نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر

له‌ په‌راوێزی سیاسه‌ته‌كانی پارتییدا:
هیچ گومانێكم نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، رێگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی له‌ سیاسه‌تكردندا بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه‌، نه‌ من وه‌ك نوسه‌رێك و نه‌ خه‌ڵكی ئاسایش بۆی نییه‌ بڵێت ئه‌م سیاسه‌تكردنه‌ بۆچی وا؟ به‌ڵكو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و جۆره‌یه‌ له‌ سیاسه‌تكردن، كه‌واته‌ قسه‌مان له‌سه‌ر شته‌بڕیاڕ له‌سه‌ردراوه‌كان نییه‌ له‌ناو ژوره‌ داخراوه‌كاندا، چونكه‌ ئه‌مه‌ مافی سه‌ره‌كی سیاسه‌تكاره‌كانی هه‌ر حیزب و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێكه‌، به‌ڵام له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كاندا، بێده‌نگ بون به‌ نیسبه‌ت منه‌وه‌ ده‌بێته‌ گوناحێك لێخۆشبونی بۆ نییه‌، ئیدی ئه‌وه‌ بڕیاره‌كانه‌ له‌ ئه‌نجامی سیاسیه‌تكردنه‌وه‌ بونی من و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك دیاریی ده‌كات.

له‌وه‌ته‌ی دروستبونییه‌وه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاڕاسته‌یه‌كی نه‌گۆڕی له‌ سیاسه‌تكردنه‌دا هه‌یه‌، ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ساڵه‌ كونه‌كانی شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردو و بێمه‌ خواره‌وه‌ تا به‌ ئێستاش ده‌گات، به‌ڵكو سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردو ده‌كه‌مه‌ وێستگه‌یه‌ك و لێیه‌وه‌ ده‌چمه‌ ناو روداوه‌كان و سیاسه‌تی پارتی رونده‌كه‌مه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای راپه‌رێنه‌وه‌، كێشه‌یه‌ك هه‌بو، كه‌ ئه‌ویش كێشه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی ئه‌وسای عێراق بو له‌سه‌ر چۆنێتی حوكمڕانی له‌ عێراقدا به‌ تایبه‌تیش ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ كورد ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه‌، قۆناغێكی دیكه‌ له‌ دوای ئه‌و مێژوه‌وه‌ هاته‌پێشه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌شه‌ڕی پارتی دیموكرات و په‌كه‌كه‌دا ده‌بینیه‌وه‌ و دواتریش به‌پاڵپشتی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌ لاداخراو، هه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌و مێژوه‌، شه‌ڕێكی دیكه‌ له‌نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ رویدا، كه‌ ده‌توانم به‌شه‌ڕی نێوان عیلمانی و ته‌وژمی ئیسلامی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا له‌پێناو ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ده‌سه‌ڵاتدا، ناوزه‌دی بكه‌م، چونكه‌ ئه‌مه‌یان شه‌ڕێكی زۆر چاره‌نوسساز بو، ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی و دراوسێ له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا بون هێزێكی ئیسلامی گره‌وی شه‌ڕه‌كه‌ بباته‌وه‌ و قۆناغێكی نوێ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ست پێبكات، به‌ڵام پێشبینییه‌كان به‌ جارێك ئاوه‌ژو بونه‌وه‌، له‌م شه‌ڕانه‌دا یارمه‌تی هێزێكی وه‌كو پارتی گرنگ بو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌، له‌به‌ر دو هۆی سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان وه‌كو پاداشتێك بۆ یه‌كێتی له‌ به‌رامبه‌ر شه‌ڕه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ و دوه‌میشیان گه‌ر بوایه‌ و هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ربكه‌وتنایه‌، ئه‌و كاته‌ چاره‌نوسی هه‌مو هێزه‌ عیلمانیه‌كان یه‌كسان ده‌بو.

له‌ میانه‌ی ئه‌و مێژوه‌ كه‌مه‌ و روداوه‌ زۆره‌ سیاسیانه‌وه‌، پارتی خۆی مه‌ڵاس دابو، له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی ده‌رفه‌تێكدا بو بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ گه‌وره‌كه‌ی كوردستان كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانییه‌ بكه‌وێت، چونكه‌ پارتی به‌ خوێندنه‌وه‌ی خۆی وایده‌زانی به‌كه‌وتنی یه‌كێتی، مه‌یدانه‌كه‌ له‌به‌رده‌م پارتییدا چۆڵده‌بێت و ئه‌میش به‌ ئاره‌زوی خۆی ته‌راتێنی تیادا ده‌كات، ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتبو كه‌ مانه‌وه‌ی یه‌كێتی زامنی مانه‌وه‌ی هه‌مو هێزه‌ عیمانییه‌كانه‌ له‌ كوردستاندا، ئیدی له‌و قۆناغانه‌ به‌ دواوه‌ چاوه‌ڕوانی ناحه‌زه‌كان بوه‌ سه‌رابێك و هه‌رگیز به‌ دینه‌هات.

له‌ دوای ساڵی 1994 یشه‌وه‌، قۆناغێكی نوێ ده‌ستی پێكرد كه‌ ئه‌ویش شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بو، له‌ ماوه‌ی دو ساڵی شه‌ڕدا واته‌ تا كۆتایی ساڵی 1996، هێزی ئیسلامی به‌ روخسارێكی تازه‌وه‌ بیچمی گرت، كه‌ ده‌توانم به‌ ناشیرینترین روخساری سیاسی حیزبه‌ ئیسلامییه‌كانی ناو ببه‌م، چونكه‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كان له‌ نێوان هه‌ردو حیزبی گه‌وره‌ی عیلمانیدا، هه‌روه‌ها نه‌ په‌رژاندنیان به‌سه‌ر كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی و حیزبییدا، هه‌روه‌ها دروشمی یارمه‌تیدانی ماڵه‌ هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و شه‌هیده‌كان، گه‌ر راستیش بێت، جگه‌ له‌ فریودان و جۆرێكی دیكه‌ له‌ ده‌ستپێكردنی ئه‌زمونی سیاسی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتانی كه‌نداودا باوه‌ كه‌ له‌ڕاستیشدا هه‌ر كۆپییه‌كی ئه‌وان بو، هیچی دیكه‌ نه‌بو، ئیدی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار ره‌خسا بۆ حیزبێكی ئیسلامی تازه‌ كه‌كاری سیاسی خۆی له‌ كوردستاندا ده‌ست پێبكات، له‌ ماوه‌ی دوای قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی و دابه‌شبونی كوردستان به‌ سه‌ر دو ئیداره‌دا. سه‌رده‌مێكی تازه‌ هاته‌پێشه‌وه‌، یه‌كێتی له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا تاڕاده‌یه‌ك ئازادی سیاسی و فیكری و رێكخراوه‌یی دابینكردبو، پارتیش له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا هه‌رگیز ئیمانی به‌م قسه‌ پوچانه‌ نه‌بوه‌ و قه‌تیش بڕوایان پێناهێنێت، ئاشكراشه‌ له‌ فه‌زایه‌كدا كه‌ كرانه‌وه‌ی سیاسی و ئاینی و رێكخراویی هه‌بێت، دابینكاری ئه‌و فه‌زا سیاسییه‌ سه‌رئێشه‌یه‌كی وه‌های بۆ دروست نابێت به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی هۆشیاریی تاك رێگر ده‌بێت له‌ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌ك كه‌ شایانی ئه‌وه‌ بێت ناوی لێ بنێین كێشه‌، له‌م پێناوه‌شدا گه‌رچی هێزێكی ئیسلامی به‌ناوی یه‌كگرتوه‌وه‌، له‌ڕوی كاری رێكخراه‌وه‌ییه‌وه‌ ته‌كانێك به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چو، به‌ڵام نه‌یتوانی ببێته‌ ركابه‌رێكی راسته‌قینه‌ بۆ هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی رونه‌ كه‌ مه‌به‌ستم ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه‌ كه‌ له‌ پشتی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتییه‌وه‌ بوه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بو له‌ سه‌رهه‌ڵدانی هێزێكی ئیسلامیدا به‌ناوی یه‌كگرتوی ئیسلامییه‌وه‌، پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كردوه‌، ره‌خساندنی فه‌زایه‌كی داخراو له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتیدا، هانده‌رێكی باش بوه‌ بۆ كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی...هتد، بۆ حیزبێكی ئیسلامی، چونكه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی نه‌بونی هۆشیاری تاكه‌وه‌، ته‌واوی ناوچه‌كه‌ له‌ دۆخێكی نه‌خوازراوه‌وه‌ ده‌گلێت كه‌ زۆرجار به‌دڵی هیزی باڵاده‌ست نابیت، دیاره‌ لێره‌شدا مه‌به‌ستم پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌شم خستوه‌ته‌ڕو پارتی له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ گوێی پێندات به‌حكومی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ رونمكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی یه‌ك ئاراسته‌یه‌ له‌ سیاسه‌تكردندا كه‌ بریتییه‌ له‌ (ئه‌وه‌ی سه‌ر ئێشه‌م بۆ دروست بكات، باجێكی گه‌وره‌ ده‌دات).

ڕوداوه‌كانی بادینان، په‌رده‌ی له‌سه‌ر راستییه‌ك هه‌ڵماڵی كه‌ ده‌توانم بڵێم بۆ زۆرێك له‌ هه‌رێمی كوردستاندا شتێكی ئاشكرا نه‌بوه‌، پارتی وه‌ك هێزێكی سه‌رتاپاگیرخواست، ئاسوده‌ نییه‌ له‌ گه‌شه‌كردنی هه‌ر هێزێكی سیاسی جا باگراوندی سیاسی و فیكری هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌وه‌ كرۆكی مه‌سه‌له‌كه‌ نییه‌ و پارتیش ئه‌ونده‌ گوێی پێنادات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای پارتییه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌رخۆی به‌یه‌كه‌می له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا بێ ركابه‌ر بمێنێتیه‌وه‌ و به‌س، هه‌رچییه‌كیش په‌یوه‌ندی به‌ هێزێكی ئیسلامییه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌كو هێزێكی عه‌قائیدی، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سروشتی هێزێكی وه‌ها له‌ ژێنگه‌ و فه‌زایه‌كی داخراو دا نه‌بێت ناتوانێت گه‌شه‌ بكات. ئیدی ئه‌وه‌ فه‌زا داخراوه‌كه‌ی بادینانه‌، مه‌یدانه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م هێزیكی كۆنه‌پارێزی ئاینی وه‌ك یه‌كگرتو و هێزێكی كۆنپارێزی خێڵه‌كی وه‌كو پارتیدا، به‌كراوه‌یی هێشتوه‌ته‌وه‌. به‌واتایه‌كی دیكه‌ نه‌ یكگرتوی ئیسلامی ده‌توانێت ده‌سه‌به‌رداری ناوچه‌ی بادینان بێت و نه‌ پارتیش ده‌هێڵێت جگه‌ له‌خۆی هیچ هێزێكی دیكه‌ گه‌شه‌بكات.

جموجوڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ لای یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، هیچ له‌و تێڕواننه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌ كه‌ هێشتا پارتی ده‌یه‌وێت وه‌كو هێزێكی گه‌وره‌تر خۆی به‌یان بكات و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌یه‌وێت كێشه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ یه‌كگرتودا چاره‌سه‌ر بكات، له‌وانه‌یه‌ یه‌كگرتوی به‌ لێبوردنێكی ره‌سمی هه‌مو كه‌فوكوڵی روداوه‌كانی رابردوی له‌بیربكات كه‌ پارتی به‌سه‌ریدا هێناوه‌، به‌ڵام وه‌ك وتم كه‌ پارتی خاوه‌نی سیاسه‌تی نه‌گۆڕی خۆیه‌تی، نه‌ پارتی وه‌ك حێزب و نه‌ كه‌سایه‌تییه‌كانیش وه‌ك (مه‌سعود و نێچیرڤان بارزانی) خۆیان ناخه‌نه‌ داوی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره‌وه‌، گه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی 1/3ی ( نێچیرڤان بارزانی) بۆ لای یه‌كگرتوی ئیسلامی وردببینه‌وه‌، جارێكی دیكه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پارتی له‌ گه‌وره‌یی خۆی نایه‌ته‌خواره‌وه‌، چونكه‌ (نێچیرڤان بارزانی) له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا زۆر شاره‌زایانه‌ گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانی خسته‌ڕو كاتێك وتی: "هاتنمان بۆ لای برایانی یه‌كگرتو، له‌ داوای لێبوردن گه‌وره‌تره‌"، چونكه‌ جارێكی دیكه‌ خۆی له‌ داوای لێبوردن بوارد و به‌م كاره‌شی له‌وانه‌یه‌ تۆزێك رای شه‌قامی تێنه‌گه‌یشتوی كوردستان بۆ لای خۆی رابكێشێ.


04/03/2012 بینین: 1893
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!...
ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان...
گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...