سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه و عێراقدا
|
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی و بنه‌ڕه‌تیی له‌پشتگیریكردنی ئه‌م جۆره له‌سیاسه‌تكردن، به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو بریتییه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ههڵمهتێكه به‌به‌رده‌وامیی بانگه‌شه بۆ بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كات كه بنیاتی بۆچونی سه‌ركرده‌یه‌كه یان به‌رنامه‌ی كاری حیزبێك و لایه‌نێكه، ئامانجه‌كان لێی فره لایه‌نه‌یه، سه‌ره‌كیترینیان نیشاندانی په‌رۆشیی سه‌ركرده‌یه له‌سه‌رخستنی كاره سیاسیی و نه‌ته‌وایه‌تیی و ئایینییه‌كاندا، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی تواناییهتی له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیدا، ئیدی لێره‌وه حیزب و سه‌رجه‌می رێكخراوه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان له‌خزمه‌تی ئه‌ودا، ده‌خرێنه خزمه‌تییه‌وه.
سیاسه‌تی نێوبراو، به‌دیوه بهربڵاوهكهیدا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌دیوه تایبه‌تییه‌كه‌یدا، له مه‌یدانی كاری سیاسیی عێراقیدا، چی له رابردو و چی له ئێستادا، لهبرهوسهندنێكی ئێجگار بێ سنوردایه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه، هێنده‌ی ته‌مه‌نی ئه‌زمونی سیاسیی له ناوچه‌كه‌و عێراقیشدا، سه‌رباری بایه‌خپێدان و گرنگیی زۆرتر به‌م نۆرمه له سیاسه‌تكردن، كه‌چی هێشتا به‌بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه.
له لیبیادا و كتومت له سه‌رده‌می حوكمڕانی (قه‌زافیی)دا، چل و دو ساڵی ره‌به‌ق، راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كان بۆ ساتێكیش له خزمه‌تكردنی بۆچونه درۆ ئامێزه‌كانی سه‌ركرده‌كه‌یاندا دوا نه‌كه‌وتن، كه به به‌رده‌وامیی دروشمی دژی داگیركه‌ری رۆژئاوایی و سه‌ندنه‌وه‌ی مافی فه‌له‌ستینییه‌كان بو له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی چل و دو ساڵی ته‌مه‌نی دهسهڵاتدارییهكهشیدا زاتی ئه‌وه‌ی نه‌كرد، بۆچونه‌كه‌ی پراكتیك بكات، ئه‌نجامه‌كه‌شی وه‌ها كه‌وته‌وه خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌شی ته‌فرو تونا بون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیاسه‌ته‌كه‌ی به ئه‌نجام نه‌گه‌شت هه‌ر وه‌ك چۆن قه‌ت به ئه‌نجام ناگات.
له ناوچه‌كه‌دا، هێشتا مۆدیلی كاركردن به‌و سیاسه‌ته، ماهیه‌تی خۆی له ده‌ست نه‌داوه، سوڕی ژیانیشی له چله پۆپه‌ی خۆیدایه، كاربه‌ده‌ستان و بڕیاڕ داڕێژه‌رانی ئێرانیی، له بانگه‌شه‌كردنی دروشمی دژایه‌تیكردنی رۆژئاوا و هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئێران پاشگه‌زنابنه‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به هیچ ئه‌نجامێكی رێژه‌یش گه‌یشتبن.
سوریاش له سه‌رده‌می (به‌شار ئه‌سه‌د) دا له هاوكێشه‌كه به‌ده‌ر نییه، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تدا، پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت، داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خته‌و ئاماده‌ش نییه ده‌ستبه‌رداری ببێت، به‌رهه‌مه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئێران به‌ده‌ستی هێناوه، چاره‌نوسی خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا دێت له (قه‌زافیی) و وڵاتی (لیبیا) باشتر نابێت.
(سه‌دام حوسێن) و ماوه‌ی دهسهڵاتدارییهكهشی له‌چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ماندا به‌ده‌ر نییه، ته‌نانه‌ت له ناو چه‌قی باسه‌كه‌شدا جێی ده‌بێته‌وه، به‌وه‌ی جیاواز له سه‌رۆكه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، له بازنه‌ی دروشم هاته‌ده‌ره‌وه و له بهكردارییكردنی سیاسه‌ته‌كه‌یدا، پێگه‌ی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی له‌و بواره‌دا بۆ خۆی گرت. دروشمی دژایه‌تیكردنی مه‌جوسی (سه‌ددام واته‌نی) كرده كردار و ماوه‌ی هه‌شت ساڵ شه‌ڕی له دژی ئێران به‌رپاكرد، له‌دوای ئه‌وه‌ش له‌ناو خاكی كوهیتدا له سیاسهتەكهی په‌شیمان نه‌بوه‌وه له دژی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ شكستێكی گه‌وره‌ی گیانیی و ماددییدا روبهڕوبوهوه. له‌وه‌ش زیاتر له‌ڕوی سیاسیی و دیبلۆماسیی و سه‌ربازیشدا، تێكشانهكه هێنده گه‌وره بو، ئه‌مانه‌ش له كۆتاییدا بونه هۆكارێكی سه‌ره‌كیی له‌ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا.
ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه ئه‌وه‌یه، سیاسه‌ته‌كه هه‌رچۆنێك پیاده‌بكرێت، واته ته‌نها له سنوری دروشم‌دا بمێنێته‌وه یان بهكرداریی بكرێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رله‌به‌ری سیسته‌مه سیاسییه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه‌سایه‌تییه مهعنهوییهكانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا راپێچ ده‌كات، هاوكات وڵا و حكومه‌تیش له زیانێكی گه‌وره و گرانه‌وه ده‌گلێنێت.
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیی بده‌ینه نوسینی بابه‌ته‌كه‌مان، دوای ئه‌زمونێكی دور و درێژ و لێكه‌وته خراپه‌كانی، كه پهیڕهوییكردن له‌سیاسه‌تی ناوبراو به‌دوای خۆیدا هێناویه‌ته ئاراوه. له‌گه‌ڵ واقیعێكی هه‌ڵه و نالۆژیكدا روبه‌ڕو ده‌وه‌ستینه‌وه، له‌و روه‌وه هێشتا هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تیش له عێراقدا، په‌ندیان له ئه‌زمونێكی وه‌ها وه‌رنه‌گرتوه، نمونه گه‌لێك كه شایانی ئاماژه بۆ كردنه له مه‌یدانی سیاسیی عێراقدا، به‌رچاو ده‌كه‌ون.
دوای رزگاركردنی عێراق له ده‌ستی حوكمی سه‌دامی و له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه فره ره‌گه‌زه‌كاندا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌عێراقدا، ته‌یاری (سه‌دری) درێژه‌ی به هه‌مان رێبازی سیاسی‌دا، هاوشێوه‌ی (سه‌دام حوسێن) دروشمه سیاسییه‌كه‌ی به كرداریی كرد. ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بو كه باڵی سه‌ربازیی ته‌یاری ناوبراو گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت و سهركردهكهشی (موقتەدا سه‌در) بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بو.
ئه‌و رۆڵه سیاسییه‌ش كه تهیارهكهی (موقتەدا سه‌در) ئێستا له مه‌یدانی سیاسیی عێراقدا هه‌یه‌تی، له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكاوه دێت و هۆكاری به‌هێزیش پاڵپشتی وڵاتی ئێرانه كه هه‌ردولا هاو رێبازی سیاسیین و هه‌ر گۆڕانێكی سیاسیی له ئێران‌دا بێته گۆڕێ، كاردانه‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی (سه‌در) به‌جێدێڵێت. ئه‌و رۆڵه‌ی ئێستای وه‌ها نامێنێته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له ساڵی 2010 دا لیستی عێراقییه كه لیستێكی تێكه‌ڵه له سوننه‌و شیعه‌كانی عێراق، نه‌یتوانی خۆی له سیاسه‌تێكی وه‌ها به دور بگرێت، دروشمی به‌گژداچونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شیعه ئیسلامییه‌كانی ناو عێراق كه په‌یوه‌ستن به سیاسه‌تی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها دانانی سنورێك بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئێران له‌ناو عێراقدا به‌رز كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوننه‌كانی ناو لیستی عێراقییه، به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه دژی ده‌سه‌ڵات و خواسته‌كانی كورد بون. شایانی باسه لیسته‌كه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بون كۆنتڕۆڵی مه‌یدانی سیاسیی عێراق بكه‌ن و له ئایندهی حوكمڕانی وڵات‌دا تاكڕه‌وانه رۆڵی هه‌بێت. له كۆتاییدا چاره‌نوسی لیسته‌كه به‌و ده‌رده گه‌یشت كه به چاوی خۆمان بینیمان چی به‌سه‌ر هات.
|
|