محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای سیاسی سوریا، تاكه هۆكاری سه‌ره‌كی و هه‌ره گرنگ بو له خۆپارێزیی راسته‌وخۆی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێگاچاره‌ی سه‌ربازی له دژی ده‌سه‌ڵاتی (به‌شار ئه‌سه‌د)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ناوبراو له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی سێ لایه‌نه‌ی رژێمهكهیهوه به هه‌ر یه‌ك له (حزب الله) و (ئێران)ه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه رۆژئاوای له‌هه‌ر بڕیاردانێكی به‌په‌له، ساردكرده‌وه و رۆژئاوای له دۆخێك‌دا هێشتوه‌ته‌وه كه به‌نیگه‌رانییه‌وه له روداو و نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لانی سوریادا، له دوره‌وه بڕوانێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێك بكات.
سوریا یه‌كێك بوه له ریزبه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به وڵاتانی ته‌وه‌ری خراپ (محور الشر) ناوده‌برا، له دیدی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه به‌تایبه‌ت كاتێك كۆمارییه‌كان له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بون، ناوبه‌ناو نه‌مان و خستنی رژێمه‌كه‌ی سوریا به گه‌رمییه‌وه له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانی سیاسی رۆژئاوادا، باسی لێوه ده‌كرا. پێش هاتنه‌گۆڕێی به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌مو پێشبینییه‌كانیش بۆ ئه‌وه بون بچكوترین هه‌ڵه‌ی سیاسی گه‌ر سه‌ركرده‌كانی سوریا ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وا به نه‌مانی رژێمه‌كه‌یان كۆتایی دێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه، گرتنه‌به‌ری رێگاچاره‌ی خێرا چ له‌ڕوی دیبلۆماسی و چ له‌ڕوی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازییه‌وه بێت، زۆر به خراپی له‌دژی خواسته‌كانی گه‌لانی سوریا و له قازانجی رژێمه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)دا شكایه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر گه‌شتێكی بچوك و خیرا به كیشوه‌ری ئه‌فریقیادا بكه‌ین له چه‌ند ساڵی رابردودا، روداو گه‌لی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، بۆ نمونه راسته له ماوه‌ی بیست و سێ ساڵی حوكمڕانی خۆیدا (عمر حسن به‌شیر) قه‌تڵ و عامی زۆری ئه‌نجام داب‌و، به‌ڵام به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی یان ئابوریی و دیبلۆماسیی له دژی نه‌گیرایه‌به‌ر تا ئه‌و كاته‌ی رۆژئاوا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی له‌لا گه‌ڵاڵه بو، كه له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا په‌ناگه‌یه‌كی ئاسایشی بۆ مه‌سیحییه‌كانی وڵاتی سودان دابین بكات، بۆ جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی ئه‌م مهرامهشی سیناریۆیه‌كی بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی (عمر حسن به‌شیر) له رێگه‌ی دادگای نیوده‌وڵه‌تییه‌وه، داڕشت و له كۆتایشدا مهرامهكه به ئه‌نجام گه‌یشت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له دوای ساڵی 2005ه‌وه تاڕاده‌یه‌كی باش كێشه‌كانی سودان كه‌م بوبونه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی خواستی رۆژئاوا به‌و شێوه‌یه بو، بۆیه ده‌بو روداوه‌كان هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بكهوتنایهتهوه. خۆ حكومه‌تی سودانیش ده‌یتوانی خۆی بداته پاڵ هه‌ردو وڵاتی (چین و روسیا) و پشتیوانییه‌كی بۆ خۆی په‌یدا بكردایه و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه‌شی له به‌رده‌م هه‌ردو وڵاتی ناوبراودا، واڵا بكردایه.
له یه‌كه‌م ده‌رچونی گه‌لی لیبیا له (به‌نغازی) له دژی حكومه‌ته‌كه‌ی (قه‌زافی) به‌بێ هیچ دودڵی و چاوه‌ڕوانییه‌ك، رۆژئاوا له رێگه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی)یه‌وه و به هاوكاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی وڵاتی (قه‌ته‌ر)، به سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی (ناتۆ)، حكومه‌ته ته‌مه‌ن چل ساڵییه‌كه‌ی (قه‌زافی) روخاند، ئه‌سڵه‌ن هه‌ر گوێیشی به ناڕه‌زاییه‌كانی (چین و روسیا) نه‌دا له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا، چونكه مه‌به‌ستی روخاندنی قه‌زافی بو، به‌لاشیه‌وه گرنگ نه‌بو پاشهاته‌كانی چی ده‌بێت.
له هه‌ردو حاڵه‌تی (لیبیا و سودان)دا، رۆژئاوا له هه‌ریه‌ك له‌و كردانه‌ی كه له دژیان گرتویه‌تیه‌به‌ر بێ زیان هاتوه‌ته‌ده‌ره‌وه و پێشوه‌ختیش ده‌یزانی ره‌وتی روداوه‌كان وه‌ك پلانی بۆ كێشابو، هه‌رواش ده‌كه‌وێته‌وه، گریمان وڵاتی سودان به‌هاوكاری (چین و روسیا) نیازی به‌رگری هه‌یه، ئه‌و كاته جه‌نگی ناوخۆیی هه‌ڵده‌گیرسا، به‌ڵام هه‌ڵكه‌وته‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته له‌بار نه‌بو بۆئه‌وه‌ی موجازه‌فه‌یه‌كی وه‌های بكردایه بۆیه به ناچاریی خۆی دایه‌ده‌ستی ئه‌مر واقیع و كیشه‌ی بهدادگاییكردنهكهشی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
تائێستاش روداوه‌كه‌ی لیبیا به نادیاریی ماوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كه‌وه هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌كه‌ی زۆر یارمه‌تیده‌ر بو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردو وڵاتی (چین و روسیا) له روی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه یارمه‌تیان بدایه و ده‌یشیتوانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگریی بكردایه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه (قه‌زافی) به‌وه ناسرابو دژی رۆژئاوایه و هاوسۆزی بۆ وڵاتانی روسیا و چین و فه‌نزویلا و كوبا و وڵاتانی دیكه‌ی سۆشیالیستی هه‌یه، كه‌چی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیش بێ پشتیوان مایه‌وه و به‌جارێك رژێمهكهشیان روخاند.
رۆژئاوا پێشوه‌خته بیر له قازانج و زیانی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی و دیبلۆماسی و سیاسی، ده‌كاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی له‌پێناودا هه‌ڵبگرێت، كه‌واته هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی رۆژئاوا له روی سه‌ربازییه‌وه (ناتۆ) نه‌یتوانی ده‌ستێوه‌ردان بكات، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زیانێكی زۆری ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌كرد، چونكه تا ئێستا له‌ڕوی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه وڵاتی سوریا به حوكمی جوگرافیای سیاسیی وڵاته‌كه‌یه‌وه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته)، هاوكاریی له (روسیا و چین)ه‌وه وه‌رده‌گرێت و كه‌ره‌سته‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ درێژه‌دان به‌شه‌ڕ له‌وانه‌وه بۆی دابینده‌كرێت، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه چه‌كداره‌كانی (حزب الله و به‌سیجی ئێرانی) و وه‌ك باسیش ده‌كرێت هێزه چه‌كداره‌كانی (جه‌یشی مه‌هدی) كه سه‌ر به (موقتهددا سه‌در)ه له ناو سوریادا، له حاڵه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌كانی (ناتۆ)دا، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆیی و شه‌ڕی میلیشیای له سوریادا سه‌ر هه‌ڵده‌دات، هێزه‌كانی (ناتۆ)ش ئه‌زمونێكی خراپیان له گه‌ڵ ئه‌م جۆره شه‌ڕانه‌دا هه‌یه و ناتوانن جارێكی دیكه خۆیان له قه‌ره‌ی وه‌ها شه‌ڕێكه‌وه بده‌ن، چونكه رۆژئاوا به‌گشتی و ناتۆش به تایبه‌تی ئه‌زمونی له‌و جۆره‌یان له (عێراق) و (ئه‌فغانستان) دا بینیوه و قه‌باره‌ی زیانه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕی میلیشیای به سروشتی خۆی، شه‌ڕێكی درێژخایه‌نه و قه‌باره‌ی زیانه گیانیی و ماددی و تێچونه‌كانی زۆر و گرانه.به پێچه‌وانه‌وه رۆژئاوا له گه‌ڵ شه‌ڕی كورتخایهندایه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1999 له یوغسلافیادا یان وه‌ك ئه‌وه‌ی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كان به رابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو دا له دژی عێراق، ئه‌نجامیاندا.
سه‌ركرده سیاسییه‌كانی رۆژئاوا دور له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له سوداندا، ویسته‌كانی خۆیان بۆ چوه‌سه‌ر، دوباره له لیبیادا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ناتۆوه، ئامانجه‌كانیان مهیسهربو، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سوریا بۆ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ دڵخۆشكه‌ر نه‌بون، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه ویستی رۆژئاوا بۆ روخاندنی رژێمه‌كه‌ی سوریا به كۆتا نه‌گه‌شتوه، به‌ڵكو بڕیاره‌كان بۆ جموجۆڵی سه‌ربازی له شوێنی خۆیدا وه‌ستاوه، كه‌واته سوریا نه سودانه و نه لیبیا و نه یه‌مه‌ن، به‌ڵكو سوریا هه‌ر سوریایه، چونكه ئه‌و تاكتیكانه‌ی بۆ وڵاتانی دیكه ده‌ستی داوه، بۆ سوریا ده‌ست نادات بۆیه ویستی رۆژئاواش گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵام كات و چۆنێتی و تاكتێكی روخاندنه‌كه شێوه‌ی تازه به‌خۆوه ده‌گرێت.
|