محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
مامه‌ڵه و ره‌فتاری جیاوازی حیزبه كوردستانییه‌كان، ده‌رئه‌نجامی جیاوازییه له دیدوتێڕوانییان له‌سه‌ر پرسه نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێكیان سه‌پاندنی بڕیاره حیزبییه‌كان ده‌كاته پێوه‌ر و هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌دوای كۆنده‌نگییه‌وه وێڵه و ده‌یه‌وێت رێگه له تاكڕه‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتی تاكه كه‌س و تاكه‌حیزبیش بگرێت، ئه‌وانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه بای ئه‌وه‌نده خاوه‌نی هێزی سیاسی و جه‌ماوه‌ری نین تا بڕۆنه ناو ململانێیه‌كی وه‌هاوه.
ده‌سته‌واژه‌كانی (یه‌كڕیزیی گه‌ل) و (ئاسایشی نیشتیمانی)، مادام هێشتا نه‌بونه‌ته كۆمه‌ڵه تێرمێكی زانستی، ئیدی بونیان وه‌ك شتێكی به‌رجه‌سته وێنا ناكرێت، بۆیه له خه‌یاڵدا ده‌مێننه‌وه و ده‌بنه ئامرازێك به ده‌ستی كۆمه‌ڵێكه‌وه بۆ قورخكردنی ده‌سه‌ڵات و هێشتنه‌وه‌ی هه‌مو خه‌ڵك و حیزبه‌كانی دیكه له‌ژێر ركێفی خۆیدا، هه‌ر ئه‌مه‌یه وای لێكردوم ئه‌م ده‌سته‌واژه زانستیانه وه‌ك خه‌یاڵ پێشانبده‌م نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بونێكی واقعی و حه‌قیقی بن. ئاشكرایه كه راستی بونی نه‌ما، ئه‌فسانه شوێنی ده‌گرێته‌وه.
ده‌سته‌واژه‌كان كۆڵه‌كه‌ی مانه‌وه و گه‌شه‌كردن و پته‌وكردنی قه‌واره‌ی سیاسین، ئامرازگه‌لێكن به‌ده‌ستی حكومه‌ته و كۆمه‌ڵیك كه‌سی پسپۆر و خاوه‌ن بڕیاری سیاسی له جومگه گرنكه‌كانی قه‌واره سیاسییه‌كه‌دا خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و دواتر ده‌بێته پێشنیار و وه‌ك نه‌خشه رێگایه‌ك قه‌واره سیاسییه‌كه كتاری له‌سه‌ر ده‌كات.
كه ده‌سته‌واژه‌كان بونه ئامرازیك به ده‌ستی تاكه كه‌سێك یان حیزبێكه‌وه، ئه‌وكاته به‌های نیشتیمانییان له ده‌ستده‌ده‌ن، له‌وێدا حه‌قیقه‌ت ده‌مرێت و ئه‌فسانه شوێنی ده‌گرێته‌وه. نیشتیمان و هه‌مو ره‌هه‌نده‌كانی نامێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیشتیمان ده‌بێته مه‌یدانێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان له ئاستێكی زۆر بچوكدا، كه هه‌ڵگری ره‌هه‌ندێكی بێ به‌ها بێت، دور له به‌های نیشتیمانی.
یه‌كێتی نیشتیمانی به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌ناو ستراتژییه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتدا، ناتوانێت به ئاشكرا باس له رواڵه‌ته جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌سته‌واژه‌كان بكات، به‌ڵام تێگه‌یشتنی ئه‌م حیزبه بۆ دەسته‌واژه‌كان و پرسه نیشتیمانییه‌كان خۆی له چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی سۆسیال دیموكراتدا ده‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداردا.
پێوه‌ره‌كانی پارتی دیموكرات بۆ پرسه‌نیشتیمانی و ده‌سته‌واژه‌كان، پێوه‌رێكی ئه‌فسانه‌ییه و دورن له‌حه‌قیقه‌تی زانستییه‌وه، چونكه تێڕوانین و تێگه‌شتنیان له باره‌یانه‌وه، هێڵه گشتی و سه‌ره‌كییه‌كانی حیزب و كه‌سایه‌تییه باڵاكانی ناو حیزب به تایبه‌تی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه، ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م پارته نه له بنه‌ماكانی زانستی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، نه پرۆگرام و تێزێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به پرسه نیشتیمانییه‌كان، كه‌واته ئه‌وان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌یان ئه‌وێت هاوشێوه‌ی حكومه‌ت و قه‌واره‌كانی ناوچه‌كه، به هه‌مو ره‌هه‌نده‌كانیشیه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوشێوه‌ی ئه‌وانی دیكه، خاوه‌نی تێگه‌یشتنی خۆیه‌تی، به‌ڕای بزوتنه‌وه‌كه، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، به‌هێزكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی، چاكسازی له‌سیسته‌می ئیداریی و حكومڕانی هه‌رێمدا، زه‌مانه‌تی قه‌واره‌یه‌كی به‌هێز و پته‌و ده‌كات، سه‌رجه‌می ئه‌و تێگه‌شتنانه به‌ڕای بزوتنه‌وه‌كه چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌سته‌واژه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات. ئاسایشی نیشتیمانی پارێزراو ده‌بێت.
زۆرێک لە حیزبە کوردستانییەکانی تر، بای ئه‌وه‌نده خاوه‌نی هێزی سیاسی و جه‌ماوه‌ری نین تا له گه‌مه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا، بتوانن له مه‌یدانه‌كه‌دا به‌شداریی بكه‌ن، ئه‌وان زۆر به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن خۆیان له وه‌ها كارێك به دور بگرن، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كوردستان و تێگه‌شتن له سروشتی په‌یوه‌ندیی نێوان حیزبه‌كان، هه‌ر چه‌ند بەشێک له‌وان له به‌ره‌ی موعاره‌زه‌دان. به‌ڵام زۆرتر به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن هاوسه‌نگی هێز بگۆڕن له كوردستاندا (له‌به‌ر رۆشنایی نزیكبونه‌وه‌یان له پارتی).
|