محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
ئاساییه گه‌ر له ئێستاوه گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، هاوشێوه‌ی روداوه‌كانی بادینان، چه‌ندین روداو و سیناریۆی دیكه روبدات، مێژوی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ئه‌م حیزبه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌دا، مێژویه‌كه پڕ له کاره‌سات، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵیاندا بچێته ململانێیه‌كی سیاسی یان رۆشنبیرییه‌وه، به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ری تێكشكاندنی حیزبه‌كه‌یان یان گرتن و راونانی لایه‌نگره‌كانیانی كردوه، مێژوی وه‌ده‌رنانی حیزبه‌كان له سنوری بادیناندا، مێژویه‌كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا له دایك بوه، به واتایه‌كی دیكه سوتاندنی باره‌گاكان، وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی، پێشتریش وه‌ده‌رنانی عه‌شیره‌ته‌كانی دیكه له‌و سنوره‌دا، هه‌روه‌ها كاره‌ساتی به ناوبانگی هه‌كاری، هه‌مو ئه‌مانه دوانه و سییانه‌ی یه‌ك سكن.
له هه‌مو گرنگتر ئه‌وه‌یه، ئه‌م حیزبه كوردستانییه، پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌وه بدات كه دژ بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا، زوتر به‌یانی ئه‌وه‌ی كردوه، كه خۆی دژی خۆیه‌تی چجای ئه‌وه‌ی بێه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆیدا بكه‌وێته ئاشتییه‌وه، له كاتێكدا به‌خۆی ده‌ڵێت حیزب هیچ كاتێك هه‌ڵسوكه‌وتی حیزبیانه‌ی نه‌كردوه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌رخۆی حیزب و حكومه‌ت و بگره ته‌واوی هه‌رێمیش بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كاتێك ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌ساتێكیش بێت نه‌یتوانیوه له‌ناو سیسته‌می سیاسی كوردستاندا دیموكراتانه بجوڵێته‌وه، بگره به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه.
له شه‌سته‌كاندا نه‌یتوانی به‌سه‌ر کێشه ناوخۆییه‌کانیدا زاڵ بێت و رێگه‌ی گفتوگۆ بگرێت، له كۆتایی حه‌فتاكاندا به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌گرت له دوای نسكۆی ساڵی حه‌فتاوچواردا گه‌شه‌كردنی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا به‌چاوی خۆی ببینێت، له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا له كاتی مفاوه‌زاته‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا، شه‌ڕی به‌رپاكرد، نه‌بادا له ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتنی ئه‌م مفاوه‌زاته ببێته هۆی سه‌ره‌نگونكردنی پارتی له كوردستاندا، له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانیشكدا، به هه‌مو حیزبه كوردستانییه‌كانی راگه‌یاند پارتی له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیدا دۆسته.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش، هێزێكه جگه له خۆی هیچ لایه‌نیكی دیكه له مه‌یدانه‌كه‌دا نابینێت و ناوێرێت راسته‌وخۆ له مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بچێته ركابه‌رییه‌كی ته‌واوه‌وه، چونكه ئه‌و راستیه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان رون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م هێزه سیاسییه كه بانگه‌شه‌ی هێزی یه‌كه‌می ده‌كات له كوردستاندا، هێزی دوه‌م و سێیه‌مه نه‌ك یه‌كه‌م، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یه‌كه‌م نییه بگره له شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی كه بادینانه، هێزیكی بێ نفوزه و پاره و تۆقاندن رایگرتوه.
په‌نابردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تۆقاندن و كڕینی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه ناتوانێت دیموكراتی بێت، دیموكراتی به‌مانای له ناوچونی خۆی ده‌زانێت، حیزبێكه باش له ده‌لاله‌ته‌كانی كرانه‌وه‌ی خۆی گه‌شتوه، ده‌لاله‌تێك خه‌سڵه‌ته‌كانی له‌ناوبردنی له خۆیدا هه‌ڵگرتبێت، چی مانایه‌ك ده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر دیموكراتی بێت؟
هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به درێژایی مێژوی خۆی، كردار بوه نه‌ك په‌رچه‌كردار، ئه‌م هێزه به‌ناو یه‌كه‌مه‌ی كوردستان، به‌رده‌وام له ترسی بچوكبونه‌وه‌ی خۆی و سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی دیكه‌دا، له په‌لاماردا بوه، بۆ هه‌ركارێكیش كه كردویه‌تی پاساوی هه‌بوه، به‌ڵام دور بوه له مه‌نتیقه‌وه، هێزێكی کۆڵه له‌داڕشتنی سیناریۆ فاشیله‌کاندا.
|