گفتۆگۆكانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن
|
به‌ختیار شاره‌زوری
گۆڕان - یه‌كگرتو - كۆمه‌ڵ
یه‌كێك له بنه‌ماكانی خه‌باتی سیاسی چه‌مكی گفتوگۆیه كه ده‌كرێ له‌م رێگه‌یه‌وه لایه‌نه ناكۆكه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك، تا بتوانرێ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێ ئه‌مڕۆ به گشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م گۆڕانی خێرادایه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه زۆری له‌سه‌ر وتراوه تا ئه‌و شوێنه شه‌رعیه‌تی هه‌یه، كه هاوڵاتیان هه‌ست بكه‌ن كه خۆیان دروستیان كردوه، ئێستا زۆرینه‌ی هاوڵاتی پێی وایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتی دو بنه‌ماڵه و چه‌ند هه‌زار كه‌سێكه كه وه‌ك كۆمپانیایه‌ك سه‌یری هه‌رێم ده‌كه‌ن و هاوڵاتی به كرێكارێكی مافخوراو ده‌زانێ، كه ئه‌مه‌ش دوره له ئه‌خلاقیاتی هاونیشتمانی بون و به‌شداری هاوڵاتی وه‌ك خاوه‌نی ئه‌م نیشتمانه بۆ بنیاد نانه‌وه‌ی وڵاتێك.
ئێستا وێنه‌ی ده‌سه‌ڵات له لای ئه‌م هاوڵاتیه به وانه‌شه‌وه كه كاربه‌دستی خواره‌وه‌ن نابوت ترین وێنه‌یه، تا ئه‌و ئاسته‌ی مایه‌ی پێكه‌نینێكی كۆمیدیانه‌یه، چونكه وه‌ك شانۆی (كۆمیدیای ئه‌فسوناوی) ده‌سه‌ڵات به‌ڕوتی هاتوه‌ته به‌رده‌م هاوڵاتی و پێی وایه پۆشته‌یه و نابینرێ، به لامه‌وه سه‌یره زۆر كه‌س ده‌ڵی ئه‌م سستمه له كاتێكدا كه سستم ده‌بێت كۆمه‌ڵیك میكانیزمه‌ی ئیداری و ئۆرگانی هه‌بێت، هه‌ندێ كات توشی گرفته‌كانی ئابوری سیاسی ئیداری ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هیچ جۆرێك سستمی نیه تا بتوانێت چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، جگه له كۆمه‌ڵێك گروپ هیچی تر نین، رێكه‌وتنێكی ستراتیژییان هه‌یه بۆ به مێگه‌ل كردنی ئه‌م هاوڵاتیه، ئه‌م هاوڵاتیه‌ش به هۆی كرانه‌وه‌ی دنیا‌و ئاگادار بون له سستمی وڵاتانی دنیا‌و ماف و ئه‌ركی تاك له ناو چواچێوه‌ی ئه‌و سستمانه‌دا ئه‌وا به‌راورد ده‌كات ده‌گاته ئه‌نجامێك، كه ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ده‌سه‌ڵاتی گروپه ملیشا و بنه‌ماڵه‌یه‌كانه‌وه بگۆڕێت بۆ جۆرێك له‌و سستمانه كه هاوڵاتی هه‌ست به كه‌رامه‌ت و حورمه‌تی خۆی بكات، له قۆناغی كۆیله بونه‌وه بچێته قۆناغی مرۆڤ بون و هه‌ست بكات كه ئه‌م نیشتمانه نیشتمانی خۆیه‌تی، نه‌ك له‌و دیو ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه هه‌ست به هیچ نه‌كات وه‌ك فاروق ره‌فیق ده‌ڵێ: (هاوڵاتی له‌و دیو ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه هه‌ست ده‌كات نیشتمان كه‌لاوه‌یه‌كه)، بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له به‌رده‌م له‌ت بونی مێژو دروست بونی ئێستایه‌ك، كه‌چی تر رابردو جگه له رابردوی خۆی ناتوانێت حكوم به‌سه‌ر ئێستادا بكات و پێویستی به ئه‌قڵی نوێ و دیدی نوێ و سستمی نۆێی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، كه هه‌مو تاكێ هه‌ست به‌بونی خۆی بكات، به هه‌مو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه...
لێره‌وه له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی گۆڕان و پارتی و یه‌كێتی - یه‌كگرتو و پارتی و یه‌كێتی - كۆمه‌ڵ و پارتی و یه‌كێتی، جگه له كۆی داواكاریه‌كان هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر خاڵێك ده‌كه‌ین كه باس له به دادگایی كردن بكوژانی 17ی شوبات ده‌كرێ، كه ده‌بو پێداگری له‌سه دنیایه‌ك قه‌یران بكرایه، كه ئه‌م دو حیزبه دروستیان كردوه له رابردودا، ئێستا جێگه‌ی چاره‌سه‌ر كردنیانه (هه‌ر چه‌نده ئه‌مه بۆ خۆی سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ به سه‌روه‌ری كردنی یاسا) كه ده‌كرێت له‌م خاڵانه‌دا كورت بكرێنه‌وه:
1. دوای دادگایی كردنی تاوانباران، ئه‌و شه‌هیدانه له‌ناو ده‌زگای شه‌هیداندا وه‌ك شه‌هید مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، نه‌ك خۆشكردنی خوێن، چونكه ئه‌و شه‌هیدانه شه‌هیدی گشتییه نه‌ك خێزانێك.
2. هه‌مو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه پێشتر شه‌هید بون له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، رێكه‌وتنه خێڵه‌كیه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و به یاسایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ به شه‌هیده‌كانی یه‌كگرتوشه‌وه.
3. هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژی بیروڕای جیاواز بون و باره‌گاكانیان سوتان ده‌بێت دادگای بكرێن.
4. دۆسیه‌ی بێسه‌رو شوێنه‌كانی شه‌ڕی ناخۆ هه‌ڵبدرێته‌وه و وه‌ڵامێكی راستیان بدرێته‌وه بخرێته ناو چوارچێوه‌ی یاسایه‌كه‌وه.
5. پێداگری له‌سه‌ر دادواكاری خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی و وه‌ك مه‌رجه‌عی گشتی سه‌یر بكرێ.
هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه خاڵی ناو گفتوگۆكان بون خاڵی باشن و ده‌كرێت دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و دروست بونی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانی گشتی بتوانرێت كاریان له‌سه‌ر بكرێ... به‌ڵام له كۆتایدا پرسیاره‌كه دێته پێشه‌وه كه ئایا به‌ده‌ر له گفتوگۆ ئیراده‌یه‌ك هه‌یه له لای پارتی و یه‌كێتی بۆ چاكسازی و گۆڕان، یان ته‌نها وه‌ك رابردویان چه‌ند به‌ڵێن و دروشمێك ده‌بێت له به‌رده‌م دنیای نوێ و گۆڕانی تازه‌دا...؟ ئایا ده‌توانرێت كۆن ببێته ئه‌و ئه‌قڵه‌ی به‌رهه‌مهێنی گوتاری نوێ بونه‌وه بێت...؟ ئه‌م پرسیاره‌وه هه‌زاران پرسیاری تر بۆ گۆڕان و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ جێ ده‌هێڵین... كه به‌ڵێن و دروشمه كۆنه‌كان چی بۆ كراوه له روی جێبه‌جێ كردنه‌وه، تا ئه‌م دروشمانه‌ش به هه‌مان ده‌رد نه‌چن... ئه‌وكات ده‌بێ رو له ئۆپۆزسیۆن بكه‌ین و بڵێین: (ئه‌وه‌ی به‌شیری گه‌رم زمانی سوتابێ فو له ماستاویش ده‌كات).
|
|