سوریا له به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا
|
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
ئاسان نه‌بو بۆ رژێمێكی دڕنده‌ی وه‌كو سوریا تا ئێستا خۆی رابگرێت له به‌رده‌م توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر دا، ئه‌گه‌ر كهلهڕهقیی (به‌شار ئه‌سه‌د) و دڕه‌نده‌یی رژێمه‌كه‌ی و هاوكاریی و پاڵپشتییه‌كانی وڵاتانی دیكه نه‌بوایه، ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئاماژه‌م بۆ كردن، ته‌واوی پێشبینییه‌كانی له‌باره‌ی روخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه. پێچه‌وانه كرده‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لانی سوریاوه، هۆكاره‌كان توانیان ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د درێژ بكه‌نه‌وه و هیچ نه‌بێ هه‌لێكی دیكه ببه‌خشنه ئه‌سه‌د له‌پێناو راگرتنی بۆمبارانكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ده‌ستدانه چاكسازیی سیاسی و به‌شداری پێكردنی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكار(ئۆپۆزسیۆن) له پۆسته حكومی و ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریادا، سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌مه وه‌كو هه‌لێكی زێرین سه‌یركرا و چاكه‌كه‌شی بۆ وڵاتانی روسیا و چین گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكار به نائومیدییهوه له چاوه‌ڕوانی ته‌واوبونی كاتهكهدایه كه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د دیاریكراوه.
هه وه‌ك چۆن ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی (ئه‌نان) ناسراوه هه‌لێك بو بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی سوریا، به هه‌مان شێوه قه‌سابخانه‌كه‌ی (حه‌وله) هه‌لێك بو بۆ له‌باربردنی هه‌له‌كه‌ی پێش‌و و هه‌لێكی دیكه‌ی دایه ده‌ست وڵاتانی رۆژئاوا، بۆ به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاریش كاتێكی گونجاوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت یه‌كده‌نگی و یه‌كریزیی ئه‌نجومه‌نه‌كه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازانی ئازد یه‌كبخات.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ست بده‌نه جموجوڵێكی تازه بۆ له‌كارخستن و روخاندنی رژێمه‌كه‌ی (ئه‌سه‌د)، هه‌رچه‌ند كارێكی وه‌ها ئاسان نییه، به‌ڵام هێنده‌ش به گرانی له‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا ناكه‌وێت گه‌ر ئه‌مجاره نییه‌تی كۆتایی لێبهێنێت.ئه‌گه‌ر چی ئه‌گه‌ره‌كان زۆر و جۆرا و جۆرن، هه‌ندێكیان پێویستی به كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی ناو ئه‌جومه‌نی ئاسایش هه‌یه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان ده‌توانرێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه.بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت:
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: له‌م ئه‌گه‌ره‌دا باس له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا ده‌كرێت له سه‌ر شێوه‌ی وڵاتی (یه‌مه‌ن)، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها قسه‌ی هه‌ندێ له رۆژنامه جیهانیه‌كانه و تێڕوانینی هه‌ندێ له چاودێرانی سیاسییشه. هیچ كام له وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتانی كه‌نداویش به‌م ئه‌گه‌ره رازی نین و خۆیان له وه‌ها چاره‌سه‌رێك به دور ده‌گرن، هه‌روه‌ها سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ئه‌م ئه‌گه‌ره ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه مه‌رجی سه‌ره‌كیان مانه‌وه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)ه له ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌گه‌ری دوه‌م:دانانی میكانیزمێكه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌پێی به‌ندی حه‌وته‌م له په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به پێی ئه‌م بڕیاره وڵاتانی ئه‌ندام له ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ست كراوه ده‌كات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه كێشه‌ی سوریا، به بهكارهێنامی هێزیشه‌وه، ئه‌گه‌ر چی تائێستا ئه‌مه گونجاوترین و به‌هێزترین ئه‌گه‌ره كه باسی لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام قورسترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا، چونكه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا روبه‌ڕوی (ڤیتۆ)ی روسیا و چین ده‌بێته‌وه و هه‌وڵه‌كه له‌بار ده‌بات.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: پاڵپشتی وڵاتانی رۆژئاوایه به پاره و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سه‌ربازانی ئازاد بۆئه‌وه‌ی له دژی هێزه نیزامییه‌كانی وڵاتی سوریا بجه‌نگن تا ئه‌وكاته‌ی به یه‌كجاریی حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار) ده‌روخێنن، به هه‌مان شێوه ئه‌م ئه‌گه‌ره دورترین رێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره‌ی گیانیی و ماڵیشی به دواوه ده‌بێت، سه‌رزه‌مینی سوریاش ده‌بێته ئه‌فغانستانێكی دیكه بۆ پاككردنه‌وه‌ی حیساباتی نێوه‌ده‌وڵه‌تیی (تصفیه حسایات).
خۆ ناكرێت كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر كاره دڕنده‌ییه‌كانی رژیمی سوریادا ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێت و رۆڵی ته‌ماشاكار ببینێت، چونكه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت وڵاتانی رۆژئاوا گه‌رچی وێڵن به دوای قازانجی ئابوری‌دا، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین كه ئه‌وان له ئێستادا له به‌رامبه‌ر كاره ترسناكه‌كانی سوریادا له دژی هاوڵاتیانی خۆی، خاوه‌نی پابه‌ندبونی ئه‌خلاقیین و هه‌ر یه‌ك له ئۆپۆزسیۆنی سوریا و وڵاتانی كه‌نداویش په‌نایان بۆ وڵاتانی رۆژئاوا بردوه.
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م و دوه‌م سه‌باره‌ت به هه‌مو لایه‌ك (ئۆپۆزسیۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی + سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی) ناپه‌سه‌ندترین رێگای چارهسهكردنه و له‌و بڕوایه‌دا نیم په‌نایان بۆ ببرێت، چونكه گفتوگۆکان له‌باره‌یانه‌وه به ئه‌نجام ناگات و مه‌ودای جیاوازییه‌كانی نێوانیان زۆر دوره.
له ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م و دوه‌م گونجاوتر بۆ رۆژئاوا ئه‌گه‌ری سێیه‌مه، به‌ڵام وه‌ها پێشبینیده‌كرێت وڵاتانی ناوبراو خۆیان له‌م ئه‌گه‌ره‌ش ببوێرن به‌حوكمی زۆری تێچونی ئابوریی و زۆری زیانی گیانی و ماڵی، كاتێكی زۆریش ده‌خایه‌نێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆخی سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژئاوا له ستراتیژییه‌تی سه‌ربازییدا پشت به‌وه ده‌به‌ستێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به تێچونێكی كهمهوهر كۆتایی به‌شه‌ڕه‌كه بهێنێت.
خاڵێكی دیكه كه لێره‌دا ده‌توانین وه‌كو ئه‌گه‌ری چواره‌م بیخه‌ینه پێشچاو، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سوریایه به رێگاچاره‌ی (یوگسلافیا 1999 ) و (عێراق 2003 )، چونكه هه‌م تێچونی ئابوری و گیانی له لایه‌ك و هه‌م له روی كاتێشهوه كه‌م ده‌خایه‌نێت.
|
|