عهزهڵاتی زۆرینه
|
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
سه‌رده‌مانێك زۆریی وه‌كو ژماره هۆكارێك بوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك، یان له شه‌ڕ و مشتومڕی سیاسیی‌دا زۆرینه نه‌خشی كۆتایی ده‌كێشا و دواقسه هه‌ر بۆخۆی بوه، لێكدانه‌وه و وتوێژكردن له‌باره‌ی روداوه‌كانی رۆژه‌وه به‌ده‌ر بوه له پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی عه‌قڵانی، گرنگ جیاكردنه‌وه‌ی باشه و خراپه‌ی پرۆژه‌یه‌ك چی سیاسی بێت یان ئابوری، یان هه‌ر بوارێكی دیكه، نه‌بوه. له‌وه گرنگتر قایلبونی زۆرینه‌یه به پرۆژه‌كه كه‌واته پرۆژه‌كه كۆتایی هات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنهكهشدا. بیركردنه‌وه و به عه‌قڵانی كردنی پرۆژه‌كه‌ش ده‌رگای له‌سه‌ر داده‌خرێت.
هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی رۆژگاردا مه‌رجێكی حه‌تمییه بۆ زاڵبون به‌سه‌ر پێشهاته‌كاندا، له حاڵه‌تی خراپترین گریمانهشدا، له نرخ و به‌های كه‌م نابێته‌وه. كه‌واته مادام له حاڵی حازردا زۆرینه وه‌كو ژماره له كاروانی مێژوی تازه‌دا به‌ها و نرخی خۆی له‌ده‌ستداوه. ئیدی چی پێویست ده‌كات، گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه‌ش له‌بارنه‌بێت، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێوه‌رێك كه ده‌مێكه به‌های پێوهربونی ونبوه، حه‌تمه‌ن مه‌به‌ستێك له‌پشت به‌رگریكردن له‌مانه‌وه‌ی یان درێژه‌دان به حوكم و ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌وه، هه‌یه. ده‌نا زه‌حمه‌ته له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا حكومه‌تێك یان به‌رپرسه باڵاكانی ئاگاداری پێشكه‌وتنی زانستی و كارگێڕی و لێكدانه‌وه عه‌قڵانییه‌كان نه‌بن.
له‌نێوان ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسه باڵاكانی له په‌سه‌ندكردنی بودجه به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بێ ئاگایی یان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بو؟ بۆ به‌رچاوڕونی زیاتر وه‌ڵامی هه‌ردو پرسیاره‌كه به رونی و به‌به‌ڵگه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕو بۆئه‌وه‌ی وتاره‌كه به بێلایه‌نیی بپارێزم و روهیهكی زانستی و ئه‌كادیمی پێبده‌م.
یه‌كه‌م: گریمان حكومه‌ت و به‌رپرسه باڵاكانی بێ‌ئاگا بودجه‌یان ئاماده‌كردوه، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیش بێ‌ئاگا له پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگداندا، ره‌زامه‌ندییان له تێپه‌ڕاندنیدا نیشان دا.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بڵێین به‌ڵێ وه‌هایه به‌بێ ئاگایی بودجه تێپه‌ڕێندرا، ده‌كه‌وینه دو هه‌ڵه‌ی مێژویی گه‌وره‌وه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئه‌وه قه‌بوڵ بكه‌ین و خۆشیان ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ بێت، كه بێئاگاكان كاربه‌ده‌ستن. دوه‌میش ئه‌وه‌یه: خۆ له‌ناو بینای په‌رله‌مانی كوردستاندا مشتومڕی زانستی و ئه‌كادیمی له‌باره‌ی بودجه و خستنه‌ڕوی كه‌موكوڕییه‌كانی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی، له‌لایه‌ن به‌ره‌ی بهرههڵستكارهوه، خرایه‌ڕو. ئه‌ی بۆچی له‌به‌رچاو نه‌گیران؟
دوه‌م: گریمان حكومه‌ت و به‌رپرسه باڵاكانی و په‌رله‌مانیش به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بودجه‌یان تێپه‌ڕاندبێ، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی بۆچی وه‌ها كه‌وته‌وه؟
ناتوانین حاشا له‌و راستییه بكه‌ین، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا به دو ئیداره‌یی ماوه‌ته‌وه و هه‌ریه‌كێك له حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ڕوی ئیدارییه‌وه ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات. كه‌واته، هه‌ر له‌ئاماده‌كردنی بوجه‌وه تا ده‌گاته تێپه‌ڕاندنی به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بوه (واته پێشوه‌خته بڕیاری له‌سه‌ر درا بو)، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی وتوێژ و مشتومڕه‌كانی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن هه‌م زانستی و هه‌میش ئه‌كادیمی بون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی لێدان بو له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیان، بۆیه چۆن ئاماده كرابو به‌هه‌ندێ ده‌ستكاریكردنی كه‌مه‌وه، وه‌ها به‌ڕیان كرد. بۆئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌شیان سه‌ر بگرێت، هێنانه پێشه‌وه‌ی كارتی زۆرینه وه‌كو چه‌كێك بۆ به‌ڕێكردنی، به‌كار هێنرا.
له كڵاوڕۆژنهی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌وه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی توانیبێتم كه‌و و شه‌نی بودجه‌م كرد، هه‌مو لایه‌ك ئاگاداره كه تێپه‌ڕاندنی بودجه چی هه‌رایه‌كی له‌ڕوی راگه‌یاندن و له‌ناو خه‌ڵكدا لێكهوتهوه. گه‌ر كه‌موكوڕیی و خهوشییهكانی زۆر نه‌بوبن، زه‌حمه‌ته ده‌نگدانه‌وه‌ی وه‌های لێبكه‌وێته‌وه، تاوانه‌كه‌شی به‌ته‌نها بۆ حوكمی زۆرینه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه به‌س ته‌نها نمونه‌یه‌كی ساده بو، ئه‌بێ له بوار و كایه گرنگه‌كانی دیكه‌دا حوكمی زۆرینه چی كاره‌ساتێك بخولقێنێت؟
|
|
|