هاوكێشه دژه‌كان له ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به نمونه)
|
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
عه‌قڵیه‌ت له ناوچه‌كه‌دا چۆنه؟
هێشتا عه‌قڵیه‌تی باو له‌ناوچه‌كه‌دا، عه‌قڵیه‌تێكه زۆر ده‌مێكه وڵاتە مۆدێرنه‌كان یان ته‌نانه‌ت تازه پێگهشتوهكان، بانگی مردنیان له ئه‌زمونی سیاسی وڵاته‌كه‌یاندا بۆ داوه. به تێپه‌ڕبونی كات ده‌ركه‌وت، وه‌ها عه‌قڵیه‌تێك له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی سیاسی وڵاتێكدا ناگونجێت كه خوازیاره پاشه‌ڕۆژێكی تازه و مۆدێرن یان هه‌نگاونان به‌و ئاراسته‌یه له‌داهاتودا بچه‌سپێنرێت. هاوكات ئه‌وه‌ش رون بوه‌وه كه عه‌قڵیه‌تی ناوبراو ئه‌زمونێك كه خزمه‌ت به تاكێك یان گروپێكی دیاریكراو یان حیزبێك كه له‌گه‌ڵ خواسته مۆدیرن و تازهگهرهكاندا ناكۆك بێت، دێنێته‌ئاراوه.
به چاوخشاندنێكی خێرا به ره‌فتاری سیاسیانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا روبه‌ڕو ده‌بینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌زمونێكی تاڵی حاشا هه‌ڵنه‌گر، كه زۆر ده‌مێكه گروپێك یان حیزبێكی دیاریكراو له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه، تاكێكی پیرۆزكراویشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ته مه‌یدانه‌كه‌وه، هه‌رچیش له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه به‌رچاو ده‌كه‌وێت راستیه‌كه كه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی تازه‌و بیری نوێی سیاسی‌دا پێكنایهتهوه. له‌گه‌ڵ خواسته نیشتیمانی و نهتهوهیهكانیشدا، دژه.
ئه‌نتۆنی كیدنز، له‌باره‌ی وه‌ها ده‌وڵه‌تێكه‌وه (كه به‌رهه‌می هه‌مان عه‌قڵیه‌ته) چی ده‌ڵێت؟
له خستنه‌ڕوی خه‌سڵه‌ت و روخساری وه‌ها ده‌وڵه‌تێكدا، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی تاكێكی پیرۆز و گروپێكی به‌ده‌سه‌ڵاته. سیفه‌تی دیكتاتۆر به‌كه‌سه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه ده‌به‌خشێت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش له‌بری (ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه) شوناسی (نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌ت) ده‌كاته ناسنامه‌ی. له چوارچێوه‌ی وه‌ها قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌دا، تاكه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان (سه‌رۆك عه‌شیره‌ت له ناوچه‌كه‌ی خۆی، پاریزگار به‌هه‌مانشیوه تا ده‌گاته سه‌رۆكی وڵات) ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان هه‌یه. تاكه‌كانیش بەرژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا، كردونیه خاوه‌ن به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش. هاوكاری یهكتریكردنیان له‌نێواندا بوه‌ته دروشمێكی هه‌تاهه‌تای، مادام سنوری به‌رژه‌وه‌ندی تاكه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بێ سنوركراوه، ئیدی له‌م نێوه‌دا نه ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی كراوه و نه ده‌شكرێت. كه‌واته نه‌خشی سیاسی گشتی، داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ره‌هه‌نده‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تدا، به‌پێی سنوری عه‌قڵیه‌تی تاك و گروپی به‌رژه‌وه‌ندخواز داده‌ڕێژرێت.
هاوكێشه دژه‌كان؟
له‌سه‌ده‌ی رابردوه‌وه، له سه‌ره‌تای دروستبونی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه، به‌درێژای ئه‌و مێژوه دور و درێژه تا ده‌گاته سه‌رده‌می ئێستامان، بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی، هاوپه‌یمانی به‌ستن و وه‌ستانه‌وه دژی لایه‌كی دیكه، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی گوزارشت بون له عه‌قڵیه‌تی تاكی ده‌سه‌ڵاتدار یان گروپی دیاریكراو، نیو ئه‌وه‌نده خواسته نیشتیمانیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی وڵات له‌به‌رچاو نه‌گیراون. واته هاوڵاتیان باجی هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌كانیان داوه.
به‌درێژای ئه‌و ماوه‌یه نمونه‌گه‌لێكی ئێجگار له‌به‌رچاون. شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق له دژی ده‌وڵه‌تی ئێران، خواستی تاكێكی سه‌ره‌ڕۆ و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی به‌عس بو، به‌ته‌واوه‌تی دژی خواسته نیشتیمانیه‌كانی گه‌لانی عێراق بو، هاوكاریكردنی وڵاتانی كه‌نداویش بۆ عێراق له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئێران، دیسانه‌وه له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حوكمی بنه‌ماڵه‌یی بنه‌ماڵه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو بو نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی ئه‌و وڵاتانە. دواتر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵانه له وڵاتانی كه‌نداو كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، به‌جارێك هاوكار و هاوبهرژهوهندیهكانی دوێنی، له‌مه‌ودوا ده‌بنه دوژمن. به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی وڵاتی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه داگیر ده‌كرێت، ئه‌توانین بڵێین شه‌ڕی عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، شه‌ڕی سوننه‌كان بو دژی شیعه، بەڵام دواتر شه‌ڕه‌كه ئاوه‌ژو ده‌بێته‌وه و یەخه‌ی سوننه‌كان خۆیان ده‌گرێته‌وه.
هاوكێشه دژه‌كان درێژیان هه‌یه:
له‌به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات گه‌شتنی شیعه‌كان له عێراقدا، وڵاتانی كه‌نداو كه سوننه مه‌زهه‌بن، هاوكاری و پشتیوانی سیاسیه سوننه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، هاوكات له‌دژی حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)دان كه دامه‌زرێنه‌ری حیزبی به‌عسه له سوریادا، چونكه به‌هه‌مان شێوه حكومه‌تێكه هاوسۆزی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێرانی شیعه‌دا هه‌یه، كه‌چی له‌م نێوه‌نده‌دا به‌عسی بون بوه‌ته خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی سوننه‌كانی عێراق و هاوسۆزیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌یه. واته سوننه‌كان نه به‌ته‌واوی چونه‌ته به‌ره‌یه‌كه‌وه له گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداودا، نه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی بهعسیشدان له سوریا.
حكومه‌تی ئێران كه له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌ی شیعه مه‌زهه‌ب دامه‌زراوه، كه‌چی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی قاعیده‌دا هه‌یه، كه رێكخراوێكی سوننه مه‌زهه‌به و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كاری چه‌كداری توندڕەوانە ئه‌نجام ده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌ناو عێراقی به‌زۆرینه شیعه‌ش كه هاوپه‌یمانی حكومه‌تی ئێرانه، له‌هه‌مان كاتدا رێكخراوی ناوبراو شانه‌ی چه‌كداری و رێكخراوهیشی له‌نێو وڵاتانی كه‌نداودا هه‌یه، كه به زۆرینه سوننه مه‌زهه‌بن.
هاوكێشه‌كه لێره‌دا كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو بۆ مه‌ودایه‌كی درێژتر سه‌رده‌كێشێت، بزوتنه‌وه‌ی (جیهادی فه‌له‌ستینی) و (بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس) كه دو بزوتنه‌وه‌ی سوننه مه‌زهه‌بن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا په‌یوه‌ندی ستراتیژی له نێوانیاندا هه‌یه، خاڵی هاوبه‌شیان دوژمنهكهیانه كه وڵاتی ئیسرائیله و له‌سه‌ر ئایینی جوله‌كه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه وڵاتانی كه‌نداو په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نهێنیان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیسرائیل‌دا هه‌یه، گه‌رچی هه‌ردو بزوتنهكهی فه‌له‌ستین وه‌كو رێكخراوی قاعیده دژایه‌تی وڵاتانی كه‌نداو ناكه‌ن، بەڵام سیاسه‌تی ئێرانیان پێ باشتره له ناوچه‌كه‌دا تا وڵاتانی كه‌نداو، ته‌نانه‌ت وڵاتانی كه‌نداویش به هاوپه‌یمانی رۆژئاوا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه هاوپه‌یمانی ستراتیژی وڵاتی ئیسرائیلن. كه‌واته سیاسه‌تی وڵاتانی كه‌نداو كه سوننه مه‌زهه‌بن به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ دژی هه‌ردو بزوتنه‌وه‌ی ناوبراوی فه‌له‌ستینین.
هاوكێشه دژه‌كان تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن:
له‌دوای ساڵی 2011ه‌وه، كتومت له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه، یان باشتره بڵێین به‌هاری كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینیه‌كانی ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی، سه‌ره‌تای ره‌وینه‌وه‌ی وه‌ها عه‌قڵیه‌تێك ده‌ركه‌وتوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا ناوه‌نده سیاسی و رۆشنبیریه‌كان بریتی نابێت له قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌ر به مه‌زهه‌بێك یان ئایینێك یان تایفه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت ماوه‌یه‌ك بخایه‌نێت تا ئه‌وكاته‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا خۆی راده‌هێنێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی رابردو له ژیانی سیاسی وڵاتاندا، ماوه‌یه‌ك بوه پڕ له كه‌بتی سیاسی، زه‌وتكردنی ئازادی ئایینی و فیكری هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی تواندنه‌وه‌ی شوناسی كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینیه‌كانی دیكه له ناو زۆرینه‌یه‌كی دیاریكراودا.
ته‌نانه‌ت ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نها له‌ناوچه‌ی كه‌نداو و ده‌وروبه‌ریدا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو پریشكی وڵاتانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری دور و نزیكی ناوچەکە ده‌گرێته‌وه.
|
|