گۆڕان، كه‌ركوك، به‌غداد
|
به‌ختیار شاره‌زوری
هه‌رێمێك دوای 19 ساڵ بوَ یه‌كه‌م جار ئوَپوَزسیوَنێك به مانای به‌نه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت دروست ده‌بێت، ئه‌م ئوَپوَزسیوَنه مانای هه‌قیقی ده‌داته ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی كه 19 ساڵه ته‌نها دروشمه و نه‌بوته هه‌قیقه‌تی بونی دیموكراسیه‌ت، كه ده‌توانین بڵێین له مێژودا به‌ره‌ی ركابه‌ر وه‌ك پێویستی قوَناغی خوَی نه‌بوه، ئه‌گه‌ر مێژوی هه‌مو كوردستانیش چه‌ند قوَناغێك بێت له سایه‌ی گوَڕ انكاریه ناوخوَی و ناوچه‌یی و جیهانیدا ئه‌وا پرشنگدارترین قوَناغ ئه‌م قوَناغهیه كه ئوَپوَزسیوَنی تێدا له دایك ده‌بێ و كێ بڕكێ و ململانێ ده‌كات و به باشترین پڕوَژهوه ده‌چێته به‌رده‌م خواستی تاكی هاولاَتی و دهسهلاَت له دروشمی كارتوَنی دیموكراسیه‌ته‌وه، دهگواسێتهوه بوَ به كردار كردنی مانای دروشمه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بوَ تاك له‌سه‌ر بنه‌مای هاولاَتی بون و هاونیشتمانی بون كه متمانه له خاڵی سفردا بوه، ركه‌به‌ر ده‌یه‌وێت چیه‌تی و چوَنیهتی سستمێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی گشتگیریانه به هێمنی لهسهرخوَ وێنه‌یه‌ك بداته هاولاَتی، مه‌به‌ست لێی زیندوكردنه‌وه‌ی چاوه‌كانی چاودێریه و ئهوپهنجهرانه بێت كه هاولاَتی بتوانێت لێوه ژوره‌كان ببینێت و ئه‌و ده‌رگایانه بێت كه كلیله‌كه‌ی به هه‌مو هاولاَتیهكه و ده‌توانێت ده‌رگای نهێنیه‌كانی دهسهلاَت بكاته‌وه.
دروست بونی ركه‌به‌ر به‌م چه‌مك و بوَچونهوه توانی مانای ركه‌به‌ر دابه‌زێنێته ناو گوَڕهپانی كوردیه‌وه به هه‌ڵه ركه‌به‌ر دروست نه‌بێت، چوَن له دهسهلاَتدا نوقومی هه‌ڵه بوین له ئوَپوَزسیوَندا هه‌مان هه‌ڵه دوباره نه‌بێته‌وه تائێره ئوَپوَزسیوَن توانیه‌تی مانا جوانه‌كانی خوَی ون نه‌كات و دهسهلاَت توشی هیستریای كوشنده بكات.
بزوتنه‌وه‌ی گوَڕان توانی به‌ره‌كانی خوَی گوَڕهپانی ئوَپوَزسیوَن بون فران بكات و ئه‌و ههولاَنهی یه‌كگرتو دای بوَ ئوَپوَزسیوَن بون به مانایه‌كی فراوانتر پێوانه‌ی زیاتر بكات و یه‌كگرتو وه‌ك ئه‌ركێكی مێژوی دوباره له‌سایه‌ی ئه‌و گوَڕانهی بزوتنه‌وه‌ی گوَڕان به‌رهه‌میهێنا، ببێته‌وه به ئوَپوَزسیوَن .. تائێره ته‌نها له سنوری ههرێمیكدایه كه‌سێ پارێزگایه و خاڵی سه‌نته‌ر و خوَگرتن سه‌رتایه‌كی ئه‌كتیڤه و ده‌كرێت، بكرێته خاڵی فاروانكردنێكی ئاسوَیی بوَ ناوچه‌كانی تر، كه ئێمه ده‌زانین كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد زوَربهیان به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه به تایبه‌ت كێشه سهركیهكان (كیشه‌ی كه‌ركوك، نه‌وت و گاز، بودجه ...هتد) كه تائێستا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم له‌پێناو به‌رژوه‌ندی حیزب‌دا بوه، كه‌واته هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گرنگی ناوخوَی و ناوچه‌ی و جیهانی هه‌یه، خوَ ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی گوَڕان و ئوَپوَزسیوَن بتوانێت ژماره‌یه‌كی باش بێت له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا به تایبه‌ت كه‌ركوك و به‌غداد ئه‌وا ئه‌و كاته ژماره شاراوه‌كانی گیرفانی حیزب له‌و دیو دیواره كوَنكرێتیهكانهوه دێنێته سه‌ر شاشه‌ی T.Vی ماڵه‌كانمان و ئێمه‌ی تاكی هاولاَتی ئه‌م هه‌رێمه، ده‌بینه بڕیارده‌ری دهسهلاَتی لیسته‌كان، به‌ره‌ی ئوَپوَزسیوَن به رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گوَڕان بتوانێت كه‌ركوك له قوَناغێكهوه به‌رێته قوَناغێكی تر ئه‌وا چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه به ئاقارێكی تردا ده‌ڕوات (كه‌ركوك سه‌ر به هه‌ر ولاَتێك بێت ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی دنیا ناچارن په‌یوه‌نی گشتی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن)، بوَیه ده‌كرێت و پێویسته به‌ره‌ی ئوَپوَزسیوَن له روی راگه‌یاندنه‌وه بتوانیت تاكی ئه‌م هه‌رێمه ئاگادار بكاته‌وه له هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه مایه‌ی ترسناكیه كه دوَسیهی كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه و نه‌توانرێ له‌و مراوهغهیه ده‌ربهێنرێت و بگه‌نه ئاستێك، كه بتوانرێ كه‌ركوك ببێته مایه‌ی خوَشبهختی بوَ هه‌رێم و به‌غداد و له‌و وهستاویه ده‌رباز ببێت، لێره‌وه ئه‌ركی به‌ره‌ی ركهبهرهكانه بتوانن له ئاستی پێویستی گه‌شتنه ئه‌نجامێك بێت بوَ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد به تایبه‌ت لیستی گوَڕان كه باشترین پڕوَژهی هه‌یه، بوَ ئه‌م كێشانه بتوانرێ له رێگه‌ی گونجاوه‌وه ئه‌نجامێكی هه‌بێت (كه‌ركوك قورسترین ئه‌ركی گوَڕانه) ئه‌گه‌ر بتوانێت له ئاستی پێویستی ئه‌م كێشانه‌دا ژماره بێت، له ناوه‌ندی دهسهلاَتی به‌غدادا ئه‌وا له‌سه‌ر ئاسته گشتیه‌كاندا ئه‌توانێت روَڵی گرنگ بگێڕێ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و هه‌مو عێراقدا، چونكه له ئێستادا دهسهلاَت لای تاكی كوردی و عێراقی به پێوانه‌ی گه‌شتنه ئه‌نجامێك نین بوَ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، ئه‌مجاره‌ش كه‌ركوكیه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن به بزوتنه‌وه‌ی گوَڕان و ئوَپوَزسیوَن، بهلاَم ده‌بێت ئه‌م به‌رانه وه‌ك ركه‌به‌ری هه‌قیقی گوَڕان له هه‌مو ئاسته‌كاندا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌رپرسه‌كان، كه‌ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی و خوێنده‌وار بن تابتوانن گوَڕان له ده‌رگای كه‌ركوكه‌وه ببه‌نه ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و بیسه‌لمێنێت كه جگه له پارتی و یه‌كێتی ده‌نگانی تر هه‌ن، كه به‌رپرس بن له نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
|
|
|