عه‌زه‌ڵاتی زۆرینه‌

محه‌مه‌د سه‌فه‌ر

سه‌رده‌مانێك زۆریی وه‌كو ژماره‌ هۆكارێك بوه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك، یان له‌ شه‌ڕ و مشتومڕی سیاسییدا زۆرینه‌ نه‌خشی كۆتایی ده‌كێشا و دواقسه‌ هه‌ر بۆخۆی بوه‌، لێكدانه‌وه‌ و وتوێژكردن له‌باره‌ی روداوه‌كانی رۆژه‌وه‌ به‌ده‌ر بوه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی عه‌قڵانی، گرنگ جیاكردنه‌وه‌ی باشه‌ و خراپه‌ی پرۆژه‌یه‌ك چی سیاسی بێت یان ئابوری، یان هه‌ر بوارێكی دیكه‌، نه‌بوه‌. له‌وه‌ گرنگتر قایلبونی زۆرینه‌یه‌ به‌ پرۆژه‌كه‌ كه‌واته‌ پرۆژه‌كه‌ كۆتایی هات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنه‌كه‌شدا. بیركردنه‌وه‌ و به‌ عه‌قڵانی كردنی پرۆژه‌كه‌ش ده‌رگای له‌سه‌ر داده‌خرێت.

هه‌نگاونان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی رۆژگاردا مه‌رجێكی حه‌تمییه‌ بۆ زاڵبون به‌سه‌ر پێشهاته‌كاندا، له‌ حاڵه‌تی خراپترین گریمانه‌شدا، له‌ نرخ و به‌های كه‌م نابێته‌وه‌. كه‌واته‌ مادام له‌ حاڵی حازردا زۆرینه‌ وه‌كو ژماره‌ له‌ كاروانی مێژوی تازه‌دا به‌ها و نرخی خۆی له‌ده‌ستداوه‌. ئیدی چی پێویست ده‌كات، گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه‌ش له‌بارنه‌بێت، بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ پێوه‌رێك كه‌ ده‌مێكه‌ به‌های پێوه‌ربونی ونبوه‌، حه‌تمه‌ن مه‌به‌ستێك له‌پشت به‌رگریكردن له‌مانه‌وه‌ی یان درێژه‌دان به‌ حوكم و ده‌‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌وه‌، هه‌یه‌. ده‌نا زه‌حمه‌ته‌ له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆدا حكومه‌تێك یان به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئاگاداری پێشكه‌وتنی زانستی و كارگێڕی و لێكدانه‌وه‌ عه‌قڵانییه‌كان نه‌بن.

له‌نێوان ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسه‌ باڵاكانی له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ، بێ ئاگایی یان به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بو؟ بۆ به‌رچاوڕونی زیاتر وه‌ڵامی هه‌ردو پرسیاره‌كه‌ به‌ رونی و به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌خه‌مه‌ڕو بۆئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ به‌ بێلایه‌نیی بپارێزم و روه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی پێبده‌م.

یه‌كه‌م: گریمان حكومه‌ت و به‌رپرسه‌ باڵاكانی بێئاگا بودجه‌یان ئاماده‌كردوه‌، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیش بێئاگا له‌ پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگداندا، ره‌زامه‌ندییان له‌ تێپه‌ڕاندنیدا نیشان دا.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بڵێین به‌ڵێ وه‌هایه‌ به‌بێ ئاگایی بودجه‌ تێپه‌ڕێندرا، ده‌كه‌وینه‌ دو هه‌ڵه‌ی مێژویی گه‌وره‌وه‌ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ قه‌بوڵ بكه‌ین و خۆشیان ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ بێت، كه‌ بێئاگاكان كاربه‌ده‌ستن. دوه‌میش ئه‌وه‌یه‌: خۆ له‌ناو بینای په‌رله‌مانی كوردستاندا مشتومڕی زانستی و ئه‌كادیمی له‌باره‌ی بودجه‌ و خستنه‌ڕوی كه‌موكوڕییه‌كانی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتییه‌كانی، له‌لایه‌ن به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاره‌وه‌، خرایه‌ڕو. ئه‌ی بۆچی له‌به‌رچاو نه‌گیران؟

دوه‌م: گریمان حكومه‌ت و به‌رپرسه ‌باڵاكانی و په‌رله‌مانیش به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بودجه‌یان تێپه‌ڕاندبێ، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ی بۆچی وه‌ها كه‌وته‌وه‌؟

ناتوانین حاشا له‌و راستییه‌ بكه‌ین، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا به‌ دو ئیداره‌یی ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌ریه‌كێك له‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ڕوی ئیدارییه‌وه‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات. كه‌واته‌، هه‌ر له‌ئاماده‌كردنی بوجه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ تێپه‌ڕاندنی به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بوه‌ (واته‌ پێشوه‌خته‌ بڕیاری له‌سه‌ر درا بو)، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی وتوێژ و مشتومڕه‌كانی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن هه‌م زانستی و هه‌میش ئه‌كادیمی بون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی لێدان بو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیان، بۆیه‌ چۆن ئاماده‌ كرابو به‌هه‌ندێ ده‌ستكاریكردنی كه‌مه‌وه‌، وه‌ها به‌ڕیان كرد. بۆئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌شیان سه‌ر بگرێت، هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی كارتی زۆرینه‌ وه‌كو چه‌كێك بۆ به‌ڕێكردنی، به‌كار هێنرا.

له‌ كڵاوڕۆژنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌وه‌، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی توانیبێتم كه‌و و شه‌نی بودجه‌م كرد، هه‌مو لایه‌ك ئاگاداره‌ كه‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ چی هه‌رایه‌كی له‌ڕوی راگه‌یاندن و له‌ناو خه‌ڵكدا لێكه‌وته‌وه‌. گه‌ر كه‌موكوڕیی و خه‌وشییه‌كانی زۆر نه‌بوبن، زه‌حمه‌ته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی وه‌های لێبكه‌وێته‌وه‌، تاوانه‌كه‌شی به‌ته‌نها بۆ حوكمی زۆرینه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌س ته‌نها نمونه‌یه‌كی ساده‌ بو، ئه‌بێ له‌ بوار و كایه‌ گرنگه‌كانی دیكه‌دا حوكمی زۆرینه‌ چی كاره‌ساتێك بخولقێنێت؟
02/07/2012 بینین: 1740
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌كوێوه‌ به‌ره‌و كوێ؟...
توركیا؛ له‌ئومێده‌وه‌ بۆ خه‌ون!...
چه‌مكه‌ به‌هاداره‌كان...
سیاسه‌تی خۆهه‌ڵكێشان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌ و عێراقدا ...
هاوكێشه‌ دژه‌كان له‌ ئه‌زمونی سیاسی ناوچه‌كه‌دا (چه‌ند وڵاتێك به‌ نمونه‌)...
ئاڵۆزییه‌كانی عێراق (شه‌ڕه‌ له‌ دژی مالكی یان شه‌ڕی مالكییه‌ دژی هه‌موان؟)...
چه‌ند دێڕێك له‌باره‌ی پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی...
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه‌؟...
حكومه‌تی هه‌رێم... حكومه‌تێك به‌بێ ئاسایشه‌كان...
كۆمیدیای سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا...
توركیا له‌ ساته‌كانی فۆبیابوندا...
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه ...
ئێران؛ لە دوڕیاندا!...
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردوگان!...
ئه‌فسانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كان له‌غیابی حه‌قیقه‌تدا...
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن...
ترسی توركیا و ئه‌ركی په‌كه‌كه‌...
بارزانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا به‌ته‌نها به‌جێهێڵرا...
مالیکی دیکتاکتۆره‌!...
سوریا له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كاندا...
لێگه‌ڕێن با ئاشتییانه‌ بژین...
پێگه‌ی كورد له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی سوریادا...
گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا...
كۆبونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی...
بۆچی ناتۆ، نه‌یتوانی راسته‌وخۆ له‌ سوریادا ده‌ستوه‌ردان بكات؟...
ئاسایشی ئیسرائیل...
ئێران؛ گه‌شتێكی بێ ئاكام له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت...
نێچیرڤان بارزانی؛ داوای لێبوردنی نه‌كرد...
رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بییدا...
سوریا پرسێكی ئاڵۆز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...
پارتی داڕێژه‌ری سیناریۆكان...
كامیان زۆر گرنگترن، قه‌ڵاكان یان كه‌سه‌كان؟...
یه‌مه‌ن، هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئازادی...
دیوه‌ ناشرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت، تابلۆكه‌ی سوریا خوێناوی نیشان ده‌دات...
كوده‌تایه‌كی نه‌رم و سپی ...
گۆڕانكارییه‌ داسه‌پێنراوه‌كان...
گه‌مه‌یه‌كی نیمچه‌ مه‌ترسیدار...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...