سه‌رئەوەی هه‌یه‌، ده‌بێت بۆ متمانه‌ بونمان به‌یه‌كتر و هێنانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ بۆ هاوڵاتی‌ كاری‌ له‌سه‌ر بكه‌ین، ئایا ده‌توانرێت كه‌سێك تێوه‌گلا بێت له‌ دۆسیه‌یه‌كی‌ گه‌نده‌ڵی‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكرێت، ئایا دادوه‌ر له‌ دوای‌ ئه‌م روداوه‌وه‌ ده‌توانێت له‌سه‌روی‌ هه‌مومانه‌وه‌ بێت...؟

هه‌مو ئه‌مانه‌ وا ده‌كات چه‌مكی‌ متمانه‌ به‌ره‌و له‌ناوچون بچێ،‌ له‌ گشتیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌م روداوه‌ له‌ زاناو دۆسیه‌كه‌ی‌ دور بخه‌ینه‌وه‌ وه‌ك كاریگه‌ریه‌كانی‌ بخوێنرێته‌وه‌، كوشتنی‌ چه‌مكی‌ شاره‌ به‌ مانا یاساییه‌كه‌ی‌ و بێهیزكردنی‌ یاسایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دۆسیه‌یه‌كدا، نوقم كردنی‌ هه‌رێمێكه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ له‌ كاره‌ نایاسییه‌كان، ته‌ڵخ بونی‌ خۆمانه‌ له‌به‌رده‌م خۆماندا كه‌ به‌مانا ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی‌ چی‌ ناتوانین و هاوڕێ‌ بین و پێكه‌وه‌ بچین بۆ مه‌له‌، چونكه‌ هه‌ر ده‌بێت یه‌كێكمان بخنكێین .


17/04/2012 بینین: 3147
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
گۆڕان لەبەردەم لێشاوی پرسیارەكاندا.. ئێوەو ئەوان ...
بۆچى خەڵک رەخنەى لە گۆڕان هەیە؟...
حیزب و کاندید و دروشم...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئۆپەراسیۆنی‌ دیجله‌ ...
هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ ره‌خنه‌ ...
دەسەڵات و هه‌ڵبژاردنه‌كان...
سانادرێسه‌كانی‌ حیزب ...
ده‌رماڵه‌ و سه‌ندیكاكان و په‌رله‌مان...
ئه‌رك و مافی‌ سه‌ندیكاكان و گۆڕان...
له‌نێوان به‌رپرس و هاوڵاتیدا...
ته‌كنیككاران له‌نێوان ماف و ئه‌ركدا...
له‌نێوان وتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و وتاره‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانیدا...
په‌یامه‌که‌ی كاك نه‌وشیروان...
مردنی‌ سه‌رۆكه‌كان له‌نێوان كوشتنی‌ كۆی‌ ستراتیژ و هه‌ره‌سی‌ رێكخراوبوندا ...
زیاد ده‌كات زیاد ده‌كات موچه‌كه‌مان زیاد ده‌كات ...
29-1 و 23-1، له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانیدا ...
نه‌بونی‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌نێوان دروشم و متمانه‌ بوندا...
گه‌ر گۆڕان ماڵێك بێت......
زانكۆی‌ سلێمانی‌ پانتاییه‌ك بۆ تێك شكاندنی‌ بته‌كان...
له‌ رێبین هه‌ردیدا ده‌مامكه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ پارتی‌ ده‌ركه‌وتن...
گفتۆگۆكانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ...
حه‌ره‌می‌ زانكۆ یان حه‌ره‌می‌ په‌رله‌مان، بورهان گوڵه‌ به‌ نمونه‌...
ئایا گرده‌كه‌ داگیركراوه‌ یان پارێزراوه‌...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و فه‌یس بوك...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
گۆڕان و رێكخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی...
گۆڕان له‌ نێوان درۆ و راستی‌ دروشمه‌كانیدا...
بزوتنه‌وی‌ گۆڕان و په‌یوه‌ندیه‌ ناوچه‌ییه‌كان...
گۆڕان و كێشه‌ی‌ نان بڕاوه‌كان...
گۆڕان، كه‌ركوك، به‌غداد...
گوَڕان چی‌ كرد و ئه‌بێت چی‌ بكات؟...
هه‌رێم سمبولێك بۆ گۆڕان...
هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌روَك و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستور ...
هاتنە دەرەوە لە‌ یەكێتی لەتكردنه‌ یان زیندوكردنەوەی‌ یەكێتیە لە فۆرمێكی‌ تردا؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...