سانادرێسه‌كانی‌ حیزب

به‌ختیار شاره‌زوری

حیزب له‌ دنیا پێشڕه‌وی‌ گۆڕانكاریه‌كان و به‌رهه‌مهێنی‌ قۆناغی‌ نوێ‌ سه‌روه‌ركردنی‌ یاساكانه‌، ده‌بێته‌ تاكه‌ هیوای‌ تاكه‌كان بۆ بونیادنانی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ ته‌ندروست، كه‌ مافه‌كانی‌ تێدا دیاری‌ كرا بێت، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی‌ خۆماندا له‌ سایه‌ی‌ چەند حیزبێکەوە کە دەسەڵاتیان لەدەستدایە به‌رهه‌مهێنی‌ چه‌ندین سانادرێسن، كه‌ خۆیان له‌سه‌روی‌ یاسا و بگره‌ پێیانوایه‌ یاسا ده‌بێت به‌رگری‌ له‌ تاوانه‌كانی‌ ئه‌وان بكات، یان به‌ جۆرێكی‌ تر یاسا سێبه‌رێك بێت بۆ تاوانه‌كانیان، به‌ جۆرێك ئه‌م روداوانه‌ی‌ كه‌ رو ده‌ده‌ن كه‌ مایه‌ی‌ شه‌رمه‌ بۆ چه‌مكی‌ حكومه‌ت و حوکمڕانی، بگره‌ ئه‌وه‌ی‌ ناو ده‌نرێت یاسا و حكومه‌ت و كۆی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌وه‌ی‌ هێنده‌ی‌ تر گاڵته‌كردن به‌ سه‌روه‌ری‌ یاسا تۆخ تر بێته‌وه‌، به‌رده‌وام ئێمه‌ باس له‌ ‌دایكبونی‌ قۆناغێكی‌ نوێ‌ و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین تابتوانین یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافه‌كان پارێزراو بێت، كۆمیدیایه‌كه‌ لێره‌دایه‌ له‌هه‌ر به‌رپرسێ‌ بپرسی‌ به‌رگری‌ توند له‌م دروشمانه‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕوی‌ پراکتیکەوە زۆر جیاوازه‌ كه‌ هه‌مو ئه‌مانه‌ بونه‌ته‌ هۆی‌ هه‌ڵهێنانی‌ كۆمه‌ڵێك گروپی‌ سانادرێسی،‌ هه‌ر گروپه ‌و بەرپرسێکی هەستنەکردو بە بەرپرسیارێتی له‌ پشته‌وه‌یه،‌ دڕندانه‌ترین كاری‌ ناشایسته‌ و نامرۆڤانه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كارده‌هێنن، كه‌ بوه‌ته‌ هۆی‌ دروست بونی‌ چه‌ندین پرسیار لای‌ هاوڵاتی‌ و نائومید بونیان به‌ ده‌سه‌ڵات .

ئه‌م روداوانه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا رو ده‌ده‌ن (سوتاندنی‌ ماڵ، كوشتن به‌ بیانوی‌ نامەشروع، كوشتنی‌ ژن، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، دزی‌ و تاڵانی‌ به‌ یاسا، نارونی‌ بودجه‌، نه‌بونی‌ بیمه‌كان...هتد) ئاماژه‌ن به‌ نه‌بونی‌ هیزێكی‌ یاسایی‌ تۆكمه‌، چونكه‌ هه‌ر روداوێك بۆخوێ‌ گروپێك پێی‌ هه‌ڵده‌سێت، كه‌ لێپرسراوێك له‌ پشتیوه‌یه‌تی‌، هه‌رچه‌نده‌ چاوه‌كانی‌ چاودێران‌ روماڵی‌ ئه‌م تاوانانه‌ بكه‌ن، به‌ڵام له‌ دواجاردا ئه‌م باندانه‌ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ناكرێ‌، بگره‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێك كه‌ تاك ناچار بكرێ‌ سه‌ر به‌ خێڵێك یان گروپ و تاقمێك بێت، تا گروپێكی‌ تر وه‌ك ده‌وترێ‌ (ته‌عدای‌) لێ‌ نه‌كه‌ن، به‌رپرسه‌كانیش زیاتر پشت به‌م گروپانه ‌ده‌به‌ستن كه‌ نیشانه‌ی‌ نه‌بون و بۆشاییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ یاساییه‌، باكگراواندی‌ هه‌مو ئه‌مانه‌ نه‌بونی‌ عه‌قڵیكی‌ ته‌ندروستە،‌ كه‌ بتوانێت به‌رهه‌مهێنی‌ یاسایه‌ك بێت و به‌رگری‌ لێبكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هەندێک حیزب مانا گشتیه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ده‌ست داوه‌ بوته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و دروست بونی‌ گروپی‌ نایاسایی‌، به‌دیوێكی‌ تردا له‌ به‌رامبه‌ر میدیاكان و شه‌قامدا مایه‌ی‌ گاڵته‌جاریه،‌ بوه‌ به‌ ئه‌و یاریه‌ی‌ منداڵان كه‌ به‌ سانادرێس به‌ ناوبانگه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سانادرێس ته‌نها یاریه‌ك بێت له‌سه‌ر شاشه‌ ئه‌وا بۆخۆی‌ سانادرێسه‌كانی‌ حیزب ده‌بنه‌ ئاوه‌ژۆكردنی‌ هه‌مو ئه‌و دروشمانه‌ی‌ كه‌ ‌ ده‌سه‌ڵات بانگه‌وازی‌ بۆ ده‌كه‌ن، حاڵه‌تێكی‌ ترسناكه‌ بۆ به‌روه‌پێش چۆنی‌ كۆی‌ كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان، كه‌ به‌گشتی‌ ئه‌ركی‌ ئۆپۆزسیۆن و میدیاكان و هێزه‌كانی‌ فشاره‌ كه‌ سنورێك بۆ ئه‌م دیاردان دابنرێ‌، تا نه‌هێڵن كۆمه‌ڵگا دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك گروپی‌ و باندی مافیایی،‌ چونکە ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئفلیج بونی‌ كۆی‌ كۆمه‌ڵگا.
09/08/2012 بینین: 2313
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
گۆڕان لەبەردەم لێشاوی پرسیارەكاندا.. ئێوەو ئەوان ...
بۆچى خەڵک رەخنەى لە گۆڕان هەیە؟...
حیزب و کاندید و دروشم...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ئۆپەراسیۆنی‌ دیجله‌ ...
هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ ره‌خنه‌ ...
دەسەڵات و هه‌ڵبژاردنه‌كان...
ده‌رماڵه‌ و سه‌ندیكاكان و په‌رله‌مان...
ئه‌رك و مافی‌ سه‌ندیكاكان و گۆڕان...
له‌نێوان به‌رپرس و هاوڵاتیدا...
ته‌كنیككاران له‌نێوان ماف و ئه‌ركدا...
شار له‌ نێوان گه‌مه‌كاندا... زاناو دۆسیه‌كه‌ی‌ ...
له‌نێوان وتاره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و وتاره‌كه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانیدا...
په‌یامه‌که‌ی كاك نه‌وشیروان...
مردنی‌ سه‌رۆكه‌كان له‌نێوان كوشتنی‌ كۆی‌ ستراتیژ و هه‌ره‌سی‌ رێكخراوبوندا ...
زیاد ده‌كات زیاد ده‌كات موچه‌كه‌مان زیاد ده‌كات ...
29-1 و 23-1، له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانیدا ...
نه‌بونی‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌نێوان دروشم و متمانه‌ بوندا...
گه‌ر گۆڕان ماڵێك بێت......
زانكۆی‌ سلێمانی‌ پانتاییه‌ك بۆ تێك شكاندنی‌ بته‌كان...
له‌ رێبین هه‌ردیدا ده‌مامكه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ پارتی‌ ده‌ركه‌وتن...
گفتۆگۆكانی‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ...
حه‌ره‌می‌ زانكۆ یان حه‌ره‌می‌ په‌رله‌مان، بورهان گوڵه‌ به‌ نمونه‌...
ئایا گرده‌كه‌ داگیركراوه‌ یان پارێزراوه‌...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و فه‌یس بوك...
ئایا گۆڕان له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌؟...
گۆڕان و رێكخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی...
گۆڕان له‌ نێوان درۆ و راستی‌ دروشمه‌كانیدا...
بزوتنه‌وی‌ گۆڕان و په‌یوه‌ندیه‌ ناوچه‌ییه‌كان...
گۆڕان و كێشه‌ی‌ نان بڕاوه‌كان...
گۆڕان، كه‌ركوك، به‌غداد...
گوَڕان چی‌ كرد و ئه‌بێت چی‌ بكات؟...
هه‌رێم سمبولێك بۆ گۆڕان...
هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌روَك و ئه‌گه‌ری‌ ده‌ستور ...
هاتنە دەرەوە لە‌ یەكێتی لەتكردنه‌ یان زیندوكردنەوەی‌ یەكێتیە لە فۆرمێكی‌ تردا؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...