محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
راستییه‌ك كه پێی وابو هه‌ر كاتێك بچوكترین كێشه به‌رۆكی سوریا بگرێت، زۆر ناخایه‌نێت، حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به ته‌واویی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، به‌جارێك بوه خه‌یاڵێك هه‌رگیز به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌ده‌هات، هه‌مو له كڵاورۆژنهی راگه‌یاندنه‌كانی جیهانه‌وه گه‌شتبونه ئه‌و راستییه‌ی كه هه‌رگیز راستییه‌كه خۆی نه‌بو، روداوه‌كانی ئێستای سوریا په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر له راستییه‌كان هه‌ڵماڵی، كه تائێستاش وه‌كو خه‌ونێكی هه‌رگیز به‌دی نههاتو، ده‌هاتنه پێشچاو.
روداوه‌كانی سوریا مهلهفگهلێكی بهیهكداچوی هێنده ئاڵۆزن، گه‌ر به‌دوای سه‌ره‌داوی راستییه‌كانی بكه‌وین، به‌جارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و هاودژهوه، سه‌ر ده‌رده‌كه‌ین، توركیا هیچ كاتێك وه‌ها سه‌یری سوریای نه‌كردوه كه بتوانێت له مه‌ودای دور و نزیكدا په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵدا دروست بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ر دو هۆی سه‌ره‌كی، سوریای به‌ده‌وڵه‌تی نه‌یاری خۆی داناوه، هۆیه‌كیان په‌یوه‌ندیی به یارمه‌تیدانی په‌كه‌كه‌وه هه‌یه و ئه‌ویتریان ئه‌وه‌یه سوریا له‌به‌ره‌ی ئێراندایه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م رێكخراوه چه‌كداره كوردییه له‌پێناو به ده‌ستهێنانی مافی كوردانی توركیا له خه‌باتی چه‌كداریی دایه و وڵاتی توركیای به ته‌واوی هیلاك كردوه، یارمه‌تییه‌كانی وڵاتی سوریا بۆ هێزی ناوبراو، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه توركیا ده‌یه‌وێت له ئاینده‌دا له رێگه‌ی به كارهێنانی كارتی ئاوه‌وه، سوریا ناچاری گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی نه‌خوازراو بكات و سه‌ره‌وه‌ریی وڵاته‌كه بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ سوریا مایه‌ی قه‌بوڵ كردن نییه له كاتێكدا سوریاش بۆخۆی له سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به دوای پێگه‌یه‌كی به‌هێزدا ده‌گه‌ڕێت، ته‌سلیم بونیشی به سیاسه‌ت و ئه‌جیندای توركیا، به‌رزه فڕییهكانی سوریا ده‌كاته خه‌ون، له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یوه‌ندیی سوریا به ئێرانه‌وه، یان باشتر رونی بكه‌ینه‌وه بونی هه‌ردو وڵات له بهریهكدا، له‌به‌ر رۆشنایی پێدراوه‌كانی رۆژگاردا، وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی یه‌كدیی بون، ده‌نا وڵاتێكی ئیسلامیی وه‌ك ئێران و وڵاتێكی عیلمانی سۆشیالیستی وه‌ك سوریا چۆن ده‌گونجێت له یه‌ك گۆشه‌نیگاوه سیاسه‌ت بكه‌ن؟. ئاڵۆزیی له په‌یوه‌ندیی سیاسی نێوان ئێران و توركیادا، جیاوازیی تێڕوانینی ئایدۆلۆژیی نێوان هه‌ردو وڵات، بهرزهفریی (تموحات) هه‌ردو وڵاتی توركیا و ئێران له ناوچه‌ی بهڵكاندا، خۆ نزیكردنه‌وه له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به هه‌ر رێگه‌یه‌دا بێت، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه، په‌یوه‌ندیی توركیا و سوریای ئاڵۆزكاندوه، هه‌رچی توركیایه پێش روداوه‌كانی ئێستای سوریا، خوازیاریی ئه‌وه بو روداو گه‌ڵێك بێنه پێشه‌وه له میانه‌یه‌وه توركیا ئاواته له مێژینه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر سوریا دا ساغ بكاته‌وه، توركیا هیچ كاتێك چاوه‌ڕێی وه‌ها روداوێكی نه‌ده‌كرد، كه ئێستا له سوریادا روده‌دات، ئاواته‌خوازی سوریایه‌كی به‌هێز بو، به‌ڵام شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئێستای سوریا، له سوریا زیاتر توركیای نیگه‌ران كردوه. ئێران دۆسته كلاسیكییه‌كه‌ی سوریا، له هه‌وڵدایه سوریا وه‌ك پێش شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی لێ بێته‌وه، مانه‌وه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) له ئێستادا باشتر خزمه‌تی سیاسه‌ت و ئه‌جیندای توركیا ده‌كات نه‌ك كه‌وتنی، لێدوانه تونده‌كانی (ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆدوغان و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ) له باره‌ی روداوه‌كانی سوریاوه، هه‌ستی ویژدانی دو مرۆڤ نییه به‌رامبه‌ر قه‌تڵ و عامی خه‌ڵكی سوریا، یان پابه‌ندبونی ئه‌خلاقی وڵاتێكی وه‌كو توركیا نییه به‌رامبه‌ر به روداوێكی نه‌خوازراو كه تیایدا ژیانی مۆرڤ كۆتایی پێده‌هێنرێت، به‌ڵكو هه‌رچی لێدوانی هه‌ردو كه‌سایه‌تی ناوبراوه كه گوزارشتن له سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ی توركیا، وه‌كو دو كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی ئه‌و وڵاته، ناچاركردنی حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)ه به چاكسازیی سیاسی و ئیحتیواكردنی روداوه‌كانی سوریا، چونكه له ئه‌نجامی كه‌وتنی (به‌شار ئه‌سه‌د) و روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی، له كۆتاییدا سیسته‌می فره حیزبی و وڵاتێكی تازه‌ی دیموكراسی كه تیایدا كه‌مینه‌كانی به مافه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ن، دێته ئاراه‌وه. توركیاش راسته‌وخۆ ئه‌مه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی سه‌یری ده‌كات، گه‌شتنی كورده‌كانی سوریا به‌لانی كه‌می مافه‌كانیان كه خۆی له سیسته‌می فیدراڵی یان حوكمی زاتییدا ببینێته‌وه، مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه، له‌م پێناوه‌شدا توركیا و سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته به دو ئاراسته‌ی جیا له‌گه‌ڵ روداوه‌كانی ناو وڵاتی سوریا مامه‌ڵه‌یان كرد، له سه‌ره‌تادا هه‌رچییه‌ك هه‌بو كردیان بۆ ئه‌وه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) و حكومه‌ته‌كه‌ی ناچاری چاكسازی سیاسی بكه‌ن، كه ئه‌مه‌شیان پێنه‌كرا له ئێستادا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا)دا هاوكاریی یه‌كدیی بكه‌ن، له‌م روانكهیهشهوه وڵاتی توركیا په‌یوه‌ندی سارد و سڕی نێوان ئه‌نجومه‌نی ناوبراو و حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی (سوریا) رۆژئاوای له به‌رچاو گرتوه، به‌و پێیه‌ی تائێستا (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی سوریا) به هیچ شێوه‌یه‌ك به ئه‌رێ یاخود نه‌رێ، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، به ئه‌نقه‌ست بێت یاخود هێشتا نهیپهرژاتهوه سه‌ر ئه‌وه‌ی باس له ورده‌كارییه‌كانی قۆناغی دوای (به‌شار ئه‌سه‌د) بكات، دانی به مافه‌كانی كورده‌كانی كورستانی سوریادا نه‌ناوه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه و توركیا به هه‌مو هێزی خۆیه‌وه پشتیوانی لێده‌كات، توركیا باش ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بۆ دروست بوه كه‌وتنی (به‌شار ئه‌سه‌د) و روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی بوه‌ته كارێكی حه‌تمی، له ئیستادا خۆی بۆ قۆناغی دوای (به‌شار ئه‌سه‌د) ئاماده ده‌كات، (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی)یش له ئاینده‌دا ئه‌و لایه‌نه گرنگه ده‌بێت كه توركیا ده‌یه‌وێت كاری له‌گه‌ڵدا بكات، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بو وه‌های كرد، توركیا دو جار میوانداریی به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتیمانی سوریا بكات، ئه‌مه‌ش بۆ توركیا دو مه‌غزای سیاسی و ئابوری و ستراتیژی هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا خۆی له قه‌ره‌ی مافه‌كانی كورد له سوریادا نادات، دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه حكومه‌تی ئایینده‌ی سوریا (قۆناغی دوای به‌شار ئه‌سه‌د) حكومه‌تێكی دژه ئێرانی ده‌بێت، كه‌واته توركیا زۆر به‌سه‌رنجه‌وه له چاوه‌ڕوانی روداوه‌كانی ناو سوریا و دواهاته‌كانی دوای ئه‌و قۆناغه‌دایه، هه‌ر وه‌ك چۆن وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌نوكه شوێن پێی خۆی له ئایینده‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاتی لیبیادا قایم ده‌كات، ئاوه‌هاش توركیا له روی سیاسی و ئابورییه‌وه ده‌ڕوانێته ئایینده‌ی سوریا.
سه‌باره‌ت به ئێران سێنارێۆكه به هه‌مان شێوه‌یه، ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی فره رگه‌ز به رابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هاتنه ئه‌فغانستانه‌وه، دواتریش ئه‌مریكا و به‌ریتانیا عێراقیان داگیركرد، ئێران باش له‌و هاوكێشه سیاسییه تێگه‌یشت كه به‌ڕێوه بو، ئیدی ئه‌وه‌ی بۆ رون بویه‌وه كه به ته‌واوی گۆشهكیر كراوه و جگه له ملدان بۆ داخوازییه‌كانی رۆژئاوا هیچی دیكه‌ی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی ئێران له گه‌ل َسوریا، هه‌روه‌ها بونی هه‌ردو حیزبی مه‌زهه‌بگه‌رای شیعی له لوبنان و سوننی له فه‌له‌ستین، تروسكایه‌ك ئومێدی بۆ ئێران هێشتوه‌ته‌وه، چونكه سوریا ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئێران و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانێت مناوهرهیهكی سه‌رنه‌كه‌وتوی سیاسی ئه‌نجام بدات، هه‌ڵسوكه‌وته ئیستیفزازییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو له رێگه‌ی دیمه‌شقه‌وه به‌ره‌و به‌یروت شۆڕ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته فه‌له‌ستین، به‌م كاره‌ی ده‌یه‌وێت وڵاتانی كه‌نداو ناچار بكات، فشاره زۆره‌كانی رۆژئاوای له‌سه‌ر كه‌مبكه‌نه‌وه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی و ستراتیژی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا دا هه‌یه، له كاتێكدا ئێران ئه‌م تاكتیكه‌ی سه‌رناگرێت، بۆیه ده‌بینین هه‌ندێ جار مافی تایه‌فه‌ی شیعه له وڵاتانی كه‌نداو ده‌هێنێته به‌رباس، چونكه كارتی سوریی و حزبالله و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی، ئه‌وه‌نده كارتگهلێكی به‌هێز نین تا ئێران له ئێستادا بییه‌وێت له سه‌فقه‌یه‌كی سیاسیی‌دا له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوادا بیانگۆڕێته‌وه، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێده‌كرێ داوا له شیعه‌نشینه‌كانی سوریا ده‌كات له ئاڵۆزییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی سوریادا خۆیان به دوربگرن، هه‌رچه‌ند هه‌واڵه رۆژنامه‌ییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران هه‌ندێ هێزی سه‌ركوتكه‌ری خۆی ناردوه‌ته سوریا به‌مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌م كارتهشی له ده‌ست ده‌هێنرێته‌ده‌ر.
جموجۆڵه فراوانه سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداویش به هه‌مانشێوه به‌ها و مه‌غزای سیاسی و ستراتیژی دور مه‌ودای خۆیان هه‌یه، وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ كه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)دان، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵكردنی كێشه‌ی سوریا له‌ژێر ده‌ست خۆیاندا بهێڵننه‌وه به تایبه‌ت، له كاتێكدا توركیا به هه‌مو توانای خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت خۆی بكاته خاوه‌ن كێشه‌كه‌ی سوریا و له دوا جاریشدا به‌پێی سیاسیه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌ی رێگاچاره‌ی بۆ بدۆزێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ وڵاتانی كه‌نداو مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه له‌لایه‌كه‌وه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سوریا وڵاتێكی عه‌ره‌بیه‌و باپهندبونی ئه‌خلاقی و كه‌لتورییان به‌رامبه‌ری هه‌یه، له‌لاكه‌ی دیكه‌شه‌وه له قازانجی وڵاتانی كه‌نداو دایه سوریا به‌فیعلی بگێڕنه‌وه بۆ ناو كۆمكاریی عه‌ره‌بیی.
ئاشكرایه له‌نێوان رێگاچاره‌ی (لیبیا و یه‌مه‌ن)دا، وڵاتانی كه‌نداو ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی سوریا له‌سه‌ر ریتمی (یه‌مه‌ن) چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌مه‌ش ده‌بنه خاوه‌نی دو كارتی به‌هێز، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێنی (به‌شار ئه‌سه‌د) ده‌گرنه‌وه، كه‌سانێك ده‌بن به ته‌واوی له ئێران داده‌بڕێن و له ژێر هه‌ژمونی توركیاشدا نین، دوه‌میان ئه‌وه‌یه گه‌ر به رێگارچارهی (لیبیا) كێشه‌كه‌ی سوریا كۆتایی پێبێت، ئه‌و كاته هه‌مو كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیی و ئایینیی و تایه‌فییه‌كانی سوریا به مافه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا كارده‌كاته سه‌ر وروژاندنی كه‌مه ئایینییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو، بێگومان ئه‌م رێگایه‌یان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ناكات.
گه‌لی سوریا (به تایبه‌ت سوننه) كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار نه‌خێری به روی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)دا به‌رزكرده‌وه، هه‌مو پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه بون كه وڵاتانی رۆژئاوا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌وه پشت به‌ستو به هێزه سه‌ربازییه‌كانی (ناتۆ)، بۆ خستنی ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو، ده‌ست وه‌ردان ده‌كه‌ن له كاروباری سوریادا، به‌ڵام ئه‌مه بۆ وڵاتانی رۆژئاوا رێگاچاره‌ی عه‌قڵانی نه‌بو به‌حوكمی ئه‌وه‌ی گه‌ر كارێكی وه‌هایان ئه‌نجام بدایه، دور نه‌بو (مه‌سیحی)یه‌كانی ئه‌و وڵاته بكهوتنایهته به‌ر دڕنده‌یی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتی سوریاوه، له كاتێكدا بونی (مه‌سیحی)ییه‌كان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گرنگییه‌كی تایبه‌تیی له ئایینده‌ی سیاسی و ستراتیژیی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، هه‌یه.به هه‌مان شێوه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی كهنداوییان لهبهرچارگرتوه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی رۆڵی وڵاتانی عه‌ره‌بیشیان پێ قه‌بوڵه.
|