ده‌رماڵه و سه‌ندیكاكان و په‌رله‌مان
|
به‌ختیار شاره‌زوری
قۆناغی نوێ له دروست بونی چڤاتهكان و بزاوتی سه‌ندیكاكان له‌دوای دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، سه‌رتایه‌كی نوێیه بۆ له دایكبونی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێ، كه ده‌بێته فشارێكی گه‌وره به گرێدان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شه‌قام و میدیاكان و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن فراكسۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن... بۆخۆی ئه‌م سه‌ره‌تایه له ئێستادا ده‌ستی پێكردوه كه سه‌ندیكاكان له جه‌سته‌یه‌كی داگیركراوه‌وه له‌لایه‌ن حیزب به‌ره‌و ئه‌و بزاوته ده‌چێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی كار بكرێ (ماف و ئه‌رك) تابتوانرێ ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستكردنی سیستمێك به یاساكان ماف و ئه‌ركی ئه‌م سه‌ندیكایانه دیاری بكرێت، به‌تایبه‌ت له‌ناو بازنه‌ی حكومه‌تدا (موچه‌خۆر) دیاری بكات و بزاوته‌كان بخاته‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی خۆی و میكانیزمێك هه‌بێت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌م بزاوته .
ده‌كرێ به‌ده‌ر له موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی، كه سیستمی خۆی هه‌یه بۆ زیادكردن له‌گه‌ڵ چێككردنی دۆسیه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكدا كار له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی و ده‌رماڵه‌ی ترسناكی بكرێ، ئه‌ویش به‌پێی سیستمێك كه ده‌كاته به‌های دراو له به‌رامبه‌ر نرخی پێداویستی رۆژانه‌دا. به‌های دراو، هه‌ركاتێك باجه‌كان زیادیكرد له‌سه‌ر شمه‌ک و داهاته‌كان به‌رزبونه‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵئاوسانی نرخ ئه‌وكات دراو به‌های لاواز ده‌بێت بۆ هاوسه‌نگكردنی توانای كڕینی پێداویستیه‌كانی فه‌رمانبه‌ران، كار له‌سه‌ر زیاد كردنی ده‌رماڵه‌كان ده‌كرێ، ئه‌ویش ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی پڕۆفیشناڵ دراسه‌ی بكات بڕیار له‌سه‌ر زیاد كردنی بدات... ئالێره‌وه با ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین ئایا له هه‌رێمی كوردستاندا حكومه‌ت توانیویه‌تی سیستمێك به‌رهه‌م بهێنێت بۆ راگرتنی ئه‌م هاوسه‌نگیه...؟
تائێستاش له‌سه‌ر ماده‌ی 24ی ساڵی 1960ی عێراقی كاری پێده‌كرێ و له به‌رامبه‌ردا دیناری عێراقی كۆن به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی تازه ئه‌شكێته‌وه ،بگره ناوه‌ند (به‌غدا) بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م زیادكردنه ده‌دات و هه‌رێمیش به حكومی عێراقی فیدراڵ ئه‌م كاركردنانه ده‌كات، واتا هه‌رێم ناتوانێ به‌پێی هه‌ڵكه‌وته و بازاڕی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دهرماڵانهدا بكات، بگره نه‌یوانیوه له‌نێوان چینه‌كاندا میكانیزمێك بۆ راگرتنی بزاوته‌كان به‌رهه‌م بهێنێ، بۆیه به‌ناچاری به‌ستراوه‌ته‌وه به ناوه‌نده‌وه، ئێسته له‌نێوان دو زۆنی زه‌رد و سه‌وزدا سه‌ندیكاكان دابه‌شبون، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیان كارتۆنیانه یه‌كیان گرتوه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه، سه‌ندیكاكان ئه‌م ماوه‌یه كه‌وتونه‌ته جوڵه‌یه‌ك كه له 33 سه‌ندیكا 13 سه‌ندیكایان له مانگرتن و بایكۆتكردن و فشارهێنان به‌تایبه‌ت (كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵ و مقیم ئهقدهمهكان و تهكنیككاران)، به‌دواشیدا سه‌ندیكاكانی تر كه حكومه‌تی ناچاركرد له زاری وه‌زیری داراییه‌وه داوا بكرێ لیژنه‌یه‌ك دروست بكرێ له (وه‌زیری دارایی، وه‌زیری پلاندانان، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، نوێنه‌رێكی په‌رله‌مان) بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان به ده‌رماڵه‌ی ناوه‌ند (به‌غدا)، به‌ڵام بڕیاری نوێنه‌ره‌كه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئه‌مه بۆخۆی نیشانه‌ی جۆرێكه له‌خۆ دزینه‌وه‌ی حكومه‌ت، له ئێستادا پێویسته په‌رله‌مان و نوێنه‌ری سه‌ندیكاكان و په‌رله‌مان به‌وردی چاودێری كاروباری ئه‌م لیژنه‌یه بكرێ، تابتوانرێ حكومه‌ت ناچاربكرێ به بونیادنانی سیستمێك كه بتوانێت ده‌رماڵه‌كانی (پیشه‌ی، ترسناكی) رێكبخات و به‌رده‌وامی بدات به بزاوته‌كان به‌بێ كێشه و به‌ریه‌ككه‌وتن...
پرسیاره‌كه لێره‌دایه، ئایا حكومه‌تێك نه‌توانێ داهاتی هه‌رێم به یاسایه‌ك رێكبخات، كه جێی ره‌زامه‌ندی هه‌مو لایه‌ك بێت و لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵیه‌كان بكات... ئایا ده‌توانێت ئه‌م كاره ئاڵۆز و هه‌ستیاره رێكبخات...؟
|
|