كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر


دیاریكردنی سیسته‌مێكی سیاسی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌خۆی له‌ ره‌سمی گشتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمه‌كه‌ ده‌بینێته‌وه‌، زه‌روره‌تێكی هه‌نوكه‌ییه‌، هێنده‌ی گرنگییه‌كه‌ی، له‌ حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خوازرێت له‌ بایه‌خ و به‌های بابه‌ته‌كه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانكاریی ناوچه‌كه‌ و پێشكه‌وتنی فره‌ ره‌هه‌ندی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی هه‌رێمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوی سه‌رده‌میانه‌ یه‌كانگیره‌ و ناكرێت ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت.

واقیعی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كات، سیسته‌می په‌رله‌مانی یان سه‌رۆكایه‌تی، شیاو و گونجاوه‌ نه‌ك له‌به‌رچاوگرتنی رای حیزبێك یان تێركردنی ئاره‌زوی سه‌ركرده‌یه‌ك، ده‌نا بیروڕای جیاوازی سه‌ركرده‌ و حیزبه‌كان یان حه‌زه‌كانی ئه‌وان بۆ دیاریكردنی جۆرێك له‌ سیسته‌می سیاسی كه‌ له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناخۆی حیزبه‌كانیان بگونجێت و ببێته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر و پیرۆزكردنی سه‌ركرده‌یه‌ك، ئه‌و كاته‌ گه‌ل بچوك ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ته‌نها كه‌سیك و نیشتیمانیش بۆ حیزبیك.

له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانیدا، دۆڕاو بونی نییه‌ نه‌ بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان، نه‌ بۆ حیزبه‌كان، به‌ڵكو هه‌مو لایه‌ك براوه‌یه‌ و به‌شێوه‌ و رێژه‌ی جیاواز به‌رپرسیارێتیان هه‌یه‌ له‌ دارشتنی ره‌سمی گشتی سیاسیه‌تی هه‌رێمه‌كه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ واقیعی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، به‌ قازانجی سیسته‌مه‌ سیاسیه‌كه‌ی ناشكێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نیشدا ته‌واوی ئاسایشی گشتی له‌ ناوبرێت. به‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامدا حیزبێك یان ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌ك، سه‌ربكه‌وێت.

راسته‌ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، له‌نێو سیسته‌می سیاسی جیهانییدا، شێوازێكی پێشكه‌وتو تره‌. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مەریكا یان فه‌ره‌نسا په‌یڕه‌وی ده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی رۆشنبیریی تاكه‌كانی ئه‌و دو وڵاته‌ له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزدان و ته‌نانه‌ت زۆریك له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كانیش ناتوانن له‌ گه‌ڵیاندا بچنه‌ كێبڕكێی سیاسییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری سه‌رۆكه‌كان له‌و دو وڵاته‌دا مه‌حكومه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ ئه‌مەریكا و له‌ فه‌ره‌نساش به‌ ئه‌نجومه‌نیی نوێنه‌رانه‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی له‌ كوردستاندا، پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی رۆشنبیریی تاكه‌كان، گۆڕانكاریی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌سه‌ردا هاتوه‌ و له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوتردا تا ئاستێكی زۆر به‌رچاو كێرڤه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌وه‌ رۆشتوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت له‌ داڕشتنی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌كه‌دا، بازدانێك به‌سه‌ر مێژودا بدرێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌ستی قۆناغه‌كه‌ له‌ په‌ڕینه‌وه‌یدا بۆ قۆناغێكی خوازراو، بگیرێت.

ئاشكرایه‌ كه‌ ئێستا له‌ناو په‌رله‌ماندا زۆرینه‌ (ئۆپۆزسیۆن + یه‌كێتی) له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ هه‌مویان به‌ یه‌كه‌وه‌ زۆرینه‌شن له‌سه‌ر ئاستی كوردستان چی وه‌ك ده‌نگدان بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یان وه‌ك ئاستی جه‌ماوه‌ریی سه‌یری هه‌ر یه‌كه‌یان بكه‌ین، كه‌چی ناشیانه‌وێت ده‌نگی كه‌مینه‌ فه‌رامۆش بكه‌ن كه‌ پارتی دیموكراته‌ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا.

خۆ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ پڕ كۆمیدییه‌ كه‌ تیایدا گه‌ل ده‌بێته‌ گاڵته‌چار و ئه‌ندامانی حیزب شانۆكاری سه‌ره‌كی و سه‌رۆكه‌كانیش شانۆنوسه‌كانی پشت په‌رده‌ن، درێژه‌ بكێشێت. هێشتا بوارێك بۆ پرسیاركردن ده‌مێنێته‌وه‌. كه‌ ئایا ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ كۆمیدی ئامێزه‌، كه‌ی ده‌گاته‌ كۆتا؟

كه‌واته‌ په‌له‌كردن له‌ دیاریكردنی سیسته‌مێكی سیاسی بۆ هه‌رێمی كوردستان، رۆژێك زوتر هه‌رێمه‌كه‌ له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نزیك ده‌كاته‌وه‌، زوتر له‌وه‌ش بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌چه‌سپێنرێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌ ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوی ددیمكراسییه‌وه‌، سه‌ر ده‌ردێنین.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، ته‌نها موزایه‌ده‌ی سیاسییه‌ و له‌سه‌ر شاشه‌كان نمایش ده‌كرێت، ئیراده‌یه‌كی دڵسوزانه‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ها گرنگ بونی نییه‌. له‌ كۆتایشدا ئه‌م پرسه‌ بوه‌ته‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی شانۆیی پوخت و ناوبه‌ناو  بۆ گه‌ل لێده‌درێته‌وه‌.
18/01/2013 بینین: 1619
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!...
ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان...
گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...