پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر


كه‌له‌ره‌قی و خۆ به‌زلزانی سوننه‌كانی سوریا، یه‌كێكبو له‌ هۆكاره‌كانی به‌ ئێستا گه‌یشتنی بارودۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته‌، ده‌نا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كوردیش وه‌ك سوننه‌كان له‌و جێگایانه‌ی كه‌ زۆرینه‌ پێكده‌هێنن، ده‌ستیاندایه‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ دژی حكومه‌ته‌ دیكتاتۆره‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د).

ئه‌مه‌ چۆن رویدا؛ سوننه‌كانی سوریا له‌ كه‌ هه‌ستیان به‌وه‌كرد هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتی توركیا و وڵاتانی كه‌نداو، پشتیوانێكی به‌هێزی ئه‌وانن، ئیدی بێخه‌م بون له‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌یان سه‌ر ده‌گرێت و پێویستیان به‌ نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كانی دیكه‌ نابێت، واته‌ سوننه‌كان كاتێك داوای روخاندنی حكومه‌ته‌ دیكتاتۆره‌كه‌ی سوریایان ده‌كردو بانگه‌شه‌یان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و پاراستنی مافی هه‌مو كه‌مینه‌كان ده‌كرد، ئه‌م دروشمانه‌ ته‌نها بریتیبون له‌ دروشمگه‌لێكی بێ بنه‌ماو له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وانی دیكه‌ (توركیا و وڵاتانی كه‌نداو) سیاسه‌تیان ده‌كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كانی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا) كه‌ له‌ تونس و توركیا به‌ڕێوه‌چون، دور و نزیك هیچ حسابێك نه‌ك بۆ كورد به‌ته‌نها، بگره‌ بۆ هه‌مو كه‌مینه‌ ئایینی و ره‌گه‌زییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ نه‌كرا، ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ هیچ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بییه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی كورده‌كانی سوریا نیشان نه‌ده‌درا، ئه‌مه‌ش جۆرێك بو له‌ بایكۆتكردن و په‌راوێزخستنی رۆڵی كورده‌كان له‌ سوریادا.

له‌دوای دوه‌م كۆبونه‌وه‌ی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا) كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ توركیا به‌ڕێوه‌چو، كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كورده‌ به‌شداربوه‌كانی ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ ناڕه‌زاییان له‌ به‌لاغی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ گرت، ئیدی ئه‌مه‌ بوه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ی سه‌ران و ئه‌ندامانی (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا). دوای‌ ئه‌وه‌ له‌وه‌ گه‌یشتن كه‌ ده‌بێت به‌شداری به‌ كورده‌كان بكرێت و نابێت به‌ چاوی كه‌مه‌وه‌ ته‌ماشای رۆڵیان بكرێت.

ئه‌وان گه‌شتنه‌ ئه‌و راستییه‌ كه‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی كورده‌كان هه‌م له‌ڕوی ژماره‌و هه‌م له‌ روی پێكهاته‌ی ره‌گه‌زی و تایفییه‌وه‌، گوڕوتینێك به‌ شۆڕشه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ (به‌شار ئه‌سه‌د) وه‌ك هه‌لێك ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه‌ و له‌ دیدارێكی تایبه‌تی خۆیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سوریا)دا، زۆر به‌باشی باسی كورده‌كانی كرد و له‌ میانه‌ی قسه‌كانیشیدا وتی: "كورده‌كان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كین له‌ كۆمه‌ڵگای سوری"، ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندام و سه‌رانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بو، چونكه‌ ترسی ئه‌وه‌یان بو كورده‌كان به‌ یه‌كجاری پشت له‌ شۆڕشه‌كه‌ی سوریا بكه‌ن و بچنه‌ پاڵ حكومه‌ته‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د)ه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ هێشتا ناتوانین بڵێین خۆری ئومێدی كورده‌كانی سوریا به‌ یه‌كجاری هه‌ڵهاتوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا جۆره‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ پرسی كوردی سوریا به‌دی ده‌كرێت و له‌ جاران باشتر كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌ك (عه‌ره‌بییه‌ و جه‌زیره‌) به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، ساته‌وه‌ختی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان ده‌گوێزنه‌وه‌، گه‌ر جاران جاربه‌جارێك بۆ ره‌واجی راگه‌یاندن و سیاسه‌ت ئه‌وه‌یان كردبێت، له‌و بڕوایه‌دا نیم له‌ ئێستادا بۆ مه‌به‌ستێكی وه‌ها ئه‌و كاره‌ بكرێت.

 ئه‌گه‌ر گۆڕانێكی جۆری و چه‌ندی له‌ بیركردنه‌وه‌یاندا روی نه‌دابێت، ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش باس بكه‌ین كه‌ ئه‌مه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی تموحاته‌كانی كوردی سوریاوه‌، چونكه‌ هێشتا به‌ ره‌سمی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا؛ پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا و بۆ قۆناغی دوای (به‌شار ئه‌سه‌د) له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی)یه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ به‌رباس و دان به‌ مافه‌كانیاندا نه‌نراوه‌.
13/05/2012 بینین: 1970
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!...
ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان...
گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...