به‌ختیار شاره‌زوری
یه‌كێك له بنه‌ماكانی دروستبونی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروست، بونی ره‌خنه و چاودێریکردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانه تا بتوانرێ له رێگه‌ی ئه‌م ره‌خنانه‌وه كار بۆ چالاكتركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكرێ، به دیوێكی تردا ره‌خنه له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان پێویستییه‌كی گه‌وره‌یه كه ببێته فشار بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان نه‌بێته هۆی دروستبونی مشه‌خۆری.. با بپرسین كێن ئه‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن و له كێی ده‌گرن..؟
ئه‌مڕۆ ئه‌م هه‌رێمه له‌به‌رده‌م دروستبونی قۆناغێكی نوێدایه، ئاراسته‌كانی چاودێریكردن و ره‌خنه گرتن فراوانتر ده‌بێت، ده‌كرێ بوترێ قۆناغی زیندبونهوهی ئاراسته‌كانی ره‌خنه كه ده‌كاته (ئۆپۆزسیۆن، میدیای سه‌ربه‌خۆ و شه‌قام) كه له‌دوای دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌مو ئاراسته‌كان چالاكتر بون ده‌كاته ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ له سه‌ركه‌وتن بۆ بونیادی دیموكراتیه‌ت دروستبوه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت هه‌ڵگری پاشخانێكی ئاماده‌گی بێت بۆ ئه‌م ره‌خنه‌و فشارانه بێگومان وه‌ك كایهیەكی نامۆ به واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوژمن به ده‌سه‌ڵات سه‌یری ده‌كات، له دواجاردا ده‌بێته هۆی دروستبونی به‌ریه‌ككه‌وتنی ناهوشیارانه دور له سه‌ره‌تاكانی كۆمه‌ڵگای مۆدێرن و ده‌سه‌ڵاتێكی كراوه ..
ئێسته ده‌سه‌ڵات له قۆناغی روبه‌ڕوی دنیایه‌ك ئاراسته‌ی ره‌خنه بوەته‌وه به هه‌مو شێوه‌كانیه‌وه هه‌ر له ره‌خنه‌ی نه‌رمه‌وه تا ره‌خنه‌ی ره‌ق و زبر و گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه گاڵته‌جاڕیانه ره‌خنه‌كان ئاراسته ده‌كرێت، چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌یتوانیوه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ره‌خنه نه‌رمه‌كان بێت و به دواداچون بۆ ئه‌م ره‌خنانه بكات به ناچاری زۆر ره‌خنه گری نه‌رم به‌ره‌و ئاراسته‌ی ره‌خنه‌ی رق ده‌ڕوا، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه لایه‌نی به‌رپرس له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌خوێنه‌واره ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێبه‌خشیوه رابردوه نه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتی و پڕۆفیشناڵی كه له دواجاردا به زه‌ره‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌شكێته‌وه، چونكه گه‌ر بێت‌و ره‌خنه نه‌رمه‌كان نه‌بنه پێوه‌ر بۆ چاودێری ده‌سه‌ڵات، ئه‌و كات هیچ چارێك نامێنێته‌وه جگه له زمانی ره‌ق و زبر .
ئێسته راگه‌یاندنه حیزبیه‌كان به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی زمانی هه‌ڕه‌شه به‌كار بهێنن به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كان به تایبه‌ت ئۆپۆزسێون، لای ئه‌وان نابێت چاودێره‌كانی گشتی و میدیا و هاوڵاتی هیچ له‌باره‌ی گۆڕانكاری ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌وه بڵێن به تایبه‌ت له دوای لاواز بونی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م پارتیدا و كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی رێكکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له لایه‌ن پارتیه‌وه، كه بوه هۆی داگیركردنی ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و تێكچونی هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا.. ئه‌وان پێیانوایه به‌م ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ناكرێت چاودێرێكی سیاسی یان هه‌ر یه‌كێك له میدیاكان جگه له پیاهه‌ڵدان و بێده‌نگ بون هیچی تر بوترێ، كه كۆی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ده‌كاته ئه‌وه‌ی بڵێین سه‌ره‌تایه‌كی زۆر ترسناك هه‌یه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌بری ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ فراوانبونی ره‌خنه‌كان بڕه‌خسینێ دێت هه‌ڕه‌شه له ره‌خنه‌گران ده‌كات به‌وه‌ی بێده‌نگ نه‌بن توشی سزاكان ده‌بنه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه تائێستا نه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا ده‌كرێت و نه تاك باوه‌ڕی ته‌واوی به پاكی سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه، په‌رله‌مان به ته‌واوی نه‌بوه‌ته ده‌سه‌ڵاتی باڵا‌و سیستمی هه‌رێم لهسهرۆكایهتییهوه نه‌بوه‌ته په‌رله‌مانی و هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش نه‌بوته نیشتیمانی و حیزبیه...
ئه‌گه‌ری سه‌ره‌تایه‌ك له وه‌ستانی بزاوته‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌شی هه‌یه له ئارادایه كه سه‌رانی ده‌سه‌ڵات پشتیوانی له‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م ره‌خنانه و ره‌خنه‌ی كارتۆنی دروست بكرێ ئه‌وا هه‌رێمێك به‌رهه‌م ده‌هێنرێ پڕ له رۆبۆرت و كۆیله و دروستبونی دیكتاتۆرییه‌ت، ئه‌و كات ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا شه‌ڕی بۆ ده‌كات وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له وڵاتانی ناوچه، ده‌بێته هۆی دروستبونی شۆڕشی سپی و خۆپیشاندانی گشتی.
ئه‌گه‌ر تا ئێستا داواكاری هه‌بێت بۆ چاكسازی و ریفۆرم ئه‌وكات دروشمه‌كان ده‌گۆڕین بۆ (ارحل)، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌توانرێ كار بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌ی فراوان بۆ ره‌خنه نه‌رمه‌كان بكرێت و هه‌ڕه‌شه به‌كار بهێنرێت، ئه‌وا پارتی و یه‌كێتی به پله‌ی یه‌ك ده‌كه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی مێژوییه‌وه ئه‌وكات ره‌خنه نه‌رمه‌كان و ره‌قه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ناو ده‌برێت به به‌هاری میلله‌تان. بۆیه ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ببێته جێی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی كۆی كۆمه‌ڵگا تا ئه‌وه‌شی هه‌یه كه‌ڕه‌تی سفر نه‌كرێته‌وه .
|