ستەم یان سیستە می پەروەردە

مەحمود عەبدوڵا


(گەورەترین کارخانەی لەناوبردنی تواناکانمان پەروەردەی نادروستە" (ارد بزرگ"

لەدوای راگەیاندنی هێڵەگشتییەکانی کارنامەی حکومەت، لەسەر ئاستی ناوخۆ هەریەکە لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، باسیان لە بە سیستەم کردن و کارکردن لەسەر سیستەم کرد، یەکێک لە گرنگترین بوارەکانیش بواری پەروەردەیە، کە پێویستە بەسیستەم بکرێت، هەڵبەت مەبەستمان لە سیستەمێکی سەردەمی و باشە، چونکە سیستەمێکی کۆن و خراپ نەبونی باشترە.

پێویستە سەرەتا پێناسەیەکی سیستەم بکەین بەگشتی پاشان سیستەمی پەروەردە بەتایبەتی، چونکە سیستەمی پەروەردە پێکهاتوە لە چەند یەکەیەکی پەروەردەیی، کە بەبێ ئاوێتەبونی هەمو ئەم یەکانە مەحاڵە ئامانجە پەروەردەییەکان بەدی بێن.

بەگشتی سیستەم بریتییە لە: چەند پێکهاتە یان بەش کە کار لێک دەکەن و پێکەوە کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی دیاریکراو. وەک کۆمپیوتەر کە پێکهاتوە لە چەند بەشێک و پێکەوە کاردەکەن و دەتوانین پێی بڵێین سیستەمی کۆمپیوتەر. بەهەمان شێوە کایەی پەروەردەش لە چەند بەشێک پێک دێت وەک: (قوتابخانە، خێزان، ئاین، میدیا...) ئەم پێکهاتانە پێویستە کارلێکردن (تعامل)یان لەگەڵ یەکتر هەبێت و بەپێچەوانەی یەکتر کارنەکەن، بۆئەوەی ئامانجەکانی پەروەردە بێنەدی. بەواتایەکی تر سیستەمی پەروەردە کورت ناکرێتەوە لە تەنها یەک پێکهاتە لە پێکهاتەکان هەریەک لەمانە بەشێک لە سیستەمی پەروەردە پێک دێنن، بەبێ کارلێک کردنیان لەگەڵ یەکتر، ناتوانین بڵێین سیستەمێکی پەروەردەی باشمان هەیە.

سەرباری ئەمەش پێویستە پەروەردە لەگەڵ بەها بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگا یەک بگرێتەوە، ئەگەر نا تاکێک دروست دەکەین کە توانای خۆگونجاندنی نابێت لەگەڵ کۆمەڵگاکەی؛ ئەوکاتە یان ئەوەتا کەسێتیەکی ناهاوسەنگ دروست دەکەین، یان توشی ململانێیەکی دەرونی دەکەین؛ ئەگەرچی ئەرکی پەروەردە دروستکردنی تاکێکی ئامادەکراوە بۆ ژیان و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ دەوروبەر، هەرچەندە بەهاکانی کۆمەڵگا لە گۆڕاندان و بەهای نوێ جێگەی بەهاکۆنەکان دەگرێتەوە، بەڵام ئەم گۆڕانە بەشێوەیەکی تدریجی و لە جیلێکەوە بۆ جیلێکی کە رودەدات و هەندێجار دەبێتە هۆی بەریەک کەوتن لەنێوان دو جیلدا کەهەر یەکەیان دنیا بینییەکی جیاوازیان هەیە و دژی یەکتر دەجەنگن، بەڵام پەروەردە دەبێ رۆڵی هەبێت لەڕواندنی بەها نوێکان و بژارکردنی بەها کۆنەکانی کۆمەڵگا، بەواتایەکی دیکە پەروەردە هەڵدەستێ دروستکردنی سەنتێزێک لەنێوانیاندا، یاخود پەروەردە تاکێک ئامادە دەکات کە توانای هەزم کردنی شتە نوێکانی هەبێت و تاکێک بێت ئامادەی گۆڕان بێت، نەک کۆنە پارێز و توندڕەو و ناهاوسەنگ. ئەگەر نا ستەم لە قوتابیان دەکەین و کۆمەڵگایەکی بەختەوەرمان نابێت.

هەڵەیەکی گەورەیە پێمان وابێت مادام قوتابیان دەچنە قوتابخانە و قوتابخانەکان پڕن لە قوتابی، ئەوە سیستەمێکی پەروەردەیی مان هەیە، ئێمە نابێت زۆر بونی خەڵکی شەهادەدار بکەینە پێوەر بۆئەوەی بڵێین: کۆمەڵگایەکی خوێندەوارمان هەیە.

ئەگەر ئیشی پەروەردە هەر ئەوەیە، خەڵک فێری خوێندن و نوسین ببن، ئەوا هەر کەسێک دەتوانێت لەدەرەوەی قوتابخانەش فێری خوێندنەوە و نوسین بێت، بەڵام ئامانجی پەروەردە لەوە گەورەترە.

کاتێک گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندن داکرا، زۆرێک لە نوسەران رەخنەیان ئاڕاستەی ئەم پڕۆگرەمە دەکرد یەکێک لەم رەخنانە ئەوە بو دەیان وت: "سیستەمی سویدی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناگونجێت" راستە ناگونجێت، چونکە بەهای خێزان و ئاین و بەهاکانی کۆمەڵگای ئێمە جیاوازن لەگەڵ کۆمەڵگای سویدیدا و رەخنەیەکی بەجێیە؛ بەڵام ئەوەی نادروستە ئەوەیە کە ئەمە سیستەم نەبو، بەڵکو تەنها پرۆگرامێ بو کە بەشێکە لە سیستەم، کەواتە کاتێک ئێمە نەزانین سیستەم چییە چۆن رەخنەی لێدەگرین؟

ئەگەر ئێمە سیستەمێکی پەروەردەی گونجاومان دەوێت، ئەوا پێویستە بەکۆی سیستەمی پەروەردەدا بچینەوە، هەر لەشێوازی پێگەیاندنی مامۆستا و شێوازی دروستکردنی بینای قوتابخانە و پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە تا دەگاتە رێکخستنی کاتی دوام و رێکخستنی پشوەکان. پاشان پێداچونەوە بە میدیا و رۆڵی میدیا لەسەرکایەی پەروەردە بەتایبەت لەم سەردەمی تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنەدا کە پێموایە قوتابی ئەوەندەی لەژێر کاریگەری میدیا و دایە بەهەمو جۆرەکانییەوە ئەوەندە کاریگەری قوتابخانەی لەسەر نییە.

ژان ژاک رۆسۆ دەڵێت: "ئەو کەسەی دەیهەوێت بەرزتربونی هەستە سروشتییەکانی بپارێزێت، نازانێت چی دەوێت بەردەوام لەگەڵ خۆیدا کێشە و ململانێیەتی و هەمیشە لەنێوان حەزو ئەرکەکانیدا دڕدۆنگە و هەرگیز نابێتە مرۆڤێکی راستەقینە و هاوڵاتییەکی واقیعی" بێگومان ئەگەر پەروەردە هاوڵاتییەکی واقیعی پێنە گەیەنێت کۆمەڵگایەکی پڕ لە کێشە و تاکێکی بەرژەوەندیخواز و نابەرپرسیار چێ دەکات، کە خێری نەبۆخۆی نە بۆ کۆمەڵگایەکەی دەبێت، تەنانەت گەندەڵیش چاوگەکەی لە پەروەردەوەیە.

بێگومان پەروەردە تائێستا نەیتوانیوە ئەم کارەبکات لەبەرئەوەی تائێستا سیستەمێکی باشمان نەبوە.

ئێمە قسە لەسەر داهاتو دەکەین، ئەگەر نا لەماوەی ٢٣ ساڵی رابردودا ستەمێکی گەورە لە قوتابیان کراوە، کە مرۆڤ هەندێجار دەگاتە ئەو باوەڕەی پێویستە قەرەبو بکرێنەوە!

ئاخر ستەم نەبێت چییە؟ قوتابییەک دوای ١٢ ساڵ خوێندن نەتوانێت فێری زمان ببێت و قسەی پێ بکات. یان ئەوە چ سیستەمێکە دوای ئەوەی قوتابی زانکۆ تەواو دەکات نازانێ روبکاتە کوێ و چ کارێک بکات ئەگەر هاتو دانەمەزرا؟" مشتێک نمونەی خەروارێکە "بۆیە لێرەدا بەم دو نمونەیە کۆتایی پێ دێنم.

لەم وڵاتەدا قوتابی زۆربەی کاتەکانی لەماڵەوە بەسەردەبات یاخود لەسەر شەقام و کەمترین ماوە لەقوتابخانەیە! خۆلە راستیدا قوتابیان حەز لەم رەوشە دەکەن! بۆچی؟ لەبەرئەوەی ژینگەی قوتابخانە ژینگەیەکی دروست نییە بۆ قوتابیان پۆلەکانی قوتابخانە ئەوەندەی لە زیندان دەچن نیو ئەوەندە لە پۆلێکی خوێندن ناچن. زۆر لە شارەزایانی بواری دەرونزانی پەروەردەیی پێیانوایە: ژینگەی فیزیکی و ژینگەی دەرونی وەک دوڕوی دراوێکن. بۆیە پێویستە هەردوکیان ژینگەیەکی دروست بن و سەرنجی قوتابی رابکێشن بۆئەوەی حەزی بۆخوێندن هەبێت، بەڵام بەپێچەوانەوە قوتابی حەز دەکات دەوامی قوتابخانە تەواو بکات بۆئەوەی لەسەر شەقام و لەماڵەوە پێداویستییە دەرونییەکانی تێر بکات بۆئەوەی ئازاد بێت لە جوڵە و یاریکردن و ...هتد، چونکە لە قوتابخانە ئەم شتانەی بۆ فەراهەم نابێت. من کاتێک دەبینم قوتابیان لەسەر شەقام خەریکی یاریکردنن دەزانم، کە ئەوان ئەم حەزەیان لە قوتابخانە تێر نەکراوە، جا هەردەبێت ئەم حەزەیان تێربکەن ئەگەر لەخەویش دابێت.

راستە بڕیارێک دەرچو لە وەزارەتی پەروەردە کە نابێت توندوتیژی بەرامبەر قوتابی بکرێت و لێی بدرێت، بەڵام تائێستاش لێدان هەیە، من رۆژانە بەچاوی خۆم ئەمەم بینیوە کە بەڕێوەبەران و مامۆستایان توندوتیژی جەستەیی بەکاردێنن، ئەو مامۆستایانەی توندوتیژی جەستەیی بەکارناهێنن زۆرێکیان توندوتیژی دەرونی بەکاردێنن و باوەڕیشیان پێی هەیە. زۆر لەسەر پەرشتیاران کاتێک سەردانی قوتابخانە دەکەن دەڵێن: "قوتابخانە لای قوتابیان خۆشەویست بکەن" بەڵام ئایا ئەمە لەتوانای مامۆستا دایە؟ بێگومان کاتێک ٣٠ یان ٤٠ قوتابی لە پۆلێکدایە و لە بینایەک کە سێ دەوامی تێدا دەکرێت و گۆڕەپانەکەی کۆنکرێتە و ٤٠ دەقیقە لە ژورەوەیە و تەنها ٥ دەقیقە پشوی هەیە لەوکاتەدا حەزدەکات قوتابخانە بەجێ بهێڵێت ئەو قوتابخانەی خۆشناوێت، چونکە ژینگەیەکی گونجاو نییە بۆی! خوشەویستکردنی قوتابخانە و خوێندن بەقسەی شیرینی مامۆستا نابێت بەتەنیا ئەگەر ژینگەی فیزیکی ئامادەکراو نەبێت. بەڵام چارەسەری ئەم گرفتە هەروا ئاسان نییە، چونکە لە ئەنجامی کەم تەرخەمی دەسەڵات لەم ماوەزۆرەدا گرفتەکان کەڵەکەبون. لە ئێستادا زۆربەی قوتابخانەکان دو دەوامیان تێدا دەکرێت، قوتابخانەی سێ دەوامیش هەتا ئەم دەقەیە هەرماوە! ئیتر چ سیستەمێک لە قوتابخانەیەکی سێ دەوامیدا پەیڕەو دەکرێت. دەبێ ژمارەی قوتابخانەکان دوئەوەندە بکرێت بۆئەوەی ببن بە یەک دەوامی، لەگەڵ ئەوەی کە ژمارەی قوتابیانیش لەزیادبوندایە.

کێشەی ئێمە ئەوەیە گرفتە بنەڕەتیەکان پشتگوێ دەخەین و زۆر گرنگی بە شتەلاوەکیەکان دەدەین، بەنمونە قسە لەسەر ئەوەدەکرێت کە پشوەکان زۆرن، رۆژانی خوێندن لە ساڵێکدا دەبێ زیاد بکرێت؛ بەڵام کێشە کە ئەوەیە چۆن سود لەمکاتەوە دەگرین کە قوتابیان لە قوتابخانەن، یاخود لە رۆژێکدا چەند کاتژمێر لە قوتابخانەن. لەزۆربەی قوتابخانەکان قوتابی چوار کاتژمێر لە قوتابخانەن و لەم ماوە کورتەدا پێنج دەرسی ٤٠ خولەکی دەخوێنن واتا لەماوەی (٢٤٠) خولەکدا تەنها (٢٥) خولەک پشویان هەیە، بۆیە قوتابیان بێزاردەبن و کەمترین سودیش لەوانەکان دەبینن.

لەلایەکی دیکەوەکێشەی جێگیرنەبەنی مامۆستا جێگای باسە، هەندێ کات مامۆستا لە ناوەڕاستی ساڵی خوێندن دەگوێزرێتەوە بۆ قوتابخانەیەکی تر! یاخود هەر ساڵەی لە بازنەیەک وانە دەڵێتەوە؛ ئەمەش لەدو لایەنەوە زیانی هەیە بۆ پرۆسەی پەروەردە:
یەکەم- کاتێکی دەوێت تا قوتابیان لەگەڵ مامۆستای تازە رادێن لەلایەک و هەوەها مامۆستاش کاتێکی زۆری دەوێت تا لەهەست و نەستی قوتابیان دەگات؛ ئەمەش کاردەکاتە سەر پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی.
دوەم- هەستکردن بەبەر پرسیاریەتی و دڵسۆزی لەکاردا کەم کردۆتەوە، بە نمونە قوتابی هەیە لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتییە، بەڵام فێری پیتەکان نەبوە و توانای نییە دو دێڕ بخوێنێتەوە! بەڵام کەس خۆی بە بەرپرسیار نازانێت، چونکە هەر ساڵێک مامۆستایەک وانەی کوردی پێ گوتوە.

پرسیار ئەوەیە وەزارەتی پەرروەردە کابینەی هەشت چ پلانێکیان هەیە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم گرفتانە؟ ئایا سیستەمی پەروەردە باش دەکەن و بەڵێنەکان دەکەن بەکردار، یاخود جێی دەهێڵن بۆ کابینەیەکی تر و کێشەکان زیاتر کەڵەکە دەکەن؟

31/08/2014 بینین: 4430
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
جەنگی ئاو...
ئەمەریکا ئەسپ ئەدات بە کورد!...
سەرۆک چۆن لادەدرێت؟...
فەلسەفەی گوناح...
ترس لە سیستەمی پەرلەمانی...
دیکتاتۆر و منداڵ...
دەسەڵات و ئازادی ...
عێراقی بەریتانیاو عێراقی ئەمەریکا...
عەشیرەت مەکتەبلەری...
هێز و عەقڵی کورد ...
کۆتایی ژیان...
یاوزی دز...
سایکۆلۆژیای لایک...
دەرونشیکاری فەیسبوک و لایک...
پۆست و کەمسەری و داهێنان...
وەزارەتی پەروەردە دەرونناسیت لێ دیارە ...
سەرۆکی حکومەت لەنێوان هیوا و زانستی ئابوریدا...
کۆبانێ و دابڕان لەمێژو...
دیموکراسی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی...
چارەسەر لە شوێنی نەخۆشیە...
داعش و گویلەن و قوڵایی ستراتیژی...
سەری بەرزمان بۆ پۆست نەوی ناکەین...
سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دەدرێت!...
یەکێتی و پارت و گۆڕان...
ڤاکسین دژی ئیفلیجی دەسەڵات...
شەنگال لەنێوان بێباکی و داکۆکی و ناکۆکیدا...
چین؛ هەڕەشیەکی مەزن بۆسەر دەوڵەتی کوردی...
شانازی و نەفرەت...
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان زێڕی رەش و زێری سپیدا...
چێژی دەسەڵات و دەسەڵاتی چێژ...
ئینتیمای دەسەڵات و دەسەڵاتیما...
کەلتوری مەرگ...
پەرلەمان، موزایەدە و میوان هەڕەشە و دوکەڵی زمان...
ئاغای حکومەت و حکومەتی ئاغا...
دەسەڵاتی مەعریفە و مەعریفەی دەسەڵات...
لۆژیکی خێڵ، لۆژیکێکی بەسەرچو...
مامۆستا لەنێوان بەهەشت و جەهەنەم دا...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...