گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر

له‌ماوه‌ی ساڵێكدا گوڕوتێنێكی سیاسیی و پڕ جموجوڵ له‌ توركیادا و له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ هاته‌ گۆڕێ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌ دو ته‌وه‌ردا ده‌بینێته‌وه‌، یه‌كه‌میان پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ بو به‌ڕوی كورد دا و دوه‌میشیان ده‌نگدان بو له‌سه‌ر هه‌موار كردنی ده‌ستوریی له‌ 12 ئه‌م مانگدا. كه‌ ئه‌مه‌ی دوایان ته‌واوكه‌ری ته‌وه‌ری یه‌كه‌مه‌، به‌لاَم گرنگ لێره‌دا سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پارته‌یه‌ له‌ گه‌مه‌كانیدا له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی عیلمانی كه‌مالیی توندڕه‌ودا كه‌ سه‌رجه‌می داموده‌زگاكانی توركیای قورخكردبو.

له‌ هه‌نگاوه‌ سیاسییه‌كانیشیدا ژیرانه‌ به‌سه‌ر په‌یژه‌ی له‌مپه‌ر و به‌ربه‌سته‌كانیدا سه‌رده‌كه‌وێت و گه‌وره‌ترین كارێكیش كه‌ به‌شداره‌ له‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ به‌نه‌رمیی جولاَنه‌وه‌یه‌تی له‌ پیاده‌كردنی به‌رنامه‌كانی، چونكه‌ پارتی ناوبرا پێشتر و ئێستاش هه‌ستی به‌و مه‌ترسیانه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هوشیارییه‌وه‌ نه‌جوڵێته‌وه‌، ناتوانێت زاتی ئه‌وه‌ش بكات ته‌نانه‌ت باس له‌ به‌رنامه‌ و پلانه‌كانی بكات بۆ ئه‌و توركیایه‌ی كه‌ ئه‌م حیزبه‌ ده‌یه‌وێت پێی بگات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نه‌رمیی جولاَنه‌وه‌یی حیزبه‌كه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2002 دا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی گۆڕانكاریی له‌ ده‌ستور و پرسیی كورد و ئه‌رمه‌نه‌كان نه‌ده‌دا، چونكه‌ باش له‌وه‌گه‌شتبو كه‌ ده‌بێت په‌ند له‌وانه‌ی حیزبه‌كانی پێش خۆی وه‌ربگرێت، كه‌ هه‌ندێكیان به‌ كوده‌تای سه‌ربازیی له‌ناوبران وه‌یان رۆڵیان كه‌م كرایه‌وه‌ و خۆیان دا به‌ده‌ست واقیعه‌وه‌، به‌ڵكو زیاتر خۆی له‌ چاكسازیی ئابوریی و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی به‌نكیی دا ده‌دا، ئه‌م خاڵه‌ش له‌ وتاره‌كانی دیكه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه‌، چونكه‌ ناكرێت و نابێت باس له‌ قۆناغ و هه‌نگاوه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌م خاڵه‌ نه‌ده‌ین.

باشترین به‌ڵگه‌ش كه‌ ئه‌و راستییه‌ نیشان ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی دوه‌مدا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی ناوبراو روی له‌ زیادبون كرد، راسته‌وخۆ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و راستییه‌یان بۆ رون بوه‌وه‌ كه‌ بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌یان فراوان و پته‌و بوه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆمه‌ڵه‌ كارێك كه‌ پێشتر له‌ توركیا وێنه‌ی نه‌بوه‌، خاڵی هه‌ر گرنگیش لێره‌دا به‌ دادگاییكردنی جه‌نراڵه‌كانی توركیا بو به‌ بیانوی رێكخستنی كوده‌تای سه‌ربازیی له‌ دژی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه‌ پێكیانهێناوه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی ده‌زگاكانی میتی توركیی و ئه‌رگه‌نه‌كۆن له‌ دژی كورده‌كانی توركیا، كه‌واته‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونێك هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌مه‌ش بۆ حیزبی ناوبراو گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیداره‌ به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و ستراتیژ و به‌رنامه‌ سیاسییه‌ی كه‌ ده‌ستیان بۆ ده‌بات له‌ ناوخۆی توركیادا دوژمنی بۆ زیاد ده‌كات نه‌ك دۆست، له‌لایه‌ك چه‌په‌كانی توركیا و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان به‌ هیچ جۆریك له‌و سیاسه‌ته‌ رازیی نین وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تروسكایه‌ك ئۆمیدیان هه‌بوایه‌ نه‌یانده‌هێشت ئه‌و قۆناغه‌ی هه‌یه‌ بهاتایه‌ته‌ بون.


06/10/2010 بینین: 2342
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!...
ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...