له‌نێوان به‌رپرس و هاوڵاتیدا

به‌ختیار شاره‌زوری


له‌هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر سستمێك نه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ ئیداری‌ و دامه‌زراوه‌یی‌ نه‌بێت، ئه‌وا بۆ خۆی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هاوڵاتی‌ و به‌رپرسه‌كان ده‌بنه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ ناته‌ندروست و له‌ كۆتایدا ده‌بێته‌ به‌رهه‌مهێنی‌ توندوتیژی‌، به‌رپرسانی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌ی‌ پێی‌ ده‌ڵێن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كان تائێستا نه‌توانراوه‌ سستمێك هه‌بێت و میكانیزمێك ببێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ جۆر و چۆنیه‌تی‌ ئه‌م په‌یوندیانه‌ رابگرێ‌، هه‌مو تاكێك سنوری‌ ماف و ئه‌ركی‌ خۆی‌ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بزانێت، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی‌ خۆماندا په‌یوندیه‌كان زیاتر خێڵه‌كین و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش توانای‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاره‌كانی‌ خۆیان نیه‌، بگره‌ بوه‌ته‌ ده‌سته‌گه‌ری‌ گروپی،‌‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك زۆكه‌س باسی‌ گه‌نده‌ڵی (corruption) ده‌كات، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ بۆ سیستمێكه‌ كه‌ جۆرێك له‌ گه‌نده‌ڵی‌ تیا بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لێره‌ گه‌نده‌ڵی‌ ئاشكرا هه‌یه‌ هه‌مومان ئه‌و راستیه‌ ده‌زانین، كه‌ هه‌مومان له‌ لایه‌ن سه‌رانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ئاشکرا ناعه‌داله‌تیمان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت.

له‌م هه‌رێمه‌ی‌ خۆماندا نه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ هه‌یه‌ و نه‌ یاسا، ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ خواستی‌ چه‌ند كه‌س و گروپێك ده‌چێت به‌ڕێوه‌، خۆئه‌گه‌ر به‌رپرسان كاریان بۆ به‌ دامه‌زاوه‌یی‌ كردن بكردایه،‌ ئه‌وا به‌رپرسیش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی‌ ئاسایی‌ ده‌یتوانی‌ ژیانێكی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام هه‌مو تاكێك له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌زانێت كه‌سوكاری‌ به‌رپرس و منداڵه‌كانیان چۆن ده‌ژین و خه‌ڵكی‌ ئاسایش چۆن ده‌ژین، كه‌ چینی‌ ناوه‌ڕاست به‌ ته‌واوه‌تی‌ به‌ره‌و هه‌ره‌سێكی‌ زۆر ترسناك ده‌ڕوات، ئاماژه‌كان ئه‌و راستیه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌م كار و ئه‌قڵه‌ی‌ ئێسته‌یه‌وه‌ ناتوانێت ئه‌و گۆڕانه‌ بكات، تا تاك هیوای‌ به‌ دروستكردنی‌ دامه‌زراوه‌یی‌ و یاسا هه‌بێت و چی‌ تر یه‌خه‌یی‌ به‌رپرسه‌كان نه‌گرن، بۆیه‌ ئه‌و روداوه‌ی‌ به‌روڕوی‌ (عیماد ئه‌حمه‌د) بویه‌یه‌وه‌ هه‌مان هه‌ست و بۆ چون لای‌ زۆرێك له‌ تاكی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه‌، دور و نزیك هه‌مو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ئه‌و نامانه‌ن، كه‌ روبه‌ڕوی‌ به‌رپرسان ده‌بنه‌وه‌ كه‌ دور نیه‌ مه‌رگی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ به‌دوادا بێت، هه‌موشمان ئه‌و راستیه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ توانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌ییه‌ی‌ نیه‌، كه‌ تاك تێدا هه‌ست به‌بونی‌ خۆی‌ بكات، به‌ واتایه‌كی‌ تر ئه‌م روداوه‌ی‌ عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌یه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ بێ‌ باك، كه‌ نه‌ توانای‌ بیستنی‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی‌ هه‌یه‌ نه‌ توانای‌ بینینی‌ كه‌موكوڕیه‌كان هه‌یه‌، وه‌همێكی‌ شاخاوییان بۆ خۆیان دروستكردوه‌، كه‌ شه‌رعیه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتیان پێیه‌ و تا مردن ده‌بێت ئه‌وان ده‌سه‌ڵات بن، كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵێن ئه‌م گروپانه‌ نزیك بونه‌ته‌وه‌ له‌ هیڵی‌ سور  و به‌زاندنی‌ ئه‌م هێڵه‌ ده‌كاته‌ مه‌رگی‌ سه‌رانی‌ ئه‌م گروپانه‌.


 


18/05/2012 بینین: 2768
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
گۆڕان لەبەردەم لێشاوی پرسیارەكاندا.. ئێوەو ئەوان ...
بۆچى خەڵک رەخنەى لە گۆڕان هەیە؟...
حیزب و کاندید و دروشم...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئۆپەراسیۆنی‌ دیجله‌ ...
هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ ره‌خنه‌ ...
دەسەڵات و هه‌ڵبژاردنه‌كان...
سانادرێسه‌كانی‌ حیزب ...
ده‌رماڵه‌ و سه‌ندیكاكان و په‌رله‌مان...
ئه‌رك و مافی‌ سه‌ندیكاكان و گۆڕان...
ته‌كنیككاران له‌نێوان ماف و ئه‌ركدا...
شار له‌ نێوان گه‌مه‌كاندا... زاناو دۆسیه‌كه‌ی‌ ...
له‌نێوان وتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و وتاره‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانیدا...
په‌یامه‌که‌ی كاك نه‌وشیروان...
مردنی‌ سه‌رۆكه‌كان له‌نێوان كوشتنی‌ كۆی‌ ستراتیژ و هه‌ره‌سی‌ رێكخراوبوندا ...
زیاد ده‌كات زیاد ده‌كات موچه‌كه‌مان زیاد ده‌كات ...
29-1 و 23-1، له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانیدا ...
نه‌بونی‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌نێوان دروشم و متمانه‌ بوندا...
گه‌ر گۆڕان ماڵێك بێت......
زانكۆی‌ سلێمانی‌ پانتاییه‌ك بۆ تێك شكاندنی‌ بته‌كان...
له‌ رێبین هه‌ردیدا ده‌مامكه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ پارتی‌ ده‌ركه‌وتن...
گفتۆگۆكانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ...
حه‌ره‌می‌ زانكۆ یان حه‌ره‌می‌ په‌رله‌مان، بورهان گوڵه‌ به‌ نمونه‌...
ئایا گرده‌كه‌ داگیركراوه‌ یان پارێزراوه‌...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و فه‌یس بوك...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
گۆڕان و رێكخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی...
گۆڕان له‌ نێوان درۆ و راستی‌ دروشمه‌كانیدا...
بزوتنه‌وی‌ گۆڕان و په‌یوه‌ندیه‌ ناوچه‌ییه‌كان...
گۆڕان و كێشه‌ی‌ نان بڕاوه‌كان...
گۆڕان، كه‌ركوك، به‌غداد...
گوَڕان چی‌ كرد و ئه‌بێت چی‌ بكات؟...
هه‌رێم سمبولێك بۆ گۆڕان...
هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌روَك و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستور ...
هاتنە دەرەوە لە‌ یەكێتی لەتكردنه‌ یان زیندوكردنەوەی‌ یەكێتیە لە فۆرمێكی‌ تردا؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...