پێگه‌ی كورد له هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا
|
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
كه‌له‌ره‌قی و خۆ به‌زلزانی سوننه‌كانی سوریا، یه‌كێكبو له هۆكاره‌كانی به ئێستا گه‌یشتنی بارودۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته، ده‌نا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كوردیش وه‌ك سوننه‌كان له‌و جێگایانه‌ی كه زۆرینه پێكده‌هێنن، ده‌ستیاندایه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د).
ئه‌مه چۆن رویدا؛ سوننه‌كانی سوریا له كه هه‌ستیان به‌وه‌كرد هه‌ریه‌ك له وڵاتی توركیا و وڵاتانی كه‌نداو، پشتیوانێكی به‌هێزی ئه‌وانن، ئیدی بێخه‌م بون له‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌یان سه‌ر ده‌گرێت و پێویستیان به نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زه جیاوازه‌كانی دیكه نابێت، واته سوننه‌كان كاتێك داوای روخاندنی حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كه‌ی سوریایان ده‌كردو بانگه‌شه‌یان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و پاراستنی مافی هه‌مو كه‌مینه‌كان ده‌كرد، ئه‌م دروشمانه ته‌نها بریتیبون له دروشمگه‌لێكی بێ بنه‌ماو له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وانی دیكه (توركیا و وڵاتانی كه‌نداو) سیاسه‌تیان ده‌كرد.
له كۆبونه‌وه‌كانی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا) كه له تونس و توركیا به‌ڕێوه‌چون، دور و نزیك هیچ حسابێك نه‌ك بۆ كورد به‌ته‌نها، بگره بۆ هه‌مو كه‌مینه ئایینی و ره‌گه‌زییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌كرا، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاوه له هیچ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بییه‌وه خۆپیشاندانه‌كانی كورده‌كانی سوریا نیشان نه‌ده‌درا، ئه‌مه‌ش جۆرێك بو له بایكۆتكردن و په‌راوێزخستنی رۆڵی كورده‌كان له سوریادا.
له‌دوای دوه‌م كۆبونه‌وه‌ی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا) كه به‌هه‌مان شێوه له توركیا به‌ڕێوه‌چو، كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كورده به‌شداربوه‌كانی ناو كۆبونه‌وه‌كه ناڕه‌زاییان له به‌لاغی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه گرت، ئیدی ئه‌مه بوه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ی سه‌ران و ئه‌ندامانی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا). دوای ئه‌وه له‌وه گه‌یشتن كه ده‌بێت به‌شداری به كورده‌كان بكرێت و نابێت به چاوی كه‌مه‌وه ته‌ماشای رۆڵیان بكرێت.
ئه‌وان گه‌شتنه ئه‌و راستییه كه هاتنه ناوه‌وه‌ی كورده‌كان هه‌م له‌ڕوی ژماره‌و هه‌م له روی پێكهاته‌ی ره‌گه‌زی و تایفییه‌وه، گوڕوتینێك به شۆڕشه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه (به‌شار ئه‌سه‌د) وه‌ك هه‌لێك ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه و له دیدارێكی تایبه‌تی خۆیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سوریا)دا، زۆر به‌باشی باسی كورده‌كانی كرد و له میانه‌ی قسه‌كانیشیدا وتی: "كورده‌كان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كین له كۆمه‌ڵگای سوری"، ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به ئه‌ندام و سه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌كه زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بو، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان بو كورده‌كان به یه‌كجاری پشت له شۆڕشه‌كه‌ی سوریا بكه‌ن و بچنه پاڵ حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)ه‌وه.
هه‌رچه‌نده هێشتا ناتوانین بڵێین خۆری ئومێدی كورده‌كانی سوریا به یه‌كجاری هه‌ڵهاتوه، به‌ڵام له ئێستادا جۆره ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له پرسی كوردی سوریا به‌دی ده‌كرێت و له جاران باشتر كه‌ناڵه راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌ك (عه‌ره‌بییه و جه‌زیره) به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، ساته‌وه‌ختی خۆپیشاندانه‌كان له ناوچه كوردییه‌كان ده‌گوێزنه‌وه، گه‌ر جاران جاربه‌جارێك بۆ ره‌واجی راگه‌یاندن و سیاسه‌ت ئه‌وه‌یان كردبێت، له‌و بڕوایه‌دا نیم له ئێستادا بۆ مه‌به‌ستێكی وه‌ها ئه‌و كاره بكرێت.
ئه‌گه‌ر گۆڕانێكی جۆری و چه‌ندی له بیركردنه‌وه‌یاندا روی نه‌دابێت، ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش باس بكه‌ین كه ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته چوارچێوه‌ی تموحاته‌كانی كوردی سوریاوه، چونكه هێشتا به ره‌سمی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا؛ پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا و بۆ قۆناغی دوای (به‌شار ئه‌سه‌د) له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی)یه‌وه نه‌خراوه‌ته به‌رباس و دان به مافه‌كانیاندا نه‌نراوه.
|
|