به‌ختیار شاره‌زوری
عێراق ئه‌و وڵاته‌ی كه گۆڕه‌پانی زۆرێك له ململانێكانی جیهانه و زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناو عێراق و سه‌كۆی شه‌ڕه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر شانۆی عێراق، حیزبه عێراقیه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری شوناسی وڵاتێك یان چه‌ند وڵاتێكن بونه‌ته وه‌ره‌قه‌ی ده‌ستی وڵاتانی ناوچه و درێژكراوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وانن به واتایه‌كی تر عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ له ئێستادا هیچ واتایه‌كی سیاسی نیه، هه‌ریه‌ك له‌م حیزب و پارچانه‌ی عێراق به هۆی بیروبۆچونی ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی و ره‌گه‌زیه‌وه سه‌ر به یه‌كێك له ململانێكانی ناوچه‌که و جیهانن، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ وڵاتی سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ئه‌مه‌ش وه‌ك پێویست هیچ مانایه‌كی نیه، هه‌مو حیزبه عێراقیه‌كان ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك حیزبی میللی خه‌ڵك دروست بوبێ دوای گه‌وره‌بونی پانتایی ده‌سه‌ڵاتی به ناچاری بێ یا به خواست، تێكه‌ڵی ململانێ ناوچه‌ییه‌کان بوه‌ته‌وه به هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵیشه‌وه به نمونه:
1. ناكۆكیه‌كانی نێوان ئێران و سوریا و توركیا، شیعه‌كان به گشتی، درێژكراوه‌ی ئێرانه و ئه‌مه‌ریكاش ده‌یه‌وێت حكومه‌تێك پێكبهێنرێ كه باڵانسی هێزه‌كان رابگرێ و به دڵی ئێران بێت تا له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پشێوی بۆ عێراق دروست نه‌كات، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش شیعه زۆرینه‌یه كه شه‌رعیه‌تیان ده‌داتێ.
2. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ئه‌مه‌ریکا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌كانی و ئاسایشی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی و ناوچه‌كه و عێراق ده‌یه‌وێت هه‌ریه‌كه‌یان به‌شدار بن له‌ناو گۆڕانكاریه‌كانی عێراقدا تا پشێوی دروست نه‌كه‌ن، ئێران ده‌توانێ وه‌ره‌قه‌ی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان له ده‌ره‌وه به‌كار بهێنێ، له‌ناو خۆشدا شیعه‌كان، سوریا ده‌توانێ سوننه‌كان و به‌عس به‌كاربهێنێ، توركیا له‌ڕێگه‌ی كه‌مینه‌ی توركمانی، ئه‌مه‌ش پێویسی به خوێندنه‌وه‌ی ورد هه‌یه، ئه‌مه ته‌نها وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه.
3. هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه تا ئاستێك سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام له ناوخۆدا دو هێزه، كه نه‌یتوانیوه ئه‌و یاریانه بكات كه وه‌ك هه‌رێمێكی جیا له عێراقی پارچه‌پارچه و ناوچه ناوچه، خۆی نمایش بكات، ئه‌م دو هێزه درێژكراوه‌ی فراوانخوازیهكانی نێوان ئێران و توركیایه، ئه‌ودیو دیگه‌ڵه درێژكراوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی توركیایه و ئه‌مدیو دێگه‌ڵ درێژكراوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێرانه، وه‌ك راگرتنی ته‌رازوی هێزی ئه‌م دو دوڵه‌ته ئه‌مه‌ریکا گڵۆپی سه‌وزی بۆ داگیرساندون و ره‌گێكی مێژوی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانی هه‌یه، ئه‌م دو ده‌سه‌ڵاته نه‌یاتوانیوه وه‌ك هێزێك یاریه‌كان له نێوان توركیا - ئێران، توركیا - سوریا، ئێران - توركیا، ئێران - سوریا بكات، به‌ده‌ر له پێگه‌ی سعودیه و كوه‌یت و دوڵه‌تانی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئالێره‌وه هه‌ركات په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا و ئێران به‌ره‌و ئاڵوزی چوبێ هه‌ریه‌ك له‌م هێزه كوردیانه بونه‌ته به‌شێك له لایه‌نگری ئه‌م دو دوڵه‌ته (به حوكمی سنور و په‌یوه‌ندی بازرگانی)، ئه‌مانیش په‌یوه‌ندیه‌كانیان تێكچوه، هه‌رچه‌نده رێكه‌وتنی ستراتیژی له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام زیاتر په‌یوه‌ندیه‌كی ئابوریه و هیچ كاتێك ئه‌م رێكه‌وتنه ستراتیژیه نه‌یتوانیوه یه‌كێتیه‌ك به هه‌رێمی كوردستان بدات و نه‌بێته دو پارچه و سه‌ر به لایه‌نێك له‌م دوانه‌وه نه‌توانراوه وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له سه‌رئاستی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌و یاریانه بكات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له ناوخۆدا توشی قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی و بێ متمانه‌یی بون به‌رامبه‌ر به شه‌قامی ناوخۆ و ئه‌م ناڕه‌زاییانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات و به‌رده‌وام كۆنترۆڵی ئه‌م دو هێزه له ده‌روه‌ی سنوره‌كان بوه، لێره‌دا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م پرسیاره‌كه، كه ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان و جۆری یاریه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه و جیهان سیاسه‌تی چۆن ده‌بێ؟.
هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێویستی به هێزێكی تازه هه‌یه كه بتوانێت:
1. وه‌ك هێزیكی مۆدیرن و دیموكرات كه بتوانێت بونیادی حكومه‌تێكی گشتی دروست بكات، كه حكومه‌تی هه‌مو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان بێت، حكومه‌ت وه‌ك كۆی گشتی هه‌رێم سیاسه‌ته‌كانی دیاری بكات و ئه‌و یاریانه بكات، به‌ڵام له ئێستادا كه ئه‌م جۆره حكومه‌ته بونی نیه بزوتنه‌وی گۆڕان ده‌توانی ئه‌و سنورانه بسڕێته‌وه كه (پارتی و یه‌كێتی) دروستیان كردوه، وه‌ك هێزێكی گشتی له ناو گۆڕانكاریه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كاندا له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه یاری بكات.
2. وه‌ك هێزێك گوشار بۆ سه‌ر ئه‌م دو هێزه دروست بكات تا كێشه‌كانی ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكات، تا خه‌ڵك و رای شه‌قام پشتوانی حكومه‌ت بكات ئه‌م دو حیزبه له كۆی یه‌كه ئیداریه‌كان دوربخاته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك قۆناغێكی تازه له هه‌رێم و عێراقدا و وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بونیادنانی حكومه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌رێمێك دروست بوه، وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی كارا له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی تائێستا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری زۆر باشی كردوه، به‌ڵام له‌ئێستادا كه حكومه‌ت وه‌ك بونێكی سه‌ره‌كی نیه، گۆڕان روبه‌ڕوی ئه‌م گۆڕانه ناوچه‌یی و جیهانیانه ده‌بێته‌وه (پێگه و ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان به‌هۆی كاره‌كانیه‌وه له هه‌ڵكشاندایه) ده‌بێت ستراتیژی گۆڕان به‌رامبه‌ر سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئێران و توركیا و هه‌م ناوه‌ندیش چی ده‌بێت...؟ به تایبه‌ت به هه‌شت كورسی ده‌چێته ناوه‌ند... چۆن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و دو حیزبی خاوه‌ن دو حكومه‌ت و ململانێی ناوچه‌یی و جیهانیدا یاری خۆی ده‌كات، كه ئیتر سنوری پێگه‌ی گۆڕان به‌ره‌و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك ده‌چێ و هیوایه‌كی زۆر هه‌یه كه گۆڕان بتوانێت ئه‌و سنوره بسڕێته‌وه، كه ئه‌م دو هێزه دروستی كردوه، ئه‌و كات ده‌توانێ وه‌ك یه‌ك هه‌رێم یاریه‌كان له‌ناو كێشه و ململانێكاندا بكات، به‌ڵام تائێستا گۆڕان درێژكراوه‌ی هیچ سیاسه‌تێكی ده‌ركی نیه ته‌نها چاودێری وردی گۆڕانه‌كان ده‌كات و كار له‌سه‌ر بونیادی ناوخۆی ده‌كات بۆ حكومه‌تێكی گشتی، ئه‌و كات له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ئه‌و سیاسه‌تانه دیاری ده‌كات، له ئێستادا زوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سترتیژی گۆڕان به‌رامبه‌ر گۆڕانه‌كان دیاری بكه‌ین، ئایا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری چ وڵاتێك و سه‌ر به كام جۆری كێشه‌كان ده‌بێ.
|