ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر

مامه‌ڵه‌ و ره‌فتاری جیاوازی حیزبه‌ كوردستانییه‌كان، ده‌رئه‌نجامی جیاوازییه‌ له‌ دیدوتێڕوانییان له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ندێكیان سه‌پاندنی بڕیاره‌ حیزبییه‌كان ده‌كاته‌ پێوه‌ر و هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌دوای كۆنده‌نگییه‌وه‌ وێڵه‌ و ده‌یه‌وێت رێگه‌ له‌ تاكڕه‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌ كه‌س و تاكه‌حیزبیش بگرێت، ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ بای ئه‌وه‌نده‌ خاوه‌نی هێزی سیاسی و جه‌ماوه‌ری نین تا بڕۆنه‌ ناو ململانێیه‌كی وه‌هاوه‌.

ده‌سته‌واژه‌كانی (یه‌كڕیزیی گه‌ل) و (ئاسایشی نیشتیمانی)، مادام هێشتا نه‌بونه‌ته‌ كۆمه‌ڵه‌ تێرمێكی زانستی، ئیدی بونیان وه‌ك شتێكی به‌رجه‌سته‌ وێنا ناكرێت، بۆیه‌ له‌ خه‌یاڵدا ده‌مێننه‌وه‌ و ده‌بنه‌ ئامرازێك به‌ ده‌ستی كۆمه‌ڵێكه‌وه‌ بۆ قورخكردنی ده‌سه‌ڵات و هێشتنه‌وه‌ی هه‌مو خه‌ڵك و حیزبه‌كانی دیكه‌ له‌ژێر ركێفی خۆیدا، هه‌ر ئه‌مه‌یه‌ وای لێكردوم ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ زانستیانه‌ وه‌ك خه‌یاڵ پێشانبده‌م نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بونێكی واقعی و حه‌قیقی بن. ئاشكرایه‌ كه‌ راستی بونی نه‌ما، ئه‌فسانه‌ شوێنی ده‌گرێته‌وه‌.

ده‌سته‌واژه‌كان كۆڵه‌كه‌ی مانه‌وه‌ و گه‌شه‌كردن و پته‌وكردنی قه‌واره‌ی سیاسین، ئامرازگه‌لێكن به‌ده‌ستی حكومه‌ته‌ و كۆمه‌ڵیك كه‌سی پسپۆر و خاوه‌ن بڕیاری سیاسی له‌ جومگه‌ گرنكه‌كانی قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و دواتر ده‌بێته‌ پێشنیار و وه‌ك نه‌خشه‌ رێگایه‌ك قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ كتاری له‌سه‌ر ده‌كات.

كه‌ ده‌سته‌واژه‌كان بونه‌ ئامرازیك به‌ ده‌ستی تاكه‌ كه‌سێك یان حیزبێكه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ به‌های نیشتیمانییان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن، له‌وێدا حه‌قیقه‌ت ده‌مرێت و ئه‌فسانه‌ شوێنی ده‌گرێته‌وه‌. نیشتیمان و هه‌مو ره‌هه‌نده‌كانی نامێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیشتیمان ده‌بێته‌ مه‌یدانێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان له‌ ئاستێكی زۆر بچوكدا، كه‌ هه‌ڵگری ره‌هه‌ندێكی بێ به‌ها بێت، دور له‌ به‌های نیشتیمانی.

یه‌كێتی نیشتیمانی به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌ناو ستراتژییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتدا، ناتوانێت به‌ ئاشكرا باس له‌ رواڵه‌ته‌ جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌سته‌واژه‌كان بكات، به‌ڵام تێگه‌یشتنی ئه‌م حیزبه‌ بۆ دەسته‌واژه‌كان و پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان خۆی له‌ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی سۆسیال دیموكراتدا ده‌بینێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداردا.

پێوه‌ره‌كانی پارتی دیموكرات بۆ پرسه‌نیشتیمانی و ده‌سته‌واژه‌كان، پێوه‌رێكی ئه‌فسانه‌ییه‌ و دورن له‌حه‌قیقه‌تی زانستییه‌وه‌، چونكه‌ تێڕوانین و تێگه‌شتنیان له‌ باره‌یانه‌وه‌، هێڵه‌ گشتی و سه‌ره‌كییه‌كانی حیزب و كه‌سایه‌تییه‌ باڵاكانی ناو حیزب به‌ تایبه‌تی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌، ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م پارته‌ نه‌ له ‌بنه‌ماكانی زانستی سیاسییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌، نه‌ پرۆگرام و تێزێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان، كه‌واته‌ ئه‌وان قه‌واره‌یه‌كی سیاسییان ئه‌وێت هاوشێوه‌ی حكومه‌ت و قه‌واره‌كانی ناوچه‌كه‌، به‌ هه‌مو ره‌هه‌نده‌كانیشیه‌وه‌.

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوشێوه‌ی ئه‌وانی دیكه‌، خاوه‌نی تێگه‌یشتنی خۆیه‌تی، به‌ڕای بزوتنه‌وه‌كه‌، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، به‌هێزكردنی سیسته‌می په‌رله‌مانی، چاكسازی له‌سیسته‌می ئیداریی و حكومڕانی هه‌رێمدا، زه‌مانه‌تی قه‌واره‌یه‌كی به‌هێز و پته‌و ده‌كات، سه‌رجه‌می ئه‌و تێگه‌شتنانه‌ به‌ڕای بزوتنه‌وه‌كه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌سته‌واژه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات. ئاسایشی نیشتیمانی پارێزراو ده‌بێت.

زۆرێک لە حیزبە کوردستانییەکانی تر، بای ئه‌وه‌نده‌ خاوه‌نی هێزی سیاسی و جه‌ماوه‌ری نین تا له‌ گه‌مه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا، بتوانن له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌شداریی بكه‌ن، ئه‌وان زۆر به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن خۆیان له‌ وه‌ها كارێك به‌ دور بگرن، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كوردستان و تێگه‌شتن له‌ سروشتی په‌یوه‌ندیی نێوان حیزبه‌كان، هه‌ر چه‌ند بەشێک له‌وان له‌ به‌ره‌ی موعاره‌زه‌دان. به‌ڵام زۆرتر به‌ دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن هاوسه‌نگی هێز بگۆڕن له‌ كوردستاندا (له‌به‌ر رۆشنایی نزیكبونه‌وه‌یان له‌ پارتی).


22/09/2012 بینین: 1888
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان...
گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...