گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر

چیتر توركیا له‌وه‌ زیاتر ناتوانێت درێژه‌ به‌ ژیانی سیاسیانه‌ی خۆی له‌ناو چوارچێوه‌یه‌كی به‌ر ته‌سكدا بدات، كه‌ له‌ زه‌مه‌نی پێشتر دا و هاوكات له‌ سه‌رده‌می بالاَده‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رست و كه‌مالیه‌كانی توركیادا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رباز و جه‌نڕاڵه‌كانیشه‌وه‌ پشتگیریی لێ ده‌كرا، نه‌خشه‌ی بۆ كێشرابو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ر بارێكی سیاسیی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌و خانه‌یه‌ ده‌رنه‌ده‌چو ده‌ره‌وه‌، كه‌ هه‌مو لایه‌ك به‌پێی تێڕوانینه‌كانی رۆژ له‌سه‌ری كۆك بون، هه‌نوكه‌ توركیا سه‌ركرده‌ و سه‌رده‌مه‌كه‌شی له‌ پشتی خۆیه‌وه‌ داناوه‌ به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ به‌رۆكی ولاَته‌كه‌ی گرتوه‌ و بۆچونه‌كه‌شی له‌م سه‌رده‌مدا ناتوانێت خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات.

له‌كاتێكدا توركیا نییه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ روی ئابوریی و سیاسییه‌وه‌ ده‌ستی بگه‌یه‌نێت به‌ هه‌مو شوێنێك له‌ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا، كه‌واته‌ له‌ ئێستادا سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا له‌گه‌ڵ بۆچون و تێڕوانینه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ره‌و رون، له‌ ئاست وه‌ها گۆڕانكارییه‌كدا ئه‌رك و هه‌ڵسوكه‌وتی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی توركیاش هه‌نوكه‌ ده‌بێت به‌پێی پَێوه‌ره‌كانی رۆژ له‌ قاڵب بدرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵًێك گۆڕانكاریی له‌ نێۆ سیاسه‌تی توركیادا ده‌بێت دوای وتوێژ و را گۆڕینه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا دا له‌ڕۆژی 27 ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی دا، هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی له‌م جۆره‌ش نه‌ له‌خۆڕا و نه‌له‌ناكاویش بو، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی راگه‌یاندنی هه‌ندێ هه‌ڵوێستی له‌ پێشینه‌ و زه‌روره‌تی گه‌لاَله‌بونی به‌خۆداچونه‌وه‌ بو له‌ لای سه‌ركرده‌كانی توركیا، سه‌ره‌تای هه‌ڵوێسته‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرت كاتێك یه‌كێَتی ئه‌وروپا جارێكی دیكه‌ دوپاتی كرده‌وه‌ توركیا له‌سه‌ریه‌تی گۆڕانكاریی زۆرتر و زیاتر ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر خواستی وه‌رگرتنی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌یه‌، وه‌ها راگه‌یاندنێك له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر بۆ توركیا ئاگادار كردنه‌وه‌ بێت ئه‌وا دیسانه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا سوربونێتی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا به‌بێ گۆڕانكاریی زیاتر مه‌حاڵه‌ و ناكرێت ببێته‌ ئه‌ندامی خێزانێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری هه‌مان خه‌سڵه‌ت و بنه‌ما نه‌بێت، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش بۆ توركیا ئاسان نه‌بێت له‌ كاتێكدا گۆڕانكارییه‌كی وه‌ها بنه‌ڕه‌تیی كاتی زۆری ده‌ه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ئێستا حیزبی (داد و گه‌شه‌پێدان) سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ كراوه‌یه‌ی نییه‌ و ناتوانێت كارێكی وه‌ها كتوپڕ و له‌ ناكاو ئه‌نجام بدات.

به‌ هه‌مان شێوه‌ش به‌خۆداچونه‌وه‌كه‌ی توركیا بڕیارێكی له‌ناكاو و كتوپڕ بو ده‌نا زۆر ئه‌سته‌م بو، وا به‌ ئاسانی حكومه‌تی توركیا بتوانێت دوباره‌ داڕشتنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكات، رۆژی 27 /10 جارێكی دیكه‌ توركیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خوَیدا دۆست و نه‌یارانی ولاَته‌كه‌ی له‌ سه‌ر ته‌رازویی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی دانا و به‌مه‌ش دوباره‌ ویست و خواستی توركیا بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی رابگه‌یه‌نێت و سه‌رجه‌می به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێگای ئه‌و هه‌نگاونانه‌ به‌لاوه‌ بنێت، دورخستنه‌وه‌ی هه‌ردو ولاَتی (روسیا و سوریا) وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ولاَته‌كه‌ی له‌ لیستی ولاَتانی مه‌ترسیدار و هه‌ردو ولاَتی (ئیسرائیل و ئێران)یش وه‌كو دو ده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمیی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، چه‌ند مانای ئه‌وه‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌م ولاَتانه‌ مایه‌ی مه‌ترسیی نین به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌مه‌ودوا توركیا ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌كات رۆڵی زیاتر و زۆرتر بگێرێت ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌رچی به‌ته‌واویی گوزارشت له‌ نییه‌ت و ئاره‌زوی توركیا ناكات، كه‌ تائێستا یه‌كێكه‌ له‌ ولاَته‌ هه‌ره‌ ده‌مارگیره‌كان و به‌ ئاسانی خۆی به‌ده‌ستی گۆڕانكارییه‌وه‌ نادات، به‌لاَم چیتر ئه‌مانه‌ بۆ توركیا بوه‌نه‌ته‌ ئه‌مری واقیع و ده‌بێت بچێته‌ ژێرباری خواسته‌كانی سه‌رده‌مه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ بڕیارێك كه‌ زه‌مه‌ن ده‌یسه‌پێنی.


15/11/2010 بینین: 1756
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!...
ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...