محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، نا به‌رامبه‌ریی و نایه‌كسانی له دابه‌شكردنی پۆسته ئیداریی و سیاسییه‌كاندا له‌نێوان پێكهاته تایفی و مه‌زهه‌بی و جه‌مسه‌ره سیاسییه‌كاندا، یان ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پۆسته سیاسی و كه‌رته ئابوریی و بازرگانییه‌كان له‌ڕوی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه و له‌ڕوی مه‌زهه‌بیشه‌وه له‌لایه‌ن سوننه مه‌زهه‌به‌كانه‌وه، دۆخێكی ناله‌بار و جۆرێك له كێشمه‌كێش و توندوتێژیی هێنابوه ئاراوه، له‌مباره‌یه‌وه وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و باكوری ئه‌فریقا نمونه گه‌لێكی زیندون.
له وڵاتی سعودیه و قه‌ته‌ر و به‌حرێن و عه‌مماندا كه‌مینه‌ی شیعه مه‌زهه‌به‌كان له هه‌مو مافێكی سیاسی و ئابوریی و ته‌نانه‌ت كهلتورییش بێبه‌شن، له وڵاتانی باكوری ئه‌فریقیاش، له نمونه‌ی وڵاتێكی وه‌كو میسردا قیبتییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئازادیی پیاده‌كردنی ئاینه‌كه‌شیان لێ زه‌وتكراوه و جاربهجارێكیش به‌بیانوی جۆراوجۆره‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر، با له‌ڕوی ره‌گه‌زیشه‌وه ته‌ماشایه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ین، له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی جه‌زائیر و لیبیا و مه‌غرب و مۆریتانیاشدا به رێژه‌ی جیاوازجیاواز كه‌مینه‌ی (ئه‌مازیغی) له هه‌مو مافێك بێبه‌شه.
له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جیاوازیكردنانهوه كه ئاماژه‌م بۆ كردون و له ئه‌نجامی ئه‌و ناهاوسهنگیانهوه، كه‌مینه تایفیی و ره‌گه‌زیی و مه‌زهه‌بییه‌كان، دوچاری سته‌م و زوڵمێكی زۆر بونه‌ته‌وه له لایه‌ن عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌به‌وه، بۆیه ده‌بینین سه‌ركرده‌كانیان خۆیان به سه‌ركرده‌ی ناسیونالیستی ده‌زانن و بڕواشیان وایه هه‌ر ئه‌وانن ده‌توانن یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كانیان بپارێزن، ئیتر لێره‌وه دوركه‌وتنه‌وه‌ی نێوان جه‌مسه‌ره سیاسییه‌كان زیاتر قوڵبوه‌ته‌وه، سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌مینه ره‌گه‌زیی و تایفه نا عه‌ره‌به سوننه مه‌زهه‌به‌كان له‌و ماوه دور و درێژه‌ی دیكتاتۆرییه‌تی زۆرینه‌دا نیانتوانیوه و ناتوانن په‌ناببه‌نه به‌ر چالاكی سیاسی و خه‌باتی چه‌كداری، سه‌رباری دیكتاتۆرییه‌تی زۆرینه تاكه هۆكاریش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پشتیوانی ده‌ره‌كیان نه‌بوه، خۆ ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و جۆره‌یان ئه‌نجام بدایه دور نه‌بو له په‌راوێزخستنه‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ له‌ناوبردن و قڕكردن نه‌بونایه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی جیهادی له نمونه‌ی قاعیده و بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، ماوه‌یه‌ك له كۆتای حه‌فتاكان و به‌تایبه‌تی له دوای داگیركردنی ئه‌فغانستانه‌وه له لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جارانه‌وه، بونه جێ بایه‌خی رۆژئاوا و پشتیوانییه‌كی به‌هێزی ماددی و دارایی ده‌كران و ته‌نانه‌ت له‌ڕوی دابینكردنی چه‌كیشه‌وه هه‌ر رۆژئاوا بو، بۆی دابین ده‌كردن.
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئابوریی و بازرگانییه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده كانزاییه سه‌ره‌كییه‌كان، كه‌واته ئاسایشی ناوچه‌كه ئه‌وله‌ویاتی زلهێزه‌كانی رۆژئاوایه، به‌ڵام تاكه هێزێك كه بوبوه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه، ئه‌و هێزه رادیكاڵه ئیسلامییه توندڕه‌وانه بو له نمونه‌ی رێكخراوی قاعیده و سه‌له‌فییه‌كانی وڵاتی میسر، كه ده‌یانتوانی بارگرژیی له ناوچه‌كه‌دا دروست بكه‌ن، رێكخراوی قاعیده بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه و سه‌له‌فییه‌كانیش بۆ قیبتییه‌كانی دانیشتوی وڵاتی میسر، ئه‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین كه توندڕه‌ویی ئه‌م هێزه سیاسییه ئیسلامییانه بۆ نه‌بونی ئازادی سیاسی و بۆچون و بیروڕا ده‌گه‌ڕێته‌وه له وڵاته‌كانی خۆیاندا، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاریی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ژیانێكی ئارام و ئازاد دا بژی، پێویسته دۆخێكی وه‌ها بڕه‌خسێت كه هه‌مو كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی و ئاینی و تایفی و ره‌گه‌زی جیاواز هه‌ست به بونی خۆیان بكه‌ن و له ترسی له ناوچون به دوربن، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌س نه‌بو، به‌ڵكو ده‌بو سه‌ره‌تا به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م وه‌ها كارێك لاببرێن كه خۆی له بونی دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بینییه‌وه، بێ ئه‌و كاره مه‌حاڵ بو پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها چاره‌نوسساز به نیسبه‌ت ناوچه‌كه‌وه، سه‌ربگریت.
له هه‌ندێ وڵاتی وه‌كو (میسر و لیبیا و تونس) راپه‌ڕین و گۆڕانكارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و له‌ناكاو رویدا، له هه‌مانكاتدا له هه‌ندێ له وڵاتانی كه‌نداو وه‌كو (سعودیه و به‌حرین) كپكرایهوه، بێگومان هۆكاری سیاسیی له پشت روداوهكانهوه خۆی مه‌ڵاس داب‌و، ئامانج له گۆڕانكارییه‌كی وه‌ها به دو رێگای جێاواز بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رچاوه و كانگای بیری ئیسلامی توندڕه‌و كه وڵاتی میسره له رێگه‌ی هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌كانه‌وه وشك بكرێت و هه‌روه‌ها گه‌شتنی كه‌مینه ره‌گه‌زییه‌كانی وڵاتی (لیبیا و تونس) به مافی سیاسی و رۆشنبیری و كه‌لتوری خۆیان، به‌ڵكو ببێته ده‌رسێك بۆ وڵاتانی دیكه. وه‌ستانی كاروانی گۆڕانكارییه‌كان له هه‌ندێ وڵاتانی كه‌نداو مانای بێده‌نگ بون و پشت تێكردنی رۆژئاوا نییه له پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها چاره‌نوسسازدا، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌ی كه‌نداودا گۆڕانكارییه‌كان به هێواشی و له‌سه‌رخۆیی به‌ڕێوه‌بچن له ترسیی ئه‌وه‌ی نه‌بادا ئارامی ناوچه‌كه بكه‌وێت مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌گه‌ر هاتو كێشه و ململانێی نێوان جه‌مسه‌ره سیاسی و فیكری و كه‌لتورییه‌كان گواسترانه‌وه بۆ نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی خۆیان، ئه‌وكاته ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا كێشه و ململانێكه بچێته ده‌ره‌وه، به‌یه‌كجاریی ده‌ڕه‌وێته‌وه. واته ئیدی هیچ هێزێكی سیاسی جیهادی ئیسلامی ناتوانێت هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵاتانی رۆژئاوا و له ئیسرائیلیش بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر كۆچی هاوڵاتیانی ئه‌فریقا بۆ وڵاتانی رۆژئاوا بنهبڕنهكرێت خۆ تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه. سه‌رباری هه‌مو ئه‌مانه‌ش ئیدی كاتی ئه‌وه هاتوه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی له كێشمه‌كێشی وڵاته زلهێزه‌كانی دونیا به‌دور بێت (چین و روسیا) ده‌بێت له‌م ناوچه‌یه‌دا سیسته‌می سیاسی دیموكراسی به‌رقه‌رار بێت.
|