یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر

یه‌مه‌ن، هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی راپه‌ڕیو له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی دیكاتۆری له‌ وڵاته‌كانی خۆیاندا، رۆژانه‌ و حه‌فتانه‌ مانگرتن و كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی له‌ دژی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان (عه‌لی عبدالله‌ صالح) ساز ده‌ده‌ن، پێده‌چێت تائێستا وێنه‌ی كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته‌ كه‌م وێنه‌ بێت، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌متر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت به‌ به‌رهه‌م بگات، ئه‌مه‌ش به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌جێندای دژه‌ یه‌كتر به‌ یه‌كداچون، له‌كاتێكدا له‌ وڵاتی تونس خۆپێشاندان ئه‌نجامدرا، كه‌س گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ سێ هه‌فته‌ سه‌رۆكه‌كه‌یان (زین العابدین كوڕی عه‌لی) وڵات به‌ جێبهلێت، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پێچه‌وانه‌كه‌ی راست ده‌رچو، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و سیاسی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ریزبه‌ندی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییش هیچ بایه‌خێكی نه‌بو، بۆیه‌ هیچ وڵاتیكی هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تی سودی له‌مانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆكه‌ نه‌ده‌بینی و پشتگیریان نه‌كرد، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ دیدی وڵاتانی رۆژئاواوه‌ رۆشتنی ئه‌م سه‌رۆكه‌ ماهییه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ په‌ندێك بۆ هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌ كه‌ ره‌نگه‌ بۆ وڵاتانی رۆژئاوا جێگه‌ی بایه‌خ بێت، له‌ كۆتاییدا هه‌روه‌هاش ده‌رچو، گه‌ر ئێستا سه‌یری وڵاتی میسر بكه‌ین له‌م رۆژانه‌دا چی تیایدا رویدا (دادگاییكردنی موباره‌ك) و ئێستاش به‌ به‌رده‌وامی چی له‌ لیبیادا ده‌گوزه‌رێت، ئه‌وه‌ ده‌توانین جوانتر وێنه‌كه‌ ببینین.

به‌ڵام سیناریۆكه‌ له‌ یه‌مه‌ندا ته‌واو جیاوازه‌ و بواری بۆ ئه‌وه‌ ره‌خساندوه‌ هه‌م رۆژئاوا و هه‌م هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی به‌ تایبه‌تی (سعودیه‌) به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌رگریی له‌ مانه‌وه‌ی (عه‌لی عبدالله‌ صالح)دا بكه‌ن، چونكه‌ پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵه‌كی له‌م وڵاته‌دا وه‌های كردوه‌ شۆڕشه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی گه‌لی یه‌مه‌ن به‌ ئاسانی ئامانجه‌كانی نه‌پێكێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌م شیعه‌ (حوسی) و هه‌م (قاعیده‌)ش له‌و وڵاته‌ زۆر به‌ هێزن، ئه‌مه‌ش وه‌های كردوه‌ به‌رژه‌وه‌ندی سعودی و ئه‌مه‌ریكا یه‌كبخا و له‌دوی چاره‌سه‌رێكی گونجاودا بگه‌ڕێن، بۆئه‌وه‌ی نه‌پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ قاعیده‌ دروست ببێت و نه‌ شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌شدارییه‌كی كارا بكه‌ن له‌ حكومه‌تدا به‌تایبه‌تیی دوای رۆشتنی (صالح). بۆیه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌، ئه‌و دڵه‌ڕاوكییه‌ی سعودیه‌ و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ سه‌ربگرێت به‌هۆی سوربونی زۆرینه‌ی گه‌لی یه‌مه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر رۆشتنی سه‌رۆكه‌كه‌یان، كه‌واته‌ ئیستا داخوازیی و ئامانجی ئه‌مه‌ریكا و سعودیه‌ و زۆرینه‌ی گه‌لی یه‌مه‌ن به‌ره‌وڕون، دواجار داواكارییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی یه‌مه‌ن به‌ ئه‌نجام ده‌گات چونكه‌ (عه‌لی عبدالله‌ صالح) نه‌ ده‌توانێت ببێته‌ (به‌شار) و نه‌ ده‌توانێت رێگاكه‌ی (قه‌زافی) بگرێته‌به‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌تمیش به‌ چاره‌نوسیی (حوسنی موباره‌ك) رازی نابێت، به‌ڵكو له‌نێوان ئه‌م سێ رێگایه‌دا، ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی كه‌نداو به‌ باشترین رێگاچاره‌ ده‌مێنێته‌وه‌.


17/08/2011 بینین: 1635
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!...
ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان...
گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...