گۆڕانكارییه داسه‌پێنراوه‌كان
|
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
چیتر توركیا له‌وه زیاتر ناتوانێت درێژه به ژیانی سیاسیانه‌ی خۆی له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی به‌ر ته‌سكدا بدات، كه له زه‌مه‌نی پێشتر دا و هاوكات له سه‌رده‌می بالاَده‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رست و كه‌مالیه‌كانی توركیادا كه له‌لایه‌ن سه‌رباز و جه‌نڕاڵه‌كانیشه‌وه پشتگیریی لێ ده‌كرا، نه‌خشه‌ی بۆ كێشرابو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ر بارێكی سیاسیی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌و خانه‌یه ده‌رنه‌ده‌چو ده‌ره‌وه، كه هه‌مو لایه‌ك به‌پێی تێڕوانینه‌كانی رۆژ له‌سه‌ری كۆك بون، هه‌نوكه توركیا سه‌ركرده و سه‌رده‌مه‌كه‌شی له پشتی خۆیه‌وه داناوه به حوكمی ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ به‌رۆكی ولاَته‌كه‌ی گرتوه و بۆچونه‌كه‌شی له‌م سه‌رده‌مدا ناتوانێت خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات.
له‌كاتێكدا توركیا نییه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه له روی ئابوریی و سیاسییه‌وه ده‌ستی بگه‌یه‌نێت به هه‌مو شوێنێك له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا، كه‌واته له ئێستادا سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا له‌گه‌ڵ بۆچون و تێڕوانینه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ره‌و رون، له ئاست وه‌ها گۆڕانكارییه‌كدا ئه‌رك و هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی توركیاش هه‌نوكه ده‌بێت به‌پێی پَێوه‌ره‌كانی رۆژ له قاڵب بدرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵًێك گۆڕانكاریی له نێۆ سیاسه‌تی توركیادا ده‌بێت دوای وتوێژ و را گۆڕینه‌وه ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی له توركیا دا له‌ڕۆژی 27 ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی دا، هاتنه پێشه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی له‌م جۆره‌ش نه له‌خۆڕا و نه‌له‌ناكاویش بو، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی راگه‌یاندنی هه‌ندێ هه‌ڵوێستی له پێشینه و زه‌روره‌تی گه‌لاَله‌بونی به‌خۆداچونه‌وه بو له لای سه‌ركرده‌كانی توركیا، سه‌ره‌تای هه‌ڵوێسته‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كاتێك یه‌كێَتی ئه‌وروپا جارێكی دیكه دوپاتی كرده‌وه توركیا له‌سه‌ریه‌تی گۆڕانكاریی زۆرتر و زیاتر ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر خواستی وه‌رگرتنی له یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌یه، وه‌ها راگه‌یاندنێك له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر بۆ توركیا ئاگادار كردنه‌وه بێت ئه‌وا دیسانه‌وه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا سوربونێتی له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به‌بێ گۆڕانكاریی زیاتر مه‌حاڵه و ناكرێت ببێته ئه‌ندامی خێزانێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌ت و بنه‌ما نه‌بێت، ره‌نگه ئه‌مه‌ش بۆ توركیا ئاسان نه‌بێت له كاتێكدا گۆڕانكارییه‌كی وه‌ها بنه‌ڕه‌تیی كاتی زۆری ده‌ه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئێستا حیزبی (داد و گه‌شه‌پێدان) سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات ئه‌و ده‌سه‌لاَته كراوه‌یه‌ی نییه و ناتوانێت كارێكی وه‌ها كتوپڕ و له ناكاو ئه‌نجام بدات.
به هه‌مان شێوه‌ش به‌خۆداچونه‌وه‌كه‌ی توركیا بڕیارێكی له‌ناكاو و كتوپڕ بو ده‌نا زۆر ئه‌سته‌م بو، وا به ئاسانی حكومه‌تی توركیا بتوانێت دوباره داڕشتنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات، رۆژی 27 /10 جارێكی دیكه توركیا له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خوَیدا دۆست و نه‌یارانی ولاَته‌كه‌ی له سه‌ر ته‌رازویی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی دانا و به‌مه‌ش دوباره ویست و خواستی توركیا بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی رابگه‌یه‌نێت و سه‌رجه‌می به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگای ئه‌و هه‌نگاونانه به‌لاوه بنێت، دورخستنه‌وه‌ی هه‌ردو ولاَتی (روسیا و سوریا) وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ولاَته‌كه‌ی له لیستی ولاَتانی مه‌ترسیدار و هه‌ردو ولاَتی (ئیسرائیل و ئێران)یش وه‌كو دو ده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمیی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، چه‌ند مانای ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه ئه‌م ولاَتانه مایه‌ی مه‌ترسیی نین به هه‌مان ئه‌ندازه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌مه‌ودوا توركیا ئاره‌زوی ئه‌وه ده‌كات رۆڵی زیاتر و زۆرتر بگێرێت ئه‌مانه ئه‌گه‌رچی به‌ته‌واویی گوزارشت له نییه‌ت و ئاره‌زوی توركیا ناكات، كه تائێستا یه‌كێكه له ولاَته هه‌ره ده‌مارگیره‌كان و به ئاسانی خۆی به‌ده‌ستی گۆڕانكارییه‌وه نادات، به‌لاَم چیتر ئه‌مانه بۆ توركیا بوه‌نه‌ته ئه‌مری واقیع و ده‌بێت بچێته ژێرباری خواسته‌كانی سه‌رده‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش هیچ نییه جگه له كۆمه‌ڵه بڕیارێك كه زه‌مه‌ن ده‌یسه‌پێنی.
|
|