محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
تاكه شتێك كه جێی شانازیی بێت، له نه‌وه‌كانی پێش ئێمه‌وه بۆمان مابێته‌وه، لێبورده‌یی بوه له‌سه‌ر ئاستی تاك و خێزان و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی تایفه‌ی ره‌گه‌زیی و ئاینیی و مه‌زهه‌بیش، به‌رهه‌می لێبورده‌ییش، ئاشتیی بوه به درێژایی مێژوی رابردومان، ئه‌وانه‌ی له رابوردوشدا وه‌ك رۆژهه‌ڵاتناس و لێكۆڵه‌وه‌ران له بواری كه‌لتوریی و مێژویی كورد دا بچوكترین زانیاری‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتوه كه باس له نا لێبورده‌یی بكات له‌نێوان تایفه جیاوازه‌كانی كورد دا.
ئه‌توانم بڵێم ئه‌مه سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، كه ده‌توانین له ئایینده‌دا له قازانجی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا سودی لێ ببینین.
به درێژایی سه‌رده‌مانی مانه‌وه‌مان له‌ژێر چه‌تری چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌راندا، نه‌یانتوانی زه‌فه‌ری ئه‌وه‌مان پێبه‌رن بهگژیهكماندا بده‌ن و قۆناغێك له زه‌بر و زه‌نگ و پێكدادان له‌نێوان پێكهاته‌كانی كوردستاندا بێننه گۆڕێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانین كه میلله‌ت به هه‌مو جۆره ره‌نگاو ره‌نگییه جیاوازییه‌كانییه‌وه له لایه‌ن سیاسه‌ته‌وه ئاراسته ده‌كرێت، خۆشبه‌ختانه سیفه‌تی زاڵی لێبورده‌یی كورد رێگر بوه له دروسبونی كه‌شێكی وه‌ها كورد له سیفه‌ته‌كانی خۆی دابڕێ و به ئاوازی نه‌یاره‌كانی هه‌ڵپه‌ڕێ.
نكۆڵی له‌وه ناكه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاك ناوبه‌ناو لێره و له‌وێ، دوژمنانی كورد له رێگه‌ی هه‌ر ئامرازێكه‌وه بێت، توانیویانه ویژدانی هه‌ندێ له تاكه‌كانی كورد بكڕن و له قازانجی خۆیاندا به كاریان بهێنن، كارێكی ئاساییه وه‌ها كارێك له‌سه‌ر ئاستی تاك روبدات، چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه له هه‌مو سه‌رده‌م و له‌ناو هه‌مو میلله‌تێكدا هه‌یه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه دور و درێژه‌ی داگیركارییاندا، داگیركه‌ران نه‌یاتوانی ئه‌مه و مه‌رامه‌كانیان بكه‌نه كه‌لتورێك و وه‌ك نه‌خشه رێگایه‌ك تاكی كوردی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكه‌ن.
له روداوه‌كانی بادینان و چه‌ند رۆژی رابردوی هه‌ولێردا، سیاسه‌تی چه‌واشه هه‌وڵه نه‌زۆك و ناشرینه‌كانی خۆی له سنوریكدا تاقی ئه‌كاته‌وه كه داگیركه‌ران پێش ئه‌و تاقیانكردۆته‌وه و هیچیش له سیاسهتكهیان سه‌وز نه‌بو، داخۆ مه‌رامی راسته‌قینه‌ی پشت ئه‌و سیاسه‌ته ئه‌بێ چی بێت؟ له میانه‌ی ئه‌م نوسینه‌دا ئه‌وه‌م باسكردوه، گه‌ل یاخود میلله‌ت ئاراسته ده‌كرێت و هیچ كاتێك میلله‌ت ناتوانێت خۆرسكانه خۆی رێكبخات و ببێته خاوه‌نی ئاراستهیكی دیاریكراو، كه‌واته ئه‌بێ ئه‌و روداوانه‌ی له رابردو دا رویانداوه، نابێت تاوانه‌كه‌ی بخه‌ینه ئه‌ستۆی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه و سیاسه‌تی باڵاده‌ستی ئه‌و شوێنانه‌ی لێ بێ به‌رپرسیار بكه‌ین.
به‌ش به حاڵی خۆم هه‌وڵ ئه‌ده‌م مه‌رامه فره ره‌هه‌نده‌كانی پشت ئه‌و سیاسه‌ته سواوه رون بكه‌مه‌وه و ده‌ڵێم هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی له هه‌ر شوێنێكدا نه‌توانێت له سه‌ر بنه‌مای چه‌مكه مه‌عریفیی و تیۆره سیاسییه و بنه‌ڕه‌ته یاساییه باوه‌كانی سه‌رده‌م مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانیدا بكات، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ره‌زامه‌ندیی هاوڵاتییه‌كانی به ده‌ست بێنێت و كۆنترۆڵی سیاسیی له ده‌ستی خۆیدا بهێڵێته‌وه، دواجار ناچار ئه‌بێت له رێگه‌ی ترس و تۆقاندن و دیكتاتۆرییه‌ته‌وه باڵاده‌ستی خۆی نمایش بكات، پێشتر خۆی دۆخێكی ترس ئامێز ده‌خوڵقێنێت و خوڵێقێنهرێكی نادیاریشی به نیسبه‌ت زۆرینه‌ی گه‌له‌وه بۆ دروست ده‌كات، له كۆتاییشدا به‌سه‌ر دۆخه‌كه زاڵ ده‌بێت، چونكه له دروستكردنیدا خۆی ده‌ستی تیا هه‌بوه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ ئازاد ده‌كات به ئاره‌زوی خۆیان له ناو دۆخه‌كه‌دا یاریی بكه‌ن كه ئه‌و سنوره‌ی بۆی دیاریكردون نه‌شێوێنرێت، ئه‌وجا ئاماژه‌كانی خۆی ده‌نێرێت كه بریتییه له‌وه‌ی ترسێك و ده‌ستێك هه‌یه بۆ تێكدانی ئه‌زمونه‌كه، ته‌نها ئه‌وان ده‌توانن كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ن.
كه‌واته سیاسه‌ت و حكومه‌ت ئه‌بێت له‌ژێر ژه‌نگی ئه‌واندا بمێنێته‌وه، كه‌واته ئه‌وان عاقڵ و شاره‌زان، كه‌واته ئه‌وان ده‌بێت هه‌ر شتێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زمیی گشتیی تێكنه‌چێت به سنورداركردنی ئازادیی و مافه مهدهنییهكانیشهوه. كه‌واته له پشتی ئه‌و هه‌مو ره‌هه‌نده‌وه مه‌رامێكیان هه‌یه كه بریتییه له‌وه‌ی نزیكبونه‌وه له ده‌سه‌ڵات بڤه‌یه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌مو راستییه‌ك پشتگوێ ئه‌خه‌ن له‌وانه (لێبورده‌یی)، پێكه‌وه‌ژیانی هه‌زاران ساڵه‌ی نێوان پێكهاته و ره‌گه‌زه جیاوازه‌كانی كوردستان به ئاشتییانه.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێم لێگه‌ڕێن با خه‌ڵكی كوردستان به‌ئاشتییانه بژین، ده‌سته‌كانتان كه‌شفه و مهرامهكانتان سه‌ر ناگرێت، ده‌زانن بۆ؟ چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌واشه بنیاتنراوه.
|