له‌نێوان وتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و وتاره‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانیدا

به‌ختیار شاره‌زوری

كابینه‌ی‌ نوێ‌ له‌به‌رده‌م قۆناغێكی‌ مێژویدایه‌ كه‌ بتوانێت كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرنسیپ بكات، كه‌ حكومه‌ت ببێته‌ حكومه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆ و ده‌زگا نیشتمانیه‌كان له‌ بازنه‌ی‌ حیزب ده‌ربهێنی‌ و حیزبه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كایه‌ نیشتمانیه‌كان ململانێ‌ی‌ خۆیان بكه‌ن، تاك هه‌ست به‌ ماف و ئه‌ركی‌ خۆی‌ بكات و متمانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دروشمه‌كان.

نێچیره‌ڤان بارزانی‌ بۆ یه‌كه‌مین جار وتارێكی‌ خوێنده‌وه،‌ كه‌ ده‌كرێت هه‌ڵگری‌ فۆرمێكی‌ جیاوازتر بێت له‌ هه‌مو ئه‌و وتارانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ پێش خۆی‌ نه‌یتوانیبێت ئه‌م جۆره‌ گوتارانه‌ به‌رهه‌م بهێنێت، كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵێین وتارێكی‌ ره‌خنه‌گرانه‌ و پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگ ده‌چو... یان بڵێین كۆی‌ ئه‌م وتارانه‌ پێشتر نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر به‌ڕونی‌ كاری‌ له‌سه‌ر كردوه‌، ئه‌گه‌ر به‌راوردی‌ بكه‌ین له‌گه‌ڵ كۆی‌ پڕۆژه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌وا یه‌كسان ده‌بن به‌ یه‌ك، ده‌كرێت به‌ده‌ر له‌ وتاری‌ نێچیره‌ڤان و نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك هێڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و پڕۆژه‌ی‌ ستراتیژی‌ كاری‌ له‌سه‌ر بكرێ.

پرسیاره‌كه و جیاوازییه‌كه‌ لێره‌دایه‌! نه‌وشیروان مسته‌فا نایه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ی‌ رێكه‌وتنێكی‌ ستراتیژی‌ كار بكات، كه‌ زیاتر له‌ رێكه‌وتنی دو كۆمپانیا ده‌چێت وه‌ك له‌وه‌ی‌ دو حیزب بن و ئامانجی‌ نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت، كار ده‌كات وه‌ك ئۆپۆزسیۆن تا گوشار دروست بكات، تا پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان نیشتمانی‌ بن و حكومه‌ت سه‌ربه‌خۆ و گشتی‌ بێت و په‌رله‌مان مه‌رجه‌عی‌ بڕیار و چاودێرێكی‌ باڵا بێت، كه‌رته‌كانی‌ كشت و كاڵ و گه‌شتوگوزار په‌ره‌ی‌ پێبدرێ‌ وه‌ك كه‌رتی‌ نه‌وت و بودجه‌ كراوه‌ بێت و ئازادیه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، كه‌ ده‌قاق و ده‌ق وتاره‌كه‌ی‌ نیچره‌ڤان بارزانیش هه‌ر فوتۆكۆپی‌ ئه‌و بو، به‌ڵام ده‌كرێت گه‌شتبێتینه‌ پرسیاره‌كه‌؟ كه‌ ئایا وتاره‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی‌ باكگراونده‌كه‌ی‌ كێی‌ ده‌گرته‌وه‌؟ زۆربه‌ی‌ ئه‌و ستافه‌ی‌ حیزب سه‌پاندونی‌ به‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانیدا (كه‌ بێگومانم خۆشی‌ ئه‌مه‌ باش ده‌زانێ) ناچار بوه‌ وه‌ك وه‌زیر قبوڵیان بكات، كه‌ هه‌ندێکیان شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌ نین بكرێنه‌ وه‌زیر، بگره‌ به‌پێی‌ وتاره‌كانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و نێچیره‌ڤان بارزانی‌ ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ،‌ نه‌ك بكرێنه‌ وه‌زیر. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ وه‌ك كامه‌ران مه‌نتیك ده‌ڵێت: "تۆ سه‌روه‌ت و سامانی‌ خۆت ئاشكرا بكه‌" ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌رچیه‌كی‌ وتوبێت به‌شێك نیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌ خه‌ڵك هیچ ناڵێ‌ و چاوه‌ڕێی‌ وه‌رگرتنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌، پاشان ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م چاوه‌كانی‌ چاودێرییه‌وه‌، به‌ڵام نێچیره‌ڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ته‌ و به‌م وتاره‌ی‌ خۆی‌ خسته‌ به‌رده‌م كارێكی‌ قورس و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ گشتییه‌وه،‌ خۆ ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ ده‌ست بكات به‌ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م وتاره‌، ئه‌وا ده‌بێت زۆر له‌ وه‌زیره‌كان بدرێنه‌ دادگا حیزبه‌كان ببرێنه‌ دادگا به‌ تۆمه‌تی‌ ده‌یان گه‌نده‌ڵی‌، له‌سه‌روی‌ هه‌موشیانه‌وه‌ تاڵانکردنی نه‌وت له‌لایه‌ن سه‌رانی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ حیزبه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بكات ئه‌وا حیزب به‌ پارتیشه‌وه‌ ده‌بێته‌ دوژمنی و خه‌ڵك و گه‌ل ده‌بێته‌ پاڵپشتی،‌ كه‌ ده‌كرێت وای‌ دا بنێن كاك نێچیر له‌نێوان خه‌ڵك و حیزبدایه‌ مه‌حكومه‌ به‌وه‌ی‌ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ‌، مه‌حكومیشه‌ به‌ ململانێی‌ نێوان ئه‌م دو هاوكێشه‌یه،‌ به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا ئێستا كه‌ ده‌سه‌ڵات قبوڵ ناكات واتا له‌به‌ری‌ خه‌ڵكه‌، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جاره‌ كوڕی‌ حیزبێت هاوار بكات و بڵێت با حكومه‌ت له‌ حیزب گه‌وره‌تر بێت، چونكه‌ حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ ژیانی‌ هاوڵاتی‌ نه‌ك حیزب خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانی‌ دوێنی‌ ده‌سه‌ڵات جۆرێك بوبێت له‌ گاڵته‌جاڕی‌ ئه‌وا هه‌مومان به‌ هیوایه‌كی‌ زۆه‌وه‌ چاوه‌ڕێین لێره‌دا پێكه‌نینه‌كان كۆتای‌ بێت و ئیتر متمانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نێوان په‌یوه‌ندی‌ خه‌ڵك وحكومه‌ت.

كه‌واته‌ بۆئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت و نێچیره‌ڤان بارزانی‌ جوانتر خۆیان ببینن، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ئاوێنه‌ی‌ له‌به‌رده‌میدایه‌ پاكی‌ بكاته‌وه‌، كه‌ خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆنه‌ نه‌ك وه‌ك حیزب، كه‌ دێت ئاوێنه‌كان قوڕاوی‌ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌ جه‌نگێكی‌ سه‌ختا بێت و نایه‌وێت نه‌ك روی‌ خۆی،‌ به‌ڵكو نایه‌وێت هیچ شتێك ببینێت.

كه‌واته‌ هیوایه‌ك هه‌یه‌ كه ‌ده‌كرێت له‌نێوان وتاره‌كانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و نێچیره‌ڤان بارزانیدا سپه‌یسه‌كان بچوكتر ببنه‌وه‌ و نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ یه‌كتر، وا ده‌كات هه‌مومان كۆك بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ڵێ‌ له‌م هه‌رێمه‌ گه‌نده‌ڵی‌ و كێشه‌ی‌ قورس هه‌یه‌ و پێویستیشه‌ به‌ هه‌مومان كاری‌ له‌سه‌ر بكه‌ین، که‌ ده‌ڵێین هه‌ر چه‌نده‌ وتاره‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی‌ زۆر باش بو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ پڕه‌ له‌ وتاری‌ جوان، به‌ڵام زۆر دور له‌ زیندویه‌تی‌ واتا تا نه‌بێته‌ كردار زیندو نیه،‌ چاوه‌ڕێ‌ ده‌بین بزانین له‌ڕوی‌ پراكتیزه‌بونه‌وه‌ به‌ كوێ‌ ده‌گات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌م وتارانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا و نێچیره‌ڤان به‌رزانی‌ جێبه‌جێ‌ بكات، ئه‌وا ده‌بێته‌ جێی‌ قبوڵكردنی‌ گشتی‌ و قوناغێكی‌ نۆی‌ بۆ ئێسته‌ و داهاتویش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ده‌بێته‌ زیندوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم، له‌ ئێسته‌وه‌ چاوه‌ڕێی‌ كردارین تا مانا ببخشێته‌ هه‌مو ئه‌و هه‌زاران وتار و پڕۆژانه‌ی‌ كه‌ نوسران و كوڕانی‌ حیزب كردیانه‌ سفره‌ی‌ بۆ خوانه‌كانیان که‌ بریتی‌ بو له‌ داهاتی‌ خه‌ڵك... لێره‌وه‌ ته‌نها ئه‌م په‌نده‌ كوردیه‌ دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كاك نێچیر، كه‌ ده‌ڵێ‌ (ئه‌وه‌ی‌ به‌ شیری‌ گه‌رم زمانی‌ سوتا بێت فو له‌ ماستاویش ده‌كات).


08/04/2012 بینین: 3031
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
گۆڕان لەبەردەم لێشاوی پرسیارەكاندا.. ئێوەو ئەوان ...
بۆچى خەڵک رەخنەى لە گۆڕان هەیە؟...
حیزب و کاندید و دروشم...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئۆپەراسیۆنی‌ دیجله‌ ...
هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ ره‌خنه‌ ...
دەسەڵات و هه‌ڵبژاردنه‌كان...
سانادرێسه‌كانی‌ حیزب ...
ده‌رماڵه‌ و سه‌ندیكاكان و په‌رله‌مان...
ئه‌رك و مافی‌ سه‌ندیكاكان و گۆڕان...
له‌نێوان به‌رپرس و هاوڵاتیدا...
ته‌كنیككاران له‌نێوان ماف و ئه‌ركدا...
شار له‌ نێوان گه‌مه‌كاندا... زاناو دۆسیه‌كه‌ی‌ ...
په‌یامه‌که‌ی كاك نه‌وشیروان...
مردنی‌ سه‌رۆكه‌كان له‌نێوان كوشتنی‌ كۆی‌ ستراتیژ و هه‌ره‌سی‌ رێكخراوبوندا ...
زیاد ده‌كات زیاد ده‌كات موچه‌كه‌مان زیاد ده‌كات ...
29-1 و 23-1، له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانیدا ...
نه‌بونی‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌نێوان دروشم و متمانه‌ بوندا...
گه‌ر گۆڕان ماڵێك بێت......
زانكۆی‌ سلێمانی‌ پانتاییه‌ك بۆ تێك شكاندنی‌ بته‌كان...
له‌ رێبین هه‌ردیدا ده‌مامكه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ پارتی‌ ده‌ركه‌وتن...
گفتۆگۆكانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ...
حه‌ره‌می‌ زانكۆ یان حه‌ره‌می‌ په‌رله‌مان، بورهان گوڵه‌ به‌ نمونه‌...
ئایا گرده‌كه‌ داگیركراوه‌ یان پارێزراوه‌...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و فه‌یس بوك...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
گۆڕان و رێكخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی...
گۆڕان له‌ نێوان درۆ و راستی‌ دروشمه‌كانیدا...
بزوتنه‌وی‌ گۆڕان و په‌یوه‌ندیه‌ ناوچه‌ییه‌كان...
گۆڕان و كێشه‌ی‌ نان بڕاوه‌كان...
گۆڕان، كه‌ركوك، به‌غداد...
گوَڕان چی‌ كرد و ئه‌بێت چی‌ بكات؟...
هه‌رێم سمبولێك بۆ گۆڕان...
هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌روَك و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستور ...
هاتنە دەرەوە لە‌ یەكێتی لەتكردنه‌ یان زیندوكردنەوەی‌ یەكێتیە لە فۆرمێكی‌ تردا؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...